چارڵی چاپلن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی باخان نامیق (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی [[User:Abdurhamn ahmad|Abdurhamn ahm...
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٨: ھێڵی ٨:
| ڕێکەوتی مردن =[[١٩٧٧]]ز
| ڕێکەوتی مردن =[[١٩٧٧]]ز
| شوێنی مردن =[[سویسرا]]
| شوێنی مردن =[[سویسرا]]
| ھۆکاری مردن =
| ھۆکاری مردن =[[سەکتەی مێشک]]
| شوێنی دۆزینەوەی تەرم =
| شوێنی دۆزینەوەی تەرم =
| شوێنی گۆڕ =
| شوێنی گۆڕ =

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٥٢، ٣ی ئایاری ٢٠١٨

چارڵی چاپلن
Charlie Chaplin

لەدایکبوون١٨٨٩ز
مەرگ١٩٧٧ز
ھۆکاری مەرگسەکتەی مێشک
نەتەوەئینگلیز
پیشەئەکتەر، ئاوازدانەر، دەرھێنەر
چالاکبوون۱٨۹۹ز١٩٧٦
ئایینجوولەکە
مناڵ(ەکان)١١ منداڵ
واژوو

چارلز ئێسپێنسێر چاپلین (بە ئینگلیزی: Charlie Chaplin) (١٨٨٩-١٩٧٧) بەناوبانگ بە چارلی چاپلین. ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرھێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە، کە بە زۆری ناوبانگی بەھۆی فیلمە بێدەنگەکانیەوە دەرکرد.[١] پێش کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم بەناوبانگترین ئەستێرەی جیھانی بوو لە فیلمدا.

ژیانی

چارڵی چاپلن لە ١٦ ئاپریلی ١٨٨٩ لە وال وێرتی لەندەن لە بنەماڵەیێکی جولەکە لە دایک بوو. باوکی چارلز و دایکی ھاناھیل ھەر دووکیان لە جیھانی مۆسیقا کاریان ئەکرد. ھێشتا ماوەیێکی زۆر لە لەدایک بوونی چارلی تێپەڕ نەبووکە چارلز و ھانا لە یەک جیا بوونەوە و ھانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێکی دژواریان تێ ئەپەڕاند لە بەر ئەوەی دایکی نەیتوانی بە ئاسانی بژیوی ژیانیان دابین بکات. لەبەر ئەمە چارلی بچکۆلانەو و برای گەورەتری سیدنی بۆ کار کردن، ماڵیان بەجێ ھێشت و لە ڕیکخراوەیێکی ھونەری بەرھەم ھێنانی فیلم وەک پادو دامەزران. ھەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. کاتێ چارلی ١٢ ساڵان بوو باوکی کە پیاوێکی ھەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد. چارلی دایکێکی سەلامەتیشی نەبوو. دایکی چارلیش تووشی نەخۆشینی ڕەوانی بوو و لە ناکاو لە نەخۆشخانەی ڕەوانی «کین ھیل» لە ساڵی ١٩٢٨ کۆچی دوایی کرد.

وێنەیەکی چارڵی چاپلن کە لە ئەمریکا گرتوویەتی بە گەنجی

چارلی لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆک ھۆڵمز» لە ڕۆڵی کوڕی ڕۆژنامە نووسێکا باش دەرکەوت و ئەو لە لایەن دەرھێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاچیەکانی بە دەس ھێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێکی کۆمێدی بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» بە خۆی دابین کرد. ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لە گەڵ کۆمپانی «یونایتێد ئارتیست» لە ھالیوود گریبەست ببەسێ. ئەو لە گەڵ لیتا ئەکتەری ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی ١٩٢٧ بە دواوە، فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرھەم ھێنا. لە ڕاستی دا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەھا بە توانادەروونیەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی ئەبینی کە ھەموو جوڵەکانی ھەزاران مانای لەخۆ دەگرت.

چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی دیکتاتۆری گەورە بەرھەم ھێنا. ھێنانەگۆڕی باسی شەڕی جیھانی دووەم و یاریی بەھێزی چارلی لە ڕۆڵی ئەدۆلف ھیتلەر، ڕەزامەندی گشت رەخنەگرەکانی لەم فیلمەدا بە دەست ھێنا.3

چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٢ لەگەڵ ئونا ئونیل ئەکتەر و گۆرانیبێژی ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا. لە ئەو کاتە چارلی چاپلین ٥٣ ساڵ و ئونا ئونیل ١٧ ساڵی بوو ھەڵبەت چارلی چاپلین‌پێش لەمە، چەند کەڕەتێکی تریش ژنی ھێنا بوو، بەڵام چونکە ھاوسەر گیرییەکانی ڕەسمی نەبوون، ناکرێت بخرێنە لیستی ژنھێنانەکانی. ئونا ئەوینداری چارلی بوو و جیاوازی تەمنیان لای گرینگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی ھەشت منداڵ. لە نێوان ئەم منداڵانە «ژۆراڵدین چاپلین» کچی جوان وھونەرمەندیان چوو بۆ ناو کۆمەڵی سینەما و بوو بە ئەکتەر.

