جوولەکایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئینگلیزی
ب Calak پەڕەی ئایینی یەھوودییەتی گواستەوە بۆ جوولەکایەتی: وتووێژ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٢٩، ١٤ی ئایاری ٢٠١٨

  ئەم وتارە سەبارەت بە ئایینی جوولەکە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جوولەکە (ڕوونکردنەوە).

یەھوودییەت یان ئایینی جوولەکە (ئینگلیزی: Judaism، بەعەرەبی: الیھودیة، لە وشەی Iudaismus ی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmos ی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەھوداھـ) ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، یەھوودییەت لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. یەھوودییەتی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە. [١]. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنھا تەوراتی نووسراو درووستە.

مێژووی یەھوودییەت

سەردەمی مووسا

بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن. دەگەنە بیابانی سینا و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.

سەردەمی داوود و سولەیمان

لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جووەلەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.

سەرچاوەکان

  1. ^ ماڵپەری torah.org