بەکارھێنەر:Shahid tahir/تووشبوانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە کوردستان ٢٠٢٠: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بNo edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ب Aram پەڕەی تووشبوانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە کوردستان ٢٠٢٠ی بە بێ بەجێھشتنی ڕەوانەکەرێک گواستەوە بۆ بەکارھێنەر:Shahid tahir/تووشبوانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە کوردستان ٢٠٢٠: کە تەواوت کرد، ئەوسا بیخەرە سەر بۆشاییناوی سەرەکی
 
(بەبێ جیاوازی)

دوایین پێداچوونەوەی ‏٢٢:٠٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠

نەخشەی کوردستان ناوچەی تووشبوو بە کۆرۆنا لەسەر نەخشەی جیھانی

بەپێی ئاماری فەرمی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرایتەوە رێژەی کەسانی تووشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ ھەتا ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ژمارەیا ٦٤ کەسە، رێژەی چاکبوووە ١٤ کەسە.

رێکارەکانی دژی پەتای کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان[دەستکاری]

لە کۆتاییەکانی مانگی شووباتی ساڵی ٢٠٢٠ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە شیوەی فەرمی رووبەرووبونەوەی دژی پەتای جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و رێکارەکانی گرتەبەر، رێکارەکان ھەتا ئێستا بەو شێوەیەن:

  • ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠: رێکاری و پشکنین لە ھەموو خاڵە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان
  • ٢٥ی شووبات٢٠٢٠: دەستپێکردنی پشووی بەھارە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
  • ڕاگرتنی گەشتی عومرەکارانی کوردستان لۆ وڵاتی سعودیا
  • ٢٥ی شووباتی ٢٠٢٠: داخستن و لێپێچینەوە لە ھەر کافتریا و خواردنگەیەک کە نێرگەلە یان ھەر کارێکی نا تەندروست ھەبێ لە شوێنەکە
  • ٤ی ئازاری ٢٠٢٠: ڕاگرتن و نەخوێندنی ووتاری ھەینی و نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەفتەکان
  • ٢٠ی شووبات؛ کەرەنتین کردنی گەشتیار و ھاوڵاتیانی گەڕاوە لە وڵاتانی بیان لۆ ھەرێمی کوردستان
  • کردنەوەی سەنتەرێک لە ھەولێر و نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی
  • ڕاگرتنی سەرجەم ڤستیڤاڵی وەرزشی و ئاینی و نەتەوەیی و زانستی لە ھەرێمی کوردستان
  • ١١ی ئازار: ڕاگرتنی ھاتوچۆ لە نێوان شارەکانی کوردستان
  • ١٣ی ئازار: بریاردانی ڕاگرتنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لۆ ماوەی ٤٨ کاتژێر
  • ١٣ی ئازار: داخستنی شوێنە گەشتیاریەکانی ھەرێمی کوردستان
  • ١٥ی ئازار: ڕاگرتنی ھاتوچۆ لە نێو قەزا و ناحیەکانی کوردستان
  • ١٥ی ئازار: حکومەت ھەر کەسێک دەگەرێنێتەوە کە لە دەرەوەی وڵات دێنەوە ھەرێمەکە
  • ١٥ی ئازار: بریاردا بە درێژکردنەوەی ٧٢ کاتژێر لە قەدەغەی ھاتوچۆ
  • ٢٠ی ئازار: ڕاگەیاندنی کەمپینی #بەیەکەوە_بەھێزترین لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
  • ٢٢ی ئازار: وەزارەتی ناوەخۆ بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ هەتا بەرواری ١ی نیسانی ٢٠٢٠

حاڵەتی تووشبووان و تەندروستی[دەستکاری]

یەکەم حاڵەتی تووشبوو لە کوردستان ٤ کەس بوون لە شاری کەرکووک وە خرانە ژێرچاودێری تەندروستی ھەر لەو کاتەوەش حکومەتی ھەرێم رێکارەکانی دەستپێکرد بە ئامانجی رێگریکردن لەو پەتایە لە ھەرێمەکە ئامارەکانی تووشبوون:

  • ١ی ئازاری ٢٠٢٠: راگەیاندنی ٤ حالەتی توشبوو بە کۆرۆنا لە سلێمانی
  • ٢ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە حالەتێکی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرایە
  • ٤ی ئازار: یەکەم حالەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکرا
  • ٤ی ئازار: حالەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا.
  • ٥ی ئازار: دوو حالەتی تووشبوو لە سلێمانی تۆمارکران
  • ٦ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی عێراق رایەگەیاند کە حالەتێکی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکرایە.
  • ٦ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری ھەولێر راگەیاند.
  • ٧ی ئازار: حالەتێکی دیکە تووشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمارکرا.
  • ٨ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان: سێ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
  • ٩ی ئازار: تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمارکرا
  • ١٠ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: قوتابییەکی ٢٥ ساڵان لە ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٠ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١١ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: کوڕێکی ٣٢ ساڵان لە ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١١ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمارکران
  • ١٣ی ئازار: حالەتێکی تر کە پزیشکێکە لە ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٣ی ئازار: حەوت تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران
  • ١٣ی ئازار:وەزارەتی تەندروستی: کەسێک لە ھەڵەبجە تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٥ی ئازار ھەتا ٢٠ی ئازار: ١٢ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بونەوە، لە بەرامبەردا ١١ حالەتی تووشبوون تۆمارکرا کە لە ١٩ی ئازاردا یەکەم حالەتی توشبوون لە شاری دھۆک بوو.
  • ٢٠ و ٢٢ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی لەو دوو رۆژە ١٦ حالەتی کۆرۆنای لە هەرێنی کوردستان تۆمارکرد کە یەک حالەت لە پارێزگای هەولێر و حالەتێک لە شاری رانیە و سەرجەم حالەتەکی دیکە لە پارێزگای سلێمانی بوون، هەروەها پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بوە پەتایەکی خۆماڵی (واتا: لەو حالەتەی تۆمارکرا بوون، تووشبو بە نەخۆشیەکەی تێدابوو هیچ سەفەرێکی دەرەوی وڵاتی نەکردوە و خێزان و دۆستی هیچ تووشبوەکی پێشووتریش نەبوبو).

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]