تۆڕی کۆمپیوتەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب here |
ب زیادکردنی دەروازەی کۆمپیوتەر تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە |
||
ھێڵی ٢٠: | ھێڵی ٢٠: | ||
{{کۆلکە}} |
{{کۆلکە}} |
||
{{تووڵی دەروازە|تەکنۆلۆژیا}} |
{{تووڵی دەروازە|تەکنۆلۆژیا|کۆمپیوتەر}} |
||
[[پۆل:تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان]] |
[[پۆل:تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٨:٥٨، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
تۆڕی کۆمپیوتەری (بە ئینگلیزی: Computer network, or data network)، بە کورتی: تۆڕ. پەیوەندیی نێوان دوو یان چەند سیستمێکە (وەکوو کۆمپیوتەر، لاپتۆپ و...) کە توانای گواستنی زانیارییان لە نێوان خۆیاندا ھەیە. تۆڕی کۆمپیوتەری دەبێتە ھۆی ئاسانکاریی پەیوەندییەکان لە نێوان بەکارھێنەراندا و ڕێگە دەدات کە بەکاربەران سەرچاوەکانی خۆیان ھاوبەشی پێ بکەن.
نیازەکان
تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان دەتوانرێن بۆ نیازگەلی جۆربەجۆر بەکار ببردرێن:
- بۆ ئاسانکردنی کاری پێوەندیگرتن. بە بەکارھێنانی تۆڕەکان، خەڵک دەتوانن بەلێوەشاوەیی و بەئاسانی، بەھۆی ئیمەیڵ، پەیامگەیێنیی دەسبەجێ، ژوورەکانی چەت، تەلەفۆن و کۆنفرانسگێڕانی ڤیدیۆیییەوە، پێکەوە پێوەندی بگرن و پەیامەکانیان بە یەکتر ڕابگەیێنن.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی ڕەقەکاڵاکاندا. لە یەک تۆڕی کۆمپیوتەریدا، ھەر کۆمپیوتەرێک بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە ڕەقەکاڵاکانی سەر تۆڕەکە و بەکاریان بێنێ. بۆ نموونە، ھەر کۆمپیوتەرێک دەتوانێ بە کەڵکوەرگرتن لە چاپگەرێکی ھاوبەشی سەر تۆڕەکە بەڵگەنامەیەک چاپ بکا.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی فایلەکاندا. لە ئاقاری تۆڕێکی کۆمپیوتەریدا، بەکارھێنەری دەسەڵاتپێدراو بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگاکراوی کۆمپیتەرەکانی تری سەر تۆڕەکە. توانای دابینی دەستگەیشتوویی بە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگایەکی ھاوبەش، تایبەتمەندییەکی گرنگی زۆربەی تۆڕەکانە.
- بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵاکاندا. لەوانەیە بەکارھێنانی نەرمەکاڵایەکی جێگیرکراو لەسەر یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی تۆڕ بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیتەرەکانی تر ڕێپێدراو بێ؛ ئەمەیە ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵادا.
ئەندازە
زۆرتر ئەوە "ڕووبەر"-ە کە لە پۆلاندنی تۆڕەکاندا پێوانی سەرەکییە. بەپێی ڕووبەر، ھەر تۆڕێکی کۆمپیوتەری دەکەوێتە ناو یەکێک لەم پۆلانەی خوارەوە:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |