ئینجیلی مەرقۆس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تەنھا ڕەنگی ئینجیلی مەرقۆسەکە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
 
ب زمان زیادکردن
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[ئینجیلی مەرقۆس]]''' (مارکوس) لە ڕووانگەیەکی مێژووییەوە
'''[[ئینجیلی مەرقۆس]]''' (مارکوس) لە ڕووانگەیەکی مێژووییەوە


مزگێنی مەرقۆس کەپێی دەوترێت مارکوس
مزگێنی مەرقۆس کەپێی دەوترێت مارکوس

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٢٨، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨

ئینجیلی مەرقۆس (مارکوس) لە ڕووانگەیەکی مێژووییەوە

مزگێنی مەرقۆس کەپێی دەوترێت مارکوس

مارکوس یەکێکە لە خزمەکانی شیمعۆن پێترۆس، شیمعۆن پەترۆس نزیکترین هاوەلی مەسیح بووە. لە دوایین شێوی مەسیحدا کە لە قاتی سەرەوەی ماڵێکی زەنگین ڕاگیرا، بە پێی مێژووی کڵێسا ئەو ماڵە ماڵی دایکی مارکوس بووە، وە ئەو کوڕەی کە بە چەرچەفێکەوە ڕایدەکرد لە کاتی دەسگیرکردنی مەسیحدا (مارکوس ١٤: ٥١) کەسی تر نییە جگە لا مارکوس خۆی. کەواتە ئەوەی بۆمان دەردەکەوێت ئەوەیە کە مارکوس دیداری تەواوی هەبووە لەگەڵ مەسیحدا وە بە هۆی خزمایەتیشی لەگەڵ پێترۆس زانیاری و فێرکاری تەواوی هەبووە سەبارەت ئایینی مەسیحی (یەکەم پێترۆس ٥: ١٣).

مارکوس یەکەم چاودێری شاری ئەسکەندریا بووە و یەکەم کەس بووە کە مەسیحییەتی بردووە بۆ وڵاتی میصر و هەر لەوێش لەسەر بیروباوەڕی مەسیحی کوژراوە.

زۆرینەی دەستنووسەکانی مزگێنییەکەی بە زمانی یۆنانی و قبتی لەوێ هەن.

زۆر کەس دەگێڕنەوە کە دەستنووسەکانی دەربارەی مارکوس لە دێڕی ٨ی بەشی ١٦دا کۆتایی دێت، وە ئەمەش باس لە زیندووبوونەوەی مەسیح ناکات و گەورەترین بنەمای مەسیحییەتی باس نەکردووە. بەڵام ئەوەی کە هەیە لە کۆنترین دەستنووسەکانی مەسیحی کە دەگەڕێنەوە سەدەی یەکەم و دووەم ئەو دەستنووسانەن کە پێی دەووترێت دەستنووسی بیزانتینی. دەستنووسی بیزانتینی لە هەمووی ڕاستترە و لە سەدەی یەکەمەوە تا ئێستەش لە کلێسا ئۆرتۆدۆکسییەکاندا لە تێکڕایی کلێساکاندا خوێنراونەتەوە و ئەوەشی ئاشکرایە کە هیچ پەرستن و خوێندنی نیایشی ئۆرتۆدۆکسەکان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە. لە دەستنووسە بیزانتینییەکاندا دەبینین کە تێکڕای مزگێنی مارکوس نووسراونەتەوە بێ هیچ کەم‌وکوڕییەک.

چاودێری گەورە و یەکێک لە باوکانی کلێسا، پایەبەرز ئیرینیۆس(١٣٠ی زایینی- ٢٠٢ز) لە نووسینەکانیدا مزگێنی مارکوس وەک بەڵگە دەهینێتەوە بەو دێڕانەشەوە کە بە تۆمەتی ڕەخنەگران زۆر لە مێژە دوای ئیرینیۆس نووسراون. لە ساڵی ١٦٥دا پایەبەرز یوستینۆسی گەواڤ لە وەڵامنامەکەیدا ڕێک مارکوس بەشی ١٦ دێڕی ٢٠ دەهێنیتەوە، ئەمەش کە باس لە زیندووبوونەوەی مەسیح دەکات دەقاودەق ووشەکانی مارکوس دەڵێتەوە کە دەڵێت 'تو لۆگۆو,του Λογου' بە واتای 'لە ووشە' وە لە چەندەها شوێنی تری وەڵامنامەکەشیدا مزگێنی بەگوێرەی مارکوس هێناوەتەوە. هەروەها گەورە مێژووناسی مەسیحی تێرتولیان و ئەفراتیسی سووری؛ هەموویان دێڕەکانی مارکوس بە تێکڕایی دەهێننەوە و دەیسەلمێنن کە هەرگیز گۆڕانکاری نەهاتووە بەسەر ئەو مزگێنییەدا.

