سوێد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.5)
No edit summary
ھێڵی ٥٧٤: ھێڵی ٥٧٤:
[[پۆل:دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان]]
[[پۆل:دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان]]
[[پۆل:وڵاتەکانی ئەورووپا]]
[[پۆل:وڵاتەکانی ئەورووپا]]
[[پۆل:دیموکراسیی ئازاد]]
[[پۆل:ئەورووپای باکووری]]
[[پۆل:ئەورووپای باکووری]]
[[پۆل:شارەکانی سوید]]
[[پۆل:شارەکانی سوید]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٠٦، ١ی ئازاری ٢٠١٨

شانشینی سوێد
پایتەختستۆکھۆڵم
پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٥٩
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان سوێدی
گرووپە ڕەگەزییەکان  سوێدی،
دەوڵەت یەکەی کۆماری، پەرلەمانی دیموکراسی، دەستووری پاشایی
ڕووبەر
 -  ٤٤٩٩٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٧)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ١٠٬٥٥١٬٧٠٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو کرۆنی سوێدی (SEK)
ناوچەی کاتی CET بە پێی کاتی ئەوروۆای ناوەڕاست (UTCUTC +1)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .se

سوێد[١] (بەسوێدی: Sverige) بەفەرمی شانشینی سوێد (بەسوێدی: Konungariket Sverige سەبارەت بەم پەڕگەیە Sv-Konungariket Sverige.ogg ) یەکێکە لە وڵاتەکانی ئەسکەندەنافیا کە کەوتۆتە باکوری ئەوڕوپا. سوێد سنوری وشکانی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە نەرویژ لە ڕۆژ ئاوا و فنلەندا لە باکوری ڕۆژھەڵاتی. وە سنوری ئاوی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە دانماڕک و ئەڵمانیا و پۆڵەندا لە باشور و ئیستۆنیا و لاتیڤیا و لیتوانیا و ڕەسییا لە ڕۆژھەڵات. سوێد و دانماڕک بەیەکەوە بەستراونەتەوە لە ڕێگای پردەھۆینی ئۆریسەند.

سوێد سێ یەم گەورەترین  ووڵاتە لە یەکێتی ئەوڕوپا لەڕووی ڕووبەرەوە (٤٥٠٬٢٩٥ کم٢) ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی  ٩٫٤ میلیۆن دەبێت.[٢] سوێد ژمارەی دانیشتوانی کەمە کە لە ھەر کیلۆمەترێکی چوارگۆشە ٢١ کەس دەبێت (٥٣ کەس بۆ یەک میلی چوارگۆشە)، ئەم ژمارەیەی دانیشتوانیش لەبەشی باشوری وڵاتەکە چڕ بونەتەوە. نزیکەی  ٨٥ ٪ ی دانیشتوان لە شارەکانن، وەچاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێژەیە بەرزبێتەوە وەک بەشێک لەکرداری بەشارنشین بوون.[٣] ستۆکھۆڵم پایتەختی سوێدە وە گەورەترین شاری وڵاتە (ژمارەی دانیشتوانی ١٫٣ میلیۆن کەسە لە ناوچەی پایتەخت وە ٢ میلیۆن لەناوچەی شارە گەورەکانی تر).[٤]

سوێد وەک وڵاتێکی یەکگرتوو بەدیارکەوت لەسەدەکانی ناوەڕاست. وە لە سەدەی ھەڤدەھەم، ڕووبەری وڵاتەکە بەرفراوان بوو وەک ئیمپراتۆریەتی سوێد.  لەگەشەسەندن بەردەوام بوو تاوەکو بوو بە بەھێزترین ھێزی باکوری ئەوڕوپا لەسەدەکانی ھەڤدەھەم و ھەژدەھەم. تا دواھەمین جەنگ کە تێیدا سەرکەوت جەنگی ساڵی ١٨١٤، کاتێک سوێد نەرویژی ملکەچی خۆی کرد بە توانای ھێزی سەربازی تاوەکو ساڵی ١٩٠٥. لەدوای ئەم جەنگەوە  سوێد ھەمیشە وەک بێ لایەن دەردەکەوێت لەکاتی جەنگەکاندا.[٥]

سوێد پەیڕەوی ڕژێمێکی پاشایەتی پەڕلەمانی دەستوری دەکات بە ئابوریەکی بەھێز. کە ھەمیشە پێگەی یەکەم  بەدەست دێنێت لە جیھان دا لە توانستی ئابوری، وە لە پێگەی ھەفتەمە لە نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدانی مرۆیی. سوێد ئەندامە لە یەکێتی ئەوڕوپا لە ڕێکەوتی ١ یەنایەری ١٩٩٥، وە ھەروەھا ئەندامە لە ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەسەندنی ئابوری.

بنچینەی ناونانی

ناوی "سوێد" ی نوێ داتاشراوە لە"Sweoðeod"، کە لە زمانی ئینگلیزی کۆن خۆی خزاندوە بە مانای "نەتەوەی سوێدی " دێت؛ ڕەگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی "Svíþjóð" لە زمانی نەوڕەسی کۆن دا، زمانی خەڵکی نەرویژ.

ناوی "Sweden" یان ھاشێوەکانی بەکاردێت لە زۆربەی زمانە نوێ یەکان، تەنھا خەڵکانی دانماڕکی و نەرویژی نەبێت کە ھەروەک سوێدیەکان دەڵێن "Sverige". لەگەڵ ھەندێ لە باری تایبەت لە زمانەکان ، وەک فنلەندیەکان وشەی "Ruotsi"  و ئەستۆنیەکان "Rootsi" بەکاردێنن وە ئەم ناوانەش ڕیشە کێشی ناوی "Rus" ە کە نەتەوەیەک بونە لە کەناراوەکانی سوێد ژیاون لەکاتێکی زۆر لە مەوبەر، وە ئەم ناوەش پەیوەندی بە ڕوسەکانەوە نیە کە ھاوشێوەی "ڕوس" دەردەچێت.

جگە لەمە بۆچونەکان یەک نین لەسەر ئەوەی وشەکانی  "Swedes" و "Sweden" ھاوڕیشەن لە یەک زمان دا لە دەربڕینی  "Swihoniz" ی زمانی ئەڵمانی کۆن، کە بەواتای "پاشای تاک "دێت[٦] وە ئاماژەیەکە بۆ خێڵێکی ئەڵمانی.

بەڵام ناونانە کوردیەکەی ئێستای سوێد لە سەرزاری خەڵکیەوە وەرگیراوە ئەمیش بەھۆی چاڵاک نەبونی ئەکادیمیای کوردی.

مێژوو

پێش مێژوو

مێژووی سوێد لە ماوەی پێش مێژوو لە ١٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینەوە دەست پێدەکات. لەکۆتایی چاخی بەردینەوە لەکاتی ھەبونی  چادری ڕاوکەرانی مامزی کێویەوە لە کۆتا باشوری سوێدەوە، ئەم ماوەیە دیاری دەکرێت بە بونی چادرگای ڕاوکەران کە چەکی سادەی بەردینیان بەکار ھێناوە.

سوێدیەکان لە ٤٠٠٠ پ. ز کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵیان زانیوە، جگە لەدروستکردنی کێڵ بۆ سەر گۆڕەکان وگڵکاری و نەخشەکاری کە ھەموو ئەمانە لە کیشوەری ئەوڕوپاوە ھاتوە. زیاتر دوو لەسەر سێی خاکی باشوری سوێد بۆ کشتوکاڵ گونجاوە، جگە لەوەی لە چاخی بڕۆنزی لەباکوری سوێد ئاژەڵ داری و جامبازی کراوە، وە زۆرینەی ڕۆشەنبیری سوێدی لە دانماڕکەوە ھاتوە بەھۆی ھێنانی بڕۆنزەوە چونکە ئەوکات نەزانراوە کە لە خاکی سوێد مس و بڕۆنز ھەیە.

وڵاتانی باکوری ئەوڕوپا لە چاخی بڕۆنزی زۆر بە سادەیی ژییاون، ھەرخێزانەو بە تەنھا لە دارستانێک لەخانوێکی دارینی بچوک دا ژیاون تاوەکو نەکەونە بەرچاوی ڕۆمانیەکان و مڵکەچ بوونیان بە دانانی باج و سەرانە. لەپاشان چاخی ئاسنی ھات کە درێژەی کێشا تاوەکو  سەرھەڵدانی چاخی بیناسازی بەردینی و ئایینی لەسەدەی دوانزەھەمی زایینی. گەلێک لە زانایان ئەم ماوەیە وەک مێژوویێکی تۆمارنەکراو ھەژماری دەکەن.

لە ھۆکارەکانی درەنگ گەیشتنی شارستانی بە باکور کەش و ھەوای ساردی ناوچەکەبوو، کە ئەسکەندەنافیەکان لەسەریان پێویست بوو  ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیان لەژوورەوە بپارێزن لە ترسی سەرمای زستان و بەکارھێنانی ڕیخ و پاشماوەی ئاژەڵەکان بۆ سوتان و ھەڵسونیان لە خانوەکانیان تا گەرم بێتەوە، جگە لە سەختی پەیداکردنی خۆراک لە وەرزی بەفردا. وە سەرنەکەوتنی سەربازانی ڕۆمان لەکاتی پەڕینەوەیان لە ڕووباری ڕاین بۆ ئەڵپ ھەوڵەکەیان شکستی ھێنا، بەھۆی بەرەنگاربونەوەی ھۆزە گێرمەنیەکان بەسەرکردایەتی "فاروس" لە "جەنگی دارستانی تویتوبورگ".

لەسەدەی دوەمی زایینی، زۆرینەی زەویە کشتوکاڵیەکانی سوێد دابەش کران ئەمیش بەھۆی ئەو دیوارە تەپۆڵکیانە بوو کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئالیک و خۆراکی ئاژەڵەکانیان دروستیان کردبوو، ئەم دابەش کاریە پەرەی سەند تا ھاتنی سەربازانی ڕۆمانی و دەست بەسەرداگرتنی دەریای باڵتیک و زەویەکانی باکور.

ناوی سوێد لە پەرتوکی مێژووی گێرمانیادا ھاتوە کە مێژوونووس "تاسیتس"لەساڵی ٩٨ ی زایینی نوسیویەتی، کە خێڵی (Suiones) ی سوێدی بە ئازا ناوزەند کردوە،((نەک بەتەنھا چەک و پیاوەکانیان، بەڵکو بە کەشتیە بەھێزەکانیشیانەوە))، ئەوپاشایانەی فەرمانڕەوایی ئەو خێڵانەیان کردوە ناناسرێن، ھەندێک لە میتۆلۆژیانی باکور وەک زنجیرە پاشایەکی ئەفسانەیی باسیان دەکەن، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەکای کۆتایی پێش زایین. بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە سوێدیەکان کەھەندێ لە شوێنەوارو پاشماوەی کۆنیان لە باشور دۆزیوەتەوە تێبینی ئەوەیان کردوە کە بە ڕێنوسی "نۆردی"لەسەریان نوسراوە ناوی گەلێک لە ھۆز وخێڵەکانیان دۆزیوەتەوە.

لەسەدەی شەشەمی زایینیەوە،"یوردانس"ی مێژوونوس ئاماژەی بە دوو ناو داوە ئەوانیش "Suehans" و "Suetidi" ن، کە لە ئەسکەندەنافیای کۆن ژیاون، ھەریەک لەو دوو ناوە ئاماژەن بۆ ھۆزی "Suehans" کە بە ئازایەتی و ئەسپی چاک و بوێری ناسراون. "سنۆڕی سترڵسۆن" دەڵێت پاشای سوێد "ئەدلیس"خاوەنی باشترین ئەسپ بوە لەسەردەمی خۆی، وە ھۆزی "Suehans" پێستی ڕێویان بۆ ھێناوە لە بازاری ڕەشی ڕۆمانیەکان، ھەروەھا "یوردانس"دەڵێت "Suetidi"ەکان لە درێژترین و گەورەترین پیاوانی جیھان بوون کە لەگەڵ دانماڕکیەکان یەک ڕەگەزیان ھەبوەو وەک یەک باڵابەرزن.

یەکێک لە ئەفسانە ئەسکەندەنافیە کۆنەکان دەڵێت، کۆمەڵەیەک لە "گۆتیەکان"کە ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری "گۆتڵاند"لەسەدەی دووەمی زایینەوە لەدەریای بالتیک پەڕیونەتەوە بۆ  "ئەسکیتیا"کە کازاخستان و باکوری ڕەسیا و ئۆکراینا و ئازەربێجان و کوردستان و بولگاریای ئەمڕۆ دەگرێتەوە، کە شوێنەوارەکانیان لەم ناوچەیە بە جێ ھێشتوە، پاشان ئەم گۆتیانە بوونەتە دوو بەش، گۆتیە ڕۆژھەڵاتیەکان و گۆتیە ڕۆژئاواییەکان، ڕۆژھەڵاتیەکان لەگەڵ کاردۆخیەکان تێکەڵ دەبن و لە شاخەکانی زاگرۆس نیشتەجێ دەبن، ڕۆژئاواییەکان دێن لە ناوچەی "ئێبیریا"نیشتەجێ دەبن و ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی دادەمەزرێنن.[٧]

ڤیکینگ و چەرخەکانی ناوەڕاست

چەرخی ڤیکینگ لە نێوان سەدەکانی ھەشتەم و یازدەھەم دا بووە، وا دادەنرێت کە سوێدیەکان لەم ماوەیە گەشەیان سەندوە و بەرەو ڕۆژھەڵات و باشور پەلیان ھاوێشتوە، ئەوەی بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشتوون ڤیکینگیەکان بوون وە ئەوانەی بەرەو باشور ڕۆیشتوون گۆتیەکان(گۆتڵاند) بوون،

Gamla Uppsala، ئۆپساڵای کۆن، ئەم شوێنە گرنگیەکی ئایینی و ڕامیاری گەورەی ھەیە لە مێژووی سوێد.

شوێنەواری سەرکێشیەکانی ڤیکینگەکان لەگەشتەکەیان دا بەرەو باشور دۆزراوەتەوە لەسەر چەند بەردێک لە یۆنان و فەڕەنسا و لە کەناراوەکانی قەزوین و باکوری کوردستان، کەبە ڕێنوسی ئەسکەندەنافی دۆزراوەتەوە، لەسەدەی ھەڤدەھەم شانشینی ئەسکەندەنافیا چەند گەریدەیەک دەنێرێت بۆ ڵێکۆڵینەوە لەم بابەتە، ئەم گەریدانە چەندین بەردنوسیان چنگ دەکەوێت کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دۆزرابونەوە، بەڵام کەشتیەکە لەلایەن عوسمانیەکانەوە تێک دەشکێنرێت لەدەریای قەزوین بەسەرجەم سەرنشینانەوە.

