بەکارھێنەر:Shahid tahir/تووشبوانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە کوردستان ٢٠٢٠: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، + تاگی بەستەری دەرەکی
داڕێژەی هەنووکەیی
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{بەستەری دەرەکی}}
{{بەستەری دەرەکی}}
{{هەنووکەیی}}
[[پەڕگە:Iraqi Kurdistan on world map.png|وێنۆک|نەخشەی کوردستان ناوچەی تووشبوو بە کۆرۆنا لەسەر نەخشەی جیھانی]]
[[پەڕگە:Iraqi Kurdistan on world map.png|وێنۆک|نەخشەی کوردستان ناوچەی تووشبوو بە کۆرۆنا لەسەر نەخشەی جیھانی]]



وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٠٨، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠

نەخشەی کوردستان ناوچەی تووشبوو بە کۆرۆنا لەسەر نەخشەی جیھانی

بەپێی ئاماری فەرمی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرایتەوە رێژەی کەسانی تووشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ ھەتا ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ژمارەیا ٤٠ کەسە، رێژەی چاکبوووە ١٢ کەسە.

رێکارەکانی دژی پەتای کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان

لە کۆتاییەکانی مانگی شووباتی ساڵی ٢٠٢٠ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە شیوەی فەرمی رووبەرووبونەوەی دژی پەتای جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و رێکارەکانی گرتەبەر، رێکارەکان ھەتا ئێستا بەو شێوەیەن:

  • ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠: رێکاری و پشکنین لە ھەموو خاڵە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان
  • ٢٥ی شووبات٢٠٢٠: دەستپێکردنی پشووی بەھارە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
  • ڕاگرتنی گەشتی عومرەکارانی کوردستان لۆ وڵاتی سعودیا
  • ٢٥ی شووباتی ٢٠٢٠: داخستن و لێپێچینەوە لە ھەر کافتریا و خواردنگەیەک کە نێرگەلە یان ھەر کارێکی نا تەندروست ھەبێ لە شوێنەکە
  • ٤ی ئازاری ٢٠٢٠: ڕاگرتن و نەخوێندنی ووتاری ھەینی و نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەفتەکان
  • ٢٠ی شووبات؛ کەرەنتین کردنی گەشتیار و ھاوڵاتیانی گەڕاوە لە وڵاتانی بیان لۆ ھەرێمی کوردستان
  • کردنەوەی سەنتەرێک لە ھەولێر و نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی
  • ڕاگرتنی سەرجەم ڤستیڤاڵی وەرزشی و ئاینی و نەتەوەیی و زانستی لە ھەرێمی کوردستان
  • ١١ی ئازار: ڕاگرتنی ھاتوچۆ لە نێوان شارەکانی کوردستان
  • ١٣ی ئازار: بریاردانی ڕاگرتنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لۆ ماوەی ٤٨ کاتژێر
  • ١٣ی ئازار: داخستنی شوێنە گەشتیاریەکانی ھەرێمی کوردستان
  • ١٥ی ئازار: ڕاگرتنی ھاتوچۆ لە نێو قەزا و ناحیەکانی کوردستان
  • ١٥ی ئازار: حکومەت ھەر کەسێک دەگەرێنێتەوە کە لە دەرەوەی وڵات دێنەوە ھەرێمەکە
  • ١٥ی ئازار: بریاردا بە درێژکردنەوەی ٧٢ کاتژێر لە قەدەغەی ھاتوچۆ
  • ٢٠ی ئازار: ڕاگەیاندنی کەمپینی #بەیەکەوە_بەھێزترین لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

حاڵەتی تووشبووان و تەندروستی

یەکەم حاڵەتی تووشبوو لە کوردستان ٤ کەس بوون لە شاری کەرکووک وە خرانە ژێرچاودێری تەندروستی ھەر لەو کاتەوەش حکومەتی ھەرێم رێکارەکانی دەستپێکرد بە ئامانجی رێگریکردن لەو پەتایە لە ھەرێمەکە ئامارەکانی تووشبوون:

  • ١ی ئازاری ٢٠٢٠: راگەیاندنی ٤ حالەتی توشبوو بە کۆرۆنا لە سلێمانی
  • ٢ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە حالەتێکی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرایە
  • ٤ی ئازار: یەکەم حالەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکرا
  • ٤ی ئازار: حالەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا.
  • ٥ی ئازار: دوو حالەتی تووشبوو لە سلێمانی تۆمارکران
  • ٦ی ئازار: وەزارەتی تەندر٣وستی عێراق رایەگەیاند کە حالەتێکی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکرایە.
  • ٦ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری ھەولێر راگەیاند.
  • ٧ی ئازار: حالەتێکی دیکە تووشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمارکرا.
  • ٨ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان: سێ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
  • ٩ی ئازار: تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمارکرا
  • ١٠ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: قوتابییەکی ٢٥ ساڵان لە ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٠ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١١ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: کوڕێکی ٣٢ ساڵان لە ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١١ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمارکران
  • ١٣ی ئازار: حالەتێکی تر کە پزیشکێکە لە ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٣ی ئازار: حەوت تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران
  • ١٣ی ئازار:وەزارەتی تەندروستی: کەسێک لە ھەڵەبجە تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٥ی ئازار ھەتا ٢٠ی ئازار: ١٢ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بونەوە، لە بەرامبەردا ١١ حالەتی تووشبوون تۆمارکرا کە لە ١٩ی ئازاردا یەکەم حالەتی توشبوون لە شاری دھۆک بوو.

بەستەرە دەرەکییەکان

سەرچاوەکان