شارستانی دەڕەشار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
|longd=47|longm=22|longEW=E
|longd=47|longm=22|longEW=E
| جۆری دابەشکراو = وڵات
| جۆری دابەشکراو = وڵات
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا|کوردستان}}
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا| ئێران}}
| جۆری دابەشکراو1 = [[پارێزگا]]
| جۆری دابەشکراو1 = [[پارێزگا]]
| ناوی دابەشکراو1 = [[پارێزگای ئیلام|پارێزگای ئیلامی ئێران]]
| ناوی دابەشکراو1 = [[پارێزگای ئیلام|پارێزگای ئیلامی ئێران]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٢١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

شارستانی دەڕەشار

شارستانی دەڕەشار (بە کوردیی باشووری: درێشار)، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە، شاری دەڕەشارە و بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ٥٦،٣٤٦ کەس لە ١١،٤٨٧ بنەماڵە بووە. ئەم شارستانە بۆ دوو بەش دابەش کراوە: بەشی ناوەندی، بەشی ماژین. ھەروەھا دوو شاری ھەیە: دەڕەشار و ماژین.

زمان

زۆرینەی خەڵكی ئەم شارستانە بە زمانی کوردی دیالێکتی لەکی قسە دەکەن و ھەروەھا کەمینەیەکی لوڕ زمانیش لەم شارستانە دەژین.

شوێنە مێژووییەکانی شارستانی دەڕەشار

شاری کۆنی دەڕەشار

شاری کۆنی ساسانی دەڕەشار لە نێوان دەڕەشاری تازە و گوندی بەھمەناباد ھەڵکەوتووە. ھەنووکە ھەندێک ئاسەواری ئەم کۆنە شارە بەجێ ماوە و دەبیندرێ.

ئاگرگەی چوارتاقی

ئەم ئاگرگە لە شاری دەڕەشارە و بە ھۆی ئەوەی بیناکەی چوار تاقی ھەیە بە چوارتاقی ناوبانگی دەر کردووە.

پردی گامێشان

مێژووی ئەم پردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانی و لە شوێنی پێک گەیشتنی ڕووباری سەیمەڕە و کەشکان لێ دراوە. ھەروەھا پاشان بۆ چەند جار نۆژن کراوەتەوە، ھەنووکە بەشێکی زۆری بە شێوەی ئێستا ڕووخاوە.

دۆڵی ماژین

ئەم دۆڵە ئەشکەوت و درزگەلێکی تێدایە کە یەکیان بە ئەشکەوتی کوڵکەنی ناسراوە. شوێنی چوونە ژوورەوەی ئەشکەوتەکە سی مەتر درێژە و گۆلێکی بچووکی تێدایە لە بەرد و سارووج چێ کراوە.

قەڵای شێخ مەکان

لە ٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە، ئەم قەڵایە لە گوندێکی ھەر بەم ناوە دایە و سەردەمی قاجاڕەکان ساز کراوە.

نزرگەی جابر

نزرگەی جابر لە نێوان چیاکانی ملە ڕیتە و چاڵەمی لە باکووری ڕۆژاوای دەڕەشار ھەڵکەوتووە.

نزرگەی بابە سەیفەدین

نزرگەی بابە سەیفەدین لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە.

تیخەن

تەپۆڵکەیەکی مێژوویییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار لە مەودای دوو کیلۆمەتری ڕۆخی ڕاستی ڕووباری سەیمەڕە.[١]


سەرچاوەکان

  1. ^ شارستانی دەڕەشار, ویکیی ئینگلیزی.