مێریتۆکراسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ٦ revisions: import from Incubator
ب Bot: Replacing/removing stuff, see incubator:User_talk:SPQRobin#ckb.wikipedia for info
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{Rtl}}
'''مێریتۆکراسى (فەرمانڕەوایى توانادار لێھاتووەکان)'''
'''مێریتۆکراسى (فەرمانڕەوایى توانادار لێھاتووەکان)'''


ھێڵی ٥٥: ھێڵی ٥٤:


نمونەیەکى تر بریتیە لە فینلەنداى سەدەى نۆزدەم کە بە شێوەیەکى فەرمى لە لایەن ئۆتۆکراتەکان (کارزانەکان) فەرمانڕەوایى دەکرا، ھەرچەندە لە رووى پراکتیزەکردنەوە ئەمە بۆ چینى خوێندەوار بەجێھێڵدرابوو. ھەرچەندە باوان و سامانى بە میراتگیراو کاریگەریان ھەیە لەسەر دەرفەتەکانى ئاستى خوێندەوارى کەسێک، خوێندن و بنەماڵە مەرجى سەرەکى بوون بۆ پێشکەشکردن بۆ فەرمانبەریەتى و پۆستە حکومیەکان و بەرزبوونەوەى پلە تیایاندا. تا ناوەڕاستى سەدەى بیستەمیش بڕوانامەى ئەکادیمى ھەر بە فاکتەرێکى گرنگ مایەوە بۆ ئەو سیاسەتمەدارانەى کە داوایان لە دەنگدەران دەکرد متمانەیان پێببەخشن.
نمونەیەکى تر بریتیە لە فینلەنداى سەدەى نۆزدەم کە بە شێوەیەکى فەرمى لە لایەن ئۆتۆکراتەکان (کارزانەکان) فەرمانڕەوایى دەکرا، ھەرچەندە لە رووى پراکتیزەکردنەوە ئەمە بۆ چینى خوێندەوار بەجێھێڵدرابوو. ھەرچەندە باوان و سامانى بە میراتگیراو کاریگەریان ھەیە لەسەر دەرفەتەکانى ئاستى خوێندەوارى کەسێک، خوێندن و بنەماڵە مەرجى سەرەکى بوون بۆ پێشکەشکردن بۆ فەرمانبەریەتى و پۆستە حکومیەکان و بەرزبوونەوەى پلە تیایاندا. تا ناوەڕاستى سەدەى بیستەمیش بڕوانامەى ئەکادیمى ھەر بە فاکتەرێکى گرنگ مایەوە بۆ ئەو سیاسەتمەدارانەى کە داوایان لە دەنگدەران دەکرد متمانەیان پێببەخشن.
[[Category:ڕامیاری]]
{{-Rtl}}

[[Kategorî:سۆرانی]]
[[Kategorî:ڕامیاری]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٢١، ١٦ی ئابی ٢٠٠٩

مێریتۆکراسى (فەرمانڕەوایى توانادار لێھاتووەکان)

میرۆتۆکراسى بریتیە لە سیستەمێکى فەرمانڕەواییکردن کە لەسەر بنەماى فەڕمانڕەواییکردن لە رێگاى توانا (لێھاتوویى)، نەوەک لەسەر بنەماى سامان و نەژاد و رەچاوکردنەکانى ترى پێگەى کۆمەڵایەتى، دامەزراوە.ھەرچۆنێک بێت وشەى مێریتۆکراسى ئێستا زۆرجار بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردنى جۆرێکى کۆمەڵگا کە تیایدا سامان و داھات و بارى کۆمەڵایەتى لە رێگەى پێشبڕکێکردنەوە دیاریدەکرێن لەسەر بنەماى ئەو گریمانەیەى کە براوەکان بێگومان شایستەى ئەو ئەنجامە بەدەستھاتووانەى خۆیانن. لە ئەنجامدا، ئەم وشەیەش مانایەکى داروینیزمى کۆمەڵایەتى لەخۆوەدەگرێت، کە بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردن لە کۆمەڵگایەکى پێشبڕکێکارانەى شەڕانگێز، کە رێگە بە نایەکسانیەکى بەرفراوان دەدات لە داھات و سامان لە نێوان دانیشتوان، ئەمەش وەک وەزیفەیەکى شایستەیى و لێھاتوویى (merit )، بە پێچەوانەى کۆمەڵگا یەکسانەکان.

