مەخموور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: ئەگەری بەکارھێنانی وشەی نالەبار بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٤٧: ھێڵی ٤٧:
== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==


http://www.hawlergov.org
1_ http://www.hawlergov.org




ھێڵی ٥٥: ھێڵی ٥٥:


[[پۆل:شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێر]]
[[پۆل:شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێر]]
2_ کۆچەر شاکر شێروانی، لایەنی ئابووری لە قەزای مەخمور، گۆڤاری ڕامان، ژمارە (181),2012/5/6.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٥١، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

مەخموور یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ھەولێرە و ناوەندی قەزای مەخموورە کە دەکەوێتە ٥٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ھەولێر. ئەم قەزایە لە باکووردا لەگەڵ قەزکانی دەشتی ھەولێر و خەبات، لە باشووردا لەگەڵ ڕووباری دیجلە، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ زێی بچوک و لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ زێی گەورە ھاوسنوورە.


شاری مەخموور

مەخموور یەکێکە لەشارە کۆنەکانی عێراق و کوردستان کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای ھەولێر و سەرەتای دروستبوونی بۆ سەردەمی چاخە کۆنەکانی بەر لەمێژوو دەگەڕێتەوە، بەشێوەیەکی بەردەوام ئاوەدانی و ژیانی مرۆڤەکانی لێ ھەبووە، ئەوەش پاڵپشت بەو پاشماوە مێژوویانەی لەدەڤەرەکە دۆزراونەتەوە و ھەنە. مەخموور ھەمیشە ناوەندی بڕیاردان و حاکمی سنورەکە و دەوروبەری بووە و دەسەڵاتدارانی سەردەم (مەخموور)یان کردووەتە پایتەختی دەرکردنی بڕیارەکان لە دەڤەرەکە. لەسەردەمی عوسمانیەکان و ئینگلیز لە عێراق (مەخموور) ناوچەیەکی گرنگ بووە و چەند بنکەیەکی سیاسی و سەربازی لێ دامەزراوە، وەک سنورێکی گرنگ ڕۆڵی بینیەوە لە ڕووداوە سیاسیەکان و چارەکردنی کێشمەکێشەکان. مەخموور بە فەرمانی پاشایەتی ژمارە (٤٥٨)لە١٥/٣/ ١٩٢٧لە پلەی ناحییە بۆ قەزا بەرزدەکرێتەوە لەسەر پارێزگای ھەولێر دەکرێتە (قایمقامیەتی قەزای مەخموور) و (عەبدولرەحمان سەعید بابان) وەک یەکەم قایمقام دەست بەکاربووە. ئەو قەزایە تا ساڵی ١٩٩٦ سەر بەپارێزگای ھەولێربووە، بەڵام دواتر لەلایەن رژێمی بەعسەوە خرایە سەر پارێزگای موسڵ کە (١٢٠)کم لێک دوورن.

پڕۆسەی بەعەرەبکردنی مەخموور

بەعەرەبکردنی سنوورەکە قەزای مەخموور بەھۆی گرنگی بوونی لەڕووی جوگرافی و سیاسی و نەتەوەیی و ھەبوونی ماددە جۆربەجۆرەکانی سەر زەوی و ژێرزەوەییەکەی بەتایبەت نەوت، بۆیە بەدرێژایی مێژوو رژێمە یەک لەدوایەکەکان ھەوڵی زۆریان داوە بۆ داگیرکردنی سنوورەکە. ئەم دەڤەرە بە تەواوی گوند و ناحیەکانی بۆ چەندین جار بەرشاڵاوەکانی تەعریبکردن و ڕاگواستن کەوتۆتەوە، لەگەڵ ھاتنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسیش ئەو سنورە زیاتر کەوتە ژێر پلانی بەعەربکردن، بەعس تەواوی ھەوڵەکانی بە گڕخست بۆگۆرینی جوگرافیا و دیموگرافیای سنورەکە، ھەر لەم ھەوڵە شۆڤینیانەی دا چەند گوندێکی لە ناحیەی قەراج و دیبەگە دابڕاند و خستیە سەر ناحیەی سەڕگەرانی پارێزگای کەرکووک، سەرەرای ھێنانی عەرەبی ھاوردە بۆ سنورەکە و گۆرینی ناوی گوند و شوێنە گشتی یە کوردیەکان بۆ ناوی عەرەبی، ھاوکات قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی کوردی و کردنی بە زمانی عەرەبی، ھتد... لە دوای ٩/٤/٢٠٠٣ ی پرۆسەی ئازادی گەلانی عێراق و رزگاربوونی دەڤەرەکە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواوی ھەوڵەکانی خۆی خستووەتەگەر لەپێناو گەراندنەوەی مەخموور بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و لەدوای دامەزراندنەوەی قایمقامیەت و بەرێِوەبەرایەتی ناحیەکان و یەکە ئیداریەکان، یەکەم ھەوڵیشی کردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتی پەرورەدەی مەخموور) بوو کە خوێندن بکاتەوە زمانی کوردی.

