بزرۆکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Rûpela nû hate tomar kirin
 
ب ١ revision: import from Incubator
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٥٥، ١٣ی ئابی ٢٠٠٩

ھەندێ وشەی کوردی ھەن کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێ وەکوو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، بەڵام لەڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە. ئەو بزوێنە لە ئەلفبێی کوردیی لاتینیدا بە پیتی (i) دیاری کراوە، بەڵام لە ئەلفبێی عەرەبیدا ھیچ پیتێکی بۆ دانەنراوە، دیار نییە و بزر بووە، بۆیە ناوی نراوە: (بزرۆکە).

نموونە:

  • بردن birdin
  • من min
  • ژن jin
  • چل çil
  • مردن mirdin
  • بزن bizin
  • خستن xistin

وشەی "مشک" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا بە دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژە دەکرێت، بەڵام لە ئەلفبێی عەرەبیدا ھەر بە یەک شێواز دەنووسرێت: "مشک".

کەوا بێت ٨ەمین دەنگی بزوێنی کوردی بە ئەلفبێی عەرەبی نانووسرێت و، "بزرۆکە"یە. (i).

سەرچاوەکان

ڕێنووسی زمانی کوردی - زانستپەروەرانی کورد داڕێژە:-Rtl Kategorî:سۆرانی