ئەمە تا ئێستا سەلماندنی تەواوی و پوختی مزگێنی مارکوس بوو، ئەو پرسیارەی کە دەمێنێت ئەمەیە؛ ئایا کەی نووسرایەوە؟ ئەگەر هزری خۆمان کەمێک بخەینە کار دەبێنین بەگوێرەی ئەوەی باسمان کردووە کە باوکانی کڵێسا لە سەدەی دووەمدا پەرتووکی مزگێنی بەگوێرەی مارکوسیان وەک مزگێنییەکی باو و باوەڕپێکراو خوێندۆتەوە، کەواتە دەزانین کە سەردەمی نووسینی ئەم مزگێنییە پێش سەدەی دووەم بووە. هەندێک دەسنتووس هەن کە ئێستا باسیان دەکەین.

باوکانی کڵێسا، وەک کەسانی یوستینۆس، ئیرینیۆس، تێرتولیان هەموویان ئاماژە بەم پەرتووکە دەکەن، ئەمەش لەخۆیدا هەرچەندە دەستنووس نییە بەڵام بەڵگەیەکی باشە بۆ سەلماندنی هەبوونی مزگێنی بەگوێرەی مارکوس لە پێش سەدەی دووەمدا.ئیفسیبیۆس گەورە مێژووناسی مەسیحی سەدەی سێێەم و چوارەم بۆمان دەگێڕێتەوە کە مارکوس داوای لێکرا لەلایەن چەند مەسیحییەکەوە کە نووسراوێک بخاتەڕوو تا بمێنێتەوە لایان وەک بەڵگە، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە ئەو مەسیحییانە یەهودی نەبوون بەڵکو یۆنانی و لاتینی بوون. لە فەرهەنگی ئەوانیشدا نەریتی زارەکی لاوازتر بووە لە نەریتی نووسراو بۆیە مەسیحییەت دەستیکرد بە نووسینەوەی بابەتەکانی نەک هەر بانگەوازێکی زارەکی کە ڕێچکەی مەسیحییەکانی نەوەی ئیسرائیل بوو.

پاپیروسی ٤٥ کە دەستنووسێکی ساڵی ٢٥٠ی زایینییە کە لە وڵاتی قبتییەکان دۆزراوەتەوە و بریتییە لە ٢٢٠ لاپەڕە، لێرەدا زۆری پەڕەکان بەکەڵکی خوێندنەوە نایەن بەڵام بەشێکی بەرچاویان مزگێنی مارکوسی لەخۆگرتووە. دەستنووسی ئالێکسانسرانوس کە هی سەدەی پێنجەمە، دەستنووسی ئێفرایمی ڕیسێپتوس سەدەی پێنجەم، هەردووکیان لە دوای ڕێپێدانی مەسیحییەت لە فەرمانڕاویی ڕۆمدا نووسراون و ئاماژە بە تەواوی و نەگۆڕی مزگێنی بەگوێرەی مارکوس دەکەن.

بەڵام سەیرترین و کەمەرشکێنترین بەڵگە ئەو دۆزینەوەیەی ساڵی ٢٠١٦ بوو کە لە مۆمیایەکی میصڕیدا چەند لاپەڕەیەکی مزگێنی مارکوسیان دۆزیەوە. ئەم مۆمیایە لە ساڵی ٨٠دا داخراوە، کەواتە ئەو مزگێنییە لە پێش ساڵی ٨٠دا نووسراوەتەوە. ئەمە چەند شتێک دەسەلمێنێت؛ بەڵێ مارکوس لە وڵاتی میصر بووە، بەڵێ لەوێ بانگەوازی کردووە و مزگێنییەکەشی هەر لەوێ بووە، لەوانەیە ئەم دەستنووسە ڕێک دەستنووسی پایەبەرز مارکوس خۆی بێت. بەپێی مێژووی کڵێسا پایەبەرز مارکوس ساڵی ٦٨ کوژرا هەربۆیەش لە مزگێنییەکەیدا باس لە تێکدانی پەرستگای ئۆرشەلیم ناکات لە ساڵی ٧٠دا، ئەمەش بەڵگەیەکی بەهێزترە بۆ ئەوەی کە بیسەلمێنێت کە بەڵێ مزگێنی مارکوس پێش ساڵی ٧٠ نووسراوەتەوە.

سەرچاوەکان

دژی گومراپەرستی، پەرتووکی ٣ بەشی ١٠، ئیرینیۆسی لیۆن. سەدەی دووەم

یەکەم وەڵام نامە پەڕەی ٤٥، یوستینۆسی گەواڤ، سەدەی دووەم.

دژی پراکسیاس بەشی ٢، تێرتولیان، سەدەی سێیەم.

مێژووی کۆڕ، ئیفسیبیۆس، بەشی ٣٥، سەدەی سێیەم.

https://aleteia.org/2016/08/01/was-the-worlds-oldest-copy-of-the-gospel-really-found-in-an-egyptian-funerary-mask/

Why Mark 16:9-20 Belongs in the Bible

A Case Study in Westcott-Hortian Silliness