شانشینی سوێد

تاکو ئێستا بە وردی نازانرێت کەی وە چۆن شانشینی سوێد دامەزراوە، بەڵام زنجیرەی پاشا سوێدیەکان دەگەڕێتەوە بۆ شا ئیریک ی سەرکەوتوو کە بە یەکەمی ھەموو پاشاکانی سوێد دادەنرێت کە فەرمانڕەوایی ھەریەکە لە "Svealand" و"Götaland" یان کردوە لەیەک فەرمانگەدا، پێشتر سوێد و گۆتڵاند دوو شانشینی سەربەخۆ بونە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگەوە لە نێوانیان لەسەدەی شەشەمی زایینەوە شا ئیریک ھەردوکی کردۆتە یەک لەژێر ناوی سوێد.

پێشکەوتنی ڕۆشەنبیری

لەماوەی قۆناغە سەرەتاییەکان لە چاخی ڤیکینگی ئەسکەندەنافی ھەریەک لە "یەستاد" لە "سەکانیا" و "باڤکین" لە "گۆتڵاند"بازاڕگەرێکی گەشاوەیان لەنێوان دا ھەبوە، ئەوەی ماوەتەوە لە شوێنەوارەکانیان بریتیە لە بازاڕی گەورەی "یەستاد" کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠-٧٠٠ ی زایینی، بەڵام بازاڕی  "باڤکین" شوێنەکەی نەماوە جگە لە بەندەرێکی گەورە کە دەکەوێتە سەر دەریای بەلتیک کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆسەدەی نۆیەم و دەیەمی زایینی، کە بەھۆیەوە کاربۆن و کانزاکانی تریان ھێناوە.[٨]

قەشە "ئانسگار"بۆ یەکەم جار ئایینی کریستیانی ھێناوەتە سوێد لە ٨٢٩، بەڵام ئایینەکە نەیتوانیوە جێگای ئایینی "پاگانیزم "بگرێتەوە تا سەدەی دوازدەھەم، لەسەرەتای سەدەی یازدەھەم ئایینی کریستیانی زۆر گەشەی کرد وە بوە ھۆی لاوازی پاشای باکور و پاشاکانی باشوریش لە ڕێگای کلێساوە زەویەکانی باکوری دابەش کرد بەمە لە سەدەی دوازدەھەم ئایینی کریستیانی تەواوی سوێدی گرتەوە.[٩]

ڤاڵدیماری چوار‏‏‏ە‏‏‏م فه‌رمانڕ‏‏‏ە‏‏‏وایی له گۆتڵاند و‏‏‏ە‏‏‏رده‌گرێت‏‏‏ە‏‏‏وه ل‏‏‏ە‏‏‏ده‌ر‏‏‏ە‏‏‏وه‌ی دیواری ڤێسپی و کۆتایی ب‏‏‏ە‏‏‏ کوشتار ده‌هێنێت ١٨٠٠.
 دامەزراوە پارچەییەکان لە سوێد

جگە لە ناوچەی سکێن لە کۆتا لوتکەی باشوری سوێد ھیچ لە شوێنەکان دامەزراوەیان نەبوە بەھۆی ئەوەی لەژێردەستی دانماڕکیەکان بوو، وەک ھەموو شارەکانی تری ئەوڕوپا[١٠] لەبەر ئەوە جوتیاران زەرەرمەندی یەکەمی ھەموو ئەم ستەمانە بوون، کە لە مێژووی سوێددا  ھەژارترین چین بوون[١١] بەڵام بە ھۆی گەشەسەندنی ئایینی کریستیانی دیاردەی بەندایەتی و ژێردەستی برەوی نەما وە جوتیارەکان زەویان بەسەر دابەش کرا لەلایەن کڵێساوە.[١٢] لە ڕاستی دا ھەریەکە لە  بەندایەتی و ژێردەستی لەڵایەن شا "ماگنۆس ئەریکسۆن" لە ١٣٣٥ کۆتایی پێ ھات. بەڵام خۆش گوزەرانی ھەرنەبوو بە بەشی جوتیاران  چونکە جوتیارە بەندەکانی دوێنێ بوون بە کرێکار و بەردەست لەشارەکان بۆ دروست کردنی باڵەخانەکان، بۆ نمونە جوتیارەکانی ناوچەی "داسڵاند"ھەڵدەستان بە کۆکردنەوەی پەنیر لە شارەکان و ھێنانەوەیان تا بە ئاسن یان ماسی بگۆڕنەوە  لەشارە کەناراویەکان کە لەوێوە ھاوردە دەکرا.[١٣]

پلێگا لە سوێد (تاعون) لە سەدەی چواردەھەم سوێد ڕوبەڕوی پلێگا (مەرگی ڕەش) بوویەوە، کە زۆرینەی خەڵکەکەی لەناو برد.[١٤] لەو ماوەیە زۆرینەی خەڵک ناچاربوون ڕووبکەنە شارەکان و شاری گەورە سەر ھەڵبدەن وە پەیوەست ببن بە "بزاڤی ھانزی بازرگانی"ئەڵمانەکان بەتایبەت لە "ڤیسبی "، لەساڵی ١٣٩٧ سوێد و نەروێژ لەژێر فەرمان ڕەوایی شا "ماگنۆس ئەریکسۆن" یەکیان گرت، لەساڵی ١٣٩٧ شاژنی دانماڕک پێشنیاری یەکگرتنەوەی ھەریەک لە پاشایەتی سوێد و نەڕویژ و دانماڕکی ھێنا پێشەوە، بەڵام نەیتوانی دەسەڵاتی بەسەر سوێدیەکان بشکێنێتەوە.
کۆشکی پاشایەتی و فەرمانڕەواکانی

تەختی پاشایەتی سوێد بۆ گەلێک لە شازادەکان ماوەتەوە بە درێژایی مێژووی شانشینەکە، لەبەر ئەوە دەسەڵاتی ڕاستەقینەی جێبەجێکردن بەدەست شازادەکانەوە بوە بۆ ماوەیەکی درێژ تەنانەت بنەماڵەی شا ستیوەر کە پەڕلەمانی سوێدیان دروست کرد،"شا کریستانی دووەم" پاشای دانماڕک لە ١٥٢٠ بە ھێزی چەک دەسەڵاتی بەسەر سوێد دا کێشا و بریاری لەناو بردنی وەچەی شانشینەکانی سوێد لەناو ببات، بەڵام خەڵک ڕوبەڕویان بونەوە و کوشتارگەیەکی گەورە ڕوی دا لە ستۆکھۆڵم، کە دواتر بە "خوێنی کۆترەکانی ستۆکھۆڵم" ناسانرا و لە ٦ ی یونیوی ١٥٢٣ (پشوی نیشتمانی سوێد) شا"گۆستاف ڤاسا" شانشینی مەزنی سوێدی ڕاگەیاند[١٥] پاشان کڕیستیانی کاسۆلیکی ڕەت کردەوەو ڕێچکەی پڕۆتستانتی گرتەبەر، وە ناوچەی دەریای بەلتیک ی خستە ژێر ڕکێفی لە "بزاڤی ھانزی بازرگانی".[١٦]

ئیمپراتۆری سوێدی

ن‏‏‏ە‏‏‏خشه‌ی سوێد(١٧٩٧)

لە چاخی ھەڤدەھەم سوێد وەک ھێزێکی گەورەی ئەوڕوپی دەرکەوت، وە بیری لە جیۆپۆلەتیک ی خۆی کردەوە و شا "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم " ھێرشی کردە سەر خاکی ڕەسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا جەنگێکی سی ساڵی ڕوی دا.

لەماوەی جەنگە سی ساڵیەکە، سوێد نزیکەی نیوەی پاشماوەی خاکی ڕۆمانی کۆنی دەستەبەرکرد، کە مەبەستی "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم " دروستکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بوو لەسەر دەستی خۆی، بەڵام لە جەنگی "لۆتزن"(١٦٣٢)کوژرا و خەونی سوێدیەکان ڕاوەستا، وە پاشان لەدوای جەنگی "نۆڕدلینگین"سوێدیەکان زۆرینەی خاکەکانیان لەدەست دا لە ئەڵمانیا، چونکە ئەڵمانەکان ڕووبەڕویان بونەوە بەوەی سوێدیەکان نزیکەی ٢٠٠٠ قەڵا و ١٨٠٠٠ گوند و ١٥٠٠ شارۆچکەی ئەڵمانیەکانیان خاپور کردبوو.[١٧]

ستۆکهۆڵم ل‏‏‏ە‏‏‏ناو‏‏‏ە‏‏‏ڕاستی سه‌د‏‏‏ە‏‏‏ی ١٧

لەناوەڕاستی سەدەی ھەڤدەھەم سوێد سێ یەم گەورەترین وڵاتانی ئەوڕوپا بوو  لە ڕوانگەی ڕووبەرەوە پاش ئیسپانیا و ڕەسیا، سوێد خاوەنداریەتی خاکێکی بەرفراوانی دەکرد لەسەر دەستی "شا کاڕڵ ی دەیەم "دوای پەیماننامەی (ڕۆسکیڵدێ)لە ١٦٥٨.[١٨][١٩] ھۆکاری سەرکەوتن و مانەوەی شانشینەکە لەم ماوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی کە "گۆستافی یەکەم" کردی لە بواری ئابوری دا.[٢٠] لەسەدەی ھەڤدەھەم  سوێد بەشداری چەندین جەنگی گەورە دا کرد وەک جەنگی پۆڵەندی و لیتوانی کە کێبەرکێ بوو لەسەر دەستگرتن بەسەر دەریای بەڵتیک و وڵاتانی ھاوکەناری بەتایبەت جەنگی کێرکۆڵم[٢١] سێ لەسەر دووی فنلەندیەکان ئاژەڵەکانیان توشی نەخۆشی بەدخۆراکی بوون لە ١٦٩٦[٢٢] ئەم نەخۆشیە لەوەڕگەی سوێدیەکانیشی گرتەوە[٢٣] بەمە %١٠ سوێدیەکان نیشتمانیان جێھێشت[٢٤]

کوشتنی گۆستاف ئ‏‏‏ە‏‏‏دۆڵڤی دووه‌م ل‏‏‏ە‏‏‏ جه‌نگی لۆتزن ١٦٣٢.

بە ھۆی مردنی شا "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم" و جەنگی پۆڵەندی و لیتوانی، ئابوری سوێد وێران بوو، تا ھاتنی شا"کاڕڵ ی یازدەھەم"(١٦٥٥-١٦٩٧)کە ئابوری وڵات و سوپای بوژاندەوە، پاشان بۆشا "کاڕڵ ی دوازدەھەم" ی کوڕی بەجێ ھێشت. کە بوو بە خاوەنی گەورەترین سوپای ناوچەکە وخاوەنی گەورەترین کەشتیگەڵی سەربازی، تاکە ھێز کە بیتوانیبا بەرامبەریان بوەستێ ڕەسیا بوو.

لە دوای جەنگی "نارڤا" (١٧٠٠) کە یەکێکە لەسەرەتای "جەنگە گەورەکانی باکور" ڕەسیا زۆر لاواز ببو بەجۆرێک سوێدیەکان دەیان توانی دەستی بەسەر دابگرن، بەڵام لەبڕی ڕەسیا جەنگی پۆڵۆنیا و لیتوانیای ھەڵبژارد و پۆڵۆنیای شکاند، ئەمە دەرفەت بوو  بۆ ڕەسیا تا ژێرخانی نوێ بکاتەوە. دوای ھاوپەیمانیەتی لەگەڵ "سەکسۆنیەکان"لە جەنگی "کڵیسزۆڤ" (١٧٠٢).

دوای سەرکەوتنیان بەسەر پۆڵۆنیەکان، شا "کاڕڵ ی دوازدەھەم" ڕوی کردە ڕەسیا بەڵام توشی شکستێکی گەورە بوون بەتایبەت لە جەنگی (پۆڵتاڤا) ١٧٠٩، بەمە "پەتڕۆسی مەزن" و کەشە بەفراویەکەی خۆیان نتشانی ھەموو جیھان دا تا بزانن کێ ڕوبەڕویان دەبێتەوە. ئەم کەوتنە سەرەتای کەوتنی شانشینی سوێد بوو.

جەنگی (پۆڵتاڤا) ١٧٠٩. سەرکەوتنی ڕوسەکان بەسەر سوێدیەکان

"گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم"  جەنگی نەرویژی بەرپاکرد١٧١٦، بەڵام بە ھۆی کوژرانی لە قەڵای فردریکستن ١٧١٨، پاشەکشە بە سوێدیەکان کرا، ئەم شکستە بە ھۆی کوژرانی پاشاوە بوو نەک لاوازی ھێزەکەی. 

سوێد ناچاربوو دەست بەرداری ڕوبەرێکی بەرفراون بێت لە ڕێککەوتن نامەی "نیستاد" ١٧٢١، جگە لەمە گەورەیی و زڵھێزی شانشینەکەی لەدەست دا لە"دەریای بەڵتیک"وە ڕەسیا سەری ھەڵدا وەک زلھێزێکی جیھانی، وەلەجەنگی کۆتایی ساڵی ١٧٢١ سوێد ٢٠٠٠٠٠ پیاوی لە خاکی سوێدی ئێستا لەدەست دا و ١٥٠٠٠٠ پیاویش لەخاکی فنڵەندا ی ئەمڕۆ.

لەسەدەی ھەژدەھەم، سوێد ھیچ نەبوو جگە لە ھێزێکی بچوک کە پارێزگاری لەو خاکە دەکرد کە بۆی مابویەوە، جگە لەخاکی ڕۆژ ھەڵاتی ناچاربوو بۆ ڕەسیای جێ بێڵێت کە فنڵەندای ئەمڕۆیە(١٨٠٩)وە بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی ڕەسیا. لەژێر ناوی "ھەرێمی فنڵەندای گەورە".

بۆ چاکسازی کردنەوەی سوێد لە "دەریای بەڵتیک"ھاوپەیمانێتی دوژمنێکی کۆنی کرد کە فەڕەنسا بوو  بۆ دژایەتی کردنی دانماڕک و نەرویژ لە جەنگەکانی ناپلیۆن، بەمە بەشداری "جەنگی لایبزیگ" ی کرد بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکانیدانماڕک و نەرویژ بەرامبەر زەویەکانی ئەڵمانیا بۆ فەڕەنسیەکان، بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی "کیڵ"، ١٤ یەنایەر ١٨١٤، کە نەرویژیەکان ئامادەی مولکەچ بوون  نەبوون، بەمە سوێد جەنگی دژی نەرویژیەکانی ڕاگەیاند بەسەرکردایەتی شا"کاڕڵ ی سێزدەھەم" لە ٢٧ یۆلیۆ ١٨١٤، بەمە نەرویژ بوو بە بەشێک لە شانشینی سوێدی، ئەم بارودۆخە وەک خۆی مایەوە تا ١٩٠٥، لەو کاتەوە سوێد ھیچ شەڕێکی تری نەکردوە، جگە لە ھەندێ بەشداری بۆ پاراستنی ئاشتی لە کۆسۆڤۆ و ئەفغانستان و کوردستان.

