پارمێنیدیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
دەربازدانی 0 سەرچاوە و تاگکردنی 1 بە مردوو #IABot (v1.6.1) |
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v2.0beta14) |
||
ھێڵی ٣٨: | ھێڵی ٣٨: | ||
==سەرچاوە== |
==سەرچاوە== |
||
[http:// |
[https://web.archive.org/web/20160305073845/http://nusin.net/dang/archives/2060 ماڵپەڕی نووسین - پارمێنیدس] |
||
==پەراوێزەکان== |
==پەراوێزەکان== |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:١٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩
پارمێنیدس Parmenides Παρμενίδης | |
---|---|
سەردەم | سەرەتای فەلسەفەی سوقراتی |
ناوچە | فەلسەفەی ڕۆژئاوایی |
بایەخی داوە بە | مێتا فیزیا، زانستی بوون |
بیرۆکە گرنگەکان | فەلسەفەی چارەنووسی، ڕاستی بنچینەیی |
پارمێنیدس (بە ئینگلیزی: Parmenides) لە دوو سەدەی (٥-٦) ی پێش زایینیدا ژیاوە و فەیلەسوفێکی یۆنانیە و سەر بە فێرگەی ئیلیاییەکانە، بنچینەی فەلسەفەکەی لەسەر (ڕەھەندی ڕاستیەتی) بیناکرد، کە ئەم ڕەھەندەش پێی وایە کە کە جیھان نەگۆڕە و ھەبوونیش ڕاستیەکە ھەتاھەتایە نەگۆڕە، بۆ ڕەھەندی بەرامبەریش (واتە ڕەھەندی بیروڕا) کە ھێراکایتس و ھاوڕێیانی بیردۆزەکانی خۆیان سەبارەت بە ئەستێرەناسی و سروشت و میتۆلۆژیا خستەڕوو، بەدیدی پارمێنیدس سروشت لە دوو توخمەوە سەرچاوە دەگرا، کە یەکەمیان بریسکەدار و چالاک و گڕدارە و ئەویتریان کز و تاریکە و بەمەش فەیلەسوفانەی دی و پاش شیکردنەوەی فەلسەفەکەیان، پارمێنیدس وەک باوکی میتافیزیکا لە یۆنانی کۆندا دەخەمڵێنن.
پارمێنیدس بوون بە شتێکی ھەمەکی دادەنێت و پێی وایە نەگۆڕەو نەجوڵاوە، چونکە کاتێک بوون دەگۆڕێت، دەبێت لەفۆڕمێکەوە بۆ فۆڕمێکی تر بێت وەک گەرمکردنی ئاو و بوونی بە ھەڵم، کاتێک ئەویش دەڵێت کە بوون ناگۆڕێت، ئەگەر بێت و بگۆڕێت دەبێت ببێت بە شتێک کە بەدەربێت لەبوون، گریمان ببێت بە نەبوون، بەڵام ئەو باوەڕی بە نەبوون نییە کەواتە گۆڕانەکە بەبوونەوە بۆ بوونە و ئەمەش گۆڕان نییە، ئەو بوونەی کە پارمینیدز باسی دەکات لە بوونێکی ھەمەکیەو ھەموو بابەتێکی ھەمەکیش تەنیا لەڕێگەی ھۆشەوە پەی دەزانرێت و ھەست پەی پێنابات و نایدۆزێَتەوە، چونکە ئەم فەیلەسوفە بەھەموو شێوەیەک ھەستەکان ڕەتدەکاتەوە و بە بڕوای ئەو (ھەبوون ھەیەو ناتوانیت بڵێیت نییە، نەبوونیش نییە و ناتوانیت بڵێیت ھەیە و بیری لێبکەیتەوە).کەواتە ئەوان کاتێک کە ھەست ڕەتدەکەیتەوە بڕواشیان بەھیچ گۆڕانێکی ڕادیکاڵی و ئەبستراکتی و ڕیشەی نییە و بوون ھەیە و ھەر بەرەو بوون دەڕوات و لەبەرئەوەی نەبوونیشی نییە کەواتە ھەر لەبووندا دەمێنێتەوە.
پارمینیدس باوەڕی وایە بۆ زانین دوو ڕێگا ھەیە:
یەکەمیان ھەستە کە ڕێگای گومانە و پێی ناوترێت زانین. دووەمیشیان ئەقڵە و یەقینە و دەتوانرێت بزانین پشتی پێببەسترێت. ھیراکلیتس گشت ئەو ڕەئانە ڕەتدەکاتەوە کە پێی وایە بوون لەنەبوونەوە دروست دەبێت و نەبوونیش لەنەبوون وە یان نەبوون ھەر نییە ھەروەک دەڵێت (تەنیا یەک ڕێگەمان ماوە کە دەربارەی بدوێین، ئەویش ئەوەیە کە ھەبوون ھەیە و چەند بەڵگە و نیشان بەدەستەوەیە کە ئەو ھەبوونە نەدروست دەبێت و نە دەگۆڕێت و نە تێک دەچێت و نە لەناو دەچێت، چونکە یەک شتە، نابزوێت و، کۆتایی نییە…)