قەڵاچۆکردنی ناگازاکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 1 بەستەری نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q11235833
دەربازدانی ٢ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو #IABot (v2.0beta15)
ھێڵی ٣٣: ھێڵی ٣٣:


==سەرچاوەکان==
==سەرچاوەکان==
* [http://www.trumanlibrary.org/whistlestop/study_collections/bomb/large/documents/index.php?documentdate=1946-06-19&documentid=65&studycollectionid=abomb&pagenumber=1 ئاسەواری بۆمبی ئەتەۆمی لەسەر هێرۆشیما و ناگازاکی]
* [https://web.archive.org/web/20161108070900/http://www.trumanlibrary.org/whistlestop/study_collections/bomb/large/documents/index.php?documentdate=1946-06-19&documentid=65&studycollectionid=abomb&pagenumber=1 ئاسەواری بۆمبی ئەتەۆمی لەسەر هێرۆشیما و ناگازاکی]
* [http://www.trumanlibrary.org/whistlestop/study_collections/bomb/large/index.php دۆسیە لەسەر بڕیاری وەشاندنی بۆمبی ئەتۆمی]
* [https://web.archive.org/web/20111005023340/http://www.trumanlibrary.org/whistlestop/study_collections/bomb/large/index.php دۆسیە لەسەر بڕیاری وەشاندنی بۆمبی ئەتۆمی]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٠٤، ٥ی تەممووزی ٢٠١٩

قەڵاچۆکردنی ناگازاکی
شاری ناگازاکی لە پێش و دوای شەڕەکە
ڕێکەوت ٩ی ئابی ١٩٤٥
شوێن ناگازاکی، ژاپۆن
ئەنجام خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن
شەرکەرەکان
 ویلایەتە یەکگرتووەکان  ژاپۆن

قەڵاچۆکردنی ناگازاکی ١٩٤٥، بە ئینگلیزی the annihilation of Nagasaki تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی بوو لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە ناگازاکی لە ژاپۆن لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا لە ٩ی ئابی ١٩٤٥.

هۆکارەکان

لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا و بە هۆی خۆڕاگری جەنگاوەرە ژاپۆنییەکان کە جەنگاوەری ژاپۆنی کۆڵنەدەرن و خۆیان نادەن بە دەستەوە و ئەم کۆڵنەدانەشیان بوو بە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی لە ڕیزەکانی سەربازە ئەمریکییەکاندا، و ئەمریکا ویستی پەیامێک بنێرێت بۆ شکاندنی ئەم کۆڵنەدانە و پەیامە ئەمریکییەکەش بریتی بوو لە بۆمبی هێرۆشیما و بەڵام ژاپۆنییەکان چۆکیان دانەدا تا دوای بۆمبی ناگازاکی، ژاپۆن ناچار بوو بێ مەرج مل کەچ بکات.

هەڵبژاردن

پێش ئەوەی ئەوەی دوو بۆمبە ئەتۆمییەکە بتەقێنرێنەوە دەزگای زانیاریدانی ئەمریکی لیستێک لە ئامانجەکانی دا بە کۆشکی سپی کە بە ئامانجی زیندوو دادەنران، ئەوانیش؛ ;کیۆتۆ، هێرۆشیما، یۆکوهاما، کوکورا، نیگاتا، و لە نێو ئەو لیستەشدا شاری هێرۆشیما هەڵبژێردرا و شاری تۆکیۆیان گۆڕی بە ناگازاکی و هەڵیانبژارد بۆ تەقینەوەکە، لەبەرئەوەی هەریەک لەو دوو شارە (هێرۆشیما و ناگازاکی) ناوەندی پەیوەندی جوڵەی سوپای ژاپۆنی بوو و هەروەها لەبەرئەوەی هیچ بەندیخانەیەکیان لە خۆ نەئەگرت کە بەندە ئەمریکییەکانی تێدا بێت هاوکات ئەم شارانەی کارگەی سەربازی یان سەربازگەی گەورەی ژاپۆنی تێدا نەبوو.

دروستکردنی بۆمب

هەردوو بۆمبەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستکران و زاناکانی شانشینی یەکگرتوو و کەنەدا هاوکاری زانا ئەمریکییەکانیان کرد لە دروستکردنی بۆمبەکاندا، ناوی نهێنی پڕۆژەکە پڕۆژەی مانهاتن بوو و یەکەم بۆمب تاقی کرایەوە لە ناوچەی ئالامۆگۆردۆ لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ لە وڵاتە یەکگرتووەکان.

بڕیاری وەشاندنی بۆمبەکان دەرکرا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکی ئەو کاتە هاری ترۆمان.

هەوری ئەتۆمی لەسەر شاری ناگازاکی

جێ بە جێکردن

فڕۆکەوان چارلس سوینیی Charles Sweeney کە فڕۆکەیەکی لە جۆری Bockscar ئەبرد بەڕێوە ڕاسپێردرا بە وەشاندنی بۆمبی ئەتۆمی ناونراو بە (کوڕی قەڵەو) لەسەر شاری ناگازاکی، و بە پێی سەرچاوە ئەمریکییەکان فڕۆکەوانەکە نەیزانیوە کە بۆمبی ئەتۆمی هەڵگرتووە. بڕیاری دانانی ئەو فڕۆکەیە لە مۆزەخانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا لەلایەن زۆربەی لایەنەکانەوە بێزاری لەسەر دەربڕدرا.

دەرەنجامەکان

  • وێرانبوونی %٩٠ی بینا و دامەزراوەکانی شارەکە.
  • لە ئەنجامدا ٧٥،٠٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و بوونە قوربانی
  • %٩٥ قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بوون.

کاردانەوەکان

  • شارەزایان جیاوازبوون لە هەلسانگاندنی ئەم ڕەفتارە ئەمریکییەدا، هەندێکیان لایەنگری بۆچونی ئەمریکییان کرد بۆ خێرا کۆتایی هینان بە جەنگی جیهانی دووەم.
  • و ئەوانی تر ئەوە تەنها بە بەهانەیەکی نا لۆژیکی دادەنێن، وای ئەبینن کە جەنگەکە گەیشتبووە کۆتاییەکانی، و ماوەکەی لەوە زیاتر درێژ نەدەبوویەوە، و ئەوەی ئەمریکا پێی هەستاوە تەنها دەرخستنی پاڵەوانێتی بوو بۆ ئەوەی هێزی خۆی دەربخات و بۆ دەستگرتن بەسەر جیهاندا.

سەرچاوەکان