زانستی کۆمپیوتەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Adding History, Editing Introduction
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن Aryasabah: زیادکردنی کۆمەڵێک دەقی بێسەرچاوە. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''زانستی کۆمپیوتەر''' (بە ئینگلیزی: Computer Science) بریتییە لە زانستی ناسینی پێکھاتەی [[کۆمپیوتەر]]، داڕشتنی کۆمپیوتەر و ناسینی [[ئەلگۆریتم]]ەکان. زانستی کۆمپیوتەر پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ [[بیرکاری]] و [[ئەندازیاریی کۆمپیوتەر]]دا هەیە.
'''زانستی کۆمپیوتەر''' (بە ئینگلیزی: Computer Science) بریتییە لە زانستی ناسینی پێکھاتەی [[کۆمپیوتەر]]، داڕشتنی کۆمپیوتەر و ناسینی [[ئەلگۆریتم]]ەکان. زانستی کۆمپیوتەر پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ [[بیرکاری]] و [[ئەندازیاریی کۆمپیوتەر]]دا هەیە.
زانای کۆمپیوتەر لێکۆڵینەوە لە تیۆری هەژماردن دەکات، هەروەها بەرپرسە لە داڕشتن بۆ دانانی نەخشەی سیستمی سۆفتوێر (بەرنامە).
بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر دابەش دەبن بەسەر بەشەکانی تیۆری و پراکتیکی. تیۆری ئاڵۆزی ژماردن (شێوازی پۆلێن کردنی گرفتەکانی کۆمپیوتەر و ژماردن) زیاتر ئاستەم و واتاییە، لە کاتێکدا هێڵکاری کۆمپیوتەر بایەخ دەدات بە چارەسەرکردنی بەرەنگارییەکانی ڕۆژانە.

==مێژوو==
مێژووی بناغە سەرەتاییەکانی زانستی کۆمپیوتەر پێش مێژووی کۆمپیوتەری دیجیتاڵ دەکەوێت. ئامێرەکانی ژمێریاری لە سەردەمانی کۆنەوە دروست بوون بۆ شیکاری کردنی کێشە ژمێریارییەکانی وەک لێکدان و دابەشکردنی ژمارەکان.
لە ئاستی سەرەتایی دا، کۆمپیوتەر بۆ بواری ژمێریاری دروست کراوە. ویڵهێلم شیکارد(Wilhelm Schikard) یەکەمین ئامێری ژمێریاری میکانیکی دروستکردووە لە ساڵی ١٦٢٣. لە ساڵی ١٦٧٣، گۆتفرید لێبنیتز(Gottfried Leibniz) یەکەمین ئامێری ژمێریاری میکانیکی-دیجیتاڵی پێشکەش کرد. لێبنیتز بە یەکەم زانای کۆمپیوتەر دادەنرێت کە تۆماری سیستمی ژمارەی دوانی (بە ئینگلیزی: باینەری - Binary) کردبێت. ساڵی ١٨٢٠، تۆماس دی کۆلمار(Thomas de Colmar) شۆڕشی پیشەسازی لە بواری ژمێریاری میکانیکی دەست پێکرد کاتێک ئامێری [پێوانی ژمێریاری] دروست کرد. ئامێرەکەی کۆلمار جێی ئەو متمانەیە بوو کە لە نووسینگە و کۆمپانیاکاندا بەکار دەهات، بە هۆی ئەوەی توانایەکی فراوانی ژمێریاری لە خۆ دەگرت. ساڵی ١٨٢٢، چارڵز باباج (Charles Babbage) یەکەمین حاسیبەی میکانیکی ئۆتۆماتیکی دروست کرد کە ناوی لینرا مەکینەی جیاوازییەکان. لە ساڵی ١٨٣٤ جارێکی تر باباج ئامێرێکی حاسیبەی دروست کرد بە ناوی مەکینەی شیکاری کردن کە قەبارەی گەورە بوو. ئامێرەکەی باباج بە پێی خوازی بەکارهێنەر گۆڕانکاری تێدا دەکرا بۆ ئەنجامدانی ژمێریاری.
یەکەمین پڕۆگرامی کۆمپیوتەر لە لایەن ئادا لۆڤیلەیسەوە دروست کراوە کاتێک ئەلگۆریتمێکی دانا بۆ هەژمارکردنی ژمارەکانی بێرنۆڵی.
لە ناوەڕاستی ساڵەکانی ١٩٤٠ توانای ئەم ئامێرە ژمێریاریانە بەهێزتر بوو و بۆ یەکەمین جار ناویان لێنرا کۆمپیوتەر ، کە پێشتر ئەو ناوە تەنها بۆ مرۆڤ بووە و لەو کارمەندانە دەنرا کە کاری ژمێریاری و پشکنینی حیسابەکانیان دەکرد. گرنگترین کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر ناوی (IBM)ەو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزراوە. لەو کاتەدا، کۆمپیوتەرەکان بە شێوەیەکی سەرەتای کاریان دەکرد و زۆرجار لە ئەگەری بوونی هەڵە لە نووسینی بەکارهێنەرەوە لە کار دەوەستان، کە ئەمەش وای لە بەکارهێنەر دەکرد ناچار بێت دووبارە لە سەرەتاوە دەست پێبکاتەوە. سەرەتای مامەڵە کردن لەگەڵ بەشی زانستی کۆمپیوتەر وەک بوارێکی ئەکادیمی لە ساڵی ١٩٥٠-ەکان بووە بە ڕابەرایەتی کۆمپانیای IBM کە لە زانکۆی کامبریج بەشێکی بۆ زانستی کۆمپیوتەر تەرخان کردووە. لە هەمان کاتدا، کۆمپیوتەر سوودەکانی فراوانتر کردووە بۆ بواری جیا و دەرئەنجام، زانایان لەوە گەشتن کە کۆمپیوتەر سوودی تر جگە لە ژمێریاری دەبەخشێت.


==سەرچاوە==
==سەرچاوە==

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٣٥، ١٥ی ئایاری ٢٠١٩

زانستی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer Science) بریتییە لە زانستی ناسینی پێکھاتەی کۆمپیوتەر، داڕشتنی کۆمپیوتەر و ناسینی ئەلگۆریتمەکان. زانستی کۆمپیوتەر پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ بیرکاری و ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا هەیە.

سەرچاوە

ویکیی ئینگلیزی: ٢٦ی ئابی ٢٠١٤