مەولانا خالیدی نەقشبەندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ZhiarH (لێدوان | بەشدارییەکان) جوانکاری تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
ZhiarH (لێدوان | بەشدارییەکان) چاککردنی هەڵەی ڕێنووس تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٣٥: | ھێڵی ٣٥: | ||
مەولانا خالید کوڕی ئەحمەد ئاغا کوڕی حوسەینە و لە تیرەی [[جاف]]ی [[مکایلی]]یە. دایکی ناوی فاتمەیە و لە [[سەییدەکانی پیر خدری]]یە. لە ساڵی ١١٩٣ ی کۆچیدا لە شارۆچکەی [[قەرەداغ]] لە دایکبووە و بە منداڵی ھەر لەوێ خوێندوویەتی. لە تەمەنی لاوێتییدابە فەقێیەتی چووە بو [[سلێمانی]] و لە لایەن شێخ محەمەد قەسیمی سنەیی ئیجازەی وەرگرتوە. کاتێ سەیید عەبدولکەریمی بەرزنجی مامۆستای خۆی لە ساڵی ١٢١٣ دا، کۆچی دوایی دەکا، مەولانا بە فەرمانی عەبدوڕەحمان پاشای [[بابان]] لە جێی دادەمەزرێ و دەست دەکا بە دەرس وتنەوە و ناوبانگ دەر دەکا. لەو ماوەیەدا کە خەریکی تەدریس بووە، ھەمیشە موشتاق بووە مورشدێکی ڕۆحی بدوزێتەوە و تەسەووفی لێ وەربگرێ. |
مەولانا خالید کوڕی ئەحمەد ئاغا کوڕی حوسەینە و لە تیرەی [[جاف]]ی [[مکایلی]]یە. دایکی ناوی فاتمەیە و لە [[سەییدەکانی پیر خدری]]یە. لە ساڵی ١١٩٣ ی کۆچیدا لە شارۆچکەی [[قەرەداغ]] لە دایکبووە و بە منداڵی ھەر لەوێ خوێندوویەتی. لە تەمەنی لاوێتییدابە فەقێیەتی چووە بو [[سلێمانی]] و لە لایەن شێخ محەمەد قەسیمی سنەیی ئیجازەی وەرگرتوە. کاتێ سەیید عەبدولکەریمی بەرزنجی مامۆستای خۆی لە ساڵی ١٢١٣ دا، کۆچی دوایی دەکا، مەولانا بە فەرمانی عەبدوڕەحمان پاشای [[بابان]] لە جێی دادەمەزرێ و دەست دەکا بە دەرس وتنەوە و ناوبانگ دەر دەکا. لەو ماوەیەدا کە خەریکی تەدریس بووە، ھەمیشە موشتاق بووە مورشدێکی ڕۆحی بدوزێتەوە و تەسەووفی لێ وەربگرێ. |
||
===مەولانا و تەسەوف=== |
===مەولانا و تەسەوف=== |
||
مەولانا لە ساڵی ١٢٢٠ دا لە ڕێگای [[شام]]ەوە دەچێ بۆ [[حەج]]. کەسێک لەو سەفەرەدا تێی دەگەیەنێ کە بۆ فێربوون تەسەووف دەبێ بچێ بۆ [[ھیندستان]]. ماوەیەک دوای گەڕانەوە لە حەج بەرو ھیندستان بە ڕێ دەکەوێ، لە ڕێگای تاران و خۆراسانەوە دوای پتر لە ساڵێک دەگاتە دیھلی و [[شا عەبدوڵڵا دیھلەوی]] لە گەورەکانی تەسەووف دەبینێ. لە ماوەی پێنج مانگدا ئەوندە لە لای شا عەبدوڵڵا خۆشەویست دەبێ کە کەس بە پایەی ئەو ناگا. دوای سەرکەوتن لە پلە و پایەکانی تەریقەت، شا عەبدوڵڵا ئیجازەی ئیرشادی لە ھەر پێنج تەریقەتی [[نەقشبەندی]]، [[قادری]]، [[سوھرەوەردی]]، [[کوبرەوی]] و [[چەشتی]]دا پێ دەدا و دوای ساڵێک بە فەرمانی شا عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ [[کوردستان]]. لە سالی ١٢٢٦ دا دەگاتەوە [[سلێمانی]]. پاش ماوەیەک حەسانەوە |
مەولانا لە ساڵی ١٢٢٠ دا لە ڕێگای [[شام]]ەوە دەچێ بۆ [[حەج]]. کەسێک لەو سەفەرەدا تێی دەگەیەنێ کە بۆ فێربوون تەسەووف دەبێ بچێ بۆ [[ھیندستان]]. ماوەیەک دوای گەڕانەوە لە حەج بەرو ھیندستان بە ڕێ دەکەوێ، لە ڕێگای تاران و خۆراسانەوە دوای پتر لە ساڵێک دەگاتە دیھلی و [[شا عەبدوڵڵا دیھلەوی]] لە گەورەکانی تەسەووف دەبینێ. لە ماوەی پێنج مانگدا ئەوندە لە لای شا عەبدوڵڵا خۆشەویست دەبێ کە کەس بە پایەی ئەو ناگا. دوای سەرکەوتن لە پلە و پایەکانی تەریقەت، شا عەبدوڵڵا ئیجازەی ئیرشادی لە ھەر پێنج تەریقەتی [[نەقشبەندی]]، [[قادری]]، [[سوھرەوەردی]]، [[کوبرەوی]] و [[چەشتی]]دا پێ دەدا و دوای ساڵێک بە فەرمانی شا عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ [[کوردستان]]. لە سالی ١٢٢٦ دا دەگاتەوە [[سلێمانی]]. پاش ماوەیەک حەسانەوە دەچێ بۆ [[بەغدا]] و پێنج مانگ لە بارەگای [[غەوسی گەیلانی]]دا دەمێنێتەوە و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، ئەمجار دەست دەکا بە ئیرشادی موسوڵمانان بۆ تەریقەتی نەقشبەندی. ھاوینان چووە بو [[ھەورامان]] و ھەر لەو سەفەرانەدا [[شێخ عوسمان سیراجەددین]] بە خزمەتی گەییوە و خەریکی سولوکی تەریقەت بووە. |
||
مەولانا لە سالی ١٢٢٨ی کۆچیدا بۆ جاری دووھەم چووتە [[بەغدا]] و دوای چەند ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ماوەی شەش ساڵ لەوێ ماوەتەوە. لە ئاخردا دەبینێ کە |
مەولانا لە سالی ١٢٢٨ی کۆچیدا بۆ جاری دووھەم چووتە [[بەغدا]] و دوای چەند ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ماوەی شەش ساڵ لەوێ ماوەتەوە. لە ئاخردا دەبینێ کە دۆخی سلێمانی بە ھۆی کێشە و ناکۆکی لە ناو بابانەکاندا ناخۆش بووە و لە سالی ١٢٣٦دا بۆ جاری سێھەم دەچێ بۆ بەغدا، دوای دوو ساڵ مانەوە، بەرەو [[شام]] بەڕێ دەکەوێ و لە ساڵی ١٢٣٨ی کۆچیدا دەگاتە ئەوێ. |
||
دوای حەسانەوە لە [[شام]]، بە مەبەستی زیارەت، |
دوای حەسانەوە لە [[شام]]، بە مەبەستی زیارەت، سەفەرێکی [[قودس]] دەکا. لەوێش زۆر لە زانایان و پیاوماقووڵان و خەڵکی تر دەبن بە موریدی. کە لە قودسەوە بۆ شام دەگەڕێتەوە تا ساڵی ١٢٤١ خەریکی دەرس گوتنەوە بە فەقێکان دەبێ. لەو ساڵەدا دیسان سەفەری حەج دەکا. |
||
ساڵێک دوای گەڕانەوە بۆ شام، واتا لە سالی ١٢٤٢ی کۆچیدا، شەوی چوارشەممە ١١ی مانگی |
ساڵێک دوای گەڕانەوە بۆ شام، واتا لە سالی ١٢٤٢ی کۆچیدا، شەوی چوارشەممە ١١ی مانگی ذیالقعدە تووشی نەخۆشی [[تاعوون]] دەبێ و لە شەوی جومعە سێزدەی ھەمان مانگدا لە نێوان نوێژی شێوان و خەوتناندا ژیانی کۆتایی پێدێ. |
||
== بەرھەمەکان == |
== بەرھەمەکان == |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٠٧، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠
مەولانا خالیدی نەقشبەندی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٧٧٩ |
مەرگ | ١٨٢٨ |
نەتەوە | کورد |
ئایین | ئیسلام |
مەلا شێخ خالیدی شارەزووری ناسراو بە مەولانا خالید (٧ی حوزەیرانی ١٨٢٧ زایینی، ١١٩٣-١٢٤٢ کۆچیی مانگی) کە نازناوی «ضیاءالدّین» و «ذی الجناحین» یشی ھەبووە، گەورەزانای ئاینیی کورد بووە کە لە ھیندستان لای شا عەبدوڵڵا دیھلەوی فێری تەریقەتی نەقشبەندی دەبێ و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و عێراق و پەرە بەو تەریقەتە دەدات. لە یادی ١٨٢ ساڵەی مەولانا خالید، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩دا دیدارێکی جیھانی لە سلێمانی بەڕێوە چوو.[١] بە فارسی و کوردی شێعر و پەخشانی لێ بەجێ ماوە.[٢] زۆربەی شێعرە کوردییەکانی بە گۆرانین.
ژیان
مەولانا خالید کوڕی ئەحمەد ئاغا کوڕی حوسەینە و لە تیرەی جافی مکایلییە. دایکی ناوی فاتمەیە و لە سەییدەکانی پیر خدرییە. لە ساڵی ١١٩٣ ی کۆچیدا لە شارۆچکەی قەرەداغ لە دایکبووە و بە منداڵی ھەر لەوێ خوێندوویەتی. لە تەمەنی لاوێتییدابە فەقێیەتی چووە بو سلێمانی و لە لایەن شێخ محەمەد قەسیمی سنەیی ئیجازەی وەرگرتوە. کاتێ سەیید عەبدولکەریمی بەرزنجی مامۆستای خۆی لە ساڵی ١٢١٣ دا، کۆچی دوایی دەکا، مەولانا بە فەرمانی عەبدوڕەحمان پاشای بابان لە جێی دادەمەزرێ و دەست دەکا بە دەرس وتنەوە و ناوبانگ دەر دەکا. لەو ماوەیەدا کە خەریکی تەدریس بووە، ھەمیشە موشتاق بووە مورشدێکی ڕۆحی بدوزێتەوە و تەسەووفی لێ وەربگرێ.
مەولانا و تەسەوف
مەولانا لە ساڵی ١٢٢٠ دا لە ڕێگای شامەوە دەچێ بۆ حەج. کەسێک لەو سەفەرەدا تێی دەگەیەنێ کە بۆ فێربوون تەسەووف دەبێ بچێ بۆ ھیندستان. ماوەیەک دوای گەڕانەوە لە حەج بەرو ھیندستان بە ڕێ دەکەوێ، لە ڕێگای تاران و خۆراسانەوە دوای پتر لە ساڵێک دەگاتە دیھلی و شا عەبدوڵڵا دیھلەوی لە گەورەکانی تەسەووف دەبینێ. لە ماوەی پێنج مانگدا ئەوندە لە لای شا عەبدوڵڵا خۆشەویست دەبێ کە کەس بە پایەی ئەو ناگا. دوای سەرکەوتن لە پلە و پایەکانی تەریقەت، شا عەبدوڵڵا ئیجازەی ئیرشادی لە ھەر پێنج تەریقەتی نەقشبەندی، قادری، سوھرەوەردی، کوبرەوی و چەشتیدا پێ دەدا و دوای ساڵێک بە فەرمانی شا عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. لە سالی ١٢٢٦ دا دەگاتەوە سلێمانی. پاش ماوەیەک حەسانەوە دەچێ بۆ بەغدا و پێنج مانگ لە بارەگای غەوسی گەیلانیدا دەمێنێتەوە و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، ئەمجار دەست دەکا بە ئیرشادی موسوڵمانان بۆ تەریقەتی نەقشبەندی. ھاوینان چووە بو ھەورامان و ھەر لەو سەفەرانەدا شێخ عوسمان سیراجەددین بە خزمەتی گەییوە و خەریکی سولوکی تەریقەت بووە.
مەولانا لە سالی ١٢٢٨ی کۆچیدا بۆ جاری دووھەم چووتە بەغدا و دوای چەند ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ماوەی شەش ساڵ لەوێ ماوەتەوە. لە ئاخردا دەبینێ کە دۆخی سلێمانی بە ھۆی کێشە و ناکۆکی لە ناو بابانەکاندا ناخۆش بووە و لە سالی ١٢٣٦دا بۆ جاری سێھەم دەچێ بۆ بەغدا، دوای دوو ساڵ مانەوە، بەرەو شام بەڕێ دەکەوێ و لە ساڵی ١٢٣٨ی کۆچیدا دەگاتە ئەوێ.
دوای حەسانەوە لە شام، بە مەبەستی زیارەت، سەفەرێکی قودس دەکا. لەوێش زۆر لە زانایان و پیاوماقووڵان و خەڵکی تر دەبن بە موریدی. کە لە قودسەوە بۆ شام دەگەڕێتەوە تا ساڵی ١٢٤١ خەریکی دەرس گوتنەوە بە فەقێکان دەبێ. لەو ساڵەدا دیسان سەفەری حەج دەکا.
ساڵێک دوای گەڕانەوە بۆ شام، واتا لە سالی ١٢٤٢ی کۆچیدا، شەوی چوارشەممە ١١ی مانگی ذیالقعدە تووشی نەخۆشی تاعوون دەبێ و لە شەوی جومعە سێزدەی ھەمان مانگدا لە نێوان نوێژی شێوان و خەوتناندا ژیانی کۆتایی پێدێ.
بەرھەمەکان
مەولانا، کتێبی زۆری نووسیوە و ھەروەھا بە کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری گوتوە کە زۆربەی شیعرەکانی پاڕانەوە لە خوا و پێغەمبەر و مەدحی پیاوچاکانن. لە نموونەی شیعرەکانی مەولانا خالید کە پیرەمێردی شاعیر وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم پارچەیە خوارەوەیە:
ستایشی مەولانا خالید
شاعیری گەورە و لوتکەی شیعری کوردی (مەحوی) لە یەکێک لە قەسیدە ناوازەکانیدا وەسف و ستایشی مەولانا خالید دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند دێڕێکی ئەو قەسیدەیەی مەحوییە لە ژێر ناوی (ستایشی مەولانا خالید):
سەرچاوەکان
- ^ دیداری مەولاناخالیدی شارەزوری نەقشبەندی بەرِێوەچوو ٢ی ئایاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، پەیامنێر
- ^ Malmisanij, M. (2006). The past and the present of book publishing in Kurdish language in Turkey. Istanbul.
- ڕۆحی مەولانا خالید، دیوانە شیعر، وەرگێڕانی/ پیرەمێرد، ئامادەکردن و لێکۆڵینەوەی/ مەحمود ئەحمەد محەمەد
- دیوانی مەحوی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی؛ مەلا عەبولکەریمی مودەریس و موحەممەدی مەلا کەریم
- ژیاننامەی حەزرەتی مەولاناخالید ، بڵاگی تەسەوف و تەریقەتی نەقشبەندی
- مەولانا خالیدی نەقشبەندی، وێبگەی سەرفرازان
خوێندنەوەی زۆرتر
- کتێبی مەولاناخالید و تەریقەتی نەقشبەندی، نوسینی: سەید محەممەد تاھیر ھاشمی، وەرگێڕانی لە فارسیەوە: دلێر میرزا، ٢٠٠٣، خانەی وەرگێڕان