مەخموور و ماددەی ١٤٠

ماددەی ١٤٠ و چاوەروانی گەڕانەوە لە دوای پڕۆسەی ئازادی گەلانی عێراق، خەڵکی سنورەکە لەچاوەروانی ئەوەبوون کە قەزای مەخموور بگەرێتەوە سەر ئیدارەی پارێزگای ھەولێر و جارێکی تر خەڵکە ڕاگوێزکراوەکان بگەرێنەوە گوندەکانیان و حکومەت گوندەکانیان بۆ ئاوەدان بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەو کێشە سیاسی و ئیداریانەی کە حکومەتی نوێی عێراق لەسەر ناوچە تەعریبکراوەکانی دروستکرد بۆیە قەزای مەخمووریش لەم چوارچێوەیە بە ھەڵواسراوی مایەوە و ھەر دوای ماددەی ٥٨ی ئەنجومەنی حکوم و ١٤٠ی دەستوری نوێی عێراقی ئەو سنوورە کەوتە نێوان چوارچێوەی بەرنامەی ئەو ماددانە بۆ ئاسایی کردنەوە و گەڕانەوەی بۆ ژێر ئیدارەی ھەرێمی کوردستان. ھەربۆیەش ئەو نەگەرانەوەیە بۆشایەکی زۆری ئاوەدانی و دروستکرد و وای کرد خەڵکەکە لە گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانیان بەھۆی نەبوونی ھاوکاری ئاوەدانی سست ببنەوە.


جوگرافیای مەخموور

لەڕووی جیوگرافییەوە مەڵبەندی قەزای مەخموور بەدووری (٥٦) کم دەکەوێتە خۆر ئاوای پارێزگای ھەولێر، لە باکوورییەوە قەزای دەشتی ھەولێر و خەباتە و لە باشوورییەوە ڕوباری دیجلەیە، خۆر ھەڵاتی زێی بچوکە و خۆر ئاوای زێی گەوەرەییە. لەگەڵ پارێزگاکانی (موسل - کەرکوک - تکریت) ھاوسنورە. چیای بلباس(قەرەچووغ) دەکەوێتە ناوەراستی قەزاکە و زورگەزراویش دەکەوێتە لای خۆرھەڵاتی باکووری. قەزای مەخموور خاکێکی بە پڕشت و پیتی ھەیە لەڕووی کشتوکاڵیەوە بەتایبەت بۆ (گەنم و جۆ) کە لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق بە پلەی یەکەم دێت، ھەر بۆیە یەکەم و دووەم گەورەترین سایلۆ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە مەخموور دروستکراوە. قەزای مەخمووردەکەوێتە سەر ھێلی (٣٥) پانی و (٤٣-٤٤) درێژی و ئاوھەواکەی گەرم و ئاوی ژێرزەوی ناسازە و ناشێت بۆخواردنەوە، بۆیە لەسەرچاوەی زێی گەورە لە پرۆژەی ئاوی (سلتان عبداللە) و دەمارەشیرینی کەندێناوە لەگوندی (گاوەرە) ئاو بۆ مەخمووردابین کراوە. بۆ ناحیەی قەراجیش لە زێی گەورە لە پرۆژەی ئاوی (حاجی عەلی) ئاو دابینکراوە لەگەڵ پڕۆژە ئاوی گوندی (دووانزە ھەوار). بۆ دیبەگەش لە پڕۆژە ئاوی دیبەگە لە گوندی منارەی دەشتی مرکیە ئاو دابینکراوە. بۆناحیەی گوێڕیش لە زێی گەورە ئاو دابینکراوە. لە ئێستاکەشدا پلان ھەیە لەرێگەی پارێزگای ھەولێر و رێکخراوەکانەوە پڕۆژەیەکی تری ستراتیژی ئاو بۆ مەخموور و ناحیەکانی گوێڕ و دیبەگە دروستبکرێت لە سەر زێی گەورە لە گوندی (کوشاف)ی ناحیەی گوێڕ. قەزاکە لە دوو دەشتی سەرەکی فراوان پێک دێت (قەراج و کەندێناوە) لەگەڵ بەشێک لەدەشتی شەمامک کە ناوەندی قەزاکە کەوتووەتە بەری قەراج و پتر لە ٢١٠ گوند لەخۆ دەگرێت. سنوری قەزای مەخموور جیا لەوەی ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریە، ھاوکات لەرووی بەرھەمە بیناسازی و نەوتیەکانیش دەوڵەمەندەو بەتایبەت لەناحیەکانی دیبەگە و قەراج بەدەیان بیرە نەوت ھەیە و پاڵاوگەی (خورمەلە)ش کەوتووەتە دیبەگە کە نەوت لەرێگەی کەرکوکەوە بەرەو بەندەری جیھانی رەوانە دەکات. بەشێوەیەکی گشتی روبەری قەزاکە (٣٥٢,٠٠٠) دۆنمە و رێژەی %٨ی کۆی گشتی رووبەری پارێزگای ھەولێر پێکدێنێت. رووبەری قەزای ناوەندیش (٨٨٠)کم٢. قەزای مەخموور سێ ناحیە لەخۆ دەگرێت ئەوانیش ( ١. قەراج"باقرت" - ٢. گوێڕ- ٣. کەندێناوە "دیبەگە)، لەساڵی ١٩٩٦یش دوای لکاندنی قەزاکە بە پارێزگای موسل رژێمی بەعس گوندی (مەلاقەرە)ی سەر بە ناحیەی کەندێناوەی بۆ عەرەبە ھاوردە و تەعریب چیەکان بە فەرمانی دیوانی سەرۆکایەتی ژمارە (٢٠٥٨٤) لە بەروای ١٦/٩/١٩٩٦ کردە ناحیە و ناوی نا ( عەدنانیە) ئەوەش بەناوی (عەدنان خەیروللا)ی کوڕە خەزوری دیکتاتۆر سەدام حسێن)بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٨لە فرۆکە لە پلانێکی سەدام و بەعس کەوتە خوارە ولە ئاسمانی ئەم گوندە گیانی لەدەست دا. بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ و نەمانی رژێمی بەعس و گەڕانەوەی تەعریبچیەکان ئەو ناحیە بۆوە بە گوند، لەئێستادا ھەوڵی زۆر ھەیە کە جارێکی تر بکرێتەوە ناحیە بۆیە ئێستا تەوای ھۆکارەکانی بۆ ئامادەکراوە و چاوەڕێی ھەڵبژاردنی قەزاو ناحیەکانە. ھاوکات کەمپی کوردەکانی باکووری کوردستان لە بەری خۆرئاوای قەزای ناوەندی بەدووری ٣کم نیشتەجێن و لەرووی ئیداریەوە سەربە مەخموورن و لەلایەن کۆمسیۆنی بالای پەناھەندەکان سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان(unhcr) وحکوومەتی ھەرێم سەرپەرستی دەکرێن. کە وەک ئیدارەیەکی گشتی بەرێوەبەر و فەرمانگەی ھەیە و نزیکەی (١٢٠٠٠) دوانزە ھەزار مرۆڤی سڤیل)ی تێدادەژیت کە لەساڵی ١٩٩٨ وە لەو قەزایە نیشتەجێنە.ئەو کەمپەش تەنھا لەلایەن حکومەتی ھەرێم و پارێزگای ھەولێر کاروپرۆژەی بۆ ئەنجامداروە و لەرووی خوێندن و پەرورەدە و تەندروستی و ئەمنی و ھەلی کارەوە حکوومەتی ھەرێم رۆڵی بۆیان ھەیە.


نەتەوەکانی مەخموور

لەڕووی نەتەوەییەوە بەشێوەیەکی سەرەکی زۆرینەی دانیشتوانی سنورەکە کوردن، بەڵام بەھۆی ھۆکارە سیاسی و کۆمەڵایەتەیەکانەوە چەند گوندێکی عەرەب لەناوچەکە دروست بوون بەتایبەتی لەھەردوو ناحیەی (قەراج و (گوێڕ)و سەنتەری قەزای مەخموور.


ئایین

لەڕووی ئاینیەوە خەڵکی سنوورەکە لە ئاین موسڵمانی سونە مەزھەبن، بەدەیان کەسایەتی و زانای ئاینی لەم سنوورە سەریان ھەڵداوە وەک رێبەرێکی ئاینی رۆڵیان بینیەوە و چەندین تەکیە و خانەقاش لەسنورەکە ھەبووە و ھەیە، جێگەی ئاماژە پێدانە دوو گوندی سنوری ناحیەی گوێڕ لە کوردە کاکەیەکانن. لەساڵانی سەدەی نۆزدە جولەکەش لە سنورەکە ھەبونە، بەڵام دوای دروستبونی دەوڵەتی ئیسرائیل چونەوەی جولەکەکان بۆ ئیسرائیل،. ئێستاکەش ئەوان بەردەوام پەیوەندیان بەسنوورەکە ھەیە و سەردانی دەکەنەوە.


وەرزش

لەڕووی وەرزشییەوە گەنجانی مەخموور لەرووی وەرزشیەوە خودان جەستەیەکی بتەون و لەگەڵ بڵاو بونەوەی یارییە وەرزشییە فۆلکلۆرییەکان تاکو یاریە جیھانیە باوەکان خودان یاریزانی پێشەنگ بوونە و لەم رۆژگارەش یانەیەکی وەرزشیی و ناوەندێک و بنکەیەکی وەرزشی و چەندین یاریگای وەرزشی و یاریگایەکی گەورەی ھەیە. ھاوکات پتر لە ١٥٠ تیپی میللیشی ھەیە. شیاوی گوتنە حکومەتی ھەرێم و ڕێکخراوەکانی لاوان لەروی وەرزشیەوە بایەخێکی زۆریان بەلاوانی سنورەکە داوە ھەر لە دابینکردنی یاریگا و پێداویستیە وەرزشیەکان و ھاوکارییە ماددیی و مەعنەوەیەکانەوە.


کشتووکاڵ

لەڕووی کشتوکاڵیەوە خاکی قەزای مەخموور بەشێوەیەکی گشتی زۆر بە پرشتە و خاکێکی قاوەیی و تۆخە و زەویەکانی دێمەکارن و گەنم و جۆ بە پلەی یەک دەچیندرێت و بێستان و شینایشی لێدەکرێت و دەشتێکی کاکی بەکاکی یە ئاو ھەواکەشی نیمچە گەرمەسێرە. ئاژەڵداریش بنەمایەکی تری کاری کشتوکاڵی و بژێوی جوتیارانی سنورەکەیە کە بەپلەی یەکیش بەخێوکردنی مەڕ و بزن، مانگاو پەلەوریش بەخوێودەکرێت. زەوی دێمی کشتوکاڵی و بەراویشی ھەیە لەسەر زێی گەورە و گچکە.ھاوکات لە ھەردوو زێ سامانێکی زۆری ماسی ھەیە و راودەکرێن. بەشی هەرە زۆری کشتوکاڵی بە شێوەی (دێمی) بەپشت بەستن بەئاوی باران تیێدا ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەێکی زۆر لە گوندەکان پشت بە بیرەکان دەبەستن بۆ کاری کشتوکاڵ، نموونە گوندی( کونە سیخوڕە ) لە دەشتی قەراج بە نزیکی (۷کم) لە سەنتەری شاری مەخمور دوورە، رووبەری گوندەکە نزیکەی(٥۰۰۰دۆنم) زەویە، بە شێوەی ئاودان لە ڕێگای بیرە پێشکەوتووەکان کشتوکاڵ ئەنجام دەدەن، ئەمە سەرەڕای ئەو گوندانەی کەوتونەتە نزیک زێی بچوک یان زیێ گەورە یان نزیک رووباری دیجلە، کە بە شێوەی بەراو کشتوکاڵ ئەنجام دەدەن.

ڕۆشنبیری و کەلتووری

لەڕووی رۆشنبیری و کەلتورییەوە قەزای مەخموور رۆشنبیریەتی و کەلتورێکی تایبەت مەندی بە خۆیەوە ھەیە و خاوەنی کەلتورێکی دەوڵەمەندە بە حەیران و بابەتە فۆلکلۆریەکان و رۆشنبیریەکانەوە، مەخموور یان دەشتی کاکی بەکاکی (قەراج و کەندێناوە) بە مەڵبەندی لە دایک بوونی حەیران و بەستە دادەنرێت، ھەربۆیەش گوتەک ھەیە کەدەڵێت" قەراج و کەندێناوە ھەوێنی حەیرانن". چەند کەلە رۆشنبیر و نوسەر و شاعیر و ھونەرمەندی دیاری کورد لەم دەڤەرە لەدایک بونە و ژیاون، لەم رۆژگارەشدا خودان سەدان کەسایەتی دیاری رۆشنبیرە، حکومەتی ھەرێم لەرێگەی لایەنەپەیوەندارەکانەوە بایەخێکی تەواوی بەم سنورەداوە ئێستا لەناوەندی سەنتەری قەزا دوو (سەنتەری رۆشنبیری) و لەناحیەکانیش سەنتەری رۆشنبیری ھەیە. لەرووی ئەمنیەوە بەھۆی ھاوسنور بونی لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و تکریت و کەرکوک کە لەدوای پرۆسەی ئازادی و بەردەوام کردەی تیرۆرستی لەو شارانە بوونی ھەیە، بەتایبەتی موسڵ کە مۆلگەی گروپە تیرۆرستەکانە، دەشێت قەزای مەخمووریش شلژانی ئەمنی بەخۆوە ببینێت، بەڵام دڵسۆزی و شەو نخونی کارمەندانی ھێزەکانی ئاسایش پارێزی سنوورەکە بە پاڵپشتی خەڵکی دەڤەرکە، وایان کردوە کە قەزاکە جیابکرێتەوە لەتەواوی ناوچەکانی تری عێراق و ناوچەدابرێندراوەکان لەروی ئارامیەوە. ئێستا قەزاکە ئاسایش و ئارامیەکی تەوای ھەیە وەک ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان. حکوومەتی ھەرێمیش لەم رووەوە بایەخێکی تایبەتی بۆ سنورەکە ھەیە و ھاوکاری دەزگاکانی ئاسایش دەکات. لە نێوان دوو ئیدارییەوە بەھۆی لکاندنی بە پارێزگای موسڵ و کارنەکردنی ئەو پارێزگایە بۆیە مەخموور لەروی ئاوەدانیەوە بێ بەش بووە، چونکە بەشە بودجەی قەزاکە لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە لەسەر پارێزگای موسڵ تەرخانکراوە موسڵیش بودجەکە رەوانە ناکات و ھیچ دەستێکی ھاوکاریشی نەبووە، تا ئێستا بۆ دەڤەرکە، ئەوەی دەبیندرێت ھەوڵ و کۆششی حکوومەتی ھەرێم و پارێزگای ھەولێر و رێکخراوە خێرخوازیەکانە بۆ سنورەکەیان کردوە. بۆیە ئەمڕۆ لەروی ئاوەدانیەوە مەخموور پێداویستیەکی زۆری ھەیە و خەڵکی سنورەکە خوازیاری گەرانەوەی قەزاکەیانن بۆسەر ھەولێر، تا ئەو دایکە دڵسۆزە لەباوەشیانگرێت و دەستی ھاوکاری و ئاوەدانیان بۆدرێژبکاتەوە ناوچەکەیان ببوژێتەوە.


سەرچاوەکان

1_ http://www.hawlergov.org



2_ کۆچەر شاکر شێروانی، لایەنی ئابووری لە قەزای مەخمور، گۆڤاری ڕامان، ژمارە (181),2012/5/6.