کۆشکی باڵندە غەمگینەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ناوەڕۆک: Added links
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١١٨: ھێڵی ١١٨:
{{سەرچاوەکان}}
{{سەرچاوەکان}}


{{دەروازە|کتێب}}
{{تووڵی دەروازە|کتێب}}


[[پۆل:ڕۆمانی کوردی]]
[[پۆل:ڕۆمانی کوردی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٣٨، ٩ی ئابی ٢٠١٩

کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
نووسەربەختیار عەلی
سەردێڕی سەرەکیکۆشکی باڵندە غەمگینەکان
وێنەکێش
ئارام عەلی (چاپی یەکەم)

باسم ڕەسام (چاپی دووەم)

دانەری بەرگ
ئارام عەلی (چاپی یەکەم)

باسم رەسام (چاپی دووەم)

وڵاتکوردستان، عێراق
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
چەشنڕاستیی جادوویی
بڵاوکەرەوەناوەندی ڕەھەند (چاپی یەکەم), ئەندێشە (چاپی دووەم)
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٩ (چاپی یەکەم)

٢٠١٤ (چاپی دووەم)

جۆری کتێب
  • چاپ (ھاردباک و پەیپەرباک)
  • کتێبی دەنگی
  • پی–دی–ئێف
لاپەڕەکان
  • ٣٠٦ (چاپی یەکەم)، ٤٥١ (چاپی دووەم)
ژپنک (ISBN)ISBN 978-1-63068-980-3 (چاپی دووەم)
پێش ئەوغەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ (٢٠٠٨)
پاش ئەوجەمشید خانی مامم: کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد (٢٠١٠).

کۆشکی باڵندە غەمگینەکان ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی بەختیار عەلییە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩دا بڵاوکرایەوە و لەلایەن ناوەندی ڕەھەندەوە بڵاوکرایەوە،[١] لە ساڵی ٢٠١٤دا، ناوەندی ئەندێشە چاپی دووەمی کتێبەکەی بڵاوکردەوە کە دیزاینی ناوەوەی کتێبەکە گۆڕابوو، وەک گەورەکردنی فۆنت و گۆڕینی قەبارەی فۆنت.[٢]

ناوەڕۆک

کتێبەکە باسی ژیانی کچێکی بەغدادی دەکات، کە بەھۆی شەڕەوە دێنە ناو کوردستان کچەکە بەتەنھا لەگەڵ خوشکە گەورەکەی "پڕوشە" و باوکی "فیکرەت"دا دەژی و دایک و براکەی مردوون، کچەکە زۆربەی کاتەکانی لە کتێبخانە گەورەکەی باوکیدا بەسەر دەبات و گرنگی بە ئەتڵەس و دۆزراوە کۆنەکان دەدات و دەیەوێت خەڵک بزانێت کە دنیا چەند گەورەیە.

لەو شارەدا سێ کوڕ عاشقی کچەکە دەبن، "کامەرانی سەلما دۆڵان" کە کوڕێکی چەقۆکێش و کەم خوێندەوارە، "مەنسور ئیبراھیم ئەسرین" کە کوڕێکی سادەیە، "خالیدی مام سەبوور ئاموون" کە کوڕێکە دوکانی عەتر و جلی ژێرەوەی ئافرەتان و لەنگەی ھەیە و لە عەشرەتی ئاموونییەکانە کە عەشرەتێکی گەورە و دەوڵەمەندن.

ڕۆژێک لە ژێرزەمینێکدا "کامەران" "مەنسور" برینداردەکات لەبەرئەوەی "سەوسەن"ی خۆش دەوێت، دواتر "سەوسەن" داوادەکات کە سێ داواکارەکە ببینێت و ھەر سێکیان ھەوڵ دەدەن کە خۆیان کچەکە بۆ خۆیان ببەن. دواتر "سەوسەن" دوا لە سێ داواکارەکە دەکات کە بڕۆن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی ٨ ساڵ و کۆمەڵە باڵندەیەکی دەگمەن و ناوازەی بۆ بھێنن، سێ داواکارەکە دەچن بۆ دەرەوەی وڵات و دوای ٨ ساڵ دەگەڕێنەوە. یەکەم کەس "کامەران" دێتەوە و دوای ئەو "خالید" و دواتریش "مەنسور" دێنەوە، "مەنسور" بڕیاردەدات بڕوات و نوقمی دنیا ببێت، "سەوسەن" بڕیاردەدات کە شوو بە "کامەران" بکات.[٣]

وەرگێڕانەکانی ئەم کتێبە

کورمانجی (Qesra Balindeyên Xemgîn)

Qesra Balindeyên Xemgîn
نووسەربەختیار عەلی
سەردێڕی سەرەکیکۆشکی باڵندە غەمگینەکان
وەرگێڕبەسام مستەفا
وڵاتتورکیا
زمانکورمانجی
بابەتڕۆمان
چەشنڕاستیی جادوویی
بڵاوبوونەوە٢٠١٧
بڵاوکەرەوەAvesta
جۆری کتێبچاپ (پەیپەرباک)
لاپەڕەکان٤١٦
ژپنک (ISBN)ISBN 978-6055279868

کەسایەتییەکان

بەرەی گوڵدانچییەکان

  • «سەوسەن گوڵدانچی» یاخود «سەوسەنی فیکرەت گوڵدانچی» — بچووکترین کچی «فیکرەتـ»ـە، کە کچێکی نەخۆشە و دەیەوێت شوو بە پیاوێک بکات «کە بۆنی دونیای بۆ بھێنێت»، و یەکەمجار پور و خزمەکانی «بە شێت» دەیشوبھێنن چونکە پێی وایە «پیاوێک ھەیە بۆنی دونیای لێ بێت».
  • «فیکرەت گوڵدانچی» — باوکی «سەوسەنـ»ـە، کە یەکەمجار وەکو کچەکەی لە کتێب و ئەنسکڵۆپیدیای گەورەدا نوقم دەبێت و دواتر نەفرەت لە کتێب دەکات و دەست دەکات بە ژیانی ئاسایی خۆی.
  • «پڕوشە گوڵدانچی» یاخود «پڕوشەی فیکرەت گوڵدانچی» —

بەرەی کامەران

  • «کامەرانی سەلما» یاخود «کامەرانی سەلما دۆڵان» — یەکێک لە سێ داواکارەکەی سەوسەنە و دواتریش دەبێت بە مێردی «سەوسەن» و بە دەستی ئاموونییەکان دەکوژرێت بە گوللەیەک کە لە سنگی دەدرێت.

سەرچاوەکان

  1. ^ عەلی, بەختیار (2009). کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، چ١ (بە کوردی). کوردستان: ناوەندی ڕەھەند.
  2. ^ عەلی, بەختیار (2014). کۆشکی باڵندە غەمگینەکان (بە کوردی). کوردستان: ئەندێشە. ISBN 978-1-63068-980-3.
  3. ^ عەلی, بەختیار (2009). کۆشکی باڵندە غەمگینەکان (بە کوردی). کوردستان. ISBN 978-1-63068-980-3.