دەمارگیری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی ئایین، سیاسەت، کۆمەڵگا
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
± پۆل
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:
{{تووڵی دەروازە|دەروونناسی|ئایین|سیاسەت|کۆمەڵگا}}
{{تووڵی دەروازە|دەروونناسی|ئایین|سیاسەت|کۆمەڵگا}}


[[پۆل:دەروونناسی]]
[[پۆل:دەمارگیری| ]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٣٥، ١ی تەممووزی ٢٠٢٠

دەمارگیری لە زمانی لاتینی، بریتییە لە (بڕیاری پێشیینە) واتە ئەو کەسەی دەمارگیرە، پێش ئەوەی زانیاری تەواو کۆ بکاتەوە لەسەر کۆمەلێک یان شتێک، بڕیار پێشیینەیان لەسەر دەدات، ئەوان خراپن یان باشن، یان بڕیاری دژایەتیان لەسەر دەدات. ئاڕاستەیەکە لە ڕوانگەی دا کۆمەڵە کەسێک بە باشترە دەزانرێت دژی کۆمەلێک تر بەمەبستی کەم کردنەوەی ئەندامانەی ئەو کۆمەلە دەمارگیری دیاردە و نەخۆشییەکی کۆمەڵایەتییە، مرۆڤ لەو کۆمەڵ و ژینگەیەی تێیدا دەژی (خێزان و خوێندنگا و کۆڵان و کۆمەڵ و خانەی خواپەرستی… ھتر) فێری دەبێت و وەری دەگرێت، ھیچ بەڵگە و نیشانەیەکی فیسۆلۆژی و یان دەروونی نییە کە ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە دەمارگیری بنەمایەکی ھەـڕەمەکی ھەیە، یان دەمارگیری بۆماوە بێت، بەڵام ئامادەباشی لەلای مرۆڤ ھەیە بۆ دەمارگیری، بەڵام فێربوون وئاڕاستەکردنی دەمارگیری بۆ کۆمەڵ و بابەتێکی دیاریکراو لە کۆمەڵ و ژینگەوە وەردەطیرێت. دەمارگیری دەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوە پچڕانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوان خەڵک و چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵ وە ململانێ زەبر و توندوتیژ دروست دەکات، ھەندێک جاریش دەبێتە کارەساتی دڵتەزێن لەنێوان دەمارگیران و قوربانیان.

جۆرەکانی دەمارگیری

١-دەمارگیری ڕەگەزپەرستی: ئەو جۆرەیان لە ئەمریکا و ئەفەریقا سپی پێستەکان بەرامبەر بەڕەش پێستەکانی دەکەن، وە ئەم جۆرە دەمارگیرییە بەترسناکترین نەخۆشی کۆمەڵایەتی و ڕامیار و ئابووری دادەنرێت و ناودەبرێت بەنەخۆشی ڕک و کینە. ئەم جۆرە دەمارگیرییە سیاسەتی دەوڵەت ڕۆڵی تێدا دەبینێ بەتایبەت لەکاتی ھەڵگیرسانی جەنگ و شەر لە نێوان دوو وڵات ئەمەش بەھۆی ئەوەی وەک ڕیچگایەک دەبینرێت بۆ شکانی لایەنی بەرامبەر

٢. دەمارگیری چینایەتی: دەمارگیری چینایەتی ھەیە لەنێوان ئەو چین و توێژانەی کە لە ململانێدان وەکو دەمارگیری چینی سەرمایەداری بەرامبەر چینی کرێکار، چینی دەوڵەمەند بەرامبەر چینی ھەژار.

٣. دەمارگیری ئاینی: بریتییە لەو جۆرە دەمارگیرییەی کە ھەیە دژی موسوڵمانان یان یەزدی یان جوولەکە.

٤. دەمارگیری ڕامیاری: بریتییە لەو جۆرە دەمارگیرییەی کەھەیە و بەئاسانی ھەستی پێدەکرێت دژی کۆمۆنیستەکان یان سەرمایەدارەکان

٥. دەمارگیری توخمی: ئەم جۆرە دەمارگیرییە کە ھەیە لە نێوان ژنان و پیاوان، وە ھەموو ئەو جۆرە دەمارگیریانە ڕەق و کینە و دوژمنکاری و بێزاری و دوورکەوتنەوە لە دوو توێدا خۆی مەڵاس داوە ڕاستەوخۆ یان نا ناستەوخۆ، بە ئاشکرا یان بەنھێنی کە لە ھەڵسو کەوت و بیر و ھەڵچوونی ئەو دەمارگیرییە بەرجەستە دەبێت

چارەسەرکردنی دەمارگیری

  1. بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕاستی لەسەر ئەو تاقم و چین و بابەتانەی کە دەمارگیری ھەیە بەرامبەریان بۆ ئەوەی ئەو بنەما و سەرچاوە ھەڵە و ئەفسووناویانەی بوونەتە ھۆی دورست بوونی، پووچەڵ ببێتەوە.
  2. بڵاوکردنەوەی بنەما و پڕانسپەکانی دیمۆکراسی و بەھای مرۆڤایەتی و چاندنی تۆوی برایەتی و ھاوکاری و ھاوچارەنووسی لە ناخ و دڵ و دەروونی تاکەکانی کۆمەڵدا لە ڕێگای پەروەردە و فێرکردنی ڕاستەقینەوە.
  3. بەشداری کردنی دەمارگیر لەناو ئەو کۆڕ و کۆمەڵانەی کە دەمارگیرییان نییە بەرامبەر ئەو کەس و بابەتانەی ئەو دەمارگیرە ڕەقی لێ یانە، بۆ ئەوەی بەچاوی خۆی ڕستییەکان ببێنێ.
  4. ھاندان و پشتطیری کردنی تێکەڵاوبوون و ھاریکاری کردن و لە نێوان کۆمەڵ و توێژ و ھۆز و توخمە جیا جیاکانی وڵات بەتایبەتی و جیھانی بەگشتی. چونکە ھۆکارێکە بۆ زانینی ڕاستییەکان و نەمانی ئەفسانە و بوختان.
  5. بەدەرخستنی کەم و کورتی و خراڵییەکانی دەمارگیری و زیانە دەروونییەکان بۆ مرۆڤی دەمارگیر.

سەرچاوەکان

  • دەمارگیری و کینە … میکانیزم و کاریگەرییە نەرێنییەکانیان و چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوە
  • کتێبی بنەماکانب دەرونزانی گشتی نوسنی عێزەدین احمد عزیز چاپی شەشەم ٢٠١٧ ژمارەی سپاردن ٢٤٢١ سالی ٢٠١٠
  • دەمارگیریلە ھەناوی لاشەی بێ ڕۆح دا