فانکشن (ماتماتیک): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary |
No edit summary |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:Function |
[[پەڕگە:Function color example 3.svg|چەپ|وێنۆک]] |
||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
[[پەڕگە:Graph of example function.svg|وێنۆک|250px|چەپ|ڕوونکردنەوەی فانکشنی <math>\begin{align}&\scriptstyle f \colon [-1,1.5] \to [-1,1.5] \\ &\textstyle x \mapsto \frac{(4x^3-6x^2+1)\sqrt{x+1}}{3-x}\end{align}</math>]] |
[[پەڕگە:Graph of example function.svg|وێنۆک|250px|چەپ|ڕوونکردنەوەی فانکشنی <math>\begin{align}&\scriptstyle f \colon [-1,1.5] \to [-1,1.5] \\ &\textstyle x \mapsto \frac{(4x^3-6x^2+1)\sqrt{x+1}}{3-x}\end{align}</math>]] |
||
ھێڵی ٢٣: | ھێڵی ١٦: | ||
==بوار و مەودای فانکشن== |
==بوار و مەودای فانکشن== |
||
[[پەڕگە:Function behavior.gif|450px|چەپ|250px|ڕوونکردنەوەی گۆڕانەکانی فانکشنی [[ڕەگی nەم]]ی x |
|||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
'''[[بواری فانکشن|بوار]]''' ({{بە ئینگلیزی|domain}})ی فانکشن بریتییە لە کۆمەلە بڕەکانی دەتوانین بە فانکشنێک بدەین تا ئامانجی [[مەودا (بیرکاری)|مەودا]] بەدەست بێت. بە دەستەواژەیەکی تر، ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جوتە ڕێکخراو دیاری بکرێت، بڕەی یەکەمی جوتە ڕێکخراوەکان بواری فانکشنەکەیە و بە شێوەی Df دیاری دەکرێت. بواری فانکشن بە ڕێگای ئاشکرا و ڕێگای نائاشکرا دیاری دەکرێت، بە بەکار ھێنانی ئەو ھاوکێشە کە فانکشنەکە پێناسە دەکات. |
'''[[بواری فانکشن|بوار]]''' ({{بە ئینگلیزی|domain}})ی فانکشن بریتییە لە کۆمەلە بڕەکانی دەتوانین بە فانکشنێک بدەین تا ئامانجی [[مەودا (بیرکاری)|مەودا]] بەدەست بێت. بە دەستەواژەیەکی تر، ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جوتە ڕێکخراو دیاری بکرێت، بڕەی یەکەمی جوتە ڕێکخراوەکان بواری فانکشنەکەیە و بە شێوەی Df دیاری دەکرێت. بواری فانکشن بە ڕێگای ئاشکرا و ڕێگای نائاشکرا دیاری دەکرێت، بە بەکار ھێنانی ئەو ھاوکێشە کە فانکشنەکە پێناسە دەکات. |
||
وەک پێداچوونەوەی ١١:٢٩، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
فانکشن یان نەخشە [١] (بە ئینگلیزی: Function) یەکێک لە چەمکەکانی تیۆری کۆمەڵەکان و ھەژماری جیاکاری و تەواوکارییە. بە دەستەواژەیەکی تر، ڕێسایەکی دیاریکراوە کە ھەر بەھایەک یەک و تەنیا یەک ئەنجامی دەبێت. ھەر بەھایەکی ژمارەیی لە فانکشن بەکار ھات پێی دەوترێت دانە (Element)، ئەو بەھای فانکشن کە پێدەردەچێت پێی دەوترێت وێنە (Image). [٢] دەتوانرێت پێناسەی فانکشن بە ڕێگای جیاواز بکرێت بۆ نموونە دەشێت پێناسەی فانکشن بە شێوەی ھاوکێشەیەکی جەبری بنووسرێت.
مێژوو
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
پێناسەی فانکشن
دەتوانین پەیوەندی لە کۆمەڵەی بۆ کۆمەڵەی بە جوتەڕێکخراوەکانی ( و ) دەرببڕین کاتێک x∈X و y∈Y دەتوانین بڵێین پەیوەندییەکە بە دەبەستێتەوە (∈ دەخوێندرێتەوە دانەیە لە).
فانکشن بریتییە لە پەیوەندییەک لە کۆمەڵەی بۆ کۆمەڵەی سیفەتی بنەڕەتی تایبەتی ھەیە کە دوو دانەی و لە دا یەکسان دەبن ئەگەر بە ھۆی فانکشنەکە بە ھەمان دانەی لە بەسترابنەوە. بە واتایەکی تر ئەگەر ( و ) و ( و ) جووتە ڕێکخراوێک بێت لە کۆمەڵەی ئەو جووتەڕێکخراوانەی فانکشنەکە پێکدێنن، ئەوا دەبێت=. لەم پەیوەندییە بە دەوترێت گۆڕەکی ئازاد و بە دەوترێت گۆڕەکی پەیوەست. فانکشنی لە کۆمەڵەی بۆ کۆمەڵەی بە ھێما دەکرێت. نموونەی ۱ فانکشن نانوێنێت، لەبەر ئەوەی دانەی ۳ لە کۆمەڵەی بە دوو دانەی ( و ) لە بەستراوەتەوە. بەڵام شێوەی ۲ فانکشن دەنوێنێت. ھەر چەند دوو دانەی جیاواز لە کۆمەڵەی بە یەک دانەی دیاریکراو لە بەستراونەتەوە.
