بیروونی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 212.126.102.146 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Aram
- کۆڵکە
ھێڵی ٥٢: ھێڵی ٥٢:
{{بیرکاریی ئیسلامی}}
{{بیرکاریی ئیسلامی}}


{{کۆلکە}}
[[پۆل:لەدایکبووانی ٩٧٣]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ٩٧٣]]
[[پۆل:مردووانی ١٠٥٢]]
[[پۆل:مردووانی ١٠٥٢]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٤٠، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩

ئەبوڕەیحان بیرونی
Al-Biruni
لێدوان=وێنەی بیرونی لەسەر پولی پۆستەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٣.
وێنەی بیرونی لەسەر پولی پۆستەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٣.
لەدایکبوونخۆراسان، (ئۆزبەکستانی ئێستا)
مردنغەزنە (دەوڵەتی غەزنەوی)
نیشتەجێخوارزم
زیارییەکان
دەوڵەتی غەزنەوی
سەردەمسەردەمی زێڕینی ئیسلام
نەتەوەفارس
بواری زانستیفیزیک، مرۆڤناسی، گەردوونناسی، ئەستێرەناسی، مێژوو، بیرکاری، کیمیا، جوگرافیا، پزیشکی، دەروونناسی، فەلسەفە، ئایینناسی
ناسراو بە ھۆیدامەزرێنەری بیری هیندناسی (Indology) و جیۆدیزیادامەزرێنەری بیری هیندناسی (Indology) و جیۆدیزیا
کاریگەر بووە بەمحەممەد, ئەرەستوو, Ptolemy, Aryabhata, Brahmagupta, ئەبووحەنیفە دینەوەری, ئەبووبەکر ڕازی, al-Sijzi, Iranshahri, Abu Nasr Mansur, ئیبن سینا, بەتتانی
کاریگەری بووە لەسەرAl-Sijzi, ئیبن سینا, عومەر خەییام, al-Khazini, Zakariya al-Qazwini, Maragha observatory, Islamic science, فەلسەفەی ئیسلامی

ئەبوڕەیحانی بیرونی ناسراو بە ئەلبیرونی ناوی تەواوی (ئەبوڕەیحان محەممەد کوڕی ئەحمەد بیرونییەگەردوونناس و بیرکاریزان و مێژوونووس و مرۆڤناس و جوگرافیاناسێکی زمانی فارسی موسوڵمان بوو. باسکراوە کە یەکێکە لە زیرەکترینەکانی سەردەمی ئیسلامی ، وە یەکەم کەس بووە کە باسی لەوە کردووە کە زەوی بە دەوری خولگەکەی خۆیدا دەسوڕیتەوە .


بیروونی بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەردەمی ئیسلامی هەژمار دەکرێت لە سەدەکانی ناوین، زانستەکەی فیزیا ، بیرکاری و زانستی سروشتی دەگرێتەوە ، وە شوێنی هەبوو وەک مێژووزان و زانای زمان و زانای مێژووە یەک لە دواییەکان . بەیروونی لە زۆربەی زانستەکان خوێندوویەتی ، وەکو وەفایەک بۆ کارەکانی و لێکۆڵینەوەکانی ، خێزانی شاهانەو ئەندامەکانی لە کۆبونەوەیەکدا هانیاندا بۆ بۆ لێکوڵینەوەی زانستی و ئاشکراکردنی هەندێک شت . بیروونی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام ژیاوە ، چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی کردووە هاوشانی مەنهەج و بیرکردنەوەی ئیسلامی . بیرونی بەچەندین کەس و نەتەوە کاریگەر بووە ، وەک ئغریقیەکان کە ئیلهامی لێوەرگرتوون لەکاتی خوێندنی فەلسەفە . بیرونی زمانەکانی خوارزمی ، فارسی ، عەرەبی ، ئغریقی ، سنسەکریتی ، عبری ، تراثی وە سریانی دەزانێت. بیروونی زۆربەی ماوەی ژیانی لە ( خەزنە ) بەسەر بردووە ، کە بوو بە پایتەختی ( گزنویان ) ، کە ئێستا دەکەوێتە ناوڕاستی خۆرهەڵاتی ئەفغانستان . بیروونی گەشتی کردووە بۆ باشوری ئاسیا وە لێکۆڵینەوەیەکی نوسیوە دەربارەی (ڕۆشنبیری هیند)، بیرونی بە ( زانستی هیند ) ناودەبرێت ، هەروەها ناسراوە بە نوسینە بابەتی و کلتورییەکانی . بە مامۆستا نازناوی دەرکردووە ئاماژە بەوەی کە کەس پێشتر لە سەدەی یانزە بەوشێوەیەی ئەو باسی هیندی نەکردووە .

ژیانی

بیرونی لە شارێکی دەرەکی لە بەیرونی لەدایکبووە ، پایتەختی ئەفریجد لە خواڕزم لە ناوڕاستی ئاسیا . بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی ، بیرونی چەندین هێڵی گواستنەوەی بەکارهێناوە بۆ گەشتن بەو بەشانەی کە لەسەری دەخوێند . زۆربەی کەس بیرونی بە یەکێک لە زانا گەورەکانی مێژوو هەژمار دەکەن ، بەتایبەتی لە ئیسلامدا بەهۆی بابەت و دۆزینەوەکانی . بیرونی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا ژیاوە ، وە ئەوەبوو کە هانیدا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەستێرەناسی بکات . بیرونی سەرتای بیست و پێنج ساڵی تەمەنی لە خواڕزم کە بەشەکانی فیقەی ئیسلامی ، خواناسی ، ڕێزمان ، ماتماتیک ، ئەستێرەناسی ، پزیشکی ، فەلسەفە خوێندووە و هەوەها تێکەڵی زانستی فیزیک بووە و لەگەڵ چەندین بواری تر ، زمانی خواڕزمی ئێرانی کە زمانی بیرونی بووە ، توانی ڕزگاری ببێت تا دوای چەند سەدەیەک لە ئیسلام ، هەتاکو تورکەکان دەستیان گرت بەسەر ناوچەکە ، لەگەڵ ئەوەش چەند کلتوری خواڕزمی توانی ڕزگاری ببێت . بیرونی میهرەبان بووە لەگەڵ ئەفریجد ، کە ئەفریجدەکان ئەوانە بوون کە لابران لەلایەن دوژمنەکانیانەوە ( مەئمونیەکان ) لە ساڵی 995م . بیرونی نیشتیمانەکەی بەجێدەهێڵێت و دەڕوات بۆ بوخارا . پاشان دەچێت بۆ وڵاتێکی سامانی کە لەژێر سەرکردایەتی ئیمبڕاتۆر مەنصوری دووەمی کوری نوح بووە ، وە لەوێ ئیبن سینا بینی و ئەوەش دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای نێوان دوو زانا .


لە ساڵی ٩٩٨ ، ڕۆشت بۆلای شازادەی زیاریونی طبرستان ( شمس معالی قابوس کوڕی وشکمیر ) ، لەوێ یەکەم کارە گرنگەکانی نوسی : شوێنەواری پاشماوەی سەدەکانی پێشوو ( وە وەرگێدراوە بەناوی ) زنجیرە کاتییەکانی نەتەوەکانی پێشوو یان پاشماوەی ڕابردوو لە ساڵی ١٠٠٠ میلادی ، وە هەرچەندە دوای ئەوەش چەند دەسکارییەکی کتێبەکە کرا . وە هەروەها سەردانی خێزانی شاهانەی باوندیانی کردووە لەژێر حوکمی مەرزەبان ، وە بە گوێرەی قسەکانی ئەفریجەکان ، بیروونی کۆتا ماڵئاوایی کرد لەوەی کە دەست بەسەر خوارزمدا دەگرێت وە سەدانی سەرکردایەتی گرگانج ( وە هەروەها سەردانی خوارزمی کردووە ) کە بە کۆبونەوەی زانا گەورەکان بەناوبانگە .


لە ساڵی ١٠١٧ ، مەحمود غەزنەوی زۆربەی لێکۆڵەرەوەکانی گواستەوە بۆ غەزنە ، پایتەختی دەوڵەتی غەزنەوی ، کە بیرونیش یەکێک بوو لەوانە . لەوێ بوو بە زانای گەردوونی و ئەستێرەناسی تایبەت بە سەرکردایەتی . محمود هاوڕێیەتی بیرونی کردووە لەکاتی گەشتەکانی بۆ هیند وە لەوێ بۆماوەی چەند ساڵێک ژیاوە ، تەمەنی بیرونی ٤٤ ساڵ بوو ئەو کاتەی سەردانی هیندی کرد لەگەڵ مەحمود غەزنەوی ، لێکۆڵینەوەکانی لەسەر هیند نوسیوە و نزیکەی ساڵی ١٠٣٠ میلادی تەواوی کردووە . وە لەگەڵ ئەم نوسینانەش ، بیرونی دڵنیابۆتەوە لەسەر ماوەی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر زانست لەکاتی گەشتەکانیدا . وە هەوڵیداوە بۆ دۆزینەوەی ئامڕازێک بۆ گرتنی درێژی خۆر ، وە ئامێرێکی زوویی ئیسترلابی دروست کردووە . بیرونی توانی پێشکەوتنێکی باش بە لێکۆڵینەوەکانییەوە ببینێت لەکاتی گەشتەکانی بۆ هیند .

سەرچاوەکان