حکوومەت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٤: ھێڵی ٤:




'''حکوومەت''' (لە عەرەبییەوە: ''{{نووسەی عەرەبی|حكومة}}''؛ بە واتای ''فەرمانڕەوایی'' دێتەوە<ref>فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستان لە بەرامبەر وشەی ''حکومت''‌دا وای نووسیوە: فەرمانڕەوایی، دەزگایەکی دەوڵەتی کە بەسەر وڵات یان ناوچەیەکدا فەرمان دەدا.</ref><ref name="ehmed_sebanî"/>) بە [[ڕێکخراوە]] یان بنکەیەک دەوترێ کە بەھۆیەوە یەکەی سیاسی بتوانێ [[دەسەڵات|دەسەڵاتی]] خۆی بخاتە کار و دەست بگرێ بەسەر [[سیاسەتڕێژیی گشتی|سیاسەتڕێژیی گشتیدا]] و زاڵ بێ بەسەر کردەوەی ئەندامان یان گوێڕایەڵان و بەرفەرمانانی خۆیدا.<ref>واتاکانی وشەی government (= حکوومەت) لە چەندین فەرھەنگی زمانی ئینگلیزیدا: [http://dictionary.reference.com/browse/government dictionary.reference.com]</ref><ref>[http://ku.wiktionary.org/wiki/hikûmet سەروشەی "hikûmet" لە ویکیفەرھەنگی کوردیدا]</ref> وشەکانی حکوومەت و [[دەوڵەت]] زۆر بە یەکترین نزیکن، بەڵام چەمکی حکوومەت لە حاندی دەوڵەتدا بەرھەستتر و بەرچاوترە. لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا، ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بەدی ناکرێن، بەڵام دەبینرێ کە لە دنیای ئەمڕۆدا حکوومەت جیاوازە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێ.<ref name="ehmed_sebanî">ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، بڵاوگەی زانستگای کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەکانی ١٠٩ و ١١٠</ref>
'''میری''' یان '''حکوومەت''' (لە عەرەبییەوە: ''{{نووسەی عەرەبی|حكومة}}''؛ بە واتای ''فەرمانڕەوایی'' دێتەوە<ref>فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستان لە بەرامبەر وشەی ''حکومت''‌دا وای نووسیوە: فەرمانڕەوایی، دەزگایەکی دەوڵەتی کە بەسەر وڵات یان ناوچەیەکدا فەرمان دەدا.</ref><ref name="ehmed_sebanî"/>) بە [[ڕێکخراوە]] یان بنکەیەک دەوترێ کە بەھۆیەوە یەکەی سیاسی بتوانێ [[دەسەڵات|دەسەڵاتی]] خۆی بخاتە کار و دەست بگرێ بەسەر [[سیاسەتڕێژیی گشتی|سیاسەتڕێژیی گشتیدا]] و زاڵ بێ بەسەر کردەوەی ئەندامان یان گوێڕایەڵان و بەرفەرمانانی خۆیدا.<ref>واتاکانی وشەی government (= حکوومەت) لە چەندین فەرھەنگی زمانی ئینگلیزیدا: [http://dictionary.reference.com/browse/government dictionary.reference.com]</ref><ref>[http://ku.wiktionary.org/wiki/hikûmet سەروشەی "hikûmet" لە ویکیفەرھەنگی کوردیدا]</ref> وشەکانی حکوومەت و [[دەوڵەت]] زۆر بە یەکترین نزیکن، بەڵام چەمکی حکوومەت لە حاندی دەوڵەتدا بەرھەستتر و بەرچاوترە. لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا، ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بەدی ناکرێن، بەڵام دەبینرێ کە لە دنیای ئەمڕۆدا حکوومەت جیاوازە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێ.<ref name="ehmed_sebanî">ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، بڵاوگەی زانستگای کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەکانی ١٠٩ و ١١٠</ref>


== ئەرکەکانی حکوومەت ==
== ئەرکەکانی حکوومەت ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١٦، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨


میری یان حکوومەت (لە عەرەبییەوە: حكومة؛ بە واتای فەرمانڕەوایی دێتەوە[١][٢]) بە ڕێکخراوە یان بنکەیەک دەوترێ کە بەھۆیەوە یەکەی سیاسی بتوانێ دەسەڵاتی خۆی بخاتە کار و دەست بگرێ بەسەر سیاسەتڕێژیی گشتیدا و زاڵ بێ بەسەر کردەوەی ئەندامان یان گوێڕایەڵان و بەرفەرمانانی خۆیدا.[٣][٤] وشەکانی حکوومەت و دەوڵەت زۆر بە یەکترین نزیکن، بەڵام چەمکی حکوومەت لە حاندی دەوڵەتدا بەرھەستتر و بەرچاوترە. لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا، ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بەدی ناکرێن، بەڵام دەبینرێ کە لە دنیای ئەمڕۆدا حکوومەت جیاوازە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێ.[٢]

ئەرکەکانی حکوومەت

بەگشتی، لە حکوومەتەکان چاوەڕوان دەکرێ ئەم ئەرکانە بەجێ بھێنن:

  • دانانی یاسا و پیادەکردنی،
  • پاراستنی سامانی کۆمەڵگە،
  • وە دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشکردنی باری ژیان بۆ ئەندامانی کۆمەڵگە.[٢]

جۆرەکانی حکوومەت

شێوەی حکوومەتەکان لە سەرانسەری جیھاندا کە بە ڕەنگ نیشاندار کراون. بۆ ئەوەی بزانی مەبەست لە ھەر ڕەنگێک چ شێوازێکی فەرمانڕەوایییە، لەسەر ئەم وێنەیە کلیک بکە.
  • بشێوەخوازی یان ئانارکیزم - فەلسەفەیەکی سیاسی کە دەوڵەت بە ناپێویست، پڕزیان، یان لانی کەم بە نەخوازراو دەزانێ و ھۆگری کۆمەڵگەیەکی بێدەوڵەوتە.
  • دەسەڵاتخوازی - حکوومەتگەلی دەسەڵاتخواز جەخت لەسەر دەسەڵاتی دەوڵەت لە کۆمار یان کۆمەڵگە دەکەن. دەسەڵاتخوازی سیستەمێکی سیاسییە کە تێیدا فەرمانڕەواکان بەبێ ھەڵبژاردن دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست، بەڵام زیاتر وایە کە ئەو فەرمانڕەوایانە ڕێگە بە ھەندێک لە ئازادییەکانی تاکەکەس دەدەن.
  • کۆمۆنیزم - پێکھاتەیەکی سیاسی-کۆمەڵایەتییە کە ھەوڵ بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بێدەوڵەت و بێچین دەدا کە ھەموو ئەندامانی ھاوبەش بن لە خاوەنایەتیی ساماندا.
  • پادشایی - تەنیا یەک کەس فەرمانڕەوایی دەکا کە ئەوەشی بە میرات پێ گەیشتووە و چاوەڕوان دەکرێ ئەویش بە میرات بیدا بە میراتبەرانی.
  • دیموکراسی - حکوومەت بە ھەڵبژاردن دەستنیشان دەکرێ، ھەڵبژاردنێک کە زۆرینەی خەڵک بۆیان ھەبێ بەشداریی تێدا بکەن.
  • کۆماری دەستووری - حکوومەتێک کە بە دەنگی لانی کەم چەند بەشێک لە ئاپۆرەوە ھەڵبژێردرابێ و ھێز و تواناشی بەھۆی قانوون یان دەستوورەوە سنوودار کرابێتەوە.
  • دیکتاتۆری - حکوومەتی تاکەکەسێک کە زۆری بەسەر ھەموو وڵاتدا دەشکێ. دیکتاتۆر کە فەرمانی گرت بە دەستەوە، ئیتر بەری نادا و بە زەبر و زۆر لە دەستی خۆیدا ڕای دەگرێ.
  • ئۆلیگارشی - گرۆ یان تاقمێکی بچووک ھەوساری حکوومەتیان بە دەستەوەیە.
  • دینسالاری - پێشەوا ئایینییەکان حکوومەت دەکەن.

وتارە پێوەندیدارەکان

سەرچاوەکان

  1. ^ فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستان لە بەرامبەر وشەی حکومت‌دا وای نووسیوە: فەرمانڕەوایی، دەزگایەکی دەوڵەتی کە بەسەر وڵات یان ناوچەیەکدا فەرمان دەدا.
  2. ^ ئ ا ب ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، بڵاوگەی زانستگای کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەکانی ١٠٩ و ١١٠
  3. ^ واتاکانی وشەی government (= حکوومەت) لە چەندین فەرھەنگی زمانی ئینگلیزیدا: dictionary.reference.com
  4. ^ سەروشەی "hikûmet" لە ویکیفەرھەنگی کوردیدا