حکومەت و رێکخراوە مێریتۆکراتیەکان جەخت لەسەر زیرەکى (بەھرە) و خوێندنى فەرمى و تایبەتمەندیەتى، نەوەک ئەو جیاوازیانەى کە ھەن وەک چینى کۆمەڵایەتى و نەتەوە و رەگەز، دەکەنەوە. لە وارى کرداریدا، توێژینەوەکان لەسەر جووڵەى کۆمەڵایەتى ئاماژە بەوەدەکەن کە ھەموو ئەو مەرجانەى کە بە بێلایەنانە رەچاودەکرێن لە کۆتاییدا لە بەرژەوەندى منداڵەکانى ئەوکەسانە دەکەوێتەوە کە بە رێگەیەک لە رێگەکان سوودمەند دەبن. ئەمەش بە ھەمان شێوە دیاردەیەکى داروینیزمیە، لەکاتێکدا ھەموو دایک و باوکێک کۆشش بۆ دروستکردن و دەستەبەرکردنى ژیانێکى باشتر بۆ منداڵەکانیان دەکات و گەیاندنى سوودەکانى زانیاری و ئازایەتى و سەرچاوەکانى خۆیان دەبەخشنە منداڵەکانیان بۆ ئەوەى سەرکەوتنى منداڵەکانیان دڵنیابکەنەوە. ئەمەش ھێزێکى غەریزیە لە نێو زۆر لە ئاژەڵە ئاڵۆزترەکانى سەر رووى زەوى، کە لە ناویاندا مرۆڤ تەنھا یەکێکە، ھەیە. زۆر لە کۆمەڵگا مۆدێرنەکان (ھەریەکە رێژەى سەرکەوتنى جیاوازیان بەدەستھێناوە) لە رێگەى دەستێوەردانى دەوڵەت لە خوێندن و چاودێرى کۆمەڵایەتى و لێبوردنى باج و بەخشینى پارە بۆ ھەرمنداڵێکەوە ھەوڵى خەفەکردنى ئەو فاکتەرانەى نایەکسانیان داوە. مێریتۆکراسیەکان باوەڕیان بە پرەنسیپى یەکسانى دەرفەتەکان لە رێگەى یەکسانى لەبەردەم یاسا و کۆمەڵگایەکى دوور لە نەژادپەرەستى و رەگەزپەرەستى و چەمکەکانى تر ھەیە بەڵام ئەوان نە پاڵپشتى لە یەکسانیبوون و نە داواى یەکسانبوون دەکەن. بۆ روونکردنەوەى ئەمە تۆ مافى ئەوەت ھەیە لە کىَ و کەى ویستت کاربکەیت بەڵام مافى ئەوەت نیە کارتپێبدرێت. یان بە داڕشتنێکى جیاواز بڵێین کەس ئەرکى لەسەر شان نیە کە کارت بۆ دابینبکات، چونکە کار بەدەستھێنان پاداشتى ئەوەیە کە لە رێگەى شایستەبوون و لێھاتوویەوە بەدەستیدەھێنیت.

لە دیموکراسیەتى نوێنەرایەتى کە تیایدا دەسەڵات بە شێوەیەکى تیۆرى لە دەستى نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکانە، رەگەزە مێریتۆکراتیەکیەکان بریتین لە بەکارھێنانى راوێژى شارەزا و پۆسپۆڕەکان بۆ یارمەتیدانى داڕشتنى سیاسەتەکان و خزمەتگوزاریە مێریتۆکراتیە مەدەنیەکان بۆ جێبەجێکردنى ئەو سیاسەتانە. کێشەى بەردەوامى داکۆکیکردن بۆ مێریتۆکراسى بریتیە لە پێناسەکردنى ئەوەى کە بەتەواوى مەبەست لە لێھاتوویى (Merit) چیە و یان بە شێوەیەکى گرنگ کىَ ئەم دیاریکردنە ئەنجامدەدات و لەسەر چ بنەمایەکیش.

رەچەڵەکى زاراوەکە

زاراوەى "مێریتۆکراسى" یەکەمجار، بە مانایەکى سوکایەتیپێکردن، لە کتێبەکەى میکایل یەنگ (Rise of the Meritocracy) بەکارھاتووە کە لە داھاتوویەکى خەیاڵى ترسناک و نامرۆڤایەتیانە دادەنرێت کە تیایدا پێگەى کۆمەڵایەتى لە رێگەى تواناى زیرەکى و ھەوڵدان دیاریدەکرێت. لە کتێبەکەدا، ئەم سیستەمە کۆمەڵایەتیە لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆى روودانى شۆڕشێکى کۆمەڵایەتى کە تیایدا جەماوەرى گشتى ھەڵدەگەڕێنەوە بەسەر نوخبەى فەرمانڕەوا کە لەخۆباییبوون و خۆیان جیاکردۆتەوە لە ھەستوسۆزى خەڵکى گشتى.

سەرەڕاى بنەڕەتى نێگەتیڤانەى بەکارھێنانى ئەم وشەیە، زۆر کەس ھەن باوەڕِیان وایە کە سیستەمى مێریتۆکراسى شتێکى باشە بۆ کۆمەڵگا. لایەنگرانى مێریتۆکراسى دەڵێن سیستەمێکى مێریتۆکراسى زیاتر دادپەروەرانە و بەرھەمھێنەرترە لە سیستەمەکانى تر، و رێگە بە کۆتاییھێنان بەو جیاکاریانەى کە لەسەر بنەماى رەگەز و نەژادەوە دامەزراون دەدات ( ھەر چەندە چینە کۆمەڵایەتیەکان ھێشتا بوونیان ھەر دەمێنێتەوە).

رەخنەى سەرەکى یەنگ لەبارەى مێریتۆکراسى بریتیە لەوەى کە سیستەمێکە تیایدا پێگەى کۆمەڵایەتى لەسەر بنەماى خاسیەتى بابەتیانەوە دەستنیشاندەکرێت و دەبێت کە ئەمەش لە ھەر کۆمەڵگایەک پەیڕەو بکرێت ئەو کۆمەڵگایە بە کۆمەڵگایەکى نا یەکسان و نا جێگیر دەھێڵێتەوە. لە بەرئەوەى ئاراستەى رەخنەیى تریش ھەن لەو بارەیەوە، لایەنگران و رەخنەگرانى ئەو تیۆرە زۆربەى جار بەڵگەى ئەوە دەھێننەوە کە لێھاتوویى (Merit) لە لایەن نوخبەى فەرمانڕەواوە دیاریدەکرێت ئەمەش تەنھا بۆ ئەوەى رەوایەتى بدەنە ئەو سیستەمەى کە لە بنەڕەتدا بارى کۆمەڵایەتى لەسەر بنەماى چینایەتى و لەدایکبوون و سامانەوە دیاریدەکات.

زۆربەى جار بەرھەڵستکارانى چەمکى مێریتۆکراسى دەڵێن خاسیەتەکانى وەک زیرەکى و کۆشش ناتواندرێت بە شێوەیەکى ورد پێوانە بکرێن ( بۆ نمونە، رەنگە یەکێک بپرسێت " کىَ زیرەکترە، اسحاق نیوتن یان ئەلبێرت ئەنیشتاین؟"). کەواتە، بە گوێرەى بۆچوونى ئەوان، ھەر پیادەکردنێکى مێریتۆکراسى پلەیەکى زۆرى خەملاندن و مەزەندەکردن لەخۆوە دەگرێت و ئەم مەزەندەکردنەش بە شێوەیەکى بۆماوەیى شتێکى خراپە و لایەنگیرى تێدادەکەوێت.