مێژووی ھاوچەرخ

ک‏‏‏ە‏‏‏شتیه‌ک سوێدی‏‏‏ە‏‏‏کانی ه‏‏‏ە‏‏‏ڵگرتوه ل‏‏‏ە‏‏‏کاتی جێهێشتنی وڵات ل‏‏‏ە‏‏‏ گۆتێنبێرگ ١٩٠٥.

لەسەدەکانی ھەژدەھەم و نۆزدەھەم سوێد بەڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی دانیشتوانی بەرز بویەوە، ئەمیش بەھۆی ئاشتی و شەڕنەکردن بوو بۆ ماوەیەکی درێژ.[٢٥] بە ھۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی دانیشتوان کار و دەستکەوتنی نان بە کێشە کەوت کە بوی ھۆی کۆچ کردنی سەدان سوێدی بۆ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا کە لەم ماوەیە نزیکەی %١٠ ی سوێدیەکان خاکیان بە جێ دەھێشت بۆ ھەرساڵێک .[٢٦] لەو ماوەیە سوێد بەدەستی ھەژاری دەیناڵاند و دانماڕکیەکانیش خەریکی خۆ بەھێزکردنەوە بوون لە ڕووی پیشەسازیەوە[٢٦][٢٧]

سوێدیەکان کۆچیان دەکرد بۆ ئەمێریکا بە مەبەستی ژیانێکی باشتر، کە لەنێوان ساڵەکانی ١٨٥٠ بۆ ١٩١٠ نزیکەی یەک میلیۆن سوێدی بەرەو ئەمێریکا کۆچیان کرد[٢٨] لەسەرەتای سەدەی بیستەم ژمارەی سوێدیەکانی شیکاگۆ زۆر زیاتر بوو لە. ژمارەی سوێدیەکانی گۆتەنبۆڕگ (دووەم گەورە شاری سوێد)[٢٩] ژمارەی ھەرە زۆری سوێدیەکان لەھەرێمەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست بوو  لە ھەرێمی "مینیسوتا"، وە ھەندێکیشیان لە ھەرێمەکانی تر و کەنەدا بوون.

لەگەڵ ھەموو ئەو ھەژاریەی کە لەسەدەی نۆزدەھەم سوێدیەکان بینیان، ھەندێ گۆڕانکاری گرنگیش ڕویان دا لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵ داری بەھۆی بەرزبونەوەی ژمارەی دانیشتوانەوە.[٣٠] لەو گۆڕانکاریانە دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵی بوو بەسەر ھەژاران دا وە ھاتنی پەتاتەو چاندنی بوو بۆ سوێد[٣٠] چونکە وەک دەزانرا سوێدیەک وەک ئەوڕوپاییەکانی تر زۆر شارەزا نەبوون لە بەکار ھێنانی خاک دا ئەوێش بەھۆی نالەباری کەش و ھەواوە بوو،[٣١] وە ڕۆشەنبیری کشتوکاڵی سوێد کاریگەری ھەبوو بەسەر ڕژێمی ڕامیاریەوە، وە دروست بونی پارت و کۆمەڵەی جیا بە جوتیاران وەک پارتی جوتیارانی نوێ(ئێستا "پارتی ناوەند").[٣٢] لەنێوان ساڵەکانی ١٨٧٠ تا ١٩١٤ سوێد دەستی کرد بە پێشکەوتنی ئابوری و پیشەسازی تاوەکو ئەمڕۆ[٣٣]

لە کۆتاناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم  گەلێک کۆمەڵەو پارت و بزاڤی میللی دەرکەوتن وەک (سەندیکای کرێکاران، کۆمەڵەی پاراستن مەیخۆران، کۆمەڵەی ئایینە سەربەخۆکان)، کە بونە بنەما بۆ درست بونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات، ئەم بزاوتانە بونە ھۆی ئەوەی سوێد ھەنگاوێکی خێراتر ببڕێت بەرەو ڕژێمی پەڕلەمانی و دیموکراتی نوێ، کە لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم، ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی بەردەست کەوت، کە خەڵک ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو شارەکان و کارگەکان بەڕێکەوتن، و بەشداریان لە سەندیکاکان کرد، وە بە ھۆی سەرھەڵدانی شۆڕشی شوعیەکان لەساڵی ١٩١٧ پەڕەیەکی نوێ لە ژیانی پەڕلەمانی ھەڵدرایەوە و بەرەو دیموکراتی ڕۆیشتن.

جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم

س‏‏‏ە‏‏‏ربازێکی سوێدی له ج‏‏‏ە‏‏‏نگی جیهانی دوو‏‏‏ە‏‏‏م.

سوێد بێ لایەن بوو بە درێژایی جەنگی جیھانی یەکەم و جەنگی جیھانی دووەم  ، لەگەڵ ئەوەش کە بێلایەنی زۆر سەخت بوو لە جەنگی جیھانی دووەم.[٣٤][٣٥] وە سوێد لەم ماوەیە کەوتبوە ژێر ئابڵوقەکانی ئەڵمانیا کە بە ھۆیەوە لە جیھان دابڕابوو.[٣٤] پاشان سوێد کەوتە ھەوڵی ئەوەی کە کۆتایی بەم بارودۆخە بێنێت[٣٦] کە موڵکەچی چەندین  داواکاری ئەڵمانیا بوو.[٣٧] ھەروەھا سوێدیەکان ئامێر وبەرھەمەکانی ئەڵمانیای بەکار دەھێنا بە درێژایی ماوەی جەنگەکان، ھەروەھا توانی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر ھێرشەکانی نەرویژ، وەلە ١٩٤٣ چەندین ھاوڵاتی جولەکەی ڕزگار کرد کە ھانایان بۆ ھێنابوون لەترسی ھێرشی نازیەکان، جگە لە ھاوکاریکردنی فنلەندیەکان لە "جەنگی زستان " و "جەنگی بەردەوام بوون" بە چەک و ڕاھێنان.

لەگەڵ نزیک بونەوە لە کۆتایی جەنگ، سوێد ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە ھاریکاری مرۆیی، بە وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەر و کۆچ بەران بەتایبەت جولەکەکان، کە ژیانی گەلێک مرۆڤیان ڕزگار کرد بە ھاوکاریە جۆربەجۆرەکان[٣٦] لەبەر ئەمە دەڵێن کە سوێد زۆر بەتوندی ڕوبەڕوی نازیەکان بونەوە  بە ڕێگای خۆیان ھەتا گەیشتە ئەو ئاستەی سەروەری خۆی خستە مەترسیەوە[٣٦]

جەنگی سارد

لەگەڵ ئەوەی سوێد بێ لایەنی خۆی ڕاگەیاندبوو بەڵام پەیوەندیەکی قۆڵتر و بەھێزتری ھەبوو لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا.

لەدوا ساتی جەنگ، سوێد دەزگا پیشەسازیەکانی بەکارھێنانی بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری و سەقامگیری کۆمەڵایەتی وپەرەپێدانی زانستی کە بوە بنەما بۆ پێشکەوتنی ئەوڕوپا[٣٨] سوێد بەشێک بوو لە "پڕۆژەی ماڕشاڵ"وە ھابەش بوو لە"ڕێکخراوی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری"لەماوەی دوای جەنگ "پارتی کرێکارانی کۆمەڵایەتی دیموکراتی"فەرمانڕەوایی سوێدی دەکرد، کە پەیڕەوی سەندیکا و "سەرمایەداری" دەکرد، بەتایبەت یەکێتی سەندیکای کرێکارانی سوێدی، کە ھاوپەیمانی پارتی ھاوبەشی دیموکراتی بوو[٣٩] کە ژمارەی بیرۆکراسی یەکان لەشەستەکان و ھەشتاکان زۆر بەرزبویەوە بەشێوەیەکی بەرچاو[٣٩] سوێد دەرگای واڵا کرد ڕوەو بازرگانی نێو دەوڵەتی و پیشەسازی جیھانی کە گەشەسەندنێکی چاکی بەخۆوە بینی لە ھەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا.

وەک ھەموو وڵاتە پیشەسازیەکان سوێد کەتە باری پێویست بوون بە نەوت لەسەردەمی قەیرانی نەوت دا ١٩٧٣-١٩٧٤  وە ١٩٧٨-١٩٧٩[٤٠] لەھەشتاکاندا، دووبارە پەیکەری پیشەسازی سوێد داڕێژڕایەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان، کە دەستبەرداری تەختە بوون لە دروست کردنی کەشتی و پیشەسازیەکانی تر، لەبری دار ماددەکانی ئاسن و مس و کانزاکانی تریان بەکارھێنا بۆ پیشەسازیە میکانیکیەکان و خۆکارەکان.[٤١]

لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٩٠ ڕێژەی باج بەرزبویەوە بەوەر ھاوڵاتیان بە ڕێژەی %١٠ بەبەراورد ڕێژەی بەرھەم ھێنان کەمی کرد لەچاو وڵاتانی تر وەک وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوڕوپا، پاشان ئەم ڕێژەیە بەرزبویەوە بۆ %٨٠ لە کۆتایی دا دەوڵەت نیوەی توانای بەرھەم ھێنانی لەدەست دا لە "کۆی بەرھەمی  خۆماڵی"، وە سوێد پاشەکشەی کرد لە ڕێزبەندی پێنجەمی وڵاتە پێشکەوتوەکان لە ڕووی"کۆی بەرھەمی خۆماڵی"بۆ ھەر تاکێک، بەمە لە کۆتایی ھەفتاکان ڕامیاری ئابوری کاریگەری خستە سەر دەزگاکانی وڵات و وەزارەتەکان  .[٣٩]

پاشایەتی کردنی کاڕڵ گۆستافی شازدەھەم لەسەر تەختی پاشایەتی لەساڵی ١٩٧٣ تاوەکو ئەمڕۆ.

ماوەی ئێستا

ب‏‏‏ە‏‏‏ ئه‌ندام بوونی سوێد ل‏‏‏ە‏‏‏ یه‌کێتی ئ‏‏‏ە‏‏‏وڕوپا له ١٩٩٥ و واژووکردنی ب‏‏‏ە‏‏‏ڵێننامه‌ی لیشبۆنا ل‏‏‏ە‏‏‏ ٢٠٠٧.

بەھۆی کزبوونی بازاڕی خانوبەرەو وەبەرھێنان لەسەرەتای نەوەدەکان داھاتی باج کەمی کرد جگە لەوبارەی کە ئابوری جیھان تێی کەوتبوو وڵات ناچار بوو کە ڕێژەی باج زیاتر بکات بەسەر ھاوڵاتیان دا[٤٢] بەمە ڕێژەی وەبەرھێنان کەمی کرد بە %٥ لە"کۆی بەرھەمی خۆماڵی" بەتایبەت لە ١٩٩٢ کە بانک ڕێژەی باجی بۆ %٥٠٠ بەرزکردەوە.[٤٣][٤٤]

حکومەت نیگەران بوو بە نزم بوونەوەی ئاستی داھات، ھەستا بە ھەندێک چاکسازی لەبواری وەبەرھێنان و ڕکابەری جیھانی بۆ وەبەرھێنان وە دانانی سنورێک بۆ خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان و خزمەتگوزاری گشتی، بۆیە ھەوڵی بە ئەندام بوون درا لە یەکێتی ئەوڕوپا بۆ ئەم مەبەستە پەڕلەمان ڕێژەی %٥٢ ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا لە ١٣ی نۆڤەنبەری ١٩٩٤، وە سوێد بوو بە ئەندام لە یەکێتی ئەوڕوپا لە ١ یەنایەری ١٩٩٥.

لەڕاستی دا سوێد بێ لایەن نیە لە بواری سەربازی دا، وە بەشدارە لەگەڵێک لە چاڵاکیە سەربازیەکان دا، وە ھاوبەشە لە "ھاوپەیمانی باکوری ئەتلەسی"(ناتۆ)، جگە لەبەآداری کردنی ھەندێ وڵات بۆ بەرھەم ھێنان و پێشکەوتنی چەک و جبەخانەی  سەربازی، سوێد جۆرە چەکێکی بەرھەم ھێنا کە ئەمێریکیەکان بەکاریان ھێنا لەجەنگی دژ بە ئێراق.[٤٥] ھەروەھا سوێد مێژوویەکی درێژی ھەیە لە بەشداری کردنی چاڵاکیە سەربازیە نێو دەوڵەتیەکان، بەھۆی ئەوەی ئەندامە لە"ھاوپەیمانی باکوری ئەتلەسی" کە لەژێر فەرمانڕەوایی یەکێتی ئەوڕوپادایە بۆ پاڕاستنی ئاشتی کە پاشکۆی "نەتەوە یەکگرتوەکانە"، سوێد پشکی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوڕوپای وەرگرتوە لە ١ یۆلیۆ بۆ ٣١ دیسەمبەری ٢٠٠٩.

جوگرافیا

دیم‏‏‏ە‏‏‏نێک له باخچ‏‏‏ە‏‏‏ی ستۆرا سیۆڤاڵیتی نیشتمانی.

سوێد دەکەوێتە باکوری ئەوڕوپا، لە خۆڕئاوای دەریای بەڵتیک و کەنداەی پۆتنیا، وە کەناڕێکی ڕیشاڵی و درێژی ھەیە، وە بەشی خۆڕھەڵاتی نیمچە دورگەی ئەسکەندەنافیا پێک دێنێت، وە لە خۆڕئاوی زنجیرە چیاکانی ئەسکەندەنافیا (سکاندیرنا) ھەڵکەوتوون، کە بۆتە سنوری نێوانیان لەگەڵ نەرویژ، وە فنلەندا کەوتۆتە بەشی باکوری خۆڕھەڵاتی، وە سنورێکی دەریایی ھەیە لەگەڵ دانماڕک و ئەڵمانیا و پۆڵۆنیا و لیتوانیا و لاتیڤیا و ئیستۆنیا و ڕەسیا، وە لەڕێگای پردەھۆینی ئۆریسەند بە دانماڕک بەستراوەتەوە.

سوێد ڕێزبەندی پەنجاو پێنجەمین گەورەترین وڵاتی گرتوە لە ڕووی ڕووبەرەوە کە (٤٤٩٬٩٦٤ کم٢)[٤٦] وە چوارەمینە بە گوێرەی ئەوڕوپا جگە لە ڕەسیای ئەوڕوپی، وە گەورەترینی باکوری ئەوڕوپایە، نزمترین خاڵی لەئاستی دەریاوە کەوتۆتە کەنداوی ھاماڕسیۆن لە (کریستان ستاد) کە ٢٫٤ مەتر لەخوار ئاستی دەریایە، بەبەراورد بەرزترین خاڵی بریتیە لە (کیپنیکایسێ)  کە ٢١١١ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە.

سوێد بەگوێرەی ڕۆشەنبیری و جوگرافیا و مێژوو بۆ ٢٥ پارێزگا دابەش کراوە، کە ھیچ مەبەستێکی کارگێری و ڕامیاری لە پشتەوە نیە، ھەریەکە لەم پارێزگانەش بەسەر سێ ھەرێمی  دا دابەش کراوە ئەوانیش (نۆردلاند) و (سڤیڵاندی ناوەند) و (گۆتۆ ڵاندی باشور)، ھەرێمی (نۆردلاند) کەمترین ڕێژەی دانیشتوان و زۆرترین ڕووبەری لەخۆ گرتوە کە %٦٠ ھەموو خاکی سوێدە.

