تالیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
ب زیادکردنی دەروازەی گەردوون، فەلسەفە
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ھێڵی ٣٦: ھێڵی ٣٦:
{{سەرچاوەکان|چینی چەپ=}}
{{سەرچاوەکان|چینی چەپ=}}


{{تووڵی دەروازە|ژیاننامە|ماتماتیک}}
{{تووڵی دەروازە|ژیاننامە|ماتماتیک|گەردوون|فەلسەفە}}


[[پۆل:وتارە ھەتیوەکان]]
[[پۆل:وتارە ھەتیوەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٢٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠

تالیسی میلیتوس
Thales of Miletus
لەدایکبوون٦٢٤ پ. ز
مردن٥٤٦ پ. ز
نەتەوەیۆنانی
سەردەمفەلسەفەی پێش سوقرات
ناوچەفەلسەفەی ڕۆژئاوایی
بایەخی داوە بەبیرکاری، گەردوونناسی، فەلسەفەی ئەخلاق، مێتافیزیک

تالیس (یۆنانی: Θαλῆς؛ لەدایکبوو لە یەکێ لە ساڵەکانی ٦٢٤ یان ٦٢٣ و، مردوو لە یەکێ لە ساڵەکانی ٥٤٨ تا ٥٤٥ی پێش زایین) زانای ماتماتیک و ئەستێرەناس و فەیلەسووفێکی پێشسوقراتیی خەڵکی شاری میلیتوس لە ئاسیای بچووک بوو (کە ئێستا کەوتۆتە ناو وڵاتی تورکیا). تالیس یەکێکە لە حەوت حەکیمی یۆنان. زۆرێک، کە بەرچاوترینیان ئەرەستووە، بە یەکەم فەیلەسووفی یۆنانی دەزانن[١][٢] و، ئەگەر واش نەبێ، لە باری مێژوویییەوە ئەو بە یەکەم کەس دادەنرێت لە کولتووری ڕۆژاواییدا کە پەرژابێتە سەر فەلسەفەی زانستی.[٣][٤]

تالیس بەوە ناسراوە کە بەکارھێنانی ئوستوورەکانی بۆ ڕاڤەی جیھان و گەردوون بە لایەکەوە نا و، لە باتیی، وەک ئەوەی لە زانستی ئەمڕۆدا دەکرێ، دیاردە و شتە سروشتییەکانی بە گریمانە و تیۆریی سروشتخوازانە ڕاڤە کرد. تەقریبەن ھەموو فەیلەسووفانی پێش سوقرات بۆ ڕوونکردنەوەی سروشت کەوتنە شوێن گریمانەکانی تالیسەوە. ئەوانیش ڕێک ھەر وەک تالیس لە جیاتیی ئەوە دەسەودامێنی ئوستوورە بن، پیان وا بوو کە تاقە جەوھەرێک لە ھەموو شتێکدا ھەیە و سروشت لەوەوە دێت. ئەرەستوو دەڵێ ئەو جەوھەرە بە لای تالیسەوە ئاو بووە.[٥]

لە بیرکاریدا، تالیس زانستی ئەندازەی بەکار ھێناوە بۆ پێوانەکردنی بەرزی ھەرەمەکان و دووری کەشتییەکان لە کەناری دەریاوە. ھەروەھا ناسراوە بە یەکەم کەس کە دۆزینەوەیەکی بیرکاری درابێتە پاڵ.

سەرچاوەکان

  1. ^ Aristotle, Metaphysics Alpha, 983b18.
  2. ^ Smith, William, ed. (1870). "Thales". Dictionary of Greek and Roman Biography and Mythology. p. 1016.
  3. ^ Michael Fowler, Early Greek Science: Thales to Plato, University of Virginia [Retrieved 2016-06-16]
  4. ^ Frank N. Magill, The Ancient World: Dictionary of World Biography, Volume 1, Routledge, 2003 ISBN 1135457395
  5. ^ Aristotle. "Book I 983b". Aristotle, Metaphysics. Perseus Project.