جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ڕۆمان»

Jump to navigation Jump to search
بەبێ کورتەی دەستکاری
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
'''قۆناغی سێیەم: فرە ژانر و پێکهاتە'''
 
قۆناغی سێیەم‌، کەلە ساڵی 1385ی هەتاوی (2006ی زایینی)یەوە دەستی پێکردووە تا ئێستاش بەردەوامە، لەم قۆناغەدا لەگەڵ شێوازێکی جیاواز لە پێکهاتەی گێڕانەوە و ناوەرۆک و لەحن بەرەوڕوو دەبینەوە، بەڵام بەگشتی ئەم قۆناغە لە پێکهاتەی ساکاری قۆناغی یەکەم و جیهانی تەم و لێڵی قۆناغی دووەمدا لە زۆربەری بەرهەمەکان دەرباز بووە و نووسەرەکان هەوڵی ئەوەیان داوە ئاورێکی نوێ لە سووژەکانی کۆمەڵگای کوردی بدەنەوە، هەر لەپێناو ئەم مەبەستەشدا (فرەگوتاری، کاراکتێری جیاواز لە گشت چینەکانی کۆمەڵگا و چەند ڕەهەندی خوێندنەوەمان) هەیە، بۆ نموونە هەندێ نووسەر سەرنجی تایبەتیان بە توانستە گێڕانەوەیەکانی ئەدەبی زارەکی کوردی نیشان داوە، وەکوو عەتا نەهایی لە ڕۆمانی (گوڵی شۆڕان)دا کە تێمی چیرۆکەکەی لە بەیتی (لاس و خەزاڵ) وەرگرتووە و لەناو چیرۆکێکی ئەمرۆییدا دایدەڕێژێتەوە، واتە کەڵکوەرگرتن لە فۆلکلۆری کوردی بۆ بەرهەمهێنانی چیرۆکی مۆدێڕن. عەتا نەهایی هەمیشە هەنگاوێ لە پێش چیرۆک نووسەکانی سەردەمی خۆی بووە، ڕۆمانی (باڵندەکانی دەم با) یەکێ لە باشترین-ئەگەر نەڵێن باشترین- ڕۆمانگەلی کوردی لە ئاست بەکار هێنانی مێتافیکشێنی پۆست مۆدێڕنە. ئەو لەم ڕۆمانەدا خۆدی چەمکی (گێڕانەوە) دەکاتە پرسیار و لە قەوارەی چیرۆکێکدا بەرهەمی دێنێتەوە. یەکێ تر لە نووسەرە بە ئەزموونەکانی ئەم قۆناغە سەید قادر هیدایەتییە.[[سەید قادریقادر هیدایەتی]] لە ڕاوێژی تەکیە و خانەقایی -کە لە مەحفلی دەروێشانەی کوردیدا ئەبیسترێت-، بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی (تۆقی عەزازیل) کەڵک وەردەگرێت و لە ڕۆمانی (گابۆڕ)دا تەکنیکێکی تایبەت لە بەکارهێنانی کەرەستەی (گێڕەوە) نیشان ئەدات کە لە جێگەی خۆیدا بێ وێنەیە. جیاواز لەم بەرهەمانە ئەتوانین بە سێ کۆمەڵە چیرۆکی بریا کاکەسووری بە ناوی (تابووتی تەمەن)، (سەفەرنامەی دۆزەخ) و (مەرگەژین) ئاماژە بکەین کە لە بەرهەمە بەرچاوەکانی کورتە چیرۆکی ئێمەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. یەکێکی دیکە لە باشترین بەرهەمەکانی ئەو ساڵانەی دوای کۆمەڵە چیرۆکی (پاشای تەنیایی)یە لە نووسینی عەلی غوڵامعەلی، ئەم بەرهەمە بە باشی توانیویەتی فۆرمی کورتە چیرۆک بە پێکهاتەی بەهێز و زمانێکی سرنجڕاکێش نیشان دات. کۆمەڵە چیرۆکەکانی (پیاوێکی ریش خەنەیی) عەزیز مەحموودپووریش یەکێک لە بەرهەمە باشەکانی کورتە چیرۆکی ئێمەن لە قۆناغی سێیەمدا.
لە قۆناغی سێیەمی ڕەوتی چیرۆکنووسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەوە خاڵەی جێگەی تێرامانە، ئەوەیە کە هەمانە بە بنزاراوەیەکی تایبەت چیرۆکی نووسیوە، وەک [[سەراج بناگەر]]، چیرۆکنووسی سنەیی لە کۆمەڵە چیرۆکی (چاوشارەکێ) و دوو ڕۆمانی (قولولولوو) و (خەوزڕان) کە بە بنزاراوەی ئەردەڵانی دایڕشتووە. فەروخ نێعمەتپوور لە زمانێکی فەلسەفی بۆ گێڕانەوەکانی سوود وەردەگرێت، بەتایبەت لە ڕۆمانی (باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام). یەکێکی دیکە لە ڕۆماننووسە باشەکانمان (شارام قەوامی)یە کە سێ ڕۆمانی بەناوەکانی (سوەیلا، بیربا و پاڵتاوشۆڕ)ی هەیە و کۆمەڵە چیرۆکێک بە ناوی (مێژووییترین زامی دایکم )کە لە بەرهەمەکانی پێشوویەتی، قەوامی یەکی لە باشترین نووسەرانی ڕۆژهەڵاتییە کە زانستێکی تایبەتی لەسەر پێکهاتەی چیرۆک و ڕۆمان هەیە و ئەم زانیاریەش لەسەر بەرهەمەکانی ڕەنگیداوەتەوە. کامران حامیدی لە سێ رۆمانی (زینوی بەتەم)، (گۆمی بەردەلانکێ) و (مان و نەمان) ڕەهەندەێکی جیاوازی لە ڕۆمانی مێژوویی بۆ رۆژهەڵات خوڵقاندووە، بریا کاکەسووری لە رۆمانی (چریکە و تاریکستانی ساڵە سپییەکان)دا لە تەکنیکی (مێتافیکشێن) بۆ گێڕانەوە سوودی گرتوە. مەنسوور حامیدی لە ڕۆمانی (دوورە دەراوی سوورە چۆم)دا هەوڵی بۆ ڕۆمانی پۆست مۆدێڕن داوە. ڕۆمانی (خۆرنامە) نووسینی سەدیق ڕەسووڵی لە شێوازی دارژشتنی گەڵاڵە و هەندێک لە ماکەکانی (بەیتی کوردی) چیرۆکێکی شایان و جێ سرنجی تایبەتە. لەم دوایەنش ڕۆمانی (ژیانەوە بە کاتی سیروان) نووسینی مەنسوور تەیفووری یەکێ لە کارەشایانەکانی ڕۆمانی کوردی بوو، بەکار هێنانی پێکهاتەوە هەروەهاتێوەگلاندی ڕاوێژی بەیت لە هەنێ لە پاژەکانی ڕۆمانی خۆی لە خۆیدا وەک نموونەی شیاوی سوود وەرگرتن لە پێکهاتە کۆنەکانی چیرۆکە ئەم رۆمانە هەروەها لە ئاست گێڕانەوەی کارەسات بە پاژ بە پاژ کردنەوەی زمان سرنج ڕاکێشەز
لە کۆتاییدا جێگەی خۆیەتی ئاماژەیەکی گشتی بە نووسەرە گەنجەکان بکەم، کە لە ڕاستیدا دڵخۆشیی داهاتووی چیرۆکی کوردین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. یەک لەو کەسانە عەلی حوسێنی لە سەقز بە ڕۆمانی (کەتنگە) و (سەفەرەکانی شەوبا)یە کە ئەم دوایین ڕۆمانەی ساڵی 1396ی هەتاوی (2017ی زایینی) بڵاو کردەوە. ڕزگار لوتفی بەرگی یەکەمی ڕۆمانی (نیشتمان) و سێ کۆمەڵە چیرۆکی تا ئێستا بڵاو کردۆتەوە. خانم شەپۆل مەجیدپوور بە کۆمەڵە چیرۆکی (ئەو نامانەی هەرگیز نەخوێندارنەوە) لە پێشدا وەکوو دەنگێکی نوێی چیرۆکنووسی ژنان خۆی ناساند و لەم دواییانەدا سێ نۆڤێڵتی لە کتێبکدا بە ناوی (حکوومەت نیزامی) و چیرۆکێکی درێژ بەناوی (ملوانکەکانی دایکم) کە چیرۆکێکە بۆ منداڵان و ڕەخنە لە تەڵاق و جیایی خێزانەکان دەگرێت، بڵاو کردۆتەوە. خانمی پەری کەریمی‌نیا یەکێ لەو نووسەرە پڕ کارانەیە کە تا ئێستاکە. ڕۆمانی (هەموو ڕێگاكان دەچنەوە قڕەجار) و سێ کۆمەڵە چیرۆکی (کێ لە من و ڤیرجینیا وۆڵف دەترسێت)، (قاوەکان خراپ سەفەر دەکەن)و ( قەست و نییەتمە هەنارێک بسمیل بکەم)ی بڵاوکردۆتەوە. سەدیق ڕەسووڵی کۆمەڵە چیرۆکی (سەیدەوان)ی لە چاپ داوە کە چیرۆکی سرنج ڕاکێشی تێدان. هێمن عەبدوڵاپوور لەو گەنجە چیرۆکنووسانەیە کە داهاتوویەکی باشی بۆ پێشبینی دەکرێت. هێمن ساڵی 1391ی هەتاوی (2012ی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی (دەنگە دەنگی بێدەنگی) و ساڵی 1396ی هەتاوی (2017ی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی (با زۆر شت لەگەڵ خۆی نابا)ی بڵاو کردۆتەوە، هیوا قارەمانی ساڵی(2017) کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی (نیار)ی بڵاو کردۆتەوە، کە زمانی گێڕانەوەیەکی تایبەتی هەیە، خانم چنوور سەعیدی لە سنە دوو کۆمەڵە مینیماڵی بەناوی (هەناسەی پێخەفە داخراوەکانی ئەبەدی) و( تەنیا خەمی گوڵە مێخەکەکانمە) و کۆمەڵە چیرۆکی (خولیاکانی ئاغایەک وەک مرۆڤ)ی تا ئێستا بڵاو کردۆتەوە. خانم سارا سادق‌زادە ساڵی 1395ی هەتاوی (2016ی زایینی)، ڕۆمانی (ئاسمانێکی بێ مەودا) و کۆمەڵە چیرۆکی (ئەم چیرۆکانە زۆر ژنانەن) بڵاو کردەوە. خاتوو فەوزیە بەشارت کۆمەڵە چیرۆکێکی بە زاراوەی گەڕووسی بڵاوکردۆتەوە کە دەتوانین وەک یەکەم بەرهەمی داستانی گەڕووس ناوی بنێن.
٥٣

دەستکاری

مێنۆی ڕێدۆزی