بوار و مەودای فانکشن
بوار (بە ئینگلیزی: domain)ی فانکشن بریتییە لە کۆمەلە بڕەکانی دەتوانین بە فانکشنێک بدەین تا ئامانجی مەودا بەدەست بێت. بە دەستەواژەیەکی تر، ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جوتە ڕێکخراو دیاری بکرێت، بڕەی یەکەمی جوتە ڕێکخراوەکان بواری فانکشنەکەیە و بە شێوەی Df دیاری دەکرێت. بواری فانکشن بە ڕێگای ئاشکرا و ڕێگای نائاشکرا دیاری دەکرێت، بە بەکار ھێنانی ئەو ھاوکێشە کە فانکشنەکە پێناسە دەکات.
مەودا (بە ئینگلیزی: range) بۆ ھەر فانکشنێکی وەکوو f، بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستییەکان کە بەھایەکانی فانکشنەکە دەگرێتەوە، واتا کۆمەڵەی(f(a کە a لە بواری فانکشنی f دایە. دەتوانێت مەودای فانکشنی f بە سەیرکردنی ڕوون کردنەوەکەی یا بە سەیرکردنی ئەو ھاوکێشەی پێناسەی دەکات دیاری بکرێت. مەودای فانکشنی f ھێما دەکرێ بە ranf یان Imf و بەپێی پێناسەی مەودا:
ڕوونکردنەوەی فانکشن
ڕوونکردنەوەی فانکشنی لە ھەموو خاڵەکانی پێکدێت کاتێک ھەموو بەھایەکانی بواری فانکشنەکە وەردەگرێت.
یەکسانبوونی دوو فانکشن
گریمان f:X→Y و g:Z→W دوو فانکشن بن. یەکسانبوونی f=g، وەکوو یەکسانیی کۆمەڵەکانە، کەوایە f=g ئەگەر و تەنھا ئەگەر ئەندامەکانی f و g یەکسان بن. بە دەستەواژەیەکی تر دوو فانکشن وەک f و g یەکسان دەبن ئەگەر و تەنھا ئەگەر بواری ئەم دوو فانکشنە یەکسان بن و بۆ ھەر x لە بوارەکەیان ھاوکێشەی (f(x)=g(x پاسادان بێت.
پۆلێنکردنی فانکشنەکان
فانکشنی ڕادەدار
فانکشنی ڕادەدار فانکشنێکە تەنھا گۆڕەکی xی (نەزانراو) ھەیە و بوارەکەی کۆمەڵی ژمارە ڕاستەقینەکانە.
فانکشنە سێگۆشەییەکان
فانکشنە سێگۆشەیییەکان بەو فانکشنانە دەوترێت کە ڕێساکەیان بڕێکی سێگۆشەیییە.
فانکشنی خوولی
فانکشنی ƒ: A → B خوولی یان دووبارەبووە ئەگەر، ژمارەیەکی نەگۆڕ وەک T ھەبێت کە بۆ ھەر x ھاوکێشەی پاسادان بکات. بە T دەوترێت کاتی خوولی.
فانکشنی ھێڵی بنەڕەتی (y=x)
فانکشنی ھێڵی بنەڕەتی بەو فانکشنە دەوترێت کە بوار و مەوداکەی یەکسانن و ڕێساکەی بەم شێوەیە:
f(x) = x
فانکشنی نرخی ڕەھا
ڕێسای فانکشنی نرخی ڕەھا بریتییە لە |f(x)=|x.
فانکشنی نەگۆڕ
مەودای فانکشنی نەگۆڕ، تەنھا یەک ئەندامی ھەیە. وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی نەگۆڕ ھێڵێکی ھاوبەرە لەگەڵ تەوەری Xەکان.
فانکشنی جەبری
فانکشنی ƒ: A → B گشتگرە ئەگەر بۆ ھەر ئەندامێکی y لە B، لانیکەم یەک ئەندامی x لە A ھەبێت کە ھاوکێشەی پاسادان بکات.
فانکشنی ھێڵی | فانکشنی دووجا |
---|---|
فانکشنی پچڕاو | فانکشنی سێگۆشەیی |
فانکشنێک بەردەوام دەبێت ئەگەر بێ ھەڵگرتنی قەڵەمەکەت بتوانی وێنەکەی بکێشیەوە. | (سوور), (شین) |
کردارەکان لەسەر فانکشنەکان
ئاوێتەکردنی فانکشنەکان
وا دابنێ و دوو فانکشن بن، ئەوا بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
ئەمانەش ببینە
پەراوێزەکان
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تابع»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |