ڕۆمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن خدو: سەرچاوە؟. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ٢٠: ھێڵی ٢٠:
* ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- [[د. ھـ لۆرانس]]، ھەروەھا ڕۆمانی سێکسی-[[ئەلبێرتۆ مۆرافیا]].<ref>فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.</ref>
* ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- [[د. ھـ لۆرانس]]، ھەروەھا ڕۆمانی سێکسی-[[ئەلبێرتۆ مۆرافیا]].<ref>فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.</ref>


== مێژووی ڕۆمان لە باشوری کوردستان ==
== مێژووی ڕۆمانی کوردی ==
لە ئە‎دە‎بی جیھانی ڕۆمان پێش کورتە چیرۆک سە‎رھە‎ڵدە‎دات، بە‎ڵام ئە‎‎م ڕە‎وتە لە ئە‎دە‎بی کوردی‎دا بە‎پێچە‎وانە‎یە. واتە چیرۆک چە‎ن دھە‎یە پێش ڕۆمان لە ناو فە‎زای ئە‎دە‎بیاتی کوردی دا سە‎رھە‎ڵدە‎دات. ئە‎وە‎‎ی کە ئە‎م ڕە‎وتە بۆ بە‎م جۆرە‎یە، دە‎توانین باس لە دوو ھۆی سە‎رە‎کی کە‎ین. یە‎کە‎م: وە‎رگێڕی کورد، زیاتر روویان لە کورتە چیرۆک بوو تا ڕۆمان وە ھە‎وە‎لین وەرگێڕانەکانیان لە چیرۆکی عە‎ربە‎بی، فارسی و تورکی ئە‎نجام دا. دووھە‎م: نووسینی ڕۆمان بە‎ھۆی فۆرم و چە‎شنی تایبە‎ت ھە‎ڵگری دە‎رفە‎تی بە‎رفراوانتر و دۆخێکی باشترە. کۆچ کردن لە روو ناچاری بە‎رە‎و ئورووپا بۆ خە‎ڵکی کورد، بە‎ختە‎وە‎ریە‎کی گە‎ورە پێکھێنا بۆ ئاشنایی لە‎گە‎ڵ زمان و چە‎شنە‎گە‎لی ئە‎دە‎بی ئورووپی. ئاشنایی بە زمان گە‎لی ئورووپایی، و فە‎زایی تا ڕادە‎یە‎ک بێ مە‎ترسی سیاسی لە ئورووپا بۆبە بە‎دی ھێنە‎ری یە‎کە‎مین ڕۆمانی کوردی. عە‎رەبی شە‎مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (١٨٩٧-١٩٨٧) یە‎کە‎مین ڕۆمانی کوردی بە زاراوە‎ی کورمانجی بە نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) لە ساڵی ١٩٣٥ لە ئیرە‎وانی ئە‎رمە‎نستان بڵاوکردە‎وە. شە‎مۆ کە لە کوردە‎کانی ڕووسیە بوو لە بنکە‎ی رۆژھە‎ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سە‎رقالی چالاکی ئە‎دە‎بی و فە‎رھە‎نگی بوو و بە‎ردە‎وام کاری رۆژنامە‎وانی ئە‎کرد. عە‎رە‎بی شە‎مۆ بە باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوە کە بە‎رھە‎مە‎کانی ئاوێنە‎ی دۆخی کۆمە‎ڵایە‎تی کوردە‎واریە. شە‎مۆ جگە لە شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) کە تە‎نیا ڕۆمانی مێژوویی ئە‎وە نووسی. چیرۆکی (بەیت) قە‎ڵای دمدم لە ئە‎دە‎بی زارە‎کی کوردی دا پلە و پێگە‎ی تایبە‎تی ھە‎یە، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئەم شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوە. ھەڵەبەت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما) ی جەمیل سایب و ساڵی ٢٨-١٩٢٧ چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان) ی [[ئەحمەد موختار جاف]] نووسراوە. بەڵام ھیچ کام لەو دووانە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی ھەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە ھۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناھووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. لە ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ئە‎توانین باس لە عە‎لی عە‎بدوولڕە‎حمان، سە‎عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عە‎گید خۆدۆ کە‎ین کە گشتیان کتێبە‎کانییان لە ئیرە‎وان لە چاپ دا. لە کوردستانی عێراق فە‎زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی، و بە‎رە‎نگار بوونە‎وە‎ی حیزبی بە‎عس لە گەڵ ھە‎ر چەشنە چالاکی فە‎رھە‎نگی کورد، لەمپەڕێکی گەورە بوو لەبەرھەمبەر نووسە‎رانی کورد. ئیبراھیم ئە‎حمە‎د لە ساڵی ١٩٥٦ رۆمانی (ژانی گە‎ل) ی نووسی، بە‎ڵام بە‎ھۆی فە‎زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی بە‎عس تا ساڵی ١٩٧٢ نە‎یتوانی بڵاوی کاتە‎وە. ئیبراھیم ئە‎حمە‎د بە‎شێک لە ڕۆمانە‎کە‎ی لە رۆژنامەی رزگاری لە سلێمانی بڵاو کردە‎وە وە بۆ رزگار بوون لە سانسۆر و پێشگیری، پێشکە‎شی کرد بە شە‎ڕڤانانی ئە‎لجە‎زایە‎ری. بە‎شێکی زۆر لە نووسە‎رانی کورد بە‎ھۆی نە‎بوونی فە‎زایە‎کی ئارام و بێ دە‎ردە‎سە‎ر بە‎رھە‎مە‎کانیان لە ئووروپا چاپ دە‎کرت. ئە‎مەش یە‎کێک لە ھۆیە ھە‎رە گرینگە‎کانی ئاشنا نە‎بۆنی خە‎ڵکی کورد لە‎گە‎ڵ بە‎شیکی زۆر لە ئە‎دە‎بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕە‎حیم قازی لە کوردە‎کانی کوردستانی ئێران یە‎کە‎مین ڕۆمانی بە ناوی [[ڕۆمانی پێشمەرگە|پێشمەرگە]] لە ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بڵاوکردوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە رۆمانەکەی چەندین ساڵ پێش ١٩٦١ نووسرااوە بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتی شیاو لەو کاتەدا نەیدەتوانی بڵاوی کاتەوە. مارف خە‎زنە‎دار و جە‎مال نە‎بە‎ز لە‎و نووسە‎رانە بوون کە بە‎رھە‎مە‎کانیان لە ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوە. لە دووا دە‎یە‎‎ی ھە‎شتا ڕۆمانی کوردی بە سە‎قامێکی زیاتر و شێوازگە‎لی چڕ و پڕتر ھاتە کایە‎وە. لە لایە‎ک فە‎زای ئارامی سیاسی و لە‎لایە‎کی‎تر زیاد بوونی رێژە‎ی خوێنە‎رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو بە‎ھۆی ئە‎وە کە نووسە‎رانی کورد لە ناوە‎ڕۆک و فۆرم‌دا چە‎شنە‎گە‎لی ئە‎دە‎بی جیاواز بە‎ئە‎زموون دە‎ربێنن. گێڕانە‎وە‎ی کێشە‎گە‎لی کۆمە‎لایە‎تی- سیاسی بە شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ بە‎ختیارعە‎لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حە‎سە‎ن دە‎رە‎تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری لە شێوازە‎کانی پێشوو بوو. ھە‎نووکە ناوە‎ڕۆکی بە‎َشێکی زۆر لە ڕۆمانی کوردی گێڕانە‎وە‎ی کێشە‎گە‎لی پە‎نابە‎رایە‎تی، ڕە‎خنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، عە‎شق و ھە‎ستە‎کانی مرۆڤ و نیشان‎دانی فە‎زای تە‎م گرتووی ژیانی مرۆڤە. شێرزاد ھە‎ینی لە ڕۆمانی (سوتانی بە‎فر) و ئە‎نور محە‎مە‎د لە ڕۆمانی (سە‎گ دۆست) باس لە کێشە‎گە‎لی پە‎نابە‎ران دە‎کە‎ن. شێرزاد حە‎سە‎ن لە ڕۆمانی (حە‎سار و سە‎گە‎کانی باوکم) بە‎ر ھە‎ڵستی -باوک سالاری- دە‎بێتە‎وە و، بە مێتۆدی دە‎روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خە‎سارە‎کانی ئە‎م کێشە‎یە دە‎کا. کاروان عومە‎ر کاکەسوور لە ڕۆمانی (ماسی) خۆشە‎ویستی کچێک بە دایکی لە نامە‎کانی‎دا نیشان دە‎دات. عە‎تا نە‎ھایی لە ڕۆمانی (گوڵی شۆران) دا بە یارمە‎تی لە بە‎ستێنی چیرۆکی (لاس و خە‎زاڵ) باس لە مرۆڤێک دە‎کا کە بۆ گە‎یشتن بە ھیواکانی سە‎فر دە‎کات و لە‎گە‎ڕانە‎وە دا تووشی قە‎یران و ناکۆکی دە‎بێتەوە. فە‎تاح ئە‎میری لە دوو ڕۆمانی (ھاوارەبەرە) و (میرزا) بە کە‎ڵک وە‎رگرتن لە زارە‎وە‎ی ناوچە‎یی، ژیانی خە‎ڵکی لادێ لە مە‎زرا و ھە‎ڵسوو کە‎وتە‎کانیان باس دە‎کات.<ref>ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، [[کاوان محەمەدپوور]]</ref>
یەکێ لەم گرفتانەی کە بەردەوام توێژەرانی ئەدەبیاتی داستانی کوردی لە باشوری کوردستان سەرقاڵی خۆی کردوە، کەمی بەرهەمی چاپ کراوەی ئەم ژانرە لە نێوان ساڵەکانی (١٩٢٥) تا سەرەتاکانی دەیەی هەشتای زاینییە. واتە جووڵەی کەمی چاپ و بڵاوکردنەوەی چیرۆک کە هیچ وەخت بەتەواوی ڕاوەستانێ بەخۆیەوە نەدی، بەڵام بە بەراوردی لە دایک بوونی خەسارگەلێکی هەبوو. توێژەرانی ئەدەبی کوردی ئەم قوناغە بە (قۆناغی لە دایک بوون و هەوڵ بۆ مانەوە) ناوزەد دەکەن. [[حسێن عارف]]، نووسەر و توێژەی کورد لە بیبلۆگرافیای خۆی بۆ ڕۆمانی کوردی، تەنیا بە سێ ڕۆمانی بڵاوکراوە لەم قۆناغەدا ئاماژە دەکا. ئەگەر چی توێژینەوەکەی عارف تەنیا لەسەر ڕۆمانە و باس لە چیرۆکی کورت و درێژ ناکا، بەڵام بە ئەژمارکردنی ئەم چیرۆکانەش، دیسانەکە ژانری ئەدەبی داستانی لەم قۆناغە رێژەیان کەمە. بە گشتی لەم قۆناغەدا بە ڕۆمان و چیرۆکی درێژەوە نزیک بە (٣٢) بەرهەمان هەیە کە هەندێکیان بە شێوازی ئەڵقە لە گۆڤارەکانی سەردەمی خۆیان بڵاوکراونەوە.

توێژینەوەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە بەشێک لەم چیرۆکانە ساڵانێک پاش نووسینیان دەرفەتی بڵاوبوونەویان بە شێوازی کتێب بۆ ڕەخساوە و بۆ هەندێکیان هیچ کات ئەم دەرفەتەش نەرەخسا، هەر بۆیەش سرنجی توێژەرانیان ڕانەکێشا و باسییان لێوە ناکەن. لە یەکەم بەرهەمەکانی ئەم قۆناغە، چیرۆکی درێژی (لە خەوما)(١٩٢٥)- [[ جەمیل سائیب]] و ڕۆمانی (مەسەلەی ویژدان)(٢٨-١٩٢٧)-[[ئەحمەد موختار جاف]] بەشێوەی ئەڵقە و بەش بەش لە گۆڤارەکانی سەردەمی خۆیان بڵاوبوونەوە و تا دەیەی هەفتای زایینی دەرفەتی بەکتێب بوونیان بۆ جێبەجێ نەکراوە. هەروەها لەم دەستەیەدا ئەتوانین ئاماژە بەو شەش ڕۆمانە بکەین کە لە یەکەمین خولی خەڵاتی (یەکیەتی نووسەرانی کورد)(١٩٧١) ئاراستەی بەشی کێبەرکێ کران و تەنیا بۆ دوو بەرهەم (ئاگری بن کا، نووسینی سەعید ناکام و، ڕێگا نووسینی محەمەد مەولوود مەم)-ئەویش ساڵانێک دووا نووسین – دەرفەتی بڵاوبوونەوەیان بۆ سازبوو، بەڵام چوار دانەکەی‌تر تا ئەو جێگەی ئاگادار بین هیچ وەخت چاپ نەکران و تەنیا ناویان لە گۆڤاری یەکیەتی نووسران هاتوە.

لانیکەم نەبوونی دامودەزگای چاپ، غیابی دۆخێکی ئارام و سەقامگیر و، هەروەها ترس و دڵەڕاوکەی سیاسی ڕژیمی بەعس لە هۆ سەرەکییەکانی کەم و کۆڕی بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی ئەو سەردەمانەیە. وێدەچێت تەنیا نموونەی ڕۆمانی (ژانی گەل)ی [[ئیبراهیم ئەحمەد]] بۆ کەش و هەوای چەقبەستووی ئەم سەردەمانە کفایەت بکا، ئیبراهیم ئەحمەد ئەم ڕۆمانەی ساڵی (١٩٥٦) ئەنووسێت، بەڵام بە هۆی دۆخی نالەباری سیاسی تا ساڵی (١٩٧٢) بڵاوی ناکاتەوە، ئەویش ناچار دەبێت ڕۆمانێک کە لەبارەی نەهامتییەکانی کوردوەیە، لە ترسی دیکتاتۆری بەعس پێشکەشی (جەنگاوەرانی ئەلجەزایەری) بکا!.

لە ساڵەکانی دەیەی هەشتای زایینی ئەگەرچی هێشتا فەزای سیاسی و کۆمەڵایەتی شیاو بۆ کورد نەکراوەتەوە بەڵام لە سەرێکەوە سەقامگرتنی بەرخۆدانی سیاسی لەمەڕ ڕژیمی بەعس و هەروەها ڕەخساندی دەسگای چاپ لە شاخەکانی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوە شەونامە و گۆڤارە سیاسییەکان، هەلێکی بۆ ڕۆماننووسان گوازتەوە کە بەشێ لە نووسراوەکانیان لە ناو شاخەکانی کوردستان بڵاوکەنەوە، ئەمە خۆی بوو بە جیاکردنەوە دوو چەشن ڕۆمانی کوردی لە سەرەتاکانی دەیەی هەشتای زایینی، واتە ڕۆمانی شار و ڕۆمانی شاخ. پێویستە ئاماژە بکەم لێرەدا پاشگری (شار و شاخ) بە مانای شێوازناسی یان پێکهاتەیەکی تایبەتی ژانری لە ڕۆماندا نییە، بەڵکوو ئاماژەیە بۆ شوێنی چاپ بوونی بەرهەمەکە. هەڵبەت خۆی شوێنی چاپ بوونی ڕۆمانەکە تا ڕادەیەک لە بواری ناوەڕۆک کاریگەری لەسەر ڕۆماننووسەکان دادەنا. ئەو ڕۆمانگەلەی لە شاخ چاپ دەبوون، ڕاشکاوانەتر ڕەخنەی خۆیان ئاراستەی حکوومەت یان تەنانەت حیزبە کوردییەکان دەکردەوە.

لە سەرەتاکانی دەیەی هەشتای زایینی تا کۆتاییەکانی ئەو دەیە، شایەتی شەپۆلێکی فراوان لە نووسین و چاپی ڕۆمان و چیرۆک لە باشوری کوردستانین. لەم قۆناغەدا کە برێ لە توێژەران بە (قۆناغی زێرینی ئەدەبیاتی داستانی) نێودێری دەکەن، جیا لە دەرفەتی چاپ بۆ بەرهەمەکانی پێشوو، جیلێکی‌تری لە نووسەرانی کورد بەخۆیەوە دەبینێ کە ئەگەرچی لە ناوەڕۆک و پێکهاتە وێکچوویەکی زۆریان لەگەڵ نووسەرانی پێش خۆیانەوە هەیە، بەڵام لە پێکهاتەی گێڕانەوەیی و پێکهاتەی چیرۆکدا، بەهێزتر خۆیان نیشان دا.

لەم قۆناغەدا ئەتوانین ئاماژە بە بەرهەمەکانی ژێرەوە بکەین: ساڵی (١٩٨١) ئیسماعیل ڕۆژبەیانی ڕۆمانی (نازە) لە بەغدا بڵاودەکاتەوە، ئەمە یەکەم ڕۆمانی کوردییە کە لەسەر بەرگەکەی نووسراوە «ڕۆمان». ساڵی (١٩٨٢) ڕۆمانی (سەگوەڕ) لە [[محەمەد موکری]] بڵاودەبێتەوە و بۆ ماویەک فەزای ڕەخنەی ئەدەبی و هەروەها سیاسیش دەهەژێنێت، تەنانەت محەمەد مەولوود مەم، ڕۆمانێک لە وەڵامی (سەگوەڕ) بە ناوی (کاروان و سەگوەڕ) ئەنووسێت. محەمەد موکری لەم ساڵانەدا دوو ڕۆمانی‌تر بەناوی (هەرەس-بەشی یەکەم (١٩٨٥) و بەشی دووهەم (١٩٨٧) و، ڕۆمانی (تۆڵە)(١٩٨٧) بڵاودەکاتەوە. لە نێوان دوو ساڵی (١٩٨٨) و (١٩٨٩) کە هاوزەمەنە لەگەڵ پڕۆژەی ژێنوسایدی کوردەکانی باشور-ئەنفال-، ڕۆمانی (کۆچی سوور) لە [[محەمەد کەریم عارف]]، چیرۆکی درێژی (کێوی مەزن) لە [[کاروان عەبدوڵڵا]] و، چەند چیرۆکی درێژ و کورت لە حسێن عارف، هیمداد حسێن، حسام بەرزنجی و، فازڵ کەریم ئەحمەد بڵاودەبنەوە. ساڵەکانی کۆتایی دەیەی هەشتای زایینی شایەتی هاتنە ئارای جیلێ لە نووسەرانین لە ئەزموونگەلی نوێ دێنە ساحەی ئەدەبیاتی داستانی کوردیەوە.

لە دوا ڕاپەڕینی (١٩٩١) و بەگەڕیان کەوتنی بژاڤێکی بەربڵاوی فەرهەنگی و سیاسی، جیلی سێهەمی چیرۆک‌نووسانی کورد لە باشوری کوردستان سەرهەڵدەدەن. ئەم جیلە چ لە ئاستی پێکهاتەی چیرۆک و چ لە ئاست بەکارهێنانی کەرەستەکانی گێڕانەوە تا ڕادەیەکی بەرچاو جیاوازییان لەگەڵ دوو جیلی پێشوو هەیە. دوو جیلی پێشوو لە ژێر کارتێکەری ئەدەبیاتی یەکێتی سۆڤیەت، لە ڕووی شێوازناسیدا لەسەر شێوازی کلاسیکی ڕیالیسمی کۆمەڵایەتی و ڕیالیسمی سۆسیالیستی زەق ببوونەوە و، لە ئاست مووتیفی ناوەکی چیرۆکە زیاتر ڕوویان لە: ڕەخنەی دەسەڵات، ڕەخنەی کۆمەڵگای نەخوێندەوار، ڕەخنە لە هەڵسووکەوت و بۆچوونەکانی بەرپرسانی کورد، نواندنەوەی ژیانی لادێی خەڵکی کورد، گوشار و نەهامەتی سیاسی سەر کۆمەڵگای کوردی و بەرهەڵست بوونەوەی حیزبین. بەڵام لە دووا ڕاپەڕینی (١٩٩١) و کرانەوەی زیاتری دەروازە فەرهەنگییەکان بەرەڕووی زانستی جیهانی و هەروەها گەڕانەوەی جیلێک لە خوێندکاران و پەناهەندەکانی کورد، کەش و هەوای چیرۆک شڵەژانێکی بەسەر دێت و شێوازی نووسین تەنیا لەسەر شێوازی ڕیالیستی نەماوە و ئەزموونی نوێتر لە چیرۆک هاتە پانتای ئەدەبیاتی باشور. لە چیرۆکەکانی ئەم جیلەدا شێوازی ڕیالیسمی سیحراوی (ریالیسمی جادوی) تا دەگاتە بەکار هێنانی شگردی مێتافیکشێنی پۆست‌مۆدێرن بەدی دەکرێت. ئەم جیلە هەنووکەش لە فەزای ئەدەبی داستانی باشوردا بوونیان هەیە و بەردەوام خەریکی نووسین و ئەزموونی نوێ لە چیرۆک دان، لەوانە ئەتوانین ئاماژە بە: [[بەختیار عەلی]]، [[جەبار جەمال غەریب]]، [[شێرزاد حەسەن]]، [[فەرهاد پیرباڵ]]، [[جەزا چەنگیانی]]، [[ڕەئووف بێگەرد]]، [[عەتا محەمەد]]، [[هیوا قادر]]، [[بەیان سەلمان]]، [[سەباح مەجید]] و چەند کەسی‌تر بکەین. هەڵبەت نابێ ئەوەمان لە یاد بچێت کە هاتنە ئارای شێوازیک لە نووسین بە مانای لە ناوچوونی شێوازەکانی‌تری نووسین نییە، هەر بۆیە هەنووکەش لە ئەدەبیاتی ئەودیوی کوردستان، نووسەرگەلێ هەن کە هەر بەشێوازی دوو قۆناغی پێشوو دەنووسن و مووتیفی سەرەکی چیرۆکەکانیان، هەمان ناوەڕۆکی کلاسیکی ساڵەکانی بەر لە ڕاپەڕینە.

لە ساڵەکانی دەیەی نەوەدی زایینی، فەزای سیاسی کۆمەڵایەتی عێراق ئاڵۆگۆڕیەکی بنەڕەتی بەخۆیەوە بینی، ڕاپەڕینی (١٩٩١) تەنیا کوردستانی نەگرتەوە و گشت عێراقی تێوەگلاند. ئەم بژاڤە گشتییە تا ڕادەیەکی بەرچاو لە کوردستان جووڵەیەکی فەرهەنگی-سیاسی سازکرد و تاڕادەیەک لە گوشاری سیاسی ڕژیمی بەعسی کەم کردەوە. فەزای کراوی ڕەخنە لە کوردستان و نەبوونی سانسۆر لەسەر چاپی کتێب، بوو بە هۆی هاتنە کایەی جیلێ لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد کە هەم لەلایەکەوە مرۆڤی کوردیان ئاشنای قوتابخانە فیکرییەکانی جیهان کرد، هەمیش داڵغەکانی مرۆڤی کوردیان لە پانتایەکی بەربڵاوتر ئاراستە کرد. لە ساڵی (١٩٩٦) [[گۆڤاری ڕەهەند]] لە لایەن تاقمێ لە نووسەرانی کورد بە داڵغەی «ڕۆشنبیری نوێگەر» دادەمزرێت. بە وتەی ڕەهەندییەکان «ئامانجی ڕەھەند کارکردنە بۆ دامەزراندنی ڕۆشنبیریەکی نوێگەر»، ڕەهەندیەکان کەسانێ وەک [[مەریوان وریا قانع]]، بەختیار عەلی، [[ئاراس فەتاح]]، [[رێبین ھەردی]]، [[فاروق ڕەفیق]] و… بوون کە هەوڵێکی بەرچاویان بۆ ئاراستەکردنی فیکرێکی نوێ لە کوردستاندا. ئەم تاقمە کە بە وتەی مەریوان وریا قانع «دەرهاویشتەی جیلی چوارەمی ڕۆشنبیری کوردی» بوون، بە سرنجی تایبەت لەسەر ڕوانگە فەلسەفییەکان و ڕەخنە و گریمانەی ئەدەبی، فەزای ساویلکەی ڕەخنە و تیۆریان لە نێوان نووسەرانی گەنج هەژاند و شەپۆلێک لە فیکری تیۆریک هاتە بازنەی ئەدەب و مەعریفەی کوردییەوە. هەڵبەت بەر لە گۆڤاری ڕەهەند ئەم تاقمە، لە ساڵەکانی یەکەمی ڕاپەڕین پێنج ژمارە لە گۆڤاری (ئازادی) دەردەکن بەڵام بەڕادەی گۆڤاری ڕەهەند کاریگەری لەسەر دۆخی رۆشنبیری کورد دانانێت،

