کتێب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) ب گەڕاندنەوەی 1 دەستکاری لەلایەن 185.106.30.48 (لێدوان) بۆ کۆتا بەسەرداجوونەوە لەلایەن ئارام بکر. (تو) تاگ: پووچەڵکردنەوە |
No edit summary |
||
ھێڵی ٩: | ھێڵی ٩: | ||
== کتێب و شارستانیەتی == |
== کتێب و شارستانیەتی == |
||
کتێب وەک ناوی دەرکردووە بە ''باشترین ھاوڕێی [[مرۆڤ]]'' بنەمای ھەموو شارستانیەت و پێشکەوتنێکە، ھەر گەلێک خۆشەویستی کتێب بن سەرکەوتنیان مسۆگەرە و ھەر گەلێکیش گرینگی پێ نەدەن و بەدەمییەوە نەچن و نەیکەنە ھاوڕێ دین و ژینیان ئەوا لە شەمەندەفەری پێشکەوتندا جێگایان نابێتەوە و سەرەنجامی باشیان نابێت و ناتوانن بەسەر دوژمنانیاندا زاڵ بن. |
کتێب وەک ناوی دەرکردووە بە ''باشترین ھاوڕێی [[مرۆڤ]]'' بنەمای ھەموو شارستانیەت و پێشکەوتنێکە، ھەر گەلێک خۆشەویستی کتێب بن سەرکەوتنیان مسۆگەرە و ھەر گەلێکیش گرینگی پێ نەدەن و بەدەمییەوە نەچن و نەیکەنە ھاوڕێ دین و ژینیان ئەوا لە شەمەندەفەری پێشکەوتندا جێگایان نابێتەوە و سەرەنجامی باشیان نابێت و ناتوانن بەسەر دوژمنانیاندا زاڵ بن. |
||
{{دەروازە|کتێب}} |
|||
[[پۆل:کتێبەکان]] |
[[پۆل:کتێبەکان]] |
||
[[پۆل:بەرھەمەکانی کاغەز]] |
[[پۆل:بەرھەمەکانی کاغەز]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:٠٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٩
کتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.
کتێب باوی بەسەرناچێت
خوێندنەوەی کتێب چێژی تایبەتی خۆی ھەیە و ھەرگیز باوی ناڕوات و بەسەرناچێت. لەگەڵ ئەوەی پێشکەوتنێکی گەورە لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا دروست بووە و چەندین ھۆکاری کات بەسەربردنی جۆراوجۆری وەکوو (ئینتەرنێت و تەلەڤیزیۆن و یارییە ڤۆدیۆییەکان و ...ھتد) ھاتوونەتە بەرھەم، بەڵام نەیانتوانیوە و ناشتوانن جێگەی کتێب بگرنەوە، تەنیا ئەوە نەبێت تۆزێک کاریان کردۆتە سەر ژمارەی خوێنەران و خۆشەویستانی.
کتێب و شارستانیەتی
کتێب وەک ناوی دەرکردووە بە باشترین ھاوڕێی مرۆڤ بنەمای ھەموو شارستانیەت و پێشکەوتنێکە، ھەر گەلێک خۆشەویستی کتێب بن سەرکەوتنیان مسۆگەرە و ھەر گەلێکیش گرینگی پێ نەدەن و بەدەمییەوە نەچن و نەیکەنە ھاوڕێ دین و ژینیان ئەوا لە شەمەندەفەری پێشکەوتندا جێگایان نابێتەوە و سەرەنجامی باشیان نابێت و ناتوانن بەسەر دوژمنانیاندا زاڵ بن.