مورادی چوارەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢١: ھێڵی ٢١:


== وەرگرتنی دەسەڵات ==
== وەرگرتنی دەسەڵات ==
کارووباری وڵات تێکچوو بوو، ئاژاوە و پێکدادان ھەموو لایەکی گرتبوویەوە، و بە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە لە دوای سوپای [[ئینکیشاری]] عوسمانی دووەمیان کوشت جارێکی تر [[موستەفای یەکەم]]یان لە جێگەی دانا، پاشان ھەستان بە لابردنی موستەفای یەکەم و موڕادی چوارەمیان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدابوو، و دایکی کوسیم مەھبیکر بوو بە جێگری و ھەڵئەسا بە کارووبارەکان لە جیاتی ئەو، بەڵام کۆنتڕۆڵی حوکم بە دەست ئینکیشارییەوە بوو کە بەرزبووبوونەوە و دڵنیا بوون لەوەی دەسەڵات لە دەستی لاوازدایە.
کارووباری وڵات تێکچوو بوو، ئاژاوە و پێکدادان ھەموو لایەکی گرتبوویەوە، و بە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە لە دوای سوپای [[ئینکیشاری]] عوسمانی دووەمیان کوشت جارێکی تر [[موستەفای یەکەم]]یان لە جێگەی دانا، پاشان ھەستان بە لابردنی موستەفای یەکەم و موڕادی چوارەمیان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدابوو،بەھۆی بچووكی سوڵتان موراد دایكی (ماھپەیكەر كۆسەم سوڵتان) كە بە بەھێزترین سوڵتانی ئافرەت دەناسرێت لە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی بوو بە نائیبەی سەڵتەنات و نازناوی (والیدەی موعەزەمە) دایكی مەزنی پێ بەخشرا و چەندین ساڵ خۆی بە تایبەت فەرمانڕەوایی دەوڵەتی كرد تا موراد گەورە بوو و سەڵتەناتی وەرگرتەوە و دەستی بە فەتح كردەوە


== ویلایەتی سوڵتان ==
== ویلایەتی سوڵتان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٠٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

   مورادی چوارەم
سوڵتان موڕادی چوارەم
ناوی سوڵتانسوڵتان موڕادی چوارەم
لە دایکبوون١٦١٢
مردن١٦٤٠
پێش خۆیموستەفای یەکەم
دوای خۆیئیبراھیمی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئەحمەدی یەکەم
دایکحەزرەتی والیدەی موعەزەمە (دایكی مەزن) كۆسەم سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

موڕادی چوارەم کوڕی ئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، ھەژدەیەم خەلیفەی عوسمانییە و لە نێوان ساڵانی ١٦١٢ تا ١٦٤٠دا ژیاوە، ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی کرد لە ١٦٢٣وە و کاتێک لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بوو، لە سەردەمی ئەمدا بەغدا خرایە سەر دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٦٣٩ز، زۆر حەزی بە شیعر ئەکرد ھەروەک مۆسیقییەکی لێھاتوو بوو.

خەلافەتی گرتە دەست لە دوای لابردنی موستەفای مامی، و لەبەرئەوەی لە تەمەنێکی مناڵدا بوو، ئینکیشاری سەرەتا دەستیان بە سەردا گرت، یاخیبوونێک ڕوویدا لە بەغدا و خەلیفە سوپایەکی بۆ ناردن بەڵام سەفەوییەکان چوونە بەغداوە و دەستیان بە سەردا گرت، و لە دوای مردنی شا عەبباسی سەفەوی و جێگرتنەوەی بە کوڕە بچوکەکەی، عوسمانییەکان سوودیان لەو فرسەتە وەرگرت و گەمارۆی بەغدایان دا.

وەرگرتنی دەسەڵات

کارووباری وڵات تێکچوو بوو، ئاژاوە و پێکدادان ھەموو لایەکی گرتبوویەوە، و بە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە لە دوای سوپای ئینکیشاری عوسمانی دووەمیان کوشت جارێکی تر موستەفای یەکەمیان لە جێگەی دانا، پاشان ھەستان بە لابردنی موستەفای یەکەم و موڕادی چوارەمیان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدابوو،بەھۆی بچووكی سوڵتان موراد دایكی (ماھپەیكەر كۆسەم سوڵتان) كە بە بەھێزترین سوڵتانی ئافرەت دەناسرێت لە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی بوو بە نائیبەی سەڵتەنات و نازناوی (والیدەی موعەزەمە) دایكی مەزنی پێ بەخشرا و چەندین ساڵ خۆی بە تایبەت فەرمانڕەوایی دەوڵەتی كرد تا موراد گەورە بوو و سەڵتەناتی وەرگرتەوە و دەستی بە فەتح كردەوە

ویلایەتی سوڵتان

لە سەرەتای دەسەڵاتی موڕادی چوارەمدا دەوڵەتی عوسمانی گیرۆدەی ناجێگیری و پێکدادان و ئاژاوەی ناوخۆیی بوو، و لە ھەموو لایەکدا سەربەخۆیی ڕائەگەیەنرا لە دەوڵەت، و دەوڵەتی سەفەوی سوودی لەم فرسەتە وەرگرت و دەستی گرت بەسەر بەغدادا، و دەوڵەت ھەوڵی دا بیگەڕێنێتەوە بەڵام بە ھۆی یاخیبوونی ئینکیشاری لە سەدڕی ئەعزەم نەیانتوانی.

شۆڕشی ئینکیشاری

خەسڕەو پاشا یەکێک بوو لە سەدری ئەعزەمەکان کە سوڵتان لایبرد، پەنای بردە بەر ئینکیشارییەکانی ئیستەنبوڵ و چۆن ئەیویست ئاڕاستەی ئەکردن، و ئینکیشاری شۆڕشیان کرد لە پایتەختدا و داوای گەڕاندنەوەی خەسرەو پاشایان ئەکرد، دوای ئەوەی سوڵتان ڕەتی کردەوە ئینکیشاری ھەستان بە کوشتنی حافیز پاشای سەدڕی ئەعزەمی ئەو کاتە لە بەردەم سوڵتاندا.

و سوڵتان ئەیزانی خەسرەو پاشا لە پشت ئەو شۆڕشەوەیە، فەرمانی کرد بە گرتنی، بەڵام خۆی نەدا بە دەستەوە کە ئەوەش یەکەم جار بوو لە دەوڵەتی عوسمانیدا ڕووبدات وەزیر لە فەرمانی سوڵتان دەرچێت، بەڵام ئەو ھیزانەی ڕاسپێردرابوون بە گرتنی دەستیان بە سەردا گرت لە کۆشکەکەیدا و کوشتیان لە ١١ی ئازاری ١٦٣٢ز، و لە ڕۆژی دواتردا ئینکیشاری شۆڕشیان دەست پێکرد، بەڵام سوڵتان بە توندی لە بەردەمیاندا وەستا.

جێگیربوونی ئاسایش

ماوەی جێگیری سوڵتانە کوسیم کۆتایی پێھات کە نۆ ساڵی خایاند، و موڕادی چوارەم دەستی گرت بەسەر کاروباری دەوڵەتدا، دوای ئەوەی بە توندی رووبەڕووی شۆڕشگێرەکان بوویەوە و ھەموو ئەوانەی کوشت کە دەستیان لە ئاژاوەکەدا ھەبوو، شۆڕشەکە ھێور بویەوەو بارودۆخ جێگر بوو، و سوڵتان ھەستا بە دەرکردنی ئەو بڕیارانەی کە یاسایان ئەگەڕاندەوە بۆ دەوڵەت، تاکو یەک لایی بێتەوە بۆ گەراندنەوەی ئەو خاکانەی لە دەستیان داوە.

سوڵتان لە سەرکردەی سوپایەکی گەورەدا ڕۆیشت بەرەو وڵاتی فارس لە ساڵی ١٦٣٥ز و دوا ئەوە چەند شەڕێک کەوتەوە لە نێوانیان و لە نێوان سەفەوییەکان، تا لە کۆتاییدا شای سەفەوی ڕازی بوو بە ڕێکەوتن و وازی لە شاری بەغدا ھێنا بۆ عوسمانییەکان لە بەرامبەر ئەوەی ئەریوانی بۆ بگەڕێننەوە، وتوێژ ماوەی دە مانگ لە نێوانیان بەردەوام بوو، و ڕێکەوتنامە بە سترا لە ١٩ی ئەیلوولی ١٦٣٩ز بەناوی ڕێکەوتننامەی زەھاو بۆ دیاریکردنی سنوری عوسمانی - سەفەوی.

وەفاتی سوڵتان

ھەشت مانگ لە دوای گەڕاندنەوەی سوڵتان لە ھەڵمەتە بەھێزەکەی، کۆچی دوایی کرد لە ٨ی شوباتی ١٦٤٠دا و تەمەنی نزیکەی ٢٨ ساڵ بوو و مناڵی لە دوا بە جێ نەما. سوڵتان موڕادی چوارەم بە یەکێک لە سوڵتانە گەورە عوسمانییەکان دادەنرێت، کە یاسای گێڕایەوە بۆ دەوڵەت، و دیسیپلینی گەڕاندەوە بۆ سوپا، و خەزێنەکانی دەوڵەت ژیانەوە.

سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەممەد فەرید بەگ