چەندێتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:چەندێتی |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''چەندێتی''' جۆرە |
'''چەندێتی''' جۆرە تایبەتمەندییەکە کە بەشێوەی [[گەورەیی (بیرکاری)|گەورەیی]] یان فرەیی بوونی هەیە. چەندێتی یەکێک لە پۆلە بنەڕەتییەکانی شتانە. ئەوانی تر بریتین لە: [[چۆنێتی]]، [[ماک]]، [[گۆڕان]]، وە [[پێوەند]]. هەر شت کە هەیە یان ڕوو دەدا دەچێتە ناو یەکێک لەم پێنج پۆلەوە. وەکوو زاراوەیەکی بنچینەیی، چەندێتی ئاماژە بە هەر جۆرە تایبەتمەندییەک دەکا کە شتێک هەیبێ و شیاوی [[پێواندن]] یان [[ژماردن]] بێ (تایبەتمەندیی چەندانە؛ بە ئینگلیزی: quantitative attribute). هەندێک چەندێتی سروشتی دەروونیان هەر وایە (وەک ژمارە)، بەڵام ئەوانی تر وەکوو بار یان حاڵەتی شتەکان (لەوانە: قورس و سووک، درێژ و کورت، بەرین و باریک، بچووک و مەزن، یان زۆر و کەم) خەریکی بەجێهێنانی ئەرکی خۆیانن. |
||
== لە فیزیکدا == |
== لە فیزیکدا == |
وەک پێداچوونەوەی ٢١:٣١، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠
چەندێتی جۆرە تایبەتمەندییەکە کە بەشێوەی گەورەیی یان فرەیی بوونی هەیە. چەندێتی یەکێک لە پۆلە بنەڕەتییەکانی شتانە. ئەوانی تر بریتین لە: چۆنێتی، ماک، گۆڕان، وە پێوەند. هەر شت کە هەیە یان ڕوو دەدا دەچێتە ناو یەکێک لەم پێنج پۆلەوە. وەکوو زاراوەیەکی بنچینەیی، چەندێتی ئاماژە بە هەر جۆرە تایبەتمەندییەک دەکا کە شتێک هەیبێ و شیاوی پێواندن یان ژماردن بێ (تایبەتمەندیی چەندانە؛ بە ئینگلیزی: quantitative attribute). هەندێک چەندێتی سروشتی دەروونیان هەر وایە (وەک ژمارە)، بەڵام ئەوانی تر وەکوو بار یان حاڵەتی شتەکان (لەوانە: قورس و سووک، درێژ و کورت، بەرین و باریک، بچووک و مەزن، یان زۆر و کەم) خەریکی بەجێهێنانی ئەرکی خۆیانن.
لە فیزیکدا
لە فیزیکدا، دوو جۆر چەندێتی ھەیە: چەندێتیی پێوانەیی و چەندێتیی ئاراستەدار. چەندێتیی پێوانەیی ئەوەیە کە مەزنایییەکەی تەنیا بە ھۆی ژمارەیەکەوە نیشاندەدرێت. بۆ نموونە: کات، ، درێژایی، بارستایی. چەندێتیی ئاراستەدار جگە لە مەزنایی، ئاراستەشی ھەیە، ، بۆ نموونە: ھێز، لەز، ڕاوەش.
چەندێتییە سەرەکییەکان
لە فیزیکدا، سێ چەندێتی ھەن کە پێیان دەگوترێت چەندێتییە سەرەکییەکان. چەندێتییە سەرەکییەکان بریتین لە: کات، بارست و درێژایی.