پۆکیمۆن گۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
{{Infobox video game
{{Infobox video game
| title = Pokémon Go
| title = Pokémon Go

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٠٠، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨

Pokémon Go
پەرەپێدەرNiantic
بڵاوکەرەوەNiantic
دەرھێنەرTatsuo Nomura لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھوونەرمەندDennis Hwang
ئاوازدانەرJunichi Masuda
زنجیرەPokémon
بزوێنەرUnity
سەکۆiOS, Android
بڵاوبوونەوە
چەشنAugmented reality
شێوازSingle-player, multiplayer

یاری Pokémon Go كە یارییەکی بێ بەرامبەری مۆبایلە زیرەکەکانە و پشت بە شوێنی بەکارهێنەر دەبەستێت، ڕۆژ بە ڕۆژ بەکارهێنەرانی ڕووی لە زیادبوونە و لە ئێستاشدا گەرمترین هەواڵەکان لەسەر ئەو یارییەن. ئەم یارییە کە یارییەکی ڕاستەقینەی خۆڕاییە، لەسەر بنەمای شوێنی بەکارهێنەر کاردەکات ئەمەش بۆ دۆزینەوەی ئەو دروستکراوانەی کە لە یارییەکەدا بوونیان هەیە. ئەم یارییە لەلایەن کۆمپانیای Niantic ـی ئەمریکی گەشەی پێدراوە و بۆ دروستکردنی یارییەکەش پشت بە بزوێنەری Unity بەستراوە، هەروەها لەلایەن کۆمپانیای Pokémon بڵاوکراوەتەوە.  

یارییەکە لەم مانگەدا بڵاوکرایەوە و سەرجەم بەکارهێنەران لە هەردوو سیستمی وەگەڕخەری Android و iOS دەتوانن یاری پێبکەن. ئەم یارییە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات بۆ گرتن، پێکدادان و هەروەها ڕاهێنانی دروستکراوەکانی ناو یارییەکە، کە ئەم دروستکراوانە ناونراون بە Pokémon. هەروەها یارییەکە سوود لە هەردوو تایبەتمەندی کامێرا و شوێن (GPS) ـی بەکارهێنەر دەبینێت بۆ ئەنجامدانی تەواوی تایبەتمەندییەکانی ناو یارییەکە. Pokémon Go لە بنەڕەتدا یارییەکی بێ بەرامبەر و خۆڕاییە و سەرجەم بەکارهێنەران دەتوانن دایبمەزرێنن لەسەر مۆبایلەکانیان، بەڵام لە هەمان کاتدا پشتگیری لە کڕینی ناوخۆیی دەکات بۆ یارییەکە.  

ئەم یارییە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو و زۆر خێرا توانی گەشەبکات، بەشێوەیەک کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا چەندەها تۆماری پێوانەیی شکاند و بوو بە یەکێک لەو ئەپانەی کە زۆرترین جار بەکارهێنراون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێگەی SimilarWeb چەند ئامارێکی لەسەر بەکارهێنەرانی ئەو یارییە بڵاوکردەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەپ و یارییەکانی تر، لە ئامارەکانیشدا دەردەکەوێت کە Pokémon Go لەڕووی بەکارهێنانەوە تۆماری پێوانەیی هەریەک لە فەیسبووک و سناپچات و تویتەری شکاندووە، هەروەها لە یارییەکانیشدا سەرکەوتووە بەسەر یارییەکانی Candy Crush Saga و Clash Royale و Slither.io.