کۆبانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٤١: | ھێڵی ٤١: | ||
| جۆری کۆدی ناوچە = |
| جۆری کۆدی ناوچە = |
||
| کۆدی ناوچە =}} |
| کۆدی ناوچە =}} |
||
'''کۆبانی''' یان '''کۆبانێ''' (بە عەرەبی |
'''کۆبانی''' یان '''کۆبانێ''' (بە عەرەبی: '''عین العرب''' (کانی عەرەبان)) باژێرێکی کوردنشینە لە [[ڕۆژاوا|ڕۆژئاوای کوردستان]] لە دیوی چەپی ئاوی [[فوڕات]]، لەسەر تخووبی نێوان [[سووریا]]-[[تورکیا|تورکیا]]، ھاوسێی شار و دەشتی فرەوانی (سرووج)ـی ئورفایە. لە ڕووی ئیدارییەوە ناحیەکە سەر بە [[حەلەب|پارێزگای حەلەبە]] و سەد و پەنجا کیلۆمەتر لێی دوورە. گوزەرانی زۆرینەی خەڵکی کۆبانێ لەسەر چاندن و کشتکارییە. |
||
دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش ھەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و [[ئەرمەنستان]] کۆچان. پێکھاتەی کوردان پێکھاتەیەکی عەشایەری |
دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش ھەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و [[ئەرمەنستان]] کۆچان. پێکھاتەی کوردان پێکھاتەیەکی عەشایەری وەرزێرییە بریتییە لە دوو ھۆزی گەورە: "بەرازی" و "کێتکان" کە بۆ چەندان ھۆز و تیرەی بچووکتر دابەش دەبن. |
||
== ناو == |
== ناو == |
وەک پێداچوونەوەی ١٨:٠٦، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩
کۆبانی |
---|
کۆبانی یان کۆبانێ (بە عەرەبی: عین العرب (کانی عەرەبان)) باژێرێکی کوردنشینە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دیوی چەپی ئاوی فوڕات، لەسەر تخووبی نێوان سووریا-تورکیا، ھاوسێی شار و دەشتی فرەوانی (سرووج)ـی ئورفایە. لە ڕووی ئیدارییەوە ناحیەکە سەر بە پارێزگای حەلەبە و سەد و پەنجا کیلۆمەتر لێی دوورە. گوزەرانی زۆرینەی خەڵکی کۆبانێ لەسەر چاندن و کشتکارییە. دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش ھەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و ئەرمەنستان کۆچان. پێکھاتەی کوردان پێکھاتەیەکی عەشایەری وەرزێرییە بریتییە لە دوو ھۆزی گەورە: "بەرازی" و "کێتکان" کە بۆ چەندان ھۆز و تیرەی بچووکتر دابەش دەبن.
ناو
ناوی کۆبانی بە بۆچوونی خەلکەکەی لە ووشەی کۆمپانی یەوە ھاتووە چونکە لە ساڵانی ١٩١٠ تا ١٩٢٠ ئۆفیسی کۆمپانیایەکی ئەڵمانیی لێبوو کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر (بەرلین- بەغدا) ی جێبەجێ دەکرد دەووبەری ئۆفیسەکە بە کرێکاری کۆمپانیاکە و خێزانەکانیان ئاوەدان بوویەوە کە زۆرینەیان کوردی ھەرێمەکە بوون، دواتر ناوەکە بە شێوەی کۆبانی مایەوە. دەوڵەتی عەرەبی سوریا ناوەکەی دواتر گۆڕی بۆ (عین العرب) بە واتای کانیی عەرەبان وەک زۆربەی ناوی گوندە کوردنشینەکان وەک سیاسەتێکی شۆفینیانەی پەیڕەوکراو بۆ داپڵۆسینی بوونی کورد و پێدانی پاشخانێکی عەرەبی بە جوغرافیای سووریا.
جوگڕافیا
رووبەری کۆبانێ (٣٠٠٠٬٢٣) کیلۆمەتر دووجایە و دانیشتووانەکەی بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ نزیکەی ٢٠٤ ھەزار کەس بوون. لە رووی خاکەوە خاکی کۆبانی بەشێکە سەر بە دەشتی سرووجی رەھا (ئورفا) ٣٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئاوی فوراتە و ١٠٠ کیلۆمەتر لە ئورفاوە و ١٥٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای حەلەبەوە دوورە. لە باکوور: سنووری تورکیایەو لە یاشوور: سنووری پارێزگای (الرقە) یە لە رۆھەڵات: ھاوسنوورە لەگەڵ گرێسپی (تەل ئەبیەد) لە رۆئاوا: ھاوتخووبە لەگەڵ جەرابلس (کەناری فورات) و مەنبەج. زۆرینەی خاکەکەی دەشتاییەکی راستە. زوورگی کەمە بەرزاییەکانی بریتین لە: چیای مشتەنوور (٦٠٠مەتر) و چیای قەرەبەکر و خان مەحموود و چیای رەش. خاکەکەی کشتوکاڵیەو بە پیتە بەرووبوومی زۆری ھەیەو ھەندێکی رەوانەی دەرەوەی سووریا دەکرێت. کۆبانێ لە چوار ناحیە پێکھاتووە: ناوەند (دانیشتووان:٨١٬٤٢٤کەس)، شێخلەر (شیوخ تەحتانی ٤٣٬٨٦١ کەس)، سەڕین (٦٩٬٩٣١کەس) و جەلەبێ.[١] گرنگترین گوندەکانی بریتین لە: ھەلینج، تەلعەجیب، تەلخەزال، بۆزیک، خانمەمەد، سخور، قلحەدید، قنێ، قوملیخ، گرک، شەران و شێرانێ.
ئابووری
ئابووری دەڤەرەکە زیاتر کشتوکالیەو گوندەکانی کە نزیکەی ٣٢٠ گوندن ھەر کای چاندن و جوتیاریی دەکەن. گرنگترین بەرھەمەکانیان بریتین لە: پەمۆ(قوتن)، گەنم، نیسک، نۆک، باینجان، جۆ، گارس (ھەرزن)، کونجی، کەمون (بەھارات) و شووتی و گندۆر. ھەروەھا ل زۆر شوێن فستق و میوەی قەیسی و ترێ و ھەنجیر و ھەنار بەرھەم دەھێنرێت.
چاند
دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی زۆربەیان کوردن، بە کورمانجی دەئاخڤن، جلوبەرگی ژنانیان پێکھاتووە لە کراس و قەفتان و بەروانک و سوخمەو عەبا. سەریان بە ھەوری و شارو کۆم و کۆفی دەپۆشن. پیاوەکانیش جلوبەرگی عەرەبان دەپۆشن بە حوکمی ھاوسێیەتی و دژواری ناوچەکە: کە بریتیە لە کراس و کۆفیەو عەقاڵ. بەلام شاڵ و شەپکی کوردەواریش لەبەر دەکرێت. کلتووری کۆبانی نزیکە لە کوردانی ئورفا (رەھا) بە حوکمی ئەوەی لە یەک پێکھاتەی کلتووری و خێلەکین. نەریتی کوردەواری لە ناو خەڵکەکەدا زاڵە چ موسڵمان بن و چ ئێزیدی. عەشیرەتی گەورەی "بەرازی" و عەشیرەتی "کێتکان" زۆرینەی دانیشتووان پێک دەھێنن. لە دەورانی دوامینی عوسمانی "بۆزانبەگ" سەرناسی ناوداری عەشیرەتی بەرازی بوو. لە ھۆزی "کێتکان"یش ئەوسا "بەسراوی ئاغا" دەناسرا. بۆزانبەگ نوێنەری روھا بوو لە "مەجلیسی میللی مەزنی" ئەنقەرە. کوڕە برایەکەی ھرچۆ (شاھین شاھین) لە ساڵانی ١٩٥٠ نوینەری پەرلەمانی سووریا بوو لە دیمەشق. ھرچۆ لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی خۆیبوون بوو. رێبەری نەقشبەندی لە کۆبانێ ناوی شێخ ساڵح بوو کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاموودا بوو. ھونەرمەند و رۆشنبیرو دەنگبێژ و سازبەندی کۆبانێ زۆرن وەک: مشۆیێ بەکەبوورێ، باقی خدۆ، رەشید سۆفی، مچۆ کەندەش، ئەحمەد چەپ، کاردۆخ بەیرۆ، سیامەند ئۆسکوللی ھەروەھا پۆلات جان (بولات جان) و جاندۆست لە رۆشنبیرانی ئەو دەڤەرەن. له سیاسهتمهدارانی کۆبانیش ساڵح موسلیم سهرۆکی پارتی (پەیەدە) ههره ناسراوهکانی کۆبانێیه.
ھۆزەکان
دیارترین ھۆز لە کۆبانی و ھەرێمی باشووری ئورفا "بەرازی" یە کە لە مێژووی کوردان دا رۆڵی دیاریان ھەبووە. لە ناو بەرازی عەشیرەتی تر ھەن کە کاتی خۆی سەر بە کۆنفدراسیۆنی خێلەکی بەرازی بوون، شاھین بەگ ناوێک لە بەرەبابی بەگزادەی میران (بەگلەر) سەرۆکایەتی دەکرد. ھۆزەکانی تر بریتین لە:
- "میران" (Mîran)، "کێتکان"(Kêtikan)، "شێخان" (Şêxan)، "ئؤخیان" (Oxî)، "زروار" (Zirwar)، "ئەلێدینان" (İlêdînî)، "شەدادی"، "مەعاف"، "دنان"، قەرەبەرکیران، "پیژیان" و "بێسکان" و زۆری تر.
کۆبانێ ئەمرۆ
پاش رووداوەکانی سووریا کۆبانێ لە ١٩ تەمووزی ساڵی ٢٠١٢ەوە بەدەست شۆرشگێرانی کوردەوەیە، یەکێکە لە سێ کانتۆنەکانی خۆسەری رۆئاوای کوردستان کە لەلایەن پەیەدەوە راگەیەنراوە. ئێستا کۆبانێ سەنگەرێکی خۆراگری کوردانە دژ بە دیکتاتۆریەتی رژێم و دوژمنکاریکانی چەتە ئیسلامیە توندرۆیەکان. وهک داعش بهلام لهم کاتهدا پێشمهرگه له باشوری کودستانهوه چوونهته کۆبانی بۆ ئهوهی لهگهڵ شهرڤانهکاندا پێکهوه داعش له ناوو بهرن ناردنی هێزی پێشمهرگه بۆ کۆبانی میدیاکانی جیهانی ههژاند
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- Articles using infobox templates with no data rows
- Pages using infobox settlement with missing country
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارەکانی سووریا
- خۆڕئاوای کوردستان
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە September 2017ەوە