ئەکادیمیای کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاک کردنی هەڵەی ڕێزمانییەکان، چاکردنی نووسینە عەرەبییەکان
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''ئەکادیمیای کوردی''' کۆڕێکە کە [[حکوومەتی ھەرێمی کوردستان]] دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە [[زمانی کوردی]] و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنیەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی. بارەگای ئەکادیمیا لە شاری [[ھەولێر]]ە.
'''ئەکادیمیای کوردی''' (پێشتر ناوی کۆڕی زانیاری کورد بووە) کۆڕێکە کە [[حکوومەتی ھەرێمی کوردستان]] دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە [[زمانی کوردی]] و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنیەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی. بارەگای ئەکادیمیا لە شاری [[ھەولێر]]ە.


ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی '''[[کۆڕی زانیاری کورد]]'''ە، کە لە [[بەغدا]] لە ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بە پێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی '''کۆڕی زانیاری کوردستان''' دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣/١١/٢٠٠٠، [[شەفیق قەزاز]] وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا داوا لە [[شەفیق قەزاز]] و [[کەمال فوئاد]] کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە '''ئەکادیمیای کوردی'''. <ref>http://www.kurdish-academy.com/دەربارە</ref>
ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی '''[[کۆڕی زانیاری کورد]]'''ە، کە لە [[بەغدا]] لە ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بە پێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی '''کۆڕی زانیاری کوردستان''' دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣/١١/٢٠٠٠، [[شەفیق قەزاز]] وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا داوا لە [[شەفیق قەزاز]] و [[کەمال فوئاد]] کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە '''ئەکادیمیای کوردی'''. <ref>http://www.kurdish-academy.com/دەربارە</ref>

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٢٥، ١ی ئایاری ٢٠١٨

ئەکادیمیای کوردی (پێشتر ناوی کۆڕی زانیاری کورد بووە) کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنیەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی. بارەگای ئەکادیمیا لە شاری ھەولێرە.

ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بە پێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی کۆڕی زانیاری کوردستان دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣/١١/٢٠٠٠، شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا داوا لە شەفیق قەزاز و کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە ئەکادیمیای کوردی. [١]

پێکھاتەی ئەکادیمیا

ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە ١٥ ئەندامی کارا و ١١ ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و ١٥ ئەندامی یاریدەدەر.

لیژنەکانی ئەکادیمیا

بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروستکردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:

  • لیژنەی زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا.
  • لیژنەی فەرھەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری شێوەزارە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا فەرھەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی ـ سۆرانی) بڵاو کراونەتەوە، جگە لە بڵاو کردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
  • لیژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەر لەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی.
  • لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣، (٢٦) ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاوکراوەتەوە.
  • لیژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگارفیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
  • لیژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاو کردنەوە و بە چاپ گەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی یاسای ئەکادیمیا ئاماژەیان پێکراوە.
  • لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانیەوە.
  • لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.

پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستان

یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.

== ئەندامانی خولی سێیەمی ئەکادیمیا، کە لە رۆژی 20/9/2015 لە ھەڵبژاردنێکی نھێنییدا بەمشێوەیە ھەڵبژێردران:

1- عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی - سەرۆک

2- نەجاتی عەبدولڵا - جێگری سەرۆک

3- عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ - ئەندامی کارا

4- موحسین محەمەد حوسێن - ئەندامی کارا

5- جەمال عەبدول - ئەندامی کارا

6- وریا عومەر ئەمین - ئەندامی کارا

7- محەمەد عەلی قەرەداغی - ئەندامی کارا

8- فارووق عومەر سدیق - ئەندامی کارا

9- عەبدولڕەحمان مزووری - ئەندامی کارا

سەرچاوەکان