لە ساڵانی دوای ڕاپەڕیندا شەپۆلێک لە وەرگێڕان لە دەقگەلی ئینگلیسی و عەرەبی و تاڕادەیەک فارسی دەستی پێکرد. ڕێبازەکانی ئەدەبی، فۆرمە نوێیەکانی چیرۆک، شێوازەکانی نووسینی ڕۆمان، قوتابخانە جیاوازەکانی تیۆری ئەدەبی بە هۆی ئەم دەقانە هاتنە ناو کایە ئەدەبیەکانی نووسەرانەوە. هەڵبەت وەرگێڕانی ئەم دەقگەلە لەسەرەتاکانی دەیەی هەفتای زایینیەوە دەستی پێکردبوو، بەڵام زیاتر لەسەر فەزای شێعر زەق ببوونەوە تا ئەدەبیاتی داستانی. بۆ نموونە لە ساڵی (١٩٧٠) و بەکارتێکەری مانیفێست‌گەلی شاعیرانی بەغدا و میسر و هەروەها شێعری لوبنان، [[شێرکۆ بێکەس]] لەگەڵ چەند هاوڕێی، یەکەمین مانیفێستی ئەدەبی کوردستان بە ناوی (ڕوانگە) لە ڕۆژنامەی هاوکاری‌دا بڵاودەکەنەوە، جێگەی سرنجە کە لە ناو واژۆکەرانی ئەم مانیفێستە ناوی چیرۆک‌نووس (حسێن عارف)یش ئەبیندرێت و لە پەراوێزگەلێ کە بۆ مانیفێستی ڕوانگە نووسرا، جیا لە شێعر باسی چیرۆکیش کراوە، بەڵام گوتاری شێعر وەها بەسەر دۆخی ئەدەبی کوردستاندا چەقی بەستوە کە چیرۆک و چیرۆک‌نووس بە پەراوێزی شاعیر دەکەوەن، ئەم باسە بۆ مانیفێستەکەی (کفری)یش(١٩٧١) لە لایەن [[لەتیف هەڵمەت]] و [[فەرهاد شاکەلی]] هەیە.
لە پاش هەرەس هێنای دیکتاتۆری سەدام حسێن (٢٠٠٣) و دواتر سازبوونی هەرێمی فیدراڵی کوردستان، فەزای ڕەخنە و نووسین زیاتر لە پێشوو پەرەی ساند. ڕێژەیەکی زۆر لە گۆڤار و ڕۆژنامە و وەرزنامە و بڵاوگە، دەرفەتی بڵاوبوونەوەیان بۆ گونجا. نووسەرانی نەوەدەکان، وەک پێشەنگانی کلاسیکی ئەدەبیاتی داستانی باشور سەرکەوتنی جیهانی و ناوچەیان مۆسگەر کرد. کتێبەکانی شێرزاد حەسەن لە ڕێژەیەکی بەرچاودا بڵاوبوونەوە و خۆی بۆ کۆنگرەی نووسەران لە ئورووپا بانگهێشت کرا، هەروەها چەند نامیلکەی زانکۆ و وتار بە زمانەکانی فارسی و کوردی و ئینگلیسی لەسەر چیرۆکەکانی نووسرا. بەختیار عەلی خەڵاتی جیهانی (نیلی زاکس)ی پێبەخشرا و جیا لە چەندین کتێب و دەیان وتار و نامیلکە، ڕۆمانەکانی بە ئینگلیسی، ئاڵمانی، فارسی، عەرەبی، فرانسی و ئیتاڵی وەرگێڕدرایەوە و بۆ کۆنگرە و کۆڕی جیهانی ئەدەبی بانگهێشت دەکرێت، هەروەها لەم نووسەرانە ئەتوانین بە فەرهاد پیرباڵ، جەبار جەمال غەریب، کاروان عومەر کاکەسوور، عەتا محەمەد و… ئاماژە بکەین کە چیرۆکەکانیان بە زمانی فارسی و ئینگلیسی و عەرەبی وەرگێڕدراونەوە و لە چەشنەگەلی جیاواز وەک مێتافیکشێنی پۆست‌مۆدێرن و بەکارهێنانی جۆربەجۆری کەرەستەکانی گێڕانەوە سوود وەردەگرن. <ref>چیرۆکی کوردی و هەورازەکانی، [[کاوان محەمەدپوور]]</ref>

== مێژووی ڕۆمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ==
[[کاوان محەمەدپوور]] لە وتاری (تاوتوێی ڕەوتی چیرۆکی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان) لە ڕوانگەی کۆمەڵناسی ئەدەبی و بەگەڵاڵەی تیۆری لوسین گۆڵدمەن، ئەم مێژووە بە شێوەی خوارەوە پۆلێن دەکات..
'''قۆناغی یەکەم: ریالیسمی کۆمەڵایەتی'''

قۆناغی یەکەمی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژهەڵات. لە ساڵی 1320ی هەتاوی (1942ی زایینی)یەوە تا ساڵی 1372ی هەتاوی (1993ی زایینی) دەگرێتەوە، واتە قۆناغی دامەزراندن. جێگەی ئاماژەیە کە لە مێژووی ئەدەبی جیهانیدا، ڕۆمان پێش کورتە چیرۆک سەرهەڵدەدات بەڵام لە مێژووی ئەدەبی کوردی-لە گشت ناوچەکانی- ئەم ڕەوتە بەپێچەوانەیە. هۆی بە پێچەوانەبوونی ڕەنگە لایەنی زۆر بگرێتەوە کە لەم وتارەدا دەرفەتی باسکردنی نییە.
قۆناغی یەکەمی چیرۆکی رۆژهەڵات بە نووسینی کورتە چیرۆکی (پێکەنینی گەدا)ی [[حەسەن قزڵجی]] دەست پێدەکات، لەم قۆناغەدا کەمترین چیرۆکی کوردی تێدا دەنووسرێت. لە پاش نووسینی (پێکەنینی گەدا) و بڵاوبوونەوەی لە یەکێک لە گۆڤارەکانی ئەو سەردەمە ئیتر تا ساڵی 1358ی هەتاوی (1980ی زایینی) هیچ چیرۆک و ڕۆمانی بڵاوکراوەمان نییە. هەڵبەت لە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان، [[ڕحیم قازی]] لە دەرەوەی وڵات یەکەمین ڕۆمانی کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (پێشمەرگە) دەنووسێت و ساڵی 1339ی هەتاوی (1961ی زایینی) بڵاوی دەکاتەوە، ئیتر جیاواز لەم دوو کارە، هیچ کارێکمان نییە و بێدەنگییەکی سارد و سڕ بەسەر فەزای چیرۆکی کوردیدا سێبەر دەکێشێت، ئەم بێدەنگییە لە ساڵی 1358ی هەتاوی (1980ی زایینی) بە نووسینی کۆمەڵە چیرۆکی (ئاشەوان)ی مستەفا ئیلخانی‌زادە و دواتر نۆڤێلێتی تەنزی (باقەبێن)ی [[ئەحمەد قازی]] لە ساڵی 1360ی هەتاوی (1981ی زایینی) و، (بووکی گۆڕستانی کۆن)ی مەلا کەریم ڕاوچی لە ساڵی 1368ی هەتاوی (1989ی زایینی) دەشکێت، بەڵام هیچ یەک لەم چیرۆکانە ئەوەندە ئاستی پێکهاتەی داستانی و گێڕانەوەیان لەسەرێ نییە کە وەکوو دەقێکی شیاوی چیرۆک چاو لێبکرێن و کەموکۆڕیی بنەڕەتیان تێدایە، واتە هیچکام لەو سێ کارە نەیانتوانی لێهاتوویی حەسەن قزڵجی لە گێرانەوەدا بقۆزنەوە سەر چیرۆکی خۆیان و لانیکەم بتوانن لە ئەزموونی قزڵجی، یان تەنانەت ڕەحیم قازی بەهرە وەربگرن. هەر لە قۆناغی یەکەمدا بەشێکمان هەیە کە وا باشە ناوی بنێینە بەشی دووەمی قۆناغی یەکەم، ئەویش لەبەر بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی (هاوارەبەرە)ی[[فەتاح ئەمیری]] یە لە ساڵی 1369ی هەتاوی (1991ی زایینی). ئەم ڕۆمانە بە بەراوردی سێ کاری پێشوو پێکهاتەی داستانی شیاوتری هەیە و هۆمێدمان پێ دەدات کە توانستەکانی چیرۆکی خۆمان دەربخەیەن. فەتاح ئەمیری دواتر لە ساڵی 1372ی هەتاوی (1993ی زایینی) ڕۆمانی (میرزا)ی لە درێژەی هاوارەبەرەدا دەنووسێت. دەتوانین تەوابوونی ئەم قۆناغە بە نووسینی ئەم ڕۆمانە ناوزەد بکەین.
قۆناغی یەکەم لەڕووی پێکهاتەی گێڕانەوەوە، پێکهاتێکی هێڵی و یەک ڕەهەندی هەیە، کاراکتێرەکانی، کەسایەتیی ساکارن و نووسەر هەوڵی دەروونناسانەی بۆ پێکهێنانی کەسایەتی نییە و زیاترین ناوەرۆکی چیرۆک، ڕەخنە لە کۆمەڵگەی نەخوێندەوار و فێئۆدالیزم و دەربەگایەتیی ناو کوردستانە. بەگشتی ئەم قۆناغەی لەژێر چەمکی (ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی) دەتوانین پێناسەی بکەین. تەنانەت سووژەی چیرۆکی ئەو سەردەمانە هەر سووژەی واقیعی ژیانی کۆمەڵایەتی بوو و کەسەکان و ڕووداوەکان زۆر جار کەس و ڕووداوی ڕاستەکی بوون. کاراکتێر، کەسیەتێکی خاوەن کێشەیە کە لە حەولی چارەسەری گرفتەکانی کۆمەڵگادایە و خۆ وەکوو ڕەخنەگرێک لەمەڕ ژیانی واقیع پێناسە دەکا. وەک ئەوەی ئاماژەمان‌دا، لەم قۆناغەدا جیاواز لە (پێکەنینی گەدا) و ڕۆمانی (پێشمەرگە)، تەنیا کاری بەرچاو لەڕووی پێکهاتەی چیرۆک دوو ڕۆمانی فەتاح ئەمیرییە کە کاریگەریی ڕۆمانەکانی (مەحموود دەوڵەت‌ئابادی)، بەتایبەت ڕۆمانی (کەلیدەر) و (جێگای بەتاڵی سلووچ)یان بەسەرەوە دیارە. ئەم قۆناغە ئەگەرچی لە پێکهاتەی داستاندا بەهێز نییە، بەڵام لەڕووی داڕشتن و زمانی کوردییەوە شتێکی بێوێنەیە، واتە گشت چیرۆکنووسانی ئەم قۆناغە کوردیزانێکی لێهاتوو بوون و زمانی کوردیان بە جوانترین شێوە لە کارەکانیان نواندووە.

