==زەکات لە شەریعەتی ئیسلامی‌دا==
بڕێکی دیاری کراوی پارەیە خوا فەڕزی کردووە بۆ ئەوانەی کە لە [قورئان[قورئاندا]] ناویان ھێنراوە، یان بڕێکی دیاریکراوە لە پارەیەکی دیاریکراو بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراو، و زەکات بە بڕە دەرکراوەکە ئەوترێت لە پارەکە، و زەکاتی شەرعی لە قورئان و سوننەتدا وەک خێر باسکراوە، وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ (خذ من أموالهم صدقة تطهرهم وتزكيهم بها وصلّ عليهم إن صلاتك سكن له‌م) سورة التوبة :103،103، واتە؛ له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه) زه‌کات و خێر وه‌ربگره، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامییه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه. و [[محەمەد|پێغەمبەری ئیسلام]] کاتێک موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن پێی فەرموو؛ (ادعهم إلى شهادة أن لا إله إلا الله، وأني رسول الله، فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في كل يوم وليلة، فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة في أموالهم تؤخذ من أغنيائهم فترد على فقرائهم» واتە؛ بانگیان بکە بۆ ئەوەی شایەتی بەن هیچ خوایەک نیە بێجگە لە أللە و من نێردراوی خوام، ئنجا ئەگەر ئەوان ملکەچ بوون فێریان بکە کە لە شەو و ڕۆژێکدا پێنج نوێژیان لەسەر فەڕز کراوە، ئەگەر بۆ ئەمەش مل کەچبوون فێریان بکە کە خوا زەکاتێکی لەسەر داناون کە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دەدرێت بە هەژارەکانیان.
==حیکمەتی زەکات==
حیکمەت لە زەکات پاککردنەوەی دەروونە لە چاوچنۆکی، و لەبەرزترین پلەکانی هاریکاری کۆمەڵایەتیە، کە ئەبێتە هۆی نزیکبونەوەی کۆمەڵگە لە یەکتر و هاوکاریکردنیان هەروەک پەرستنێکی داراییە، و بە گشتی ئەتوانین لەم خاڵانەی خوارەوەدا کۆی بکەینەوە؛
*هۆکارە بۆ بەدەستهێنانی ڕەحمەتی خوا، لە [[قورئان|قورئاندا]] هاتووە، (ورحمتي وسعت كل شي‌ء فسأكتبها للذين يتقون ويؤتون الزكاة) سورة الأعراف :156، واتە؛ ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، جا له‌مه‌ودوا ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌م تۆمار ده‌که‌م و بڕیار ده‌ده‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قواو پارێزکاری ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن.
*و مەرجە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی خوا، وەک لە قورئاندا هاتووە؛ (ولينصرن الله من ينصره إن الله لقوي عزيز, الذين إن مكناهم في الأرض أقاموا الصلاة وآتوا الزكاة)سورة الحج :4040- 41، واتە؛ سوێند بێت بێگومان خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که پشتگیری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ده‌کات و هه‌واڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته. (٤٠) ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان کردن له زه‌ویدا نوێژ و دروشمه‌کانی به‌چاکی ڕاده‌گرن، زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن،
*و مەرجە بۆ برایەتی ئایین، (فإن تابوا وأقاموا الصلاة وآتوا الزكاة فإخوانكم في الدين) سورة التوبة :11،11، واتە؛ جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.
*و سیفەتێکە لە سیفەتەکانی کۆمەڵگەی [[موسڵمان]]، (والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر ويقيمون الصلاة ويؤتون الزكاة ويطيعون الله ورسوله أولئك سيرحمهم الله إن الله عزيز حكيم) سورة التوبة:7171, واتە؛ ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.
*و هۆکارە بۆ ئاوادانکردنەوەی ماڵەکانی خوا، (إنما يعمر مساجد الله من آمن بالله واليوم الآخر وأقام الصلاة وآتى الزكاة ولم يخش إلا الله) سورة التوبة: 18،18، واتە؛ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست،
*و سیفەتێکە لە سیفەتەکانی ئەو باوەڕدارانەی ئەچنە بەهەشتەوە، وەک لە سورەتی (المۆمنون)دا هاتووە (والذين هم للزكاة فاعلون) واتە؛ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن.
==پایەی زەکات==
{{ئەڕکانەکانی ئیسلام}}
لە سوننەتدا پایەى زەکات ڕوون کراوەتەوە، لە ئیبن عومەرەوە پێغەمبەر [[محەمەد]] فەرموویەتی؛ (أُمرت أن أُقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله, وأنّ محمدًا رسول الله, ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة.) و لە جەریری کوڕی عەبدوڵڵاوە، پێغەمبەر فەرموویەتی؛ (بايعت رسول الله على إقام الصلاة, وإيتاء الزكاة, والنصح لكل مسلم) واتە، و لە ئیبن عومەرەوە پێغەمبەر فەرموویەتی؛ (بني الإسلام على خمس: شهادة أن لا إله إلا الله, وأن محمدًا رسول الله , وإقام الصلاة, وإيتاء الزكاة, وصوم رمضان، وحجالبيت لمن استطاع إليه سبيلا .) واتە؛
==مەرجەکان==
#ئیسلام، زەکات لەسەر کەسانی نا موسڵمان نیە.
|