سێگۆشە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٦١: ھێڵی ٦١:


لێرەدا <math>p=\frac{a+b+c}{2}</math>، نیوەی چێوەی سێگۆشەیە. ئەم ھاوکێشە بە [[ھاوکێشەی ھێرۆن]] دەناسرێت.
لێرەدا <math>p=\frac{a+b+c}{2}</math>، نیوەی چێوەی سێگۆشەیە. ئەم ھاوکێشە بە [[ھاوکێشەی ھێرۆن]] دەناسرێت.
== ئەمانەش ببینە ==
* [[سێگۆشەی وەستاو]]
* [[سێگۆشەی ڕێک]]
* [[سێگۆشەی دوولایەکسان]]
* [[لەتکەری گۆشە]]
* [[تەوەری پارچەڕاستەھێڵ]]

== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==
*{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر = https://fa.wikipedia.org/wiki/مثلث|سەردێڕ =مثلث|زمان = فارسی|سەردان = ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨}}
*{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر = https://fa.wikipedia.org/wiki/مثلث|سەردێڕ =مثلث|زمان = فارسی|سەردان = ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٠٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨

سێگۆشە

سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیی‌یەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC .

جۆرەکانی سێگۆشە

بە گوێرەی درێژیی لاکان

دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:

  1. لە سێگۆشەی لایەکسانـدا گشت لاکان درێژییان یەکسانە. سێگۆشەی لایەکسان چەندگۆشەیەکی ڕێکە کە ھەر یەک لە گۆشەکانی ٦٠ پلەیە.
  2. لە سێگۆشەی دوولایەکسانـدا دوو لا درێژییان یەکسانە. دوو گۆشەی بەرانبەری لا یەکسانەکانیش یەکسانن.
  3. لە سێگۆشەی لانایەکسانـدا گشت لاکان و گۆشە ناوەکییەکان نایەکسانن.
Equilateral Triangle Isosceles triangle Scalene triangle
لایەکسان (ڕێک)دوولایەکسانلانایەکسان (جیالا)

بە گوێرەی ئەندازەی گۆشە ناوەکییەکان

بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:

  1. گۆشەوەستاو: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی ٩٠ پلە بێ.
  2. گۆشەکراوە: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی گەورەتر لە ٩٠ پلە بێ.
  3. گۆشەتیژ: ئەوەیە کە گشت گۆشەکانی بچووکتر لە ٩٠ پلە بن.
Right triangle Obtuse triangle Acute triangle
وەستاو (ڕاست)کراوەتیژ
 
 لار

چێوەی سێگۆشە

چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی.

واتە: ؛

P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.

ڕووبەری سێگۆشە

ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.

ھەژمارکردنی ڕووبەری سێگۆشە بەبێ زانینی بەرزیی سێگۆشە

گریمان a و b و c لاکانی ھەر چەشنە سێگۆشەیەک (سێگۆشەی وەستاو - دوولایەکسان - جیالا) بن ڕووبەری سێگۆشە بەم شێوەیە:

لێرەدا ، نیوەی چێوەی سێگۆشەیە. ئەم ھاوکێشە بە ھاوکێشەی ھێرۆن دەناسرێت.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان