ھەوکردن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز |
ب زیادکردنی دەروازەی پزیشکی تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە |
||
ھێڵی ٣٧: | ھێڵی ٣٧: | ||
{{پەراوێز}} |
{{پەراوێز}} |
||
* [[//fa.wikipedia.org/wiki/التهاب]] |
* [[//fa.wikipedia.org/wiki/التهاب]] |
||
{{تووڵی دەروازە|پزیشکی}} |
|||
[[پۆل:فیزیۆلۆژیای گیانلەبەری]] |
[[پۆل:فیزیۆلۆژیای گیانلەبەری]] |
||
[[پۆل:کۆئەندامی بەرگری]] |
[[پۆل:کۆئەندامی بەرگری]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٥:٣٥، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ھەوکردن بریتییە لە کاردانەوەی شانە لە بەرامبەر ھۆکارە زیانبەخشەکان (دەرەکی و ناوەکی).
ھەوکردن:
- ڕووداوێکی پارێزەرانەیە کە تێیدا لەش ھەوڵ ئەدا ھۆکارە زیانبەخشەکان لە شانەکان دوور بخاتەوە و دۆخی پێشووی (ئاسایی) بگەڕێنێتەوە (چاکبوونەوە).
- ھەوکردن جۆرێک وەڵامدانەوەی شوێنەکی لەشە، کە دوابەدوای ڕووشان، بڕان، سووتان، یا ھەر چەشنە ئازارێکی شانە، دەردەکەوێت و دەبێتە ھۆی ماسین، سوور بوونەوە، گەرمی، کزە و خورووی ئەو شوێنە.
- ھەوکردن، کاردانەوەیەکی کارەندامناسییە بە دنە جۆراوجۆرەکان؛ وەک تەشەنا (چڵک) و برین، کە دەسبەجێ دێت و دەڕوا.
- ھۆکارەکانی ھەوکردن دەتوانێ وردەئۆرگانیزم (بەکتریا، ڤایرووس، کارگ) بێ، یان کیمیایی (ھەستۆکیزا و... ھتد) و یان جەستەیی (گەرما، تیشکی یۆنساز، تیشکی ژووربنەوش و...).
- دەرمانە دژەھەوەکان، کار دەکەنە سەر ئەو ئەنزیمانەی دەبنە ھۆی ھەوکردن.
- یەکێک لە سەرەتایی ترین خێرەکانی ھەوکردن، جیاکردنەوەی شوێنی زیان لە شانەکانی ترە. دیوارێ کە بە ھۆی ھەوکردنەوە، دەوری شانەی نەخۆش دەگرێ، ڕێگای دزەکردنی ژار و وردەئۆرگانیزمەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەبەستێ. تیژی و تووشی ھەوکردن بۆ ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە، بۆ وێنە بەکتریای ئەستافیلوکۆک، ژارێکی زۆر کوژەر بەرەڵا دەکا.[١]
ناوەکانی تر
داگرسان، ئاییسان، گڕۆ، گڕۆن[٢]
ھۆکارەکان
- ھۆکارە زیندەییەکان: ڤایرۆس، بەکتریا، و قەوزە.
- ھۆکارە فیزیکییەکان: سووتان، برین، و تیشک.
- ھۆکارە کیمیاییەکان: ترش، تفت، و ماددە ژەھراوییەکان.
- ھەستۆکی
- مردنی خانە، و تەنی بێگانە
جۆرەکانی ھەوکردن
- ھەوکردنی تیژ (تووش): بریتییە لە ھەوکردنێکی خێرا و کورتخایەن. لە نیشانەکانی: ئازار، گەرما، سووربوونەوە، ئاوسان، ناکارایی.
- ھەوکردنی ژێرتیژ (کەمتووش): ھاوبەشە لەنێوان ھەوکردنی تیژ و درێژخایەن.
- ھەوکردنی درێژخایەن (کۆن): کە چەند ھەفتە یان مانگێک دەخایەنێت و زۆربەی جار لە ھەوکردنی تیژەوە پەرەدەسێنێت.
- ھەوکردنی دەنکۆڵەداری: جۆرێکی تایبەتە لە ھەوکردنی درێژخایەن. بریتییە لە کۆبوونەوەی دەنکۆڵەخانە لە شوێنی ھەوکردنەکە، وەک: نەخۆشی سیل و فەڕەنگی.
وێنەخانە
سەرچاوە
- [[١]]