'''قۆناغی دووهەم: چیرۆکی مۆدێڕنیستی'''

قۆناغی دووهەمی ئەدەبی لە ڕوانگەی گۆڵدمەن، هەڵگری چەشنێکی تر لە پێناسەی کاراکتێرە. سیستەمی کاپیتالیزم لە قۆناغی دووهەمی خۆیدا شێوەی کارکردی ئابووریەکەی لەسەر تاکەکەسی زەق نابێتەوە و چەشنێک لە تایبەتمەندی دەگرێتە بەر، واتە ئابوورێک کە تایبەت کراوەتەوە بە گرووپ یان برەندێکی(Brand) تایبەتەوە، ئیتر لە سیستەمی ئابووری ئەم قۆناغەدا، تۆ تاک نابینی، بەڵکوو لەگەڵ هەژمارەیەک ناو و گرووپ و برەندی ئابووری بەرەورووی، هەر بۆیە کاراکتێرێک کە لە چیرۆکی ئەو سەردەمەدا دەخوڵقێت بە ڕوانگەی گۆڵدمەن، وەک ئەوە دەچێت کە لە چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا ناهۆمێد بووە و نازانێت هۆی کێشەکان چین تا بە شوێنیان کەوێت و چارەیان بکات- چوون سیستەمی ئابووری برەند، گشت چەمکەکان دادەبۆشێت-، چەشنێک لە سەرگەردانی و نیگەرانی بە هۆی نەناسینی "هۆی کێشەکان" لە دەروونی ئەم کاراکتێر/مرۆڤە پێک‌دێت، بۆیە زیاتر لەوەی باسی کۆمەڵگا بکا، باس لە دەروونی خۆی دەکا، وەک ئەوەی کێشە و قەیرانەکە لە ناو خۆیدا بێت. بە وتەی گۆڵدمەن لێڕەدا چیرۆکی (دەروونناسانە) دێتە ئاراوە، چیرۆکێک کە کاراکتێرەکانی سەرقاڵی یەکجار زۆریان لەگەڵ دەروونی خۆیانە و کەمتر وەهایە باسی جیهانی دەرەوە بکەن یان ئەگەر باسیشی بکەن، جیهانێکی تاریک و ڵێڵە و هەمیشە خەریکی ڕا کردن و دروو کەوتنەوە لەم جیهانەن. بۆیە زیاتر (مۆنۆلۆگ) ئەبیندرێت، فەزاسازی ئەم چەشنە چیرۆکە، فەزای سارد و سڕ و لێڵ و نامۆیە. ئەمە لایەنێک لە (چیرۆکی مۆدێڕنیستی)یە، واتە هاوتەریب لەگەڵ تاکبوون و خاوەن کێشە بوون-کە خسڵەتی بنەڕەتی چیرۆکە-لایەنێکی دەرووناسانەش بۆ کاراکتێر دێتە ئاراوە. ئەم چەشنە کەسایەتییە، لە قۆناغی دووهەمی چیرۆکی رۆژهەڵات‌دا بەدی دەکرێت. -هەڵبەت تەواو کۆ و گشت چیرۆکنووسەکان ناگرێتەوە، لەسەرەتا باسم کرد ڕەنگە گریمانەکەی گۆڵدمەن تەواو کۆ بۆ پێناسە کردنی چیرۆکی کوردی نەبێت بەڵام لایەنێکی زۆرمان بۆ روون دەکاتەوە-. قۆناغی دووهەم لە ساڵی 1372ی هەتاوی (1393ی زایینی)ییەوە دەست پێدەکا و تا ناوەڕاستەکانی دەیەی 80ی هەتاوی سەرەتای 2000ی زایینی درێژەی هەیە، دەتوانین دەسپێکی ئەم قۆناغە بە بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە چیرۆکی (زریکە)ی [[عەتا نەهایی]] ناودێر بکەین. عەتا نەهایی لەم کۆمەڵە چیرۆکە و دواتر کۆمەڵە چیرۆکی (تەنگانە)دا هەوڵی داوە لە فەزا و پێکهاتەی ساکاری قۆناغی یەکەم دەرباز بێت و شێوەیەکی نوێ لە گێڕانەوەی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستەبەر بکا، ئەم چیرۆکانەی عەتا نەهایی کە بە چەشنێک کاریگەریی ئەدەبی فارس، بەتایبەت (هووشەنگ گۆڵشیری)یان پێوە دیارە، بووژانەوەی چیرۆکی رۆژهەڵات لەو سەردەمەدایە. هەر لە قۆناغی دووەمدا، دوو ڕووداوی بەرچاومان هەیە کە جێگەی خۆیەتی باسی لێوە بکرێت. یەکیان دەگەڕێتەوە ساڵی 1375ی هەتاوی (1996ی زایینی) لە شاری بۆکان، دەستەیەکی پێنج کەسی لە چیرۆکنووسانی گەنج، کە ئەزموونی خوێندنەوەی چیرۆکی مۆدێرنیستییان هەبوو و لەگەڵ شێوازی چیرۆکنووسی جیهانی تاڕادەیەک ئاشنا بوون، کۆرێک پێکدێنن بەناوی (کۆڕی خۆر)، ئەم پێنج کەسە لە هەوڵی نوێکردنەوەی چیرۆک و دەربازبوون لە شێوە گێڕانەوەکانی قۆناغی یەکەم دان. ئەم پێنج کەسە کە هەموویان ئەزموونی چیرۆکنووسییان هەبوو، بریتین لە "[[بریا کاکەسووری]]، حەمەدئەمین شامحەمەدی، عەلی غوڵامعەلی، ڕەحیم عەبدولڕەحیم‌زادە و سولەیمان عەبدولڕەحیم‌زادە". کۆڕی خۆر، دوو بوڵتێن لە چیرۆکی، نووسەرانی نوێ بڵاودەکەنەوە و لەسەر باسکردن لە چیرۆکی کوردی بەردەوام دەبن. بریا کاکەسووری یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی ئەم کۆڕە ساڵی 1377ی هەتاوی (1998ی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی (سیاسووت) بڵاودەکاتەوە، حەمەدئەمین شامحەمەدی هەر ئەو ساڵە کۆمەڵە چیرۆکی (قەڵا) بڵاودەکاتەوە و کۆمەڵە چیرۆکی (چارەنووسی تاپۆکان)ی سولەیمان عەبدولڕەحیم‌زادەش هەر لەم خانەدا جێگە دەگرێت. بەگشتی فەزای نووسینی ئەو دەستەیە فەزایەکە کە دێتە ژێرخانەی چیرۆکی مۆدێڕنیستی. پێکهاتە و فۆرمی پێچەڵاوپێچەڵ، سەرەکی بوونی مۆنۆلۆگ بە جێگەی دیاڵۆگ، وەسفی دەروونناسیی کەسایەتییەکان، وەسفی زۆریی فەزای داستان و ڕەخنە لە جیهانی بێ مانا و هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی مانا، تێمی سەرەکیی فۆرم و پێکهاتەی ئەم چەشنە چیرۆکانە بوو. کاریگەریی کەسانێک وەکوو سادق هیدایەت، کافکا، سارتەر و سامۆئێل بێکێت بەسەر نووسراوەکانی ئەم دەستەیەوە دیارە.
ڕووداوی دووەمی قۆناغی دووەم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1377ی هەتاوی (1998ی زایینی) کە کۆمەڵە چیرۆکی (مزگێنی)ی محەمەد ڕەمەزانی بڵاو دەبێتەوە. تەکنێکی نووسین و پێکهاتە و ڕاوێژی کاراکتێرەکانی ڕەمەزانی، چەشنێکی تایبەتە و لەسەر بەشێک لە چیرۆکنووسانی گەنجی ئەو سەردەمە کاریگەریی هەبوو. محەمەد ڕەمەزانی کە بەداخەوه جیا لەم کۆمەڵە چیرۆکە کاری تری بڵاو نەکردوە، یەکێک لە باشترین چیرۆکنووسانی ئێمە بوو کە ئێستا دەستی کێشاوەتەوە و زیاتر سەرقاڵی کاری وەرگێڕانە. ئەگەر فەتاح ئەمیری لە قۆناغی یەکەمدا لەژێر کاریگەریی ئەدەبیاتی (دەوڵەت ئابادی)دا بوو و عەتا نەهایی لە کۆمەڵە چیرۆکی (تەنگانە)دا لەژێر کاریگەریی گۆڵشیری، ئەوە محەمەد ڕەمەزانی لە (مزگێنی)دا هەوڵی سەربەخۆیی زیاتر دەدا کە لەم کاریگەرییەی چیرۆکی فارس کە ساڵانێک بوو لەگەڵمان بوو دەرباز بێت، بۆیە زیاتر پێکهاتە و فۆرمی نووسراوەکانی ڕەمەزانی بە چیرۆکی بیانی نزیکترە تا چیرۆکی فارسی. لە ناوەرۆکیشدا هەوڵی ئەوەی داوە مۆرکی کوردیی پێوە دیار بێت.قۆناغی دووەم بەدڵخۆشییەوە بەرهەمی زۆری تێدا چاپ بوو و ئیتر ئەو وەستان و بێدەنگییەی قۆناغی یەکەم بۆ هەمیشە نەما. هەر لەم قۆناغەدا، [[ناسر وەحیدی]] لە پێشدا ساڵی 1374ی هەتاوی (1995ی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی (خەوەڕاو) بڵاو دەکاتەوە و پاشان کۆمەڵە چیرۆکی (هاوار) و (خەونەکانی ئیقلیمی با) لە ساڵی 1376ی هەتاوی (1997ی زایینی)، دەنووسێت. ڕۆمانی (شاربەدەر)ی [[حسێن شێربەگی]] لە ساڵی 1377ی هەتاوی (1998ی زایینی) بڵاو دەبێتەوە و دوو ڕۆمانی (بڵیند و نەوی) خاتوو نەسرین جەعفەری و (هەزار ئەشکەوتی) عومەر مەولوودی لەو ساڵەدا چاپ دەبن. هەڵبەت ئەم دوو ڕۆمانە-(بڵیند و نەوی) و (هەزار ئەشکەوتی)- هەرچەند بەپێی ساڵی چاپ لەناو قۆناغی دووەم دان، بەڵام لەڕووی پێکهاتە و دەربڕینەوە زیاتر لە چوارچێوە و تایبەتمەندیی ڕۆمانی قۆناغی یەکەمدا پۆلێن دەکرێن. دەبێت ئاماژە بکەم، ئەمە بە هیچ شێوەیەک بە مانای کەموکۆڕ بوون بۆ ئەم دوو بەرهەم نییە، بەڵکوو مەبەستم لە پێکهاتە و شێوە داڕژشنی فەزای ئەم دوو ڕۆمانەیە، یانی وەک کارەکانی تر کاریگەریی چیرۆکی مۆدێڕنیستییان پێوە دیار نییە.

'''قۆناغی سێیەم: فرە ژانر و پێکهاتە'''

قۆناغی سێیەم‌، کەلە ساڵی 1385ی هەتاوی (2006ی زایینی)یەوە دەستی پێکردووە تا ئێستاش بەردەوامە، لەم قۆناغەدا لەگەڵ شێوازێکی جیاواز لە پێکهاتەی گێڕانەوە و ناوەرۆک و لەحن بەرەوڕوو دەبینەوە، بەڵام بەگشتی ئەم قۆناغە لە پێکهاتەی ساکاری قۆناغی یەکەم و جیهانی تەم و لێڵی قۆناغی دووەمدا لە زۆربەری بەرهەمەکان دەرباز بووە و نووسەرەکان هەوڵی ئەوەیان داوە ئاورێکی نوێ لە سووژەکانی کۆمەڵگای کوردی بدەنەوە، هەر لەپێناو ئەم مەبەستەشدا (فرەگوتاری، کاراکتێری جیاواز لە گشت چینەکانی کۆمەڵگا و چەند ڕەهەندی خوێندنەوەمان) هەیە، بۆ نموونە هەندێ نووسەر سەرنجی تایبەتیان بە توانستە گێڕانەوەیەکانی ئەدەبی زارەکی کوردی نیشان داوە، وەکوو عەتا نەهایی لە ڕۆمانی (گوڵی شۆڕان)دا کە تێمی چیرۆکەکەی لە بەیتی (لاس و خەزاڵ) وەرگرتووە و لەناو چیرۆکێکی ئەمرۆییدا دایدەڕێژێتەوە، واتە کەڵکوەرگرتن لە فۆلکلۆری کوردی بۆ بەرهەمهێنانی چیرۆکی مۆدێڕن. عەتا نەهایی هەمیشە هەنگاوێ لە پێش چیرۆک نووسەکانی سەردەمی خۆی بووە، ڕۆمانی (باڵندەکانی دەم با) یەکێ لە باشترین-ئەگەر نەڵێن باشترین- ڕۆمانگەلی کوردی لە ئاست بەکار هێنانی مێتافیکشێنی پۆست مۆدێڕنە. ئەو لەم ڕۆمانەدا خۆدی چەمکی (گێڕانەوە) دەکاتە پرسیار و لە قەوارەی چیرۆکێکدا بەرهەمی دێنێتەوە. یەکێ تر لە نووسەرە بە ئەزموونەکانی ئەم قۆناغە سەید قادر هیدایەتییە.[[سەید قادر هیدایەتی]] لە ڕاوێژی تەکیە و خانەقایی -کە لە مەحفلی دەروێشانەی کوردیدا ئەبیسترێت-، بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی (تۆقی عەزازیل) کەڵک وەردەگرێت و لە ڕۆمانی (گابۆڕ)دا تەکنیکێکی تایبەت لە بەکارهێنانی کەرەستەی (گێڕەوە) نیشان ئەدات کە لە جێگەی خۆیدا بێ وێنەیە. جیاواز لەم بەرهەمانە ئەتوانین بە سێ کۆمەڵە چیرۆکی بریا کاکەسووری بە ناوی (تابووتی تەمەن)، (سەفەرنامەی دۆزەخ) و (مەرگەژین) ئاماژە بکەین کە لە بەرهەمە بەرچاوەکانی کورتە چیرۆکی ئێمەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. یەکێکی دیکە لە باشترین بەرهەمەکانی ئەو ساڵانەی دوای کۆمەڵە چیرۆکی (پاشای تەنیایی)یە لە نووسینی عەلی غوڵامعەلی، ئەم بەرهەمە بە باشی توانیویەتی فۆرمی کورتە چیرۆک بە پێکهاتەی بەهێز و زمانێکی سرنجڕاکێش نیشان دات. کۆمەڵە چیرۆکەکانی (پیاوێکی ریش خەنەیی) عەزیز مەحموودپووریش یەکێک لە بەرهەمە باشەکانی کورتە چیرۆکی ئێمەن لە قۆناغی سێیەمدا.
لە قۆناغی سێیەمی ڕەوتی چیرۆکنووسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەوە خاڵەی جێگەی تێرامانە، ئەوەیە کە هەمانە بە بنزاراوەیەکی تایبەت چیرۆکی نووسیوە، وەک [[سەراج بناگەر]]، چیرۆکنووسی سنەیی لە کۆمەڵە چیرۆکی (چاوشارەکێ) و دوو ڕۆمانی (قولولولوو) و (خەوزڕان) کە بە بنزاراوەی ئەردەڵانی دایڕشتووە. فەروخ نێعمەتپوور لە زمانێکی فەلسەفی بۆ گێڕانەوەکانی سوود وەردەگرێت، بەتایبەت لە ڕۆمانی (باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام). یەکێکی دیکە لە ڕۆماننووسە باشەکانمان (شارام قەوامی)یە کە سێ ڕۆمانی بەناوەکانی (سوەیلا، بیربا و پاڵتاوشۆڕ)ی هەیە و کۆمەڵە چیرۆکێک بە ناوی (مێژووییترین زامی دایکم )کە لە بەرهەمەکانی پێشوویەتی، قەوامی یەکی لە باشترین نووسەرانی ڕۆژهەڵاتییە کە زانستێکی تایبەتی لەسەر پێکهاتەی چیرۆک و ڕۆمان هەیە و ئەم زانیاریەش لەسەر بەرهەمەکانی ڕەنگیداوەتەوە. کامران حامیدی لە سێ رۆمانی (زینوی بەتەم)، (گۆمی بەردەلانکێ) و (مان و نەمان) ڕەهەندەێکی جیاوازی لە ڕۆمانی مێژوویی بۆ رۆژهەڵات خوڵقاندووە، بریا کاکەسووری لە رۆمانی (چریکە و تاریکستانی ساڵە سپییەکان)دا لە تەکنیکی (مێتافیکشێن) بۆ گێڕانەوە سوودی گرتوە. مەنسوور حامیدی لە ڕۆمانی (دوورە دەراوی سوورە چۆم)دا هەوڵی بۆ ڕۆمانی پۆست مۆدێڕن داوە. ڕۆمانی (خۆرنامە) نووسینی سەدیق ڕەسووڵی لە شێوازی دارژشتنی گەڵاڵە و هەندێک لە ماکەکانی (بەیتی کوردی) چیرۆکێکی شایان و جێ سرنجی تایبەتە. لەم دوایەنش ڕۆمانی (ژیانەوە بە کاتی سیروان) نووسینی مەنسوور تەیفووری یەکێ لە کارەشایانەکانی ڕۆمانی کوردییە، لە بەکار هێنانی پێکهاتەو هەروەها تێوەگلاندی ڕاوێژی بەیت لە هەنێ لە پاژەکانی ڕۆمانی خۆی لە خۆیدا وەک نموونەی شیاوی سوود وەرگرتن لە پێکهاتە کۆنەکانی چیرۆکە، ئەم رۆمانە هەروەها لە ئاست گێڕانەوەی کارەسات بە پاژ بە پاژ کردنەوەی زمان سرنج ڕاکێشە.
لە کۆتاییدا جێگەی خۆیەتی ئاماژەیەکی گشتی بە نووسەرە گەنجەکان بکەم، کە لە ڕاستیدا دڵخۆشیی داهاتووی چیرۆکی کوردین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. یەک لەو کەسانە عەلی حوسێنی لە سەقز بە ڕۆمانی (کەتنگە) و (سەفەرەکانی شەوبا)یە کە ئەم دوایین ڕۆمانەی ساڵی 1396ی هەتاوی (2017ی زایینی) بڵاو کردەوە. ڕزگار لوتفی بەرگی یەکەمی ڕۆمانی (نیشتمان) و سێ کۆمەڵە چیرۆکی تا ئێستا بڵاو کردۆتەوە. خانم شەپۆل مەجیدپوور بە کۆمەڵە چیرۆکی (ئەو نامانەی هەرگیز نەخوێندارنەوە) لە پێشدا وەکوو دەنگێکی نوێی چیرۆکنووسی ژنان خۆی ناساند و لەم دواییانەدا سێ نۆڤێڵتی لە کتێبکدا بە ناوی (حکوومەت نیزامی) و چیرۆکێکی درێژ بەناوی (ملوانکەکانی دایکم) کە چیرۆکێکە بۆ منداڵان و ڕەخنە لە تەڵاق و جیایی خێزانەکان دەگرێت، بڵاو کردۆتەوە. خانمی پەری کەریمی‌نیا یەکێ لەو نووسەرە پڕ کارانەیە کە تا ئێستاکە. ڕۆمانی (هەموو ڕێگاكان دەچنەوە قڕەجار) و سێ کۆمەڵە چیرۆکی (کێ لە من و ڤیرجینیا وۆڵف دەترسێت)، (قاوەکان خراپ سەفەر دەکەن)و ( قەست و نییەتمە هەنارێک بسمیل بکەم)ی بڵاوکردۆتەوە. سەدیق ڕەسووڵی کۆمەڵە چیرۆکی (سەیدەوان)ی لە چاپ داوە کە چیرۆکی سرنج ڕاکێشی تێدان. هێمن عەبدوڵاپوور لەو گەنجە چیرۆکنووسانەیە کە داهاتوویەکی باشی بۆ پێشبینی دەکرێت. هێمن ساڵی 1391ی هەتاوی (2012ی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی (دەنگە دەنگی بێدەنگی) و ساڵی 1396ی هەتاوی (2017ی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی (با زۆر شت لەگەڵ خۆی نابا)ی بڵاو کردۆتەوە، هیوا قارەمانی ساڵی(2017) کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی (نیار)ی بڵاو کردۆتەوە، کە زمانی گێڕانەوەیەکی تایبەتی هەیە، خانم چنوور سەعیدی لە سنە دوو کۆمەڵە مینیماڵی بەناوی (هەناسەی پێخەفە داخراوەکانی ئەبەدی) و( تەنیا خەمی گوڵە مێخەکەکانمە) و کۆمەڵە چیرۆکی (خولیاکانی ئاغایەک وەک مرۆڤ)ی تا ئێستا بڵاو کردۆتەوە. خانم سارا سادق‌زادە ساڵی 1395ی هەتاوی (2016ی زایینی)، ڕۆمانی (ئاسمانێکی بێ مەودا) و کۆمەڵە چیرۆکی (ئەم چیرۆکانە زۆر ژنانەن) بڵاو کردەوە. خاتوو فەوزیە بەشارت کۆمەڵە چیرۆکێکی بە زاراوەی گەڕووسی بڵاوکردۆتەوە کە دەتوانین وەک یەکەم بەرهەمی داستانی گەڕووس ناوی بنێن.
بێگومان چیرۆکنووسانی‌تر هەن کە دەرفەتی ئاماژە پێدانیان لەم وتارە کورتەدا نییە و ڕەنگە شێوەیەکی تایبەتیان بۆ گێڕانەوە- لانیکەم لە چیرۆکی رۆژهەڵاتدا- پێ بێت. ڕەخنە و خوێندنەوەی چیرۆکی هەر یەک لەو نووسرانەی لەم وتارەدا باسمانکرد وتار و دەرفەتێکی تایبەتی دەوێت و ڕەنگە نەتوانین بە وردی ئاماژە بە گشت لایەن و ڕەهەندەکانی گێڕانەوەی تاکەتاکەی ئەمانە بکەین.<ref>تاوتوێی ڕەوتی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، [[کاوان محەمەدپوور]]</ref>

== پەراوێزەکان ==
== پەراوێزەکان ==
{{پەراوێز}}
{{پەراوێز}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١٨، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.[١] ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

مێژوو

گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەھەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم ھونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و ھەروەھا گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.

جۆرەکانی ڕۆمان

ڕۆمان چەندین جۆری ھەیە، لەوانەیە گرینگترینیان ئەم جۆرانەی خوارەوە بن

  • ڕۆمانی پۆلیسی و ڕۆمانی سەرکێشی، پتر لە ئەدەبی ئینگلیزیدا باو بوو.
  • ڕۆمانی سایکۆلۆژی، بۆ نموونە ڕۆمانەکانی دیستوێڤسکی کە پتر ناخی پاڵەوانەکانی دەردەخات، ھەروەھا ڕۆمانەکانی فلوبێر و ستاندال و فرانسوا مۆریاک و ڤێرجینیا وۆڵف و جێمس جۆیس کە تەکنیکی مۆنۆلۆگ و شەپۆلی ھۆش بەکار دەھێنن.
  • ڕۆمانی کۆمەڵایەتی، کە بە زۆری ھەوڵدەدات ژیانی کۆمەڵایەتیی قارەمانەکان و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ھەلومەرجی پێشکەوتنی کۆمەڵگە پێشان بدات.
  • ڕۆمانی خەیاڵی و ڕۆمانی زانستی کە ڕووداوی سەرسوڕھێن و نامۆگەری و ژیانی پیاوانی فەزا پیشان دەدات.
  • ڕۆمانی بیوگرافی، کە نووسەر سەربوردەی ژیانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەنووسێتەوە.
  • ڕۆمانی فێرکاری کە بە ئامانجی فراوان کردنی زانیاری مرۆڤ دەنووسرێت.
  • ڕۆمانی مێژوویی کە ڕووداوەکانی لە مێژووی نەتەوەیی یان مێژووی جیھانییەوە وەردەگرێت.
  • ڕۆمانی فەلسەفی، بۆ نموونە ڕۆمانی پاژنەی ئاسنینی جاک لەندەن، یان ڕۆمانی جیھانی سۆفیا یۆستاین گاردەر.
  • ڕۆمانی نوێ کە لە فەڕەنسەدا لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم سەریھەڵدا و گرینگترین نوێنەرەکانی بریتیین لە ئالان ڕۆب گرێ ناتالی سارۆت و میشال بۆتۆر.
  • ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- د. ھـ لۆرانس، ھەروەھا ڕۆمانی سێکسی-ئەلبێرتۆ مۆرافیا.[٢]

مێژووی ڕۆمانی کوردی

لە ئە‎دە‎بی جیھانی ڕۆمان پێش کورتە چیرۆک سە‎رھە‎ڵدە‎دات، بە‎ڵام ئە‎‎م ڕە‎وتە لە ئە‎دە‎بی کوردی‎دا بە‎پێچە‎وانە‎یە. واتە چیرۆک چە‎ن دھە‎یە پێش ڕۆمان لە ناو فە‎زای ئە‎دە‎بیاتی کوردی دا سە‎رھە‎ڵدە‎دات. ئە‎وە‎‎ی کە ئە‎م ڕە‎وتە بۆ بە‎م جۆرە‎یە، دە‎توانین باس لە دوو ھۆی سە‎رە‎کی کە‎ین. یە‎کە‎م: وە‎رگێڕی کورد، زیاتر روویان لە کورتە چیرۆک بوو تا ڕۆمان وە ھە‎وە‎لین وەرگێڕانەکانیان لە چیرۆکی عە‎ربە‎بی، فارسی و تورکی ئە‎نجام دا. دووھە‎م: نووسینی ڕۆمان بە‎ھۆی فۆرم و چە‎شنی تایبە‎ت ھە‎ڵگری دە‎رفە‎تی بە‎رفراوانتر و دۆخێکی باشترە. کۆچ کردن لە روو ناچاری بە‎رە‎و ئورووپا بۆ خە‎ڵکی کورد، بە‎ختە‎وە‎ریە‎کی گە‎ورە پێکھێنا بۆ ئاشنایی لە‎گە‎ڵ زمان و چە‎شنە‎گە‎لی ئە‎دە‎بی ئورووپی. ئاشنایی بە زمان گە‎لی ئورووپایی، و فە‎زایی تا ڕادە‎یە‎ک بێ مە‎ترسی سیاسی لە ئورووپا بۆبە بە‎دی ھێنە‎ری یە‎کە‎مین ڕۆمانی کوردی. عە‎رەبی شە‎مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (١٨٩٧-١٩٨٧) یە‎کە‎مین ڕۆمانی کوردی بە زاراوە‎ی کورمانجی بە نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) لە ساڵی ١٩٣٥ لە ئیرە‎وانی ئە‎رمە‎نستان بڵاوکردە‎وە. شە‎مۆ کە لە کوردە‎کانی ڕووسیە بوو لە بنکە‎ی رۆژھە‎ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سە‎رقالی چالاکی ئە‎دە‎بی و فە‎رھە‎نگی بوو و بە‎ردە‎وام کاری رۆژنامە‎وانی ئە‎کرد. عە‎رە‎بی شە‎مۆ بە باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوە کە بە‎رھە‎مە‎کانی ئاوێنە‎ی دۆخی کۆمە‎ڵایە‎تی کوردە‎واریە. شە‎مۆ جگە لە شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) کە تە‎نیا ڕۆمانی مێژوویی ئە‎وە نووسی. چیرۆکی (بەیت) قە‎ڵای دمدم لە ئە‎دە‎بی زارە‎کی کوردی دا پلە و پێگە‎ی تایبە‎تی ھە‎یە، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئەم شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوە. ھەڵەبەت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما) ی جەمیل سایب و ساڵی ٢٨-١٩٢٧ چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان) ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە. بەڵام ھیچ کام لەو دووانە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی ھەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە ھۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناھووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. لە ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ئە‎توانین باس لە عە‎لی عە‎بدوولڕە‎حمان، سە‎عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عە‎گید خۆدۆ کە‎ین کە گشتیان کتێبە‎کانییان لە ئیرە‎وان لە چاپ دا. لە کوردستانی عێراق فە‎زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی، و بە‎رە‎نگار بوونە‎وە‎ی حیزبی بە‎عس لە گەڵ ھە‎ر چەشنە چالاکی فە‎رھە‎نگی کورد، لەمپەڕێکی گەورە بوو لەبەرھەمبەر نووسە‎رانی کورد. ئیبراھیم ئە‎حمە‎د لە ساڵی ١٩٥٦ رۆمانی (ژانی گە‎ل) ی نووسی، بە‎ڵام بە‎ھۆی فە‎زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی بە‎عس تا ساڵی ١٩٧٢ نە‎یتوانی بڵاوی کاتە‎وە. ئیبراھیم ئە‎حمە‎د بە‎شێک لە ڕۆمانە‎کە‎ی لە رۆژنامەی رزگاری لە سلێمانی بڵاو کردە‎وە وە بۆ رزگار بوون لە سانسۆر و پێشگیری، پێشکە‎شی کرد بە شە‎ڕڤانانی ئە‎لجە‎زایە‎ری. بە‎شێکی زۆر لە نووسە‎رانی کورد بە‎ھۆی نە‎بوونی فە‎زایە‎کی ئارام و بێ دە‎ردە‎سە‎ر بە‎رھە‎مە‎کانیان لە ئووروپا چاپ دە‎کرت. ئە‎مەش یە‎کێک لە ھۆیە ھە‎رە گرینگە‎کانی ئاشنا نە‎بۆنی خە‎ڵکی کورد لە‎گە‎ڵ بە‎شیکی زۆر لە ئە‎دە‎بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕە‎حیم قازی لە کوردە‎کانی کوردستانی ئێران یە‎کە‎مین ڕۆمانی بە ناوی پێشمەرگە لە ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بڵاوکردوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە رۆمانەکەی چەندین ساڵ پێش ١٩٦١ نووسرااوە بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتی شیاو لەو کاتەدا نەیدەتوانی بڵاوی کاتەوە. مارف خە‎زنە‎دار و جە‎مال نە‎بە‎ز لە‎و نووسە‎رانە بوون کە بە‎رھە‎مە‎کانیان لە ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوە. لە دووا دە‎یە‎‎ی ھە‎شتا ڕۆمانی کوردی بە سە‎قامێکی زیاتر و شێوازگە‎لی چڕ و پڕتر ھاتە کایە‎وە. لە لایە‎ک فە‎زای ئارامی سیاسی و لە‎لایە‎کی‎تر زیاد بوونی رێژە‎ی خوێنە‎رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو بە‎ھۆی ئە‎وە کە نووسە‎رانی کورد لە ناوە‎ڕۆک و فۆرم‌دا چە‎شنە‎گە‎لی ئە‎دە‎بی جیاواز بە‎ئە‎زموون دە‎ربێنن. گێڕانە‎وە‎ی کێشە‎گە‎لی کۆمە‎لایە‎تی- سیاسی بە شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ بە‎ختیارعە‎لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حە‎سە‎ن دە‎رە‎تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری لە شێوازە‎کانی پێشوو بوو. ھە‎نووکە ناوە‎ڕۆکی بە‎َشێکی زۆر لە ڕۆمانی کوردی گێڕانە‎وە‎ی کێشە‎گە‎لی پە‎نابە‎رایە‎تی، ڕە‎خنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، عە‎شق و ھە‎ستە‎کانی مرۆڤ و نیشان‎دانی فە‎زای تە‎م گرتووی ژیانی مرۆڤە. شێرزاد ھە‎ینی لە ڕۆمانی (سوتانی بە‎فر) و ئە‎نور محە‎مە‎د لە ڕۆمانی (سە‎گ دۆست) باس لە کێشە‎گە‎لی پە‎نابە‎ران دە‎کە‎ن. شێرزاد حە‎سە‎ن لە ڕۆمانی (حە‎سار و سە‎گە‎کانی باوکم) بە‎ر ھە‎ڵستی -باوک سالاری- دە‎بێتە‎وە و، بە مێتۆدی دە‎روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خە‎سارە‎کانی ئە‎م کێشە‎یە دە‎کا. کاروان عومە‎ر کاکەسوور لە ڕۆمانی (ماسی) خۆشە‎ویستی کچێک بە دایکی لە نامە‎کانی‎دا نیشان دە‎دات. عە‎تا نە‎ھایی لە ڕۆمانی (گوڵی شۆران) دا بە یارمە‎تی لە بە‎ستێنی چیرۆکی (لاس و خە‎زاڵ) باس لە مرۆڤێک دە‎کا کە بۆ گە‎یشتن بە ھیواکانی سە‎فر دە‎کات و لە‎گە‎ڕانە‎وە دا تووشی قە‎یران و ناکۆکی دە‎بێتەوە. فە‎تاح ئە‎میری لە دوو ڕۆمانی (ھاوارەبەرە) و (میرزا) بە کە‎ڵک وە‎رگرتن لە زارە‎وە‎ی ناوچە‎یی، ژیانی خە‎ڵکی لادێ لە مە‎زرا و ھە‎ڵسوو کە‎وتە‎کانیان باس دە‎کات.[٣]

پەراوێزەکان

  1. ^ http://www.britannica.com/eb/article-9110453/novel
  2. ^ فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.
  3. ^ ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، کاوان محەمەدپوور

سەرچاوەکان

  • فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.