دەروازە:کتێب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary |
No edit summary |
||
ھێڵی ٣١: | ھێڵی ٣١: | ||
<div class="portal-column-left"> |
<div class="portal-column-left"> |
||
{{ناوەڕۆکی ھەڵکەوتیی دەروازە|زۆرترین= |
{{ناوەڕۆکی ھەڵکەوتیی دەروازە|زۆرترین=2|سەر=نووسەری ھەڵبژێردراو|ژێرپەڕە=نووسەری ھەڵبژێردراو|بن=ئەرشیڤ...}} |
||
{{Random portal component|زۆرترین=10|سەر=ڕۆمان |ژێرپەڕە=ڕۆمانی ھەڵبژێردراو|بن=ئەرشیڤ...}} |
{{Random portal component|زۆرترین=10|سەر=ڕۆمان |ژێرپەڕە=ڕۆمانی ھەڵبژێردراو|بن=ئەرشیڤ...}} |
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٤٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩
دەروازەی کتێبکتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت. ھەنووکە ٦٥٩ وتار لە دەروازەی کتێبدا ھەیە. گەڕان...وتاری ھەڵبژێردراوشەرەفنامە، لە وەرگێڕانەکەیدا ژێرناوی مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانیی دراوەتێ، کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە. شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێک ھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە. زۆر پاشتر مامۆستا شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری ناودار ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ - ١٩٩٠)، وەریگێڕاوەتە سەر کوردی. شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک ھاتوە. ھەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە. ھەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراوە لە ڕووی وەرگێڕانەوە. ھەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە لێی و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی تەماشای بکەن و ھەڵەکانی بۆ دیاری بکەن. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
نووسەری ھەڵبژێردراوئەلیف شەفەق لەدایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ستراسبورگ لە فەڕەنسا، کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەر و ستوونووسی تورکە. ئەلیف تاکوو ئێستا ١٣ کتابی لە چاپ داوە و بەرھەمەکانی لە نزیکەی ٤٠ وڵاتدا بەردەستە بە ٣٠ زمانی جیا، ڕۆمانەکانی ئەلیف بە زمانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییە. ڕۆمانی ئەشق (Aşk) بە پڕفرۆشترین ڕؤمان دادەنرێت لە تورکیا کە نووسراوی ئەلیفە و زۆرتر لە ٧٥٠ ھەزار دانەی لێفرۆشراوە. یەکەم ڕؤمانی ئەلیف بەناوی (Pinhan) بەمانای شاراوە دێت کەلەساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی ڕوومی بردەوە. ڕۆمانی (Mahrem یان The Gaze) خەڵاتی باشترین ڕۆمانی یەکێتیی نووسەرانی تورکی بردەوە لەساڵی ٢٠٠٠. ئەلیف پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژھەڵاتی ناوین وە ھەڵگری بڕواننامەی ماستەرە لەسەر جێندەر و ژنان. وەھەروەھا ھەڵگری دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان. ڕۆماندواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە. ئەو ڕۆمانە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی باشترین ڕۆمانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی وەرگرت. دواھەمین ھەناری دونیا تا ئێستا بە زمانی ئاڵمانی، ڕووسی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، فارسی و لەم دواییانەدا بە ئیسپانیش بڵاو کراوەتەوە. ئەم ڕۆمانە تا ئێستا لە لایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە (مەریوان ھەڵەبجەیی، ڕەزا کەریم موجاور و ئارەش سەنجابی) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |