کوڵوکۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی دەروونناسی
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ھێڵی ٢١: ھێڵی ٢١:
<references/>
<references/>
{{کۆلکە}}
{{کۆلکە}}
{{تووڵی دەروازە|دەروونناسی}}

[[پۆل:سۆزەکان]]
[[پۆل:سۆزەکان]]
[[پۆل:دەروونناسی]]
[[پۆل:دەروونناسی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:١٣، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

کوڵی دەروون یا کوڵوکۆی دەروون چەشنێک تاقیبوونەوەی وشیارییە کە تا ڕادەیەک کورتخایەنە و، لەگەڵ خۆیدا، چێژ و خۆشی، یا بەپێچەوانەوە، ئێش و ناخۆشی دێنێ و، تین بە جموجووڵ و چالاکیی زەین ئەدا. [١] [٢] کوڵوکۆ بنچینەیییەکان بریتین لە شادی، خەفەت، ترس، تووڕەیی، قێز و، سەرسووڕماوی.

ژمارەیەک بابەتی لێکچوو و لێکنزیک ھەن کە پێویستە جیاوازییان بەوردی دەسنیشان بکرێت: [٣]

  • ھەستی دەروون (Feeling) وێنەی سوبژەکتیڤی کوڵوکۆی دەروونە، واتە تایبەت بەو کەسەیە کە ئەزموونی ئەکا.
  • واز (Mood) حاڵێکی تەنیوە و بڵاوە کە بەگشتی زیاتر لە کوڵوکۆ ئەمێنێتەوە و تین و گوڕیشی کەمترە.
  • کارلێکرد (Affect) زاراوەیەکی گشتیترە کە ھەموو بابەتەکانی کوڵوکۆ و ھەست و واز لە خۆ ئەگرێت.

کوڵوکۆکان لە ٣ بەش پێک هاتووە:

  • بەشی ناسیاری، بیر و باوڕ و چاوەڕوانی؛ کە جۆر و توندی وەڵامە هەستییەکان دەسنیشان دەکا. ئەو شتەی بۆ کەسێک زۆر خۆشە، لەوانەیە بۆ کەسێکی تر ناخۆش و ئازاردەر بێ..
  • بەشی کارەندامناسی ، بریتییە لە گۆڕانکارییەکانی لەش. بۆ وێنە: کاتێک هەستی ترس یا تووڕەیی لە کەسێکدا بهورووژێ، لێدانەکانی دڵ زۆر دەبێ، گلێنەکان هەراو دەبن و هەناسەدان فرە دەکا. زۆربەی ورووژانەکان لەخۆگری ورووژانێکی گشتی کۆئەندامی دەمارە .
  • بەشی دیمەنی، کە ئاماژە دەکا بە شێوە جۆراوجۆرەکانی دەربڕینی هەست، کە تێیدا شێوەی دەموچاو، شێوەی ئەندامەکان و جووڵەکانیان، ئاهەنگی دەنگ، چێژ، شادی، خەم، ترس و هەستەکانی تر دەگۆڕێن.

سەرچاوەکان

  1. ^ کوڵوکۆ چییە؟ وتارێک لە میشێل کەبەناک (Michel Cabanac). لە سەرەتای وتارەکەدا ئەڵێ:
    "(Emotion is any mental experience with high intensity and high hedonic content (pleasure/displeasure"
  2. ^ Schacter, Daniel L. (2011). Psychology Second Edition. 41 Madison Avenue, New York, NY 10010: Worth Publishers.
  3. ^ Fox, Elaine (2008). Emotion Science: An Integration of Cognitive and Neuroscientific Approaches. Palgrave MacMillan.