شێرکۆ بێکەس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
زیادکردنی بەستەر تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید |
No edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
{{نامەی ڕوونکردنەوە|شێرکۆ بێکەس|بێکەس (ڕوونکردنەوە)}} |
{{نامەی ڕوونکردنەوە|شێرکۆ بێکەس|بێکەس (ڕوونکردنەوە)}} |
||
{{خاوێنکردن}} |
{{خاوێنکردن}} |
||
{{زانیاریدانی نووسەر |
|||
{{کەسایەتی |
|||
| ناو = |
| ناو = شێرکۆ بێکەس |
||
| وێنە = Xaliqi and Sherko.jpg |
| وێنە = Xaliqi and Sherko.jpg |
||
| قەبارەی وێنە = |
| قەبارەی وێنە = |
||
| لێدوان = شێرکۆ بێکەس و [[مەزهەری خالقی]]. |
|||
⚫ | |||
| سەردێڕ = |
|||
⚫ | |||
| ناوی خۆماڵی = شێرکۆ فایەق عەبدوڵڵا |
|||
⚫ | |||
| زمانی ناو = کوردی |
|||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
| ناوەکانی تر = |
|||
⚫ | |||
| نەژاد = [[ماد]] |
|||
| شوێنی مردن = [[ستۆکھۆڵم]]، {{ئاڵا|سوید}}. |
|||
| ڕادەی خوێندەواری = |
|||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
| ناسراو بە ھۆی = |
|||
*[[نووسەر]]}} |
|||
| سەرناو = |
|||
| زمان = [[کوردیی ناوەندی]] |
|||
| وادە = |
|||
⚫ | |||
| بەرانبەرەکان = |
|||
| |
| ڕەگەز = نێر |
||
| ڕەگەزنامە = |
|||
⚫ | |||
| خوێندن = |
|||
* ھەڵۆ |
|||
| شوێنی بڕوانامە = |
|||
* ھانا |
|||
| سەردەم = |
|||
* ھەڵبەست |
|||
| بواری کارکردن = |
|||
* ھێژا}} |
|||
| قوتابخانەی ئەدەبی = |
|||
⚫ | |||
| کارە دیارەکان = |
|||
| پەراوێزەکان = |
|||
| |
| خەڵاتە دیارەکان = خەڵاتی تۆخۆڵسکی (١٩٨٧) |
||
⚫ | |||
| ھاوسەر = |
|||
| یار = |
|||
| منداڵەکان = {{flatlist| |
|||
*هەڵۆ |
|||
*هانا |
|||
*هەڵبەست |
|||
*هێژا}} |
|||
⚫ | |||
| واژوو = |
|||
| لێدوانی واژوو = |
|||
| ماڵپەڕ = |
|||
}} |
|||
'''شێرکۆ بێکەس''' (٢ی ئایاری ١٩٤٠–٤ی ئابی ٢٠١٣) شاعیری ناوداری کوردە. کوڕی [[فایەق بێکەس]]ە. یەکێک بووە لەو شاعیرانەی کە شیعری هاوچەرخی کوردیی دامەزراندووە. |
|||
'''شێرکۆ بێکەس''' کوڕی شاعیری ناوداری کورد [[فایەق بێکەس]] و لە ٢ی ئایاری ساڵی [[١٩٤٠]] لە شاری [[سلێمانی]] لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی [[سوید]] بەھۆی [[شێرپەنجە]] کۆچی دوایی کرد. لە [[١٩٨٦]] وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی [[١٩٨٧]] بۆ [[١٩٩٢]] لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ [[کوردستان]]. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی [[کورد]] دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوید «خەڵاتی تۆخۆڵسکی» وەرگرت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش کرا وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی [[دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم]]ی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا. |
|||
== ژیان == |
== ژیان == |
وەک پێداچوونەوەی ١٥:٢٦، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شێرکۆ بێکەس | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | شێرکۆ فایەق عەبدوڵڵا |
لەدایکبوون | شێرکۆ فایەق عەبدوڵڵا ٢ی ئایاری ١٩٤٠ سلێمانی،کوردستان. |
مردن | ھەڵە: Need valid birth date (second date): year, month, day ستۆکھۆڵم، سوێد. |
شوێنی گۆڕ | پارکی ئازادی، سلێمانی |
پیشە | |
زمان | کوردیی ناوەندی |
نەتەوە | ماد |
ڕەگەز | نێر |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی تۆخۆڵسکی (١٩٨٧) |
چالاکی ساڵانی | ١٩٦٨–٢٠١٣ |
منداڵەکان |
|
خزمەکان | فایەق بێکەس (باوک) |
شێرکۆ بێکەس (٢ی ئایاری ١٩٤٠–٤ی ئابی ٢٠١٣) شاعیری ناوداری کوردە. کوڕی فایەق بێکەسە. یەکێک بووە لەو شاعیرانەی کە شیعری هاوچەرخی کوردیی دامەزراندووە.
