ئەستێرەگەڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، باشترکردن
ھێڵی ٩: ھێڵی ٩:


=== یەکەمین مرۆڤی ئاسمانگەڕ ===
=== یەکەمین مرۆڤی ئاسمانگەڕ ===
[[پەڕگە:Yuri_Gagarin_(1961)_-_Restoration.jpg||چەپ|وێنۆک|[[یوری گاگارین]] لە ساڵی ١٩٦١دا]]
یەکەمین ئاسمانگەڕی جیھان [[یوری گاگارین]]، ئاسمانگەڕی [[ڕووسی]] بوو کە لە ١٢ی نیسانی ١٩٦١دا و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.
یەکەمین ئاسمانگەڕی جیھان [[یوری گاگارین]]، ئاسمانگەڕی [[ڕووسی]] بوو کە لە ١٢ی ٤ی ١٩٦١دا بە ئاسمانگەڕی [[ڤۆستۆک-١]] (بە [[ڕووسی]]: Восток-1) و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.

=== یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ ===
[[پەڕگە:RIAN_archive_612748_Valentina_Tereshkova.jpg|ڕاست|وێنۆک| [[ڤاڵنتینا تریشکۆڤا]]، یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ]]

یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ [[ڤاڵنتینا تریشکۆڤا]]ی خەڵکی [[ڕووسیا]]یە کە لە ١٦ی ٦ی ١٩٦٣ دا بە کەشتیی فەزاییی [[ڤۆستۆک-٦]] چووە ئاسمانەوە و نزیک سێ ڕۆژ لە فەزادا مایەوە. ئەو ھەروەھا یەکەمین کەسی نامیلیشیاییی جیھانە کە چووەتە فەزاوە چونکە لەدوای فڕینەکەی پەیوەست بوو بە ھێزی ئاسمانی [[سۆڤیەت]]ەوە.


== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٤٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

ئاسمانگەڕی بروس ماکندلیسی دووەم، لەدەرەوەی گلیسکەی ئەمریکی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤

ئاسمانگەڕ (بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی ئاسمانگەڕین، چووبێتە بۆشاییی دەرەوەی جەوی زەوییەوە.[١] ئەم وشەیە بە گشتی بە ئاسمانگەڕە پسپۆڕەکان دەوترێ، بەڵام بە گشتی بەو کەسانە ئێژن کە بە جۆرێک چووبنە فەزا. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی فەزایی کە تەجروبەی گەشت بۆ بۆشایییان ھەبووە، وەک ئاسمانگەڕ سەیر دەکرێن. ھەندێ جار بەپێی ھەندێ وتە تەنانەت مسافیرانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو ئێکس-١٥ وەکوو ئاسمانگەڕ ناو لێ دەبرێن.[٢]

یەکەمینەکان لە ئاسمانگەڕیدا

یەکەمین گیانلەبەر لە فەزا

یەکەمین بوونەوەری زیندوو لە فەزادا سەگێک بوو بە ناوی لایکا کە لە ٣ی ١١ی ١٩٦٧ی زایینی، تەنیا یەک مانگ پاش فڕینی سپوتنیک-١ و دەستپێکی ڕەسمی سەردەمی فەزا، بە کەشتی فەزاییی ڕووسیی سپوتنیک-٢ نێردرا خولگەی زەوی. لەم فڕینەدا کە بە مەبەستی تاقیکردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش لە ھەلومەرجی بێکیشیدا بۆ دروستکردنی سیستمەکانی پاڵپشتیی لەش قەومابوو کەشتییە فەزایییەکە بۆ مەبەستی گەڕانەوە بۆ زەوی دروست نەکرابوو و لایکا پاش ماوەیەک، لە خولگەی زەویدا گیانی لەدەست دا.[٣]

یەکەمین مرۆڤی ئاسمانگەڕ

یوری گاگارین لە ساڵی ١٩٦١دا

یەکەمین ئاسمانگەڕی جیھان یوری گاگارین، ئاسمانگەڕی ڕووسی بوو کە لە ١٢ی ٤ی ١٩٦١دا بە ئاسمانگەڕی ڤۆستۆک-١ (بە ڕووسی: Восток-1) و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.

یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ

ڤاڵنتینا تریشکۆڤا، یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ

یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ ڤاڵنتینا تریشکۆڤای خەڵکی ڕووسیایە کە لە ١٦ی ٦ی ١٩٦٣ دا بە کەشتیی فەزاییی ڤۆستۆک-٦ چووە ئاسمانەوە و نزیک سێ ڕۆژ لە فەزادا مایەوە. ئەو ھەروەھا یەکەمین کەسی نامیلیشیاییی جیھانە کە چووەتە فەزاوە چونکە لەدوای فڕینەکەی پەیوەست بوو بە ھێزی ئاسمانی سۆڤیەتەوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Astronaut»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فضانورد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٠.
  3. ^ ئەرکی فەزایی سپوتنیک(ڕووسی).