گورچیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.1)
ھێڵی ٢٠: ھێڵی ٢٠:
{{کۆئەندام و ئەندامەکانی مرۆڤ}}
{{کۆئەندام و ئەندامەکانی مرۆڤ}}
[[پۆل:کۆئەندامی کوێرەڕژێنە]]
[[پۆل:کۆئەندامی کوێرەڕژێنە]]
[[پۆل:کۆئەندامی میز]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٤٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨

گورچیلە ژمارەی ٢

گورچیلە (ئینگلیزی: Kidney) ئەو ئەندامەیە کە دەکەوێتە ناو سکەکەلێنەوە.

گورچیلە یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، ھەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی ٤ ئینج و نیو درێژە و قورساییەکەشی نزیکەی ١٤٠ گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون. ھۆکاری زەردی میزی مرۆڤ بەھۆی ماددەی بیلرۆبینەوەیە (بەرھەمی تێکشکانی ھیمۆگلۆبینی خوێن).

١- ھەریەکە لە گورچیلەکان زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی پاڵاوتنیان تیادایە. لیمفەگرێکان پاڵێوەری زۆر بچوکن کە لەتوانایاندایە خوێن بپاڵێون و ماددە زیانبەخشەکانیش لە خوێن لابدات.

٢- ھەرچەندە کێشی گورچیلەکان ٠،٥% ی ھەموو لاشەی مرۆڤ پێکدەھێنێت بەڵام بە بەراورد بە ئەندامەکانی تری لاشە خوێنێکی زۆری پێدەگات، نزیکەی ٢٥% ی ئەو خوێنەی کە لەلایەن دڵەوە دەھاوێژرێت دەڕوات بۆ گورچیلەکان.

٣- ڕۆژانە گورچیلەکان ١٠٠٠-٢٠٠٠ میللیلیتر میز دەپاڵێون و دروستدەکەنو ڕۆژانە بە گشتی نزیکەی لیتر و نیوێک میز دەردەھاوێژرێت لەلایەن ھەر مرۆڤێکەوە. ڕۆژانە گورچیلەکان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون.

٤- ھەموو خولەکێک گورچیلەکان نزیکەی ١،٣ لیتر لە خوێن پاک دەکەنەوە، کە ئەوەش نزیکە لە ھەمان بڕی میزی دروستبوو لەلایەن گورچیلەکانەوە لە ڕۆژێکدا واتە زۆربەی ماددە پاڵێوراوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ناو لەش. ٥- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست باوترین ھۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، ھەربۆیە باشترە ئاوی گەرمی زۆر بخۆیتەوە بەڵام دڵنیا ببەرەوە لە خاوێنی و پاڵاوتنی. بڕی ئاوی پێویست بۆ پیاوان ڕۆژانە بەگشتی ٣،٧ لیترە و بۆ ژنانیش ٢،٧ لیترە.


سەرچاوەکان

ئه‌م زانیاریانه‌ت له‌سه‌ر گورچیله‌ زانیوه‌؟