ئینجیلی مەرقۆس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ب زیادکردنی بەستەر بۆ پاپیروس
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ١٥: ھێڵی ١٥:
باوکانی کڵێسا، وەک کەسانی یوستینۆس، ئیرینیۆس، تێرتولیان ھەموویان ئاماژە بەم پەرتووکە دەکەن، ئەمەش لەخۆیدا ھەرچەندە دەستنووس نییە بەڵام بەڵگەیەکی باشە بۆ سەلماندنی ھەبوونی مزگێنی بەگوێرەی مارکوس لە پێش سەدەی دووەمدا.ئیفسیبیۆس گەورە مێژووناسی مەسیحی سەدەی سێێەم و چوارەم بۆمان دەگێڕێتەوە کە مارکوس داوای لێکرا لەلایەن چەند مەسیحییەکەوە کە نووسراوێک بخاتەڕوو تا بمێنێتەوە لایان وەک بەڵگە، ئەمەش ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە ئەو مەسیحییانە یەھودی نەبوون بەڵکو یۆنانی و لاتینی بوون. لە فەرھەنگی ئەوانیشدا نەریتی زارەکی لاوازتر بووە لە نەریتی نووسراو بۆیە مەسیحییەت دەستیکرد بە نووسینەوەی بابەتەکانی نەک ھەر بانگەوازێکی زارەکی کە ڕێچکەی مەسیحییەکانی نەوەی ئیسرائیل بوو.

پاپیروسی ٤٥ کە دەستنووسێکی ساڵی ٢٥٠ی زایینییە کە لە وڵاتی قبتییەکان دۆزراوەتەوە و بریتییە لە ٢٢٠ لاپەڕە، لێرەدا زۆری پەڕەکان بەکەڵکی خوێندنەوە نایەن بەڵام بەشێکی بەرچاویان مزگێنی مارکوسی لەخۆگرتووە. دەستنووسی ئالێکسانسرانوس کە ھی سەدەی پێنجەمە، دەستنووسی ئێفرایمی ڕیسێپتوس سەدەی پێنجەم، ھەردووکیان لە دوای ڕێپێدانی مەسیحییەت لە فەرمانڕاویی ڕۆمدا نووسراون و ئاماژە بە تەواوی و نەگۆڕی مزگێنی بەگوێرەی مارکوس دەکەن.
[[پاپیروس]]ی ٤٥ کە دەستنووسێکی ساڵی ٢٥٠ی زایینییە کە لە وڵاتی قبتییەکان دۆزراوەتەوە و بریتییە لە ٢٢٠ لاپەڕە، لێرەدا زۆری پەڕەکان بەکەڵکی خوێندنەوە نایەن بەڵام بەشێکی بەرچاویان مزگێنی مارکوسی لەخۆگرتووە. دەستنووسی ئالێکسانسرانوس کە ھی سەدەی پێنجەمە، دەستنووسی ئێفرایمی ڕیسێپتوس سەدەی پێنجەم، ھەردووکیان لە دوای ڕێپێدانی مەسیحییەت لە فەرمانڕاویی ڕۆمدا نووسراون و ئاماژە بە تەواوی و نەگۆڕی مزگێنی بەگوێرەی مارکوس دەکەن.

بەڵام سەیرترین و کەمەرشکێنترین بەڵگە ئەو دۆزینەوەیەی ساڵی ٢٠١٦ بوو کە لە مۆمیایەکی میصڕیدا چەند لاپەڕەیەکی مزگێنی مارکوسیان دۆزیەوە. ئەم مۆمیایە لە ساڵی ٨٠دا داخراوە، کەواتە ئەو مزگێنییە لە پێش ساڵی ٨٠دا نووسراوەتەوە. ئەمە چەند شتێک دەسەلمێنێت؛ بەڵێ مارکوس لە وڵاتی میصر بووە، بەڵێ لەوێ بانگەوازی کردووە و مزگێنییەکەشی ھەر لەوێ بووە، لەوانەیە ئەم دەستنووسە ڕێک دەستنووسی پایەبەرز مارکوس خۆی بێت. بەپێی مێژووی کڵێسا پایەبەرز مارکوس ساڵی ٦٨ کوژرا ھەربۆیەش لە مزگێنییەکەیدا باس لە تێکدانی پەرستگای ئۆرشەلیم ناکات لە ساڵی ٧٠دا، ئەمەش بەڵگەیەکی بەھێزترە بۆ ئەوەی کە بیسەلمێنێت کە بەڵێ مزگێنی مارکوس پێش ساڵی ٧٠ نووسراوەتەوە.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:١٨، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠

ئینجیلی مەرقۆس یا مارکوس یەکێ لە چوار ئینجیلە بڕواپێکراوەکەی ئایینی مەسیحییەتە. مارکوس یەکێکە لە خزمەکانی شیمعۆن پێترۆس، شیمعۆن پەترۆس نزیکترین ھاوەلی مەسیح بووە. لە دوایین شێوی مەسیحدا کە لە قاتی سەرەوەی ماڵێکی زەنگین ڕاگیرا، بە پێی مێژووی کڵێسا ئەو ماڵە ماڵی دایکی مارکوس بووە، وە ئەو کوڕەی کە بە چەرچەفێکەوە ڕایدەکرد لە کاتی دەسگیرکردنی مەسیحدا (مارکوس ١٤: ٥١) کەسی تر نییە جگە لا مارکوس خۆی. کەواتە ئەوەی بۆمان دەردەکەوێت ئەوەیە کە مارکوس دیداری تەواوی ھەبووە لەگەڵ مەسیحدا وە بە ھۆی خزمایەتیشی لەگەڵ پێترۆس زانیاری و فێرکاری تەواوی ھەبووە سەبارەت ئایینی مەسیحی (یەکەم پێترۆس ٥: ١٣).

مارکوس یەکەم چاودێری شاری ئەسکەندریا بووە و یەکەم کەس بووە کە مەسیحییەتی بردووە بۆ وڵاتی میصر و ھەر لەوێش لەسەر بیروباوەڕی مەسیحی کوژراوە.

زۆرینەی دەستنووسەکانی مزگێنییەکەی بە زمانی یۆنانی و قبتی لەوێ ھەن.

زۆر کەس دەگێڕنەوە کە دەستنووسەکانی دەربارەی مارکوس لە دێڕی ٨ی بەشی ١٦دا کۆتایی دێت، وە ئەمەش باس لە زیندووبوونەوەی مەسیح ناکات و گەورەترین بنەمای مەسیحییەتی باس نەکردووە. بەڵام ئەوەی کە ھەیە لە کۆنترین دەستنووسەکانی مەسیحی کە دەگەڕێنەوە سەدەی یەکەم و دووەم ئەو دەستنووسانەن کە پێی دەووترێت دەستنووسی بیزانتینی. دەستنووسی بیزانتینی لە ھەمووی ڕاستترە و لە سەدەی یەکەمەوە تا ئێستەش لە کلێسا ئۆرتۆدۆکسییەکاندا لە تێکڕایی کلێساکاندا خوێنراونەتەوە و ئەوەشی ئاشکرایە کە ھیچ پەرستن و خوێندنی نیایشی ئۆرتۆدۆکسەکان گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە. لە دەستنووسە بیزانتینییەکاندا دەبینین کە تێکڕای مزگێنی مارکوس نووسراونەتەوە بێ ھیچ کەم‌وکوڕییەک.

چاودێری گەورە و یەکێک لە باوکانی کلێسا، پایەبەرز ئیرینیۆس(١٣٠ی زایینی- ٢٠٢ز) لە نووسینەکانیدا مزگێنی مارکوس وەک بەڵگە دەھینێتەوە بەو دێڕانەشەوە کە بە تۆمەتی ڕەخنەگران زۆر لە مێژە دوای ئیرینیۆس نووسراون. لە ساڵی ١٦٥دا پایەبەرز یوستینۆسی گەواڤ لە وەڵامنامەکەیدا ڕێک مارکوس بەشی ١٦ دێڕی ٢٠ دەھێنیتەوە، ئەمەش کە باس لە زیندووبوونەوەی مەسیح دەکات دەقاودەق ووشەکانی مارکوس دەڵێتەوە کە دەڵێت 'تو لۆگۆو,του Λογου' بە واتای 'لە ووشە' وە لە چەندەھا شوێنی تری وەڵامنامەکەشیدا مزگێنی بەگوێرەی مارکوس ھێناوەتەوە. ھەروەھا گەورە مێژووناسی مەسیحی تێرتولیان و ئەفراتیسی سووری؛ ھەموویان دێڕەکانی مارکوس بە تێکڕایی دەھێننەوە و دەیسەلمێنن کە ھەرگیز گۆڕانکاری نەھاتووە بەسەر ئەو مزگێنییەدا.

ئەمە تا ئێستا سەلماندنی تەواوی و پوختی مزگێنی مارکوس بوو، ئەو پرسیارەی کە دەمێنێت ئەمەیە؛ ئایا کەی نووسرایەوە؟ ئەگەر ھزری خۆمان کەمێک بخەینە کار دەبێنین بەگوێرەی ئەوەی باسمان کردووە کە باوکانی کڵێسا لە سەدەی دووەمدا پەرتووکی مزگێنی بەگوێرەی مارکوسیان وەک مزگێنییەکی باو و باوەڕپێکراو خوێندۆتەوە، کەواتە دەزانین کە سەردەمی نووسینی ئەم مزگێنییە پێش سەدەی دووەم بووە. ھەندێک دەسنتووس ھەن کە ئێستا باسیان دەکەین.

باوکانی کڵێسا، وەک کەسانی یوستینۆس، ئیرینیۆس، تێرتولیان ھەموویان ئاماژە بەم پەرتووکە دەکەن، ئەمەش لەخۆیدا ھەرچەندە دەستنووس نییە بەڵام بەڵگەیەکی باشە بۆ سەلماندنی ھەبوونی مزگێنی بەگوێرەی مارکوس لە پێش سەدەی دووەمدا.ئیفسیبیۆس گەورە مێژووناسی مەسیحی سەدەی سێێەم و چوارەم بۆمان دەگێڕێتەوە کە مارکوس داوای لێکرا لەلایەن چەند مەسیحییەکەوە کە نووسراوێک بخاتەڕوو تا بمێنێتەوە لایان وەک بەڵگە، ئەمەش ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە ئەو مەسیحییانە یەھودی نەبوون بەڵکو یۆنانی و لاتینی بوون. لە فەرھەنگی ئەوانیشدا نەریتی زارەکی لاوازتر بووە لە نەریتی نووسراو بۆیە مەسیحییەت دەستیکرد بە نووسینەوەی بابەتەکانی نەک ھەر بانگەوازێکی زارەکی کە ڕێچکەی مەسیحییەکانی نەوەی ئیسرائیل بوو.

پاپیروسی ٤٥ کە دەستنووسێکی ساڵی ٢٥٠ی زایینییە کە لە وڵاتی قبتییەکان دۆزراوەتەوە و بریتییە لە ٢٢٠ لاپەڕە، لێرەدا زۆری پەڕەکان بەکەڵکی خوێندنەوە نایەن بەڵام بەشێکی بەرچاویان مزگێنی مارکوسی لەخۆگرتووە. دەستنووسی ئالێکسانسرانوس کە ھی سەدەی پێنجەمە، دەستنووسی ئێفرایمی ڕیسێپتوس سەدەی پێنجەم، ھەردووکیان لە دوای ڕێپێدانی مەسیحییەت لە فەرمانڕاویی ڕۆمدا نووسراون و ئاماژە بە تەواوی و نەگۆڕی مزگێنی بەگوێرەی مارکوس دەکەن.

بەڵام سەیرترین و کەمەرشکێنترین بەڵگە ئەو دۆزینەوەیەی ساڵی ٢٠١٦ بوو کە لە مۆمیایەکی میصڕیدا چەند لاپەڕەیەکی مزگێنی مارکوسیان دۆزیەوە. ئەم مۆمیایە لە ساڵی ٨٠دا داخراوە، کەواتە ئەو مزگێنییە لە پێش ساڵی ٨٠دا نووسراوەتەوە. ئەمە چەند شتێک دەسەلمێنێت؛ بەڵێ مارکوس لە وڵاتی میصر بووە، بەڵێ لەوێ بانگەوازی کردووە و مزگێنییەکەشی ھەر لەوێ بووە، لەوانەیە ئەم دەستنووسە ڕێک دەستنووسی پایەبەرز مارکوس خۆی بێت. بەپێی مێژووی کڵێسا پایەبەرز مارکوس ساڵی ٦٨ کوژرا ھەربۆیەش لە مزگێنییەکەیدا باس لە تێکدانی پەرستگای ئۆرشەلیم ناکات لە ساڵی ٧٠دا، ئەمەش بەڵگەیەکی بەھێزترە بۆ ئەوەی کە بیسەلمێنێت کە بەڵێ مزگێنی مارکوس پێش ساڵی ٧٠ نووسراوەتەوە.

سەرچاوەکان

دژی گومراپەرستی، پەرتووکی ٣ بەشی ١٠، ئیرینیۆسی لیۆن. سەدەی دووەم

یەکەم وەڵام نامە پەڕەی ٤٥، یوستینۆسی گەواڤ، سەدەی دووەم.

دژی پراکسیاس بەشی ٢، تێرتولیان، سەدەی سێیەم.

مێژووی کۆڕ، ئیفسیبیۆس، بەشی ٣٥، سەدەی سێیەم.

https://aleteia.org/2016/08/01/was-the-worlds-oldest-copy-of-the-gospel-really-found-in-an-egyptian-funerary-mask/

Why Mark 16:9-20 Belongs in the Bible

A Case Study in Westcott-Hortian Silliness