شێرکۆ بێکەس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب here
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ٩: ھێڵی ٩:
| ڕێکەوتی لەدایکبوون = {{Birth date|df=yes|١٩٤٠|٥|٢}}
| ڕێکەوتی لەدایکبوون = {{Birth date|df=yes|١٩٤٠|٥|٢}}
| ڕێکەوتی مردن = {{death date and age|df=yes|٢٠١٣|٨|٤|١٩٤٠|٥|٢}} [[ستۆکھۆڵم]]،{{ئاڵا|سوید}}
| ڕێکەوتی مردن = {{death date and age|df=yes|٢٠١٣|٨|٤|١٩٤٠|٥|٢}} [[ستۆکھۆڵم]]،{{ئاڵا|سوید}}
| شوێنی گۆڕ = {{ئاڵا|کوردستان}} [[سلێمانی]]
| شوێنی گۆڕ = پارکی ئازادی، [[سلێمانی]]
| نەتەوە = [[کورد]]
| نەتەوە = [[کورد]]
| ناوەکانی تر =
| ناوەکانی تر =
ھێڵی ٣٠: ھێڵی ٣٠:
| خەڵاتەکان = [[خەڵاتی تۆخۆڵسکی]] ([[١٩٨٧]])}}
| خەڵاتەکان = [[خەڵاتی تۆخۆڵسکی]] ([[١٩٨٧]])}}


'''شێرکۆ بێکەس''' کوڕی شاعیری ناوداری کورد [[فایەق بێکەس]] و لە ٢ی ئایاری ساڵی [[١٩٤٠]] لە شاری [[سلێمانی]] لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی [[سوید]] بەھۆی [[شێرپەنجە]] کۆچی دوایی کرد. لە [[١٩٨٦]] وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی [[١٩٨٧]] بۆ [[١٩٩٢]] لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ [[کوردستان]]. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی [[کورد]] دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوید "خەڵاتی تۆخۆڵسکی" وەرگرت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش کرا وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.
'''شێرکۆ بێکەس''' کوڕی شاعیری ناوداری کورد [[فایەق بێکەس]] و لە ٢ی ئایاری ساڵی [[١٩٤٠]] لە شاری [[سلێمانی]] لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی [[سوید]] بەھۆی [[شێرپەنجە]] کۆچی دوایی کرد. لە [[١٩٨٦]] وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی [[١٩٨٧]] بۆ [[١٩٩٢]] لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ [[کوردستان]]. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی [[کورد]] دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوید "خەڵاتی تۆخۆڵسکی" وەرگرت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش کرا وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی [[دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم]]ی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.


== ژیان ==
== ژیان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٤٧، ١٤ی ئابی ٢٠١٩

  ئەم وتارە سەبارەت بە شێرکۆ بێکەس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏بێکەس (ڕوونکردنەوە).
شێرکۆ بێکەس

لەدایکبوون (١٩٤٠-0٥-0٢) ٢ی ئایاری ١٩٤٠
مەرگ٤ی ئابی ٢٠١٣(٢٠١٣-٠٨-٠٤) (٧٣ ساڵ ژیاوە) ستۆکھۆڵم، سوێد
شوێنی گۆڕپارکی ئازادی، سلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر
مناڵ(ەکان)
  • ھەڵۆ
  • ھانا
  • ھەڵبەست
  • ھێژا
خەڵاتەکانخەڵاتی تۆخۆڵسکی (١٩٨٧)


شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوید "خەڵاتی تۆخۆڵسکی" وەرگرت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش کرا وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.

ژیان

شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. شێرکۆ یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاوکردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی بە ناوی "تریفەی ھەڵبەست" لە (بەغدا) لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی "تۆخۆڵسکی" پێ بەخشرا و شیعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کەنەدا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی، "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند.

لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی "خاک" خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاپ درا.[١]

شیعر

شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند. شیعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.

