ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ئەو سەرچاوانەی جیباوەڕن: چاککردنی ھەڵەی نووسین
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ٦: ھێڵی ٦:
# ئەو بابەتەی لەسەری نووسراوە خۆی (بۆ نموونە لەسەر کتێبێک نووسراوە، کتێبەکە دەکرێ خۆی ببێتە سەرچاوە)
# ئەو بابەتەی لەسەری نووسراوە خۆی (بۆ نموونە لەسەر کتێبێک نووسراوە، کتێبەکە دەکرێ خۆی ببێتە سەرچاوە)


== ئەو سەرچاوانەی جیباوەڕن ==
== ئەو سەرچاوانەی جیێ باوەڕن ==
* بێلایەنن
* بێلایەنن
* باون و لەنێو خەڵکیدا بەناوبانگن وەک سەرچاوەی باوەڕپێکراو
* باون و لەنێو خەڵکیدا بەناوبانگن وەک سەرچاوەی باوەڕپێکراو
* سەرچاوەی لایەنێکی دووەم یان سێھەم بەکاردەھێنن
* سەرچاوەی لایەنێکی دووەم یان سێھەم بەکاردەھێنن
* بابەتی لاوازیان کەمە یان ھەر نییە
* بابەتی لاوازیان کەمە یان ھەر نییە


== ئەو سەرچاوانەی جێباوەڕ نین ==
== ئەو سەرچاوانەی جێباوەڕ نین ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:١٩، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠

وتارەکانی ویکیپیدیا پێویستە لەسەر سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەھێز نووسرابێتنەوە. ئەگەر ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەسەر ئەو بابەتە نەبوو، ئەو بابەتە نابێت لە ویکیپیدیادا ھەبێت. ھەموو ئەو وتارانەی کە ئەگەری ئەوەیان ھەیە ڕووبەڕووی دەمەقاڵێ ببنەوە، پێویستە بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەھێز پشتڕاست کرابێتنەوە، بە تایبەت ئەوانەی لەبارەی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان نووسراونەتەوە. سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئەوانەن کە لە ناو خەڵکیدا بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ناسراوە، بۆ نموونە میدیاکانی ھەواڵەکان کە جێی باوەڕن. سەرچاوەی وتارێک دەکرێت:

  1. نووسەری کاری بابەتەکەی وتارەکەی لەسەر نووسراوەتەوە
  2. ئەو میدیایەی لەسەر بابەتەکە بڵاوی کردۆتەوە
  3. ئەو بابەتەی لەسەری نووسراوە خۆی (بۆ نموونە لەسەر کتێبێک نووسراوە، کتێبەکە دەکرێ خۆی ببێتە سەرچاوە)

ئەو سەرچاوانەی جیێ باوەڕن

  • بێلایەنن
  • باون و لەنێو خەڵکیدا بەناوبانگن وەک سەرچاوەی باوەڕپێکراو
  • سەرچاوەی لایەنێکی دووەم یان سێھەم بەکاردەھێنن
  • بابەتی لاوازیان کەمە یان ھەر نییە

ئەو سەرچاوانەی جێباوەڕ نین

سەرچاوە لایەنگرەکان

وتارەکانی ویکیپیدیا پێویستە ھەموو بێلایەن بن. سەرچاوەی لایەنگر بە لاواز ھەژمار دەکرێت و جێی باوەڕ نییە. سەرچاوە لایەنگرەکان ئەوانەن کە بە تایبەت بۆ بەسەرداھەڵدانی بابەتێک دروست کراون، دەکرێت ئەم بابەتە ئایینی، سیاسی، ڕەگەزیی، یان ھەر شتێکی تر لەو جۆرانە بێت.

سەرچاوە خۆ-بڵاوکراوەکان

سەرچاوە خۆ-بڵاوکراوەکان ئەوانەن کە ھەر لە لایەن ئەو کەسانەوە نووسراونەتەوە کە خەریکی نووسینەوەی وتارەکەن. ئەمە پێی دەوتریێت توێژینەوەی سەرەتایی و لە ویکیپیدیا ڕێگەپێنەدراوە.

دەقی نازانستی لەسەر بابەتی زانستی

ھەموو وتارە زانستییەکان دەبێت سەرچاوەی زانستییان ھەبێت. نابێت کتێبێکی ئایینی وەک سەرچاوەیەکی زانستی بەکاربێت بۆ وتارێکی زانستی.

میدیا کۆمەڵایەتییەکان

وەک فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام و... ھتد. ئەمانە نابنە سەرچاوەی جێباوەڕ و بێکەڵکن.