داروینیزمى کۆمەڵایەتى

داروینیزمى کۆمەڵایەتى بریتیە لە تیۆرێکى کۆمەڵایەتى کە وا رەچاودەکات تیۆرى پێشکەوتنى داروین لە رێگەى دەستنیشانکردنى سروشتیەوە تەنھا مۆدێلێک نیە بۆ پێشکەوتنى خاسیەتە بایەلۆجیەکان لە رەوگەڵێکدا بەڵکو دەکرێت بە سەر دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانى کۆمەڵگەشدا بچەسپێندرێت. داروینیزمى کۆمەڵایەتى لە کۆتاییەکانى سەدەى 19 تاوەکو کۆتایى شەڕى دووەمى جیھانى دروستبووە، ھەرچەندە ھەندێک بانگەشەى ئەوە دەکەن کە دەکرێت زانستى زیندەورزانى کۆمەڵایەتى (Sociobiology) ھاوچەرخ وەک فۆرمێکى داروینیزمى کۆمەڵایەتى پۆلین بکرێت. لایەنگرانى داروینیزمى کۆمەڵایەتى زۆرجار تیۆرەکە وەک پاساوھێنانەوە بۆ ئەوەى کە نایەکسانیە کۆمەڵایەتیەکان بەھۆى بوونى مێریتۆکراسیەوەن بەکاردەھێنن. ھەندێکى تر ئەم تێورە بەکاردەھێننەوە بۆ پاساوھێنانەوە بۆ نەژاد پەرستى و ئیمپریالیزم. تا ئەوپەڕیشى لە رەخنەکاندا، بەشێک لە داروینیزمى کۆمەڵایەتى وا دەردەکەوێت کە پێشبینى چاکترکردنى توخمى وەچانانەوە و رێچکە نەژادیەکانى نازیەکان بکەن.

بە شێوەیەکى گاڵتەئامێز، لە کاتێکدا داروینیزمى کۆمەڵایەتى بەسەر چەمکى پێشکەوتن و دەستنیشانکردنى سروشتى سیستەمە کۆمەڵایەتیەکانى مرۆڤ دەچەسپێت، ھیچ لە ئایدۆلیژیا سیاسى و نیمچە ئاینیە پەیوەندیدارەکان بەو تیۆرەوە نابنە بەشێک لە تێۆرە بنەڕەتیە بایۆلۆژیەکەى داروین بۆ پێشکەوتن. ھاوشێوەش، خودى داروینیزمى کۆمەڵایەتیش مەرج نیە پێویستبکات کە ھەڵوێستێکى سیاسى بەرھەمبھێنێت: ھەندێک لە ھەڵگرانى تیۆرى داروینیزمى کۆمەڵایەتى باس لە حەتمیەتى بەرەوپێشچوون دەکەن، لە کاتێکدا ھەندێکى تریان جەخت لەسەر ئەگەرى بەرەوخراپچوونى مرۆڤایەتى دەکەنەوە. تەنانەت ھەندێک ھەوڵى ئەوەیانداوە تا داروینیزمى کۆمەڵایەتى لەناو سیاسەتى چاکسازیخوازدا بچەسپێنن. تیۆرى داروینیزمى کۆمەڵایەتى لە کارەکانى زۆر لە نووسەرانەوە وەرگیراوە، لە ناویشیاندا ھێربرت سپێنسەر Herbert Spencer و تۆماس مالسەس Thomas Malthus، بەڵام بێجگە لە گووتنى ھەندێک دەستەواژەى روون لە بارەى "رزگاربوون و مانەوە بۆ گونجاوترینە" (داروین وەک سپێنسەر زاراوەى گونجاوترینى بەکارھێناوە بۆ ئەو مانایەى کە " بە باشترین شێوە رێک و گونجاوبێت لەگەڵ بارودۆخە ژینگەییەکە")، ھاوچەرخترین لایەنگرانى داروینیزمى کۆمەلایەتى ھەرگیز ھیچ لە کارەکانى داروینیان نەخوێندۆتەوە و زانیاریەکى کەمیان لەبارەى بایەلۆجى ھەیە.

لایەنگرە تاکەکەسیەکان

کۆنفۆشۆس Confucius

" لە فێرکردندا دەبێت ھیچ جیاوازیەکى چینایەتى نەبێت" Analects XV.39.tr.Legge زۆر لە ھەوادارە رۆژئاواییەکانى کۆنفۆشۆس وەک ڤۆڵتیر و H.G. Creel بیرۆکەى شۆرشگێرانەى نوێى کۆنفۆشۆسیان بەدیارخستووە: ئەو ھەڵسا بە گۆڕینەوەى بیرۆکەى مێرخاسى لە رێگەى خوێن بە مێرخاسى لە رێگەى چاکەکردن. جانزى کە بە زمانى چینى ماناى ئەسڵزادە (nobleman) وردە وردە لە رێگەى بەکارھێنانى ئەو وشەیەوە لە قسەکانى کۆنفۆشۆس مانایەکى ترى وەرگرت ---- بوو بە وشەیەکى تارادەیەک وەک وشەى ئینگلیزى (Gentleman) پیاو چاک. ئەو پیاوچاکە ئاساییەى کە پەرە بە باشترکردنى خاسیەتەکانى دەدات دەکرێت پێى بووترێت گێنتڵمان، لە کاتێکدا کۆڕێکى بىَ شەرمى شایەک تەنھا " پیاوێکى بچووکە". ئەمەش بوو کە ئەو رێگەیدا ھەموو جۆرە قووتابیەک ببێتە پەیڕەوھەڵگرى خۆى ( فێرکردنەکانى ئەو بەمەبەستى راھێنانى فەرمانڕەواکانى داھاتوو بوو) ئەمەش ئاماژەیەکى روونە کە ئەو بە تەواوى پاڵپشتى لە پێکھاتەى دەرەبەگایەتى کۆمەڵگاى چینى نەدەکرد.

ھان فێیزى Han Feizi

سەربارى کۆنفۆشۆسەس، فەیلەسوفێکى ترى کۆنى چینى لە ھەمان سەردەم ( دەوڵەتى شەڕکەر) داکۆکى بۆ سیستەمى مێریتۆکراسى حکومەت و کۆمەڵگا کردووە. ئەمەش ھان فێیزى بوو کە بە بەھێزترین لایەنگرى قووتابخانەى سەروەرى یاسا ناوبانگى دەرکردووە ( یان بە فەیلەسوفى یاساکارى ناسراوە). باوەڕى سەرەکى پاساوەکانى بریتیە لە سەروەرى رەھاى یاساکان، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکى زۆرلە رەگەزى مێریتۆکراسی لەخۆدەگرێت. یەکێکى تر لە یاساپەروەران شانگ یانگە کە یاساپەروەرێکى جێبەجێکاربوو (قانونى تگبیقى) و بووە ھۆى چاکسازیخوازیە مێریتۆکراسیەکانى دەوڵەتى کین (Qin) بە لابردنى ئەریستۆکراتیەت و پاڵپشتیکردن و بەرەوپێشبردنى تاکە کەسەکان لەسەر بنەماى بەھرەمەندى و زیرەکى و نوێکارى. ئەمە سووپاى کینى گەیاندە ئاستە لێوارێکى زۆرگرنگ بەسەر ئەو نەتەوانەى تر کە پەیوەست بوون بە پەیڕەوکردنى سیستەمى کۆنى ئەرستۆکراسى بۆ حکومەت. ئەم یاساپەروەریەتیە، ھاوشان لەگەڵ بەھا دژە ئەرستۆکراتی و بەھا لاگیرەکانى بۆ مێریتۆکراسى، وەک بەشێکى سەرەکى لە فەلسەفە و سیاسەتى چینى، ھەرچەندە لە دواى کین دیناستى Qin Dynasty بەسەختى بێھێَزبووەتەوە، بۆ دوو ھەزارەى تر ماوەتەوە.

جەنگیز خان Genghis Khan

مێریتۆکراسى بریتی بوو لە بنەماى سەرەکى بۆ ھەڵبژاردنى سەرکردەکان و ژەنەڕاڵەکانى ئیمپراتۆریەتى مەنگۆلى. جەنگیز خان ھەرکەسێک کە زیرەک و شیاوى پۆستەکانى زنجیرەى فەرماندارى سوپاکەى بایە ھەڵیدەبژارد. تەنانەت باوەڕى بەو سەرباز و ژەنەڕاڵانەش ھەبوو کە لەھێزى دوژمنەکانى بوون ئەگەڕ وەفایان بۆ سەرکردەکانى خۆیان ھەبووبێت. بۆ نمونە، جەنارەڵەکەى جەنگیزخان جێبە Jebe سەربازێکى ھێزى دوژمن بووە کە ئەسپەکەى جەنگیزخانى لە شەڕێکدا پێکاوە پێش ئەوەى ببێت بە خانێکى پایەبەرز لەلاى جەنگیزخان.

ناپلیۆن Napoleon

فەرەنساى ناپلیۆنى (شۆڕگێڕى) بە ھەمان شێوە ھەندێجار دەکرێت وەک وڵاتێکى مێریتۆکراسى رەچاوبکرێت. دواى شۆڕشى 1792 زۆر بە زەحمەت ئەندامێکى نوخبەى پێشووت دەبینى کە لە پێگەى دەشەڵات مابێتەوە. کەواتە کاتێک ناپلیۆن بەرەو دەسەڵات ھەڵکشا ھیچ بنکەیەکى کۆن و پێشینە نەبوو بۆ ئەوەى کارمەندانى خۆى لێیەوە دەستنیشانبکات و دەبوو ئەو کەسانە ھەڵبژێرێت کە ئەو پێی وابوو کە باشترین کەسن بۆ ئەو کارانە، لەناو ئەو کەسانەش ئەفسەرانى سووپاکەى و شۆڕشگێڕان بوون کە پێشتر لە ناو ئەنجوومەنى خەڵک بوون، تەنانەت ھەندێک ئەریستۆکراتیش بوون وەک سەرۆک وەزیران تلیراند (Talleyrand). ھەرچۆنێک بێت دواتر پیادەنەکردنەکانى مێریتۆکراسى بوون بە دامەزراندنى ئەندامانى خێزان و ھاوڕێ و ھاوەڵان لە پێگە گرنگەکاندا ( بە تایبەتیش لە سەرکردایەتیە ھەرێمیەکاندا)؛ سۆزدارى (انتماْ )رەنگە فاکتەرێکى زیاتر گرنگتر بێت لە تەنھا لێھاتوویى (Merit) لە ئەداکردندا کە حاڵەتێکى ئاساییە لە سیاسەتدا.