وەسیەتنامە

من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دووەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی ١٩٦٣ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم. با کتێبخانەکەم و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەکەی مەردان و سرودی خوایە وەتەن ئاواکەیـەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی "بێکەس"ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم. - شێرکۆ بێکەس

نموونەی ھەڵبەستی شێرکۆ بێکەس

نموونەی یەکەم

لە لای ئەوان
لە پشت ھەموو پیاوێکەوە ژنێک ھەیە
دەس بە مۆم و دەس بە کتێب و ڕۆژنامە و
بە شمشاڵ و بە کەمانچە و
دەس بە شەوبۆی خۆشەویستی
لە لای ئێمەش
لە پشت ھەموو ژنێکەوە پیاوێک ھەیە
دەس بە مار و بە بلۆک و بە دڕکەزی و
بە بەردەکانی تەڵاق و
دەس بە خوێنی مەرگدۆستی

نموونەی دووەم

وێنەیەک

چـوار منــداڵی..
تورک و فارس و
عەرەب و کورد
بە ھەر چواریان
وێنەی پیاوێکیان دروستکرد
یەکەم: سەری
دووەم: دەستی
سێیەم: لەشی و قاچەکانـی
چـوارەم: چەکی
کردە شــانی!

بەرھەمەکان

  • تریفەی ھەڵبەست، ١٩٦٨
  • کەژاوەی گریان، ١٩٦٩
  • کاوەی ئاسنگەر، ١٩٧١
  • من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێز ١٩٧٣
  • ئاسک، ١٩٧٦
  • کازیوە، ١٩٧٨
  • دوو سروودی کێوی، ١٩٨٠
  • پیرەمێرد و زەریا، ١٩٨٢
  • رووبار، ١٩٨٣
  • کەشکۆڵی پێشمەرگە، ١٩٨٤
  • داستانی ھەڵۆی سوور، ١٩٨٥
  • ئاوێنە بچکۆلەکان، ١٩٨٦
  • تەمتوومان، ١٩٨٨
  • دەربەندی پەپوولە، ١٩٩١
  • ئافات، ١٩٩٣
  • مێرگی زام، مێرگی ھەتاو، ١٩٩٦
  • خاچ و مار و رۆژژمێری شاعیرێ، ١٩٩٨
  • بۆننامە، ١٩٩٨
  • چراکانی سەر ھەڵەمووت، ١٩٩٩
  • نسێ، ١٩٩٩
  • ژنێک و دوو پیاو، ٢٠٠٠
  • ژن و باران، ٢٠٠٠
  • رەنگدان، ٢٠٠١
  • ئەزموون، ٢٠٠١
  • لە چلەی چلچرایەکدا، ٢٠٠١
  • پیاوێ لە دارسێو، ٢٠٠٢
  • خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم، ٢٠٠٢
  • پاییزە میوان، ٢٠٠٢
  • کوکوختیە بزێوەکە، ٢٠٠٣
  • گۆڕستانی چراکان، ٢٠٠٤
  • ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن، ٢٠٠٤
  • سروودە بەردینەکان، ٢٠٠٥
  • کورسی، ٢٠٠٥
  • لە گوڵەوە ھەتا سووتوو، ٢٠٠٦
  • حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک، ٢٠٠٧
  • کتێبی ملوانکە، ٢٠٠٧
  • تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە ھەڵقوڵین، ٢٠٠٧
  • زێ و زنە، ٢٠٠٨
  • تەون، ٢٠٠٩
  • ھەست و نەست، ٢٠١٠
  • ئێستا کچێک نیشتمانمە، ٢٠١١
  • ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە، ٢٠١٢
  • خێراکە مردن خەریکە بگات، ٢٠١٣
  • نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش، ٢٠١٣
  • مەرایا ساغیرە، وێنەکراوی فواد عەلی، ١٢٥ پەڕە، چاپی الاھالی، دیمەشق، سوریا ١٩٨٨
  • سما سپێگلار: دیکتەر ١٩٧٨ - ١٩٨٩، نۆرسبێرگ، چاپخانەی کوردستان، ١٩٨٩.ISBN 91-87096-05-6

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان