کۆشکی باڵندە غەمگینەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٧٢: ھێڵی ٧٢:
[[پۆل:ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی]]
[[پۆل:ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی]]
[[پۆل:ڕۆمانە کوردییەکان]]
[[پۆل:ڕۆمانە کوردییەکان]]
[[پۆل:کتێبەکانی بەختیار عەلی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٤٣، ٢٩ی ئابی ٢٠١٩

کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
نووسەربەختیار عەلی
سەردێڕی سەرەکیکۆشکی باڵندە غەمگینەکان
وێنەکێش
ئارام عەلی (چاپی یەکەم)

باسم ڕەسام (چاپی دووەم)

دانەری بەرگ
ئارام عەلی (چاپی یەکەم)

باسم رەسام (چاپی دووەم)

وڵاتکوردستان، عێراق
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
چەشنڕاستیی جادوویی
بڵاوکەرەوەناوەندی ڕەھەند (چاپی یەکەم), ئەندێشە (چاپی دووەم)
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٩ (چاپی یەکەم)

٢٠١٤ (چاپی دووەم)

جۆری کتێب
  • چاپ (ھاردباک و پەیپەرباک)
  • کتێبی دەنگی
  • پی–دی–ئێف
لاپەڕەکان
  • ٣٠٦ (چاپی یەکەم)، ٤٥١ (چاپی دووەم)
ژپنک (ISBN)ISBN 978-1-63068-980-3 (چاپی دووەم)
پێش ئەوغەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ (٢٠٠٨)
پاش ئەوجەمشید خانی مامم: کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد (٢٠١٠).

کۆشکی باڵندە غەمگینەکان ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی بەختیار عەلییە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩دا بڵاوکرایەوە و لەلایەن ناوەندی ڕەھەندەوە بڵاوکرایەوە،[١] لە ساڵی ٢٠١٤دا، ناوەندی ئەندێشە چاپی دووەمی کتێبەکەی بڵاوکردەوە کە دیزاینی ناوەوەی کتێبەکە گۆڕابوو، وەک گەورەکردنی فۆنت و گۆڕینی قەبارەی فۆنت.[٢]

ناوەڕۆک

لەکاتێکدا قەشەنگترین خانمی شار کە کچی «فیکرەت گوڵدانچی»ێیە و ناوی «سەوسەن»ە لە ناو کتێب و ئەنسکڵۆپیدیاکاندا وندەبێت و سێ کوڕی شار عاشقی دەبن و دێنە داوای. دوای ئەوە لەبەر بێپارەیی باوکی سەوسەن هەموو کتێبەکان دەفرۆشێت و سوێندی بۆ دەخوات کە تەنھا ئەنسکڵۆپیدیای باڵندەکان نەفرۆشێت. سەوسەن دەکەوێتە ململانێیەکی ئاڵۆزەوە و بڕیردەدات کە داواکارەکان ٨ ساڵ گەشت بکەن و باڵندە جۆراوجۆرەکانی ناو ئەنسکڵۆپیدیاکە بێنن. سەوسەن کێ هەڵدەبژێرێت؟[٣]

وەرگێڕانەکانی ئەم کتێبە

فارسی (قصر پرندگان غمگین)، ٢٠١٢

ئەم وەرگێڕانە لەلایەن ڕەزا کەریم موجاورەوە وەرگێڕدراێە سەر زمانی فارسی و لە ساڵی ٢٠١٢دا لەلایەن "نشر افراز"ەوە بڵاوکرایەوە.

کورمانجی (Qesra Balindeyên Xemgîn)، ٢٠١٧

ژپنک: ISBN 978-6055279868.

لە ساڵی ٢٠١٧دا کتێبەکە وەرگێڕدرایە سەر شێوەزاری کورمانجی لەلایەن بەسام مستەفاوە. کتێبەکە پێکدێت لە ٤١٦ لاپەڕە و لە تورکیا لەلایەن دەزگای "ئاڤیستا"وە بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ عەلی, بەختیار (2009). کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، چ١ (بە کوردی). کوردستان: ناوەندی ڕەھەند.
  2. ^ عەلی, بەختیار (2014). کۆشکی باڵندە غەمگینەکان (بە کوردی). کوردستان: ئەندێشە. ISBN 978-1-63068-980-3.
  3. ^ عەلی, بەختیار (2009). کۆشکی باڵندە غەمگینەکان (بە کوردی). کوردستان. ISBN 978-1-63068-980-3.