دەوڵەتە مێریتۆکراسیەکان

سەنگافۆرە Singapora

لە نێو ئەو دەوڵًەتە یەک نەتەوەییە نوێیانە، کۆمارى سەنگافورە ھەوڵى ئەوەدەدات ببێت بە دەوڵەتێکى تەواو مێریتۆکراسى، جەختکردنەوەیەکى زۆر دەخاتە سەر دەستنیشانکردن و رێگەخۆشکردن بۆ ھاوڵاتیانى گەنجى زیرەک و لێھاتوو بۆ پێگە و پۆستە سەرکردایەتیەکان. ھەروەھا بە رێژەیەکى زۆر پێ لەسەر باوەڕپێکراویەتى ئەکادیمى دەچەسپێنێت، کە وەک پێوەرى بابەتیانە رەچاودەکرێن ھەم بۆ پێوانەکردنى زیرەکى و ھەمیش بۆ پێوانەکردنى کۆششکردن.مێریتۆکراسى بریتیە لە چەمکێکى سەرەکى سیاسى لە سەنگافورە، بەشێکى بەھۆى ئەو بارودۆخە بووە کە دەوروخوولى سەرھەڵدانى سەربەخۆیى ئەو شاروڵاتەیداوە. سەنگافورە لە ساڵى 1965 لە مالیزیاىى ھاوسنورى جیاکرایەوە لەبەر لەئەنجامى نەویستنى زۆرینەى گروپە پەناھەندەکانى ( بەتایبەتى بە رەگەز چینیەکان) بۆ رازیبوون لەسەر ھەڵوێستى تایبەتى کۆمەڵگە چوونیەکە خاوەن خاکەکە ( بە تایبەتى مالیزیەکان). حکومەتى فیدرالى مالیزى پاساوى بۆ بەخشینى مافێکى تایبەتى پێشینە بە مالیزیەکان دەھێنایەوە وەک بەشێک لە مافى لەدایکبوون کە ئەوان خەڵکە خاوەن خاکەکەبوون. سەرکردە سیاسیەکان لە سەنگافورە زۆر بە توندى دژایەتى ئەو سیستەمەیان کرد لە برى ئەوە بانگەشەیان بۆ یەکسانى لە نێوان ھەموو ھاوڵاتیانى مالیزیا دەکرد، لە گەیشتن بە زانکۆکان و گرێبەستە حکومیەکان و دامەزراندنە سیاسیەکان و ھتد، تا دەگات بەوەى کە شایستەترین کەس پاڵیوراو بێت نەوەک ئەو کەسەى کە لە سەر بنەماى پەیوەندیەکان و باکگراوەندى ئیتنیکى دەستنیشاندەکرێت. ئەم دژایەتیکردنە پێشینەیەى نێوان ئەو ویلایەتە و حکومەتى فیدرالى گەیشتە ئەو رادەیەى کە چارەسەرنەکرێت. سەنگافورە جیاکرایەوە و بوو بە شاروڵاتێکى سەربەخۆ.

تا ئەمرۆش، سەنگافورە بەردەوامە لەسەر پەیڕەوکردنى مێریتۆکراسى وەک یەکێک لە بنەما رەسمى و رێنیشاندەرەکان بۆ داڕشتنى سیاسەتى گشتى ناوخۆ. ھەرچەندە تێبینیکاران بە شێوەیەکى دادپەروەرانە رەخنە لەم شارولاتە دەگرن لەسەر ئەوەى کە ئەم بنەمایە بەشێوەیەکى یەکپارچە بەسەر ھەموو لایەنەکاندا جێبەجێناکات بەڵام رێکەوتنێکى فراوان ھەیە کە سەرەڕاى ئەوەش سەرکەوتنە ئابوریە گەورەکانى ئەو شارولاتە بەشێکى لەئەنجامى جەختکردنەوەى بەھێزە لەسەر بەرەوپێشبردن و پێگەیاندنى سەرکردەى زیرەک و لێھاتووە.


میرنشینى گەورەى فینلەندا Grand Duchy of Finland

نمونەیەکى تر بریتیە لە فینلەنداى سەدەى نۆزدەم کە بە شێوەیەکى فەرمى لە لایەن ئۆتۆکراتەکان (کارزانەکان) فەرمانڕەوایى دەکرا، ھەرچەندە لە رووى پراکتیزەکردنەوە ئەمە بۆ چینى خوێندەوار بەجێھێڵدرابوو. ھەرچەندە باوان و سامانى بە میراتگیراو کاریگەریان ھەیە لەسەر دەرفەتەکانى ئاستى خوێندەوارى کەسێک، خوێندن و بنەماڵە مەرجى سەرەکى بوون بۆ پێشکەشکردن بۆ فەرمانبەریەتى و پۆستە حکومیەکان و بەرزبوونەوەى پلە تیایاندا. تا ناوەڕاستى سەدەى بیستەمیش بڕوانامەى ئەکادیمى ھەر بە فاکتەرێکى گرنگ مایەوە بۆ ئەو سیاسەتمەدارانەى کە داوایان لە دەنگدەران دەکرد متمانەیان پێببەخشن.