ڕەگەز (مرۆڤ): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{وەرگێڕدراوی ویکیپیدیا|ویکیپیدیا=فارسی|بەستەر=https://fa.wikipedia.org/wiki/نژاد_(انسان)}}
[[پەڕگە:Karl Ernst von Baer Types Principaux des Differents Race Humaines.jpg|وێنۆک|چەپ]]
[[پەڕگە:Karl Ernst von Baer Types Principaux des Differents Race Humaines.jpg|وێنۆک|چەپ]]
'''تۆرەمە''' یان '''ڕەگەز''' بە گەورەترین [[جۆرە|جۆرەکانی]] مرۆڤ دەگوترێ. تۆرەمەکانی مرۆڤ وەکوو کۆمەڵەی حەشیمەتییەکانی گەورە پێناسە دەکرێن کە خەزێنەی ژێنییان لە یەکتر جیاوازن.
'''تۆرەمە''' یان '''ڕەگەز''' بە گەورەترین [[جۆرە|جۆرەکانی]] مرۆڤ دەگوترێ. تۆرەمەکانی مرۆڤ وەکوو کۆمەڵەی حەشیمەتییەکانی گەورە پێناسە دەکرێن کە خەزێنەی ژێنییان لە یەکتر جیاوازن.

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٤٣، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨

تۆرەمە یان ڕەگەز بە گەورەترین جۆرەکانی مرۆڤ دەگوترێ. تۆرەمەکانی مرۆڤ وەکوو کۆمەڵەی حەشیمەتییەکانی گەورە پێناسە دەکرێن کە خەزێنەی ژێنییان لە یەکتر جیاوازن. لە سەدەکانی نۆزدەھەم، تۆرەمەکانی جیھان بە پێی تایبەتمەندییە ڕەواڵەتییەکان بە چوار دەستەی گەورە سپی‌ پێست، ڕەش‌ پێست، زەرد پێست و سوور پێست دابەش دەکرد و ھەندێکی تۆرەمەی سوورپێستیان بەشێک لە تۆرمەی زەردپێست بە ھەژمار ھێناوە. ھەندێ لە مرۆڤناسان تۆرەمەی ئۆستۆرالیاییش وەکوو چوارەمین دەستە (بە ژماردنی سوورپێستان پێنجەمین دەستە) ناو بردبوو. ئەمڕۆکە ئیتر تایبەتمەندییە ڕەواڵەتییەکان وەکوو ڕەنگی پێست، داڕشتی جەستە، ڕەنگی چاو و پرچ و چییەتی پرچ بەڵگەیەکی بڕواپێکراو بۆ ناسینەوەی تۆرمە جۆراوجۆرەکان نییە، بەم ھۆیە کە ھیچکات سنوورانی دابڕاوێک کۆمەڵەکانی تۆرمەیی ناوبراو لێک جیا ناکاتەوە. پتر لەوە، سەرەڕای ھەندێ لە جیاوازیەکان، لێکچووییەکی زۆر لە نێوان تاک‌تاکی مرۆڤ بوونی ھەیە، و تاکەکانی ھەریەک لە کۆمەڵە تۆرەمەییە پۆلێنبەندیکراوەکان لە سەدەی نۆزدەھەمیش دەتوانرێت لەگەڵ یەک جیاوازیی زۆریان ھەبێ. بەڵام ھەریەک لە کۆمەڵە تۆرەمەییە ناوبراوەکان خاوەنی تایبەتمەندییەکن کە ئەم تایبەتمەندییانە زۆرتر شوێنکەوتووی دۆخگەلێکن کە لە پێوەندی لەگەڵ ژینگەدان. بۆ نموونە، ڕەنگی تۆخی پێستی ھۆزە ئەفریقاییەکان کە لەبەر چڕێتی مێلانینەکان لە پێستیان درووست بووە تا پێست لە بەرامبەری تیشکی بەتینی خۆر برگری ھەبێ. ئەم تایبەتمەندییە گیرھاتووانە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کات و دوای چەندین بەرە، بە تایبەتمەندییە بۆماوەییەکان دەگۆڕێن و بەم ڕیزبەندییە تاکەکانی کۆمەڵەیەکی تۆرمەیی ئەم تایبەتمەندی بۆماییانە لە ماوەی کاتێکی درێژخایەن لە نێو خۆیان بڵاو دەکەنەوە. سێ دابەشینی تۆرەمەیی بەرچاو لە جیھاندا ھەیە کە بریتییە لە تۆرەمەی سپی (سپی‌ پێستان)، تۆرەمەی ڕەش (ڕەش‌ پێستان) و تۆرەمەی زەرد یان (زەردپێستان).

سەرچاوەکان