ژیان
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. شێرکۆ یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاوکردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی بە ناوی «تریفەی ھەڵبەست» لە (بەغدا) لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی «تۆخۆڵسکی» پێ بەخشرا و شیعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کەنەدا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی، «دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم» ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی «خاک» خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاپ درا.[١]
شیعر
شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند،و زۆرجار هەندێک لە نوسەران بە ئیمپڕاتۆری شیعری کوردی دادەنێن، شیعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.
وەسیەتنامە
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دووەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی ١٩٦٣ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم. با کتێبخانەکەم و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەکەی مەردان و سرودی خوایە وەتەن ئاواکەیەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی «بێکەس» ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم. - شێرکۆ بێکەس
نموونەی ھەڵبەستی شێرکۆ بێکەس
نموونەی یەکەم
لە لای ئەوان
لە پشت ھەموو پیاوێکەوە ژنێک ھەیە
دەس بە مۆم و دەس بە کتێب و ڕۆژنامە و
بە شمشاڵ و بە کەمانچە و
دەس بە شەوبۆی خۆشەویستی
لە لای ئێمەش
لە پشت ھەموو ژنێکەوە پیاوێک ھەیە
دەس بە مار و بە بلۆک و بە دڕکەزی و
بە بەردەکانی تەڵاق و
دەس بە خوێنی مەرگدۆستی
نموونەی دووەم
وێنەیەک
چوار منداڵی..
تورک و فارس و
عەرەب و کورد
بە ھەر چواریان
وێنەی پیاوێکیان دروستکرد
یەکەم: سەری
دووەم: دەستی
سێیەم: لەشی و قاچەکانی
چوارەم: چەکی
کردە شانی!
بەرھەمەکان
شیعر
- تریفەی ھەڵبەست، شیعر، ١٩٦٨
- کەژاوەی گریان، شیعر، ١٩٦٩
- کاوەی ئاسنگەر، شانۆنامەی شیعر، ١٩٧١
- من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ، شیعر، ١٩٧٣
- ئاسک، شانۆنامەی شیعر، ١٩٧٦
- کازیوە، پۆستەرە شیعر، ١٩٧٨
- دوو سروودی کێوی، شیعری درێژ، ١٩٨٠
- رووبار، چیرۆکە شیعر، ١٩٨٣
- کەشکۆڵی پێشمەرگە، شیعری موقاوەمەت، ١٩٨٤
- داستانی ھەڵۆی سوور، قەسیدەی درێژ، ١٩٨٥
- ئاوێنە بچکۆلەکان، کورتە شیعر، ١٩٨٦
- تەمتوومان، شیعری ددێژ، ١٩٨٨
- دەربەندی پەپوولە، شیعری درێژ، ١٩٩١
- ئافات، شیعر، ١٩٩٣
- مێرگی زام، مێرگی ھەتاو، شیعر، ١٩٩٦
- بۆننامە، قەسیدەی درێژ، ١٩٩٨
- چراکانی سەر ھەڵەمووت، پەخشان، ١٩٩٩
- نسێ، ١٩٩٩
- ژنێک و دوو پیاو، ٢٠٠٠
- ژن و باران، ٢٠٠٠
- رەنگدان، ٢٠٠١
- ئەزموون، ٢٠٠١
- لە چلەی چلچرایەکدا، ٢٠٠١
- پیاوێ لە دارسێو، ٢٠٠٢
- خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم، ٢٠٠٢
- پاییزە میوان، ٢٠٠٢
- کوکوختیە بزێوەکە، ٢٠٠٣
- گۆڕستانی چراکان، ٢٠٠٤
- ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن، ٢٠٠٤
- سروودە بەردینەکان، ٢٠٠٥
- کورسی، ٢٠٠٥
- لە گوڵەوە ھەتا سووتوو، ٢٠٠٦
- حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک، ٢٠٠٧
- کتێبی ملوانکە، ٢٠٠٧
- تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە ھەڵقوڵین، ٢٠٠٧
- زێ و زنە، ٢٠٠٨
- تەون، ٢٠٠٩
- ھەست و نەست، ٢٠١٠
- ئێستا کچێک نیشتمانمە، ٢٠١١
- ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە، ٢٠١٢
- خێراکە مردن خەریکە بگات، ٢٠١٣
- نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش، ٢٠١٣
- مەرایا ساغیرە، وێنەکراوی فواد عەلی، ١٢٥ پەڕە، چاپی الاھالی، دیمەشق، سوریا ١٩٨٨
- سما سپێگلار: دیکتەر ١٩٧٨–١٩٨٩، نۆرسبێرگ، چاپخانەی کوردستان، ١٩٨٩.ISBN 91-87096-05-6
ڕۆمان
پیرەمێرد و زەریا، ئێرنست ھێمینگوەی، وەرگێڕان، ڕۆمان، ١٩٨٢
- خاچ و مار و رۆژژمێری شاعیرێ، ڕۆمانە شیعر، ١٩٩٨