وردە وردە چاپلین بوو بە خۆشەویست ترین ھونەرمەندی مێژووی سینەما و بەرھەم ھێنەری کارەکانیشی بە ئەستۆ گرت. بەڵام لە دوایی دا بە بۆنی ئەوەی کە مافیای ئەمریکا چارلی وەکوو زۆریەک لە ھونەرمەندانی سەربەخۆی ھۆلیوود (بە تاوانی کۆمۆنیست بوون) لە کۆمەڵی ئەکتەری لابرد، چارلی بەرەو ئەوروپا ڕۆشت و ھاوکات لە گەڵ بە جێ ھێشتنی ھۆلیوود گەڕانەوەی ئەو بۆ ئەمریکا بەرگیری لێ کرا. بەم شێوەیە پەراوێزی یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرەکان بەسترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی لە بێ ناوی بە سەر برد. چارلی لە دوای بە جێ ھێشتنی ئەمریکا لە ساڵی١٩٥٢ ڕۆیشت بۆ لەندەن و دواتر سویسرای بۆ ژیان ھەڵبژارد لەوێ لە گەڵ ژن و منداڵەکانی نیشتەجێ بوو.4

چارلی دواتر لە چواری مارسی ١٩٧٥ لە لایەن شاژنی بەریتانیا نیشانی سێر و شوالیە ی پێ بەخشرا و ھەروەھا لە لایەن ھۆلیوود بە بۆ پێ بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەمریکا بانگێشکرا.

چارلی چاپلین لە کریسمەسی ١٩٧٧، بە بۆنەی نەخۆشی دیابێت لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا، لە ژیان ماڵ ئاوایی کرد. ژن و منداڵی ئەو مەراسیمێکی شکۆداریان بۆ کۆچی چارلی بە رێوە برد و چارلی لە گۆڕستانی «کرۆسێر سەرووی» سویسرا نێژرا.

دوای مردنی چارلی

گۆڕی چارڵی چاپلن لە سویسرا

دوو مانگ لە دوای ناشتنی چارلی لە سێی مارس ١٩٧٨ز، تەرمی چارلی لە گۆڕستان دزرا. دزەکان لە بەرامبەر دانەوەی تەرمی چارلی داوای پارەیەکی زۆریان لە بنەماڵەی داوادەکرد، بەڵام لە لایەن پۆلیس دەستگیر کران و پۆلیسی سویسرا تەرمی چارلی چاپلنیان لە دەریاچەی ژنێو دۆ‌زییەوە و جارێکی تر لە مەراسیمێکی پڕشکۆ بە خاک نێژرا. ئونا ھاوسەری چارلی پاش مردنی چارلی رووی کردە مەشروب خواردن و لە ساڵی ١٩٩١ بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەوە کۆچی دوایی کرد.

لەپاش نزیکەی ١٥ سال بەسەر کۆچی چارلی لە ساڵی ١٩٩٢ فیلمێک بە ناوی چاپلین کە لە ژیانی ئەو گیرابوو، ھاتە بەر‌ھەم کە «ڕیچارد ئاتێنبێرگ» بەرھەم ھێنەری فیلمەکە بوو، وەھاوکات ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری بە دەست ھێنا. «ژۆراڵدین» کچی چارلی لەم فیلمە ڕۆڵی دایەگەوەی واتە دایکی چارلی چاپلینی دەگێرا. بەم شێوەیە ژیانی چارلی چاپلین ڕۆیشت بەرەو پەردەی سینەما و کاریگەری کرد لە سەر ھەمووان.

چارلی جگە لەو کورتە فیلمە بێدەنگاینەی کە ھەموو جیھانی بەخۆ سەرسامکردوە نامەیەکی بۆ کچەکەی بە میرات جێھێشتووە، کە ڕەنگ بێت بۆ ئەوەی چارلی بناسین پێویستە ئەم نامەیە بخوێنیەوە. شتێک زۆر جێگەی سەرسوڕمانە ئەویش ئەوەیە کە ئەدۆلف ھیتلەر و چارڵی چاپلن لە یەک ساڵ و مانگ و ھەفتەدا لەدایکبوون تەنھا ٤ رۆژ جیاوازیانە بەڵام یەکەمیان ملیۆنەھا خەڵکی چارە ڕەش کردوو و دووەمیان خەڵکی ھەموو جیھانی بەھۆی کردەوەکنای دەخستە پێکەنین.

پەیکەرەکانیچارلی چاپلن لە جیهاندا، کە دەکەونە (لە چەپەوە بۆ ڕاست) ١. سلۆڤاکیا; ٢. پۆڵەندا; ٣. واتەرڤیل, ئیرلەند; ٤. لەندەن, شانشینی یەکگرتوو; ٥. حەیدەرئاباد, ھیندستان; ٦. ئالاسیۆ, ئیتالیا; ٧. بەرشەلۆنا, ئیسپانیا; ٨. سویسرا

سەرچاوەکان

  1. ^ Obituary Variety Obituaries, 28 December 1977.

٣ و ٤: https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/%DA%86%D8%A7%D8%B1%D9%84%DB%8C-%DA%86%D8%A7%D9%BE%D9%84%D9%86-%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%B1-%D9%84%DB%95-%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86/