%١٥ خاکی سوێد لە باکور کەوتۆتە ناو ھێڵی پانی جەمسەری باکور، کەزۆرینەی ڕوبەری دارستانی سوێد پێک دێنێت، بەرامبەری خاکی باشوری بۆ کشتوکاڵ گونجاوە و زۆرینەی ڕێژەی دانیشتوانی بەرکەوتوە (ئۆریسەند)، وە دورگەکانی (گۆتڵاند) و (ئۆوڵاند) گەورەترین دوو دورگەی سوێدن، دەریاچەکانی (ڤێنێرن) و (ڤێتێرن) گەورەترین دوو دەریاچەن، دەریاچەی (ڤێتێرن) سێ یەم گەورەترین دەریاچەی ئەوڕوپایە دوای دەریاچەکانی (لادۆگا) و (ئۆنیچا) لە ڕەسیا.

کەش و ھەوا

زۆرینەی سوێد یەک جۆر کەش و ھەوای ھەیە کە ساردە بەتایبەت بەشی باکوری، وەخاوەنی چوار وەرزی تایبەتە، وە پلەی گەرما نزمە بەشێوەیەکی گشتی، دەکرێت سوێد دابەش بکرێت بۆ سێ ناوچە بە گوێرەی کەش و ھەواوە، ناوچەی باشور کە کەش وھەوایەکی دەریایی ھەیە، ناوەڕاست کەکەش و ھەوایەکی کیشوەری ھەیە، باکور کە کەش و ھەوایەکی جەمسەری ھەیە.[٤٧] دەبینین ھەندێک ناوچە لەگەڵ ھەندێکی تر جیاوازن لە کاتێک دا لەسەر ھەمان ھێڵی درێژی زەوی دان ھۆی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری ئاوی کەنداوەکان.[٤٨][٤٩] بۆ نمونە زستان لە بەشی باشور و ناوەڕاست گەرمترە وەک ئەوەی لە ڕەسیا و کەنەدا ھەیە[٥٠] لەکاتێک دا ماوەی ڕۆژ جیاوزە  بە جیاوازیەکی زۆر کە لە ھاوین دا ڕۆژ ئاوانابێت بە درێژایی وەرزەکە لە ناوچەکانی ھێڵی جەمسەری باکور، لە ستۆکھۆڵمی پایتەخت ماوەی ڕۆژ لە وەرزی ھاوین نزیکەی ١٨ کاژێرە لە زستانیش کەمترە لە ٦ کاژێر، سوێد ساڵانە ١٦٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کاژێر تیشکی خۆڕی بەردەکەوێت لە ساڵێک دا.[٥١][٥٢]

جیاوازیەکی زۆر ھەیە لە نێوان باکور و باشور لە ڕووی کەش و ھەواوە، ناوەڕاستی سوێد زستانێکی سارد و ھاوینێکی گەرمی ھەیە کە ھاوینی تا ٢٥ پلە بەرزدەبێتەوە و زستانیشی بۆ ٤ پلە ژێر سفڕ[٥٣] لەکاتێک بەشی باکوری وڵات ھاوینی ساردە و زستانیشی زۆر زۆر سارد و بەفراویە و[٥٤] ماوەکەی دڕێژە پلەی گەرما لە ھاوین بۆ ٣٠ پلە بەرز دەبێتەوە، لە زستانیش بۆ ٣٨ پلەی ژێر سفڕ نزم دەبێتەوە[٥٥] نزمترین پلە تا ئێستا تۆمارکرابێت[٥٦][٥٧] لەساڵی ١٩٤٧ کە بۆ ٥٢ پلەی ژێر سفڕ نزم بویەوە.[٥٨][٥٩]

لە ھەموو ناوچەکانی سوێد بە گشتی بڕی ٥٠٠ بۆ ٨٠٠ ملم باران دەبارێت لە ساڵێک دا، لەبەشی باشور بڕی ١٠٠٠ بۆ ١٢٠٠ ملم باران بەشێوەی لێزمە دادەبارێت، لە کاتێک لەناوچە شاخاویەکان لە باکور تا ٢٠٠٠ ملم دادەبارێت لەگەڵ بەفرێکی زۆر. لە باشور ھوەرزی بەفر لەنێوان مانگەکانی دیسەمبەر و مارس دایە بەڵام لە باکور لە نێوان مانگەکانی ئۆکتۆبەر بۆ مای یە، لە ھەندێک ساڵیش بەشی باشور بەفر بەخاکەکەیەوە نابینرێت.[٦٠][٦١]

ئاستی پلەکانی گەرما لەشارەکانی سوێد (بەپلەی سەدی)[٦٢]
شار یەنایەر فێبرایەر مارش ئەپریل مایۆ یونیۆ یولیۆ ئۆگستۆس سێپتەمبەر ئۆکتۆبەر نۆڤەمبەر دیسەمبەر
کیڕۆنا −١٠/−١٦ −٨/−١٥ −٤/−١٣ ٢/−٧ ٨/٠ ١٤/٦ ١٧/٨ ١٤/٦ ٩/٢ ١/−٤ −٥/−١٠ −٨/−١٥
وێستەرسۆند −٥/−١٠ −٣/−٩ ٠/−٦ ٥/−٢ ١٢/٣ ١٦/٨ ١٨/١٠ ١٧/١٠ ١٢/٦ ٦/٢ ٠/−٣ −٣/−٨
ستۆکھۆڵم ١/−٢ ١/−٣ ٤/−٢ ١١/٣ ١٦/٨ ٢٠/١٢ ٢٣/١٥ ٢٢/١٤ ١٧/١٠ ١٠/٦ ٥/٢ ١/−١
گۆتەنبێڕگ ٢/−١ ٤/−١ ٦/٠ ١١/٣ ١٦/٨ ١٩/١٢ ٢٢/١٤ ٢٢/١٤ ١٨/١٠ ١٢/٦ ٧/٣ ٣/−١
ڤێسبی ١/−٢ ١/−٣ ٣/−٢ ٩/١ ١٤/٦ ١٨/١٠ ٢١/١٣ ٢٠/١٣ ١٦/٩ ١٠/٦ ٥/٢ ٢/٠
ماڵمۆ ٣/−١ ٣/−١ ٦/٠ ١٢/٣ ١٧/٨ ١٩/١١ ٢٢/١٣ ٢٢/١٤ ١٨/١٠ ١٢/٦ ٨/٤ ٤/١

حکومەت و ڕامیاری

سوێد وڵاتێکی  پاشایەتی دەستوریە، شا"کاڕڵ گۆستافی شازدەھەم "پاشای وڵاتە، بەڵام دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نیە یاخود زۆر کەمە تەنھا نیشانەی سەروەری وڵاتە[٦٣] بەگوێرەی ھەفتەنامەی ئێکۆنۆمیست سوێد لەڕێزبەندی وڵاتە ھەرە دیموکراتەکانە کە ١٦٧ وڵات لەخۆ دەگرێت[٦٤] لەگەڵ ئەوەی ئاسان نیە وڵاتێک ھەڵسەنگێنی بۆ ئاستێکی دیموکراتی، بەڵام دەزانین سوێد وڵاتێکی پەڕلەمانیە کە چوارساڵ جارێک لە ١ ی ئازار ھەڵبژاردن یەنجام دەدرێت، وە پەڕلەمانیش سەرۆک وەزیران دیاری دەکات.

سنوری شار‏‏‏ە‏‏‏وانیه‌کانی سوێد

کارگێریەکان

سوێد وڵاتێکی یەکگرتوە دابەش کراوە بۆ بیست و یەک یەکەی کارگێری، ستۆکھۆڵم و سۆدەرلاند و وەسترگۆتلاند و یۆنکۆپینگ کڕۆنۆبێڕگ و کاڵماڕ و گۆتلاند و بیڵکینگێ و سکێن و ھاڵاند و ڤێسترا و گۆتاڵاند و فێرمڵاند و ئۆرەبڕۆ و ڤێستمانلاند وداڵارنا و گێڤلبۆڕگ و ڤێستەر نۆردڵاند وێمتڵاند وڤێستەربۆتن و نۆڕبۆتن.

بۆ ھەریەکەیەک ئەنجومەنێکی کارگێری بۆ دامەزراوە لەلایەن حکومەتەوە، ئەم ئەنجومەنە بۆ ماوەی شەش ساڵ دەست بەکاردەبێت، ئەم جۆرە ڕژێمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٦٣٤ کاتێک ئەم یەکە کارگێریانە دامەزرا لەلایەن لۆردی سوێدی "ئەکسڵ ئەکسنستێرا"، کە ئامانج لێی بەڕێوەبردنی ئەو یەکانەیە بە  گوێرەی سروشتی ناوچەکەو بەرەو پێشبردنیان، کەلە ناو ھەر ئەنجومەنێک پەڕلەمانێکی بچوک ھەیە کە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێردرێت.

ھەر یەکەیەک بۆ چەند شارەوانیەک دابەش دەبێت، کە کۆی گشتی ٢٩٠ شارەوانی ھەیە لەساڵی ٢٠٠٤، وەزارەتی شارەوانی وەکو لێژنەیەکی حکومی بەسەر شارەکان چاودێری دەکات، ئەنجومەنێکی شارەوانی ھەیە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت لە ٣١ تا ١٠١ ئەندام پێک دێت، کەلە ڕێگای ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان ھەڵدەبژێردرێن، کە چوارساڵ جارێکە.

لەناو شارەوانیەکان کۆمەڵە مسقۆفێک ھەن کە ژمارەیان ٢٥١٢ مسقۆف دەبێت، وەک نەریتێکی کۆن بەنوێنەرایەتی کڵێسا بەشداری دەکەن. بەڵام ھیچ ڕۆڵێکی ئەوتۆیان نیە، چونکە دەنگی دەنگ دەران بڕیاڕ دەردەکات،

مێژووی ڕامیاری

شانشینی سڤێر و گۆتی‏‏‏ە‏‏‏کان له‌س‏‏‏ە‏‏‏ده‌ی دوازد‏‏‏ە‏‏‏ه‏‏‏ە‏‏‏م، بڕوانه چۆن داب‏‏‏ە‏‏‏ش ببون.

تائێستاش تەمەنی ڕاستەقینەی شانشینی سوێد ڕۆن نیە[٦٥] ھۆکاری ئەمەش بەھۆی سەرھەڵدانی ھۆز و نوێنەرێ خێڵەکان لەژێر فەرمان ڕەوایی چەندین کەس لە گۆتڵاند یان لە سڤێڵاند دەگەڕێتەوە، کەنازانرێت چەندە فەرمان ڕەوایی کرایە، یاخود چەندە ئاڵو گۆڕی کرایە لە نێوان ئەم دوو میرنشینە. بەڵام مێژوو نوسانی سوێد زنجیرەی پاشاکانی سوێد بۆیەکگرتنەوەی ھەردوو شانشینی سڤێڵاند و گۆتڵاند لەژێر فەرمان ڕەوایی ئیریکی سەرکەوتوو و کوڕەکەی "سکۆتکۆنۆنگ "لەسەدەی دەیەم 

بەڵام بۆ مێژووی بەر لەو دوو پاشایەی ھیچ سەرچاوەی تری مێژوویی نیە، ئەگەر ھەشبێت لەشێوەی ئەفسانەدان، کەناویان لەسەر گاشەبەردی گۆڕستانەکان نوسراون.

شا گۆستافی یەکەم  یەکەم کەسە کە نازناوی پاشای سوێد و گۆتیەکانی ھەڵگرتوە لە بەڵگەنامە فەرمیەکاندا، تاوەکو نیوەی دوەمی سەدەی بیستەم دەستەواژەی "پاشای سوێد و گۆتی و وێندیەکان " بەکارھاتوە واتا تاوەکو ١٩٧٣[٦٦] پاشای ئێستای سوێد "کارڵ گۆستافی شازدەھەم "بە فەرمی خۆی وەک "پاشای سوێد"ڕاگەیاند بەبێ ئەوەی ناوی ھیچ نەتەوەیەکی تر بھێنێت.

دەستەواژەی "ریکس داگ "بۆیەکەم جار لە چلەکانی سەدەی شازدەھەم  بەکارھاتوە، وەلەیەکەم کۆبونەوەی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خەڵکان ئەنجام درابێت، تاوەکو گوێ لەخەڵکی تر بگیرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، لەسەرەتاکانی ١٤٣٥ لەشاری ئاڕبۆگا.[٦٧] لەماوەی کۆبونەوەکان لەنێوان ١٥٢٧ بۆ ١٥٤٤، لەسەردەمی گۆستاف ڤاسا، کە خەڵکی بانگێشت کرد لەسەر چوار ئاست (پیاوانی ئایینی، خانەدانەکان، دانیشتوانی  شار، جوتیاران).[٦٧] لەساڵی ١٥٤٤ بۆ یەکەم جار ڕژێمی پاشایەتی دەستاودەست لەباوانەوە گواسترایەوە بۆ نەوەکانیان.

دەسەڵاتی جێبەجێکار لەڕوی مێژوویەوە، تاساڵی ١٦٨٠ بە ھاوبەشی بوە لە نێوان پاشا و ئەنجومەنی پاشایەتی و خانەدانەکان. بەڵام دوای شکستی "جەنگی گەورەی باکور"ڕژێمی پەڕلەمانی پێشنیار کرا لە ١٧١٩، ئەمیش دوای سێ جۆری جیاوازی پاشایەتی دەستوری لە ١٧٧٢ و ١٧٨٩ و ١٨٠٩، جێبەجێکرا، ئەوەی دوایی گەلێک لە ئازادیەکانی لە خەڵک وەرگرتبۆوە.

لەساڵی ١٨٦٦ "ڕیکسداگ" دامەزرا، کەوا سوێد پاشایەتی دەستوری  بێت بەبونی پەڕلەمان کە لەدوو ئەنجومەن پێک ھاتبێت، کە ئەنجومەنی یەکەم ڕاستەوخۆ لەڵایەن حکومەتە خۆجێیەکانەوە ھەڵبژێردرێت، ئەنجومەنی دووەمیش لەڵایەن خەڵکەوە بێت کە چوارساڵ جارێک دەبێت، بەڵام لە ١٩٧١ "ڕیکسداگ" بوو بە ژورێکی بچوک لە دەسەڵات، ھێز لەنێوان پەڕلەمان و پاشا مایەوە تاوەکو ١٩٧٥، کە تەنھا "ڕیکسداگ"(پەڕلەمان) دەسەڵاتی مایەوە، کەلەسەر باج دەژیا.

سوێد مێژوویەکی دێرینی ھەیە لەبەشداری پێکردنی خەڵک بە دەسەڵات  لە ڕێگای "چاڵاکیە میللیەکان" دیارترینیان (یەکێتی سەندیکاکان و بزوتنەوەی کریستیانە سەربەخۆکان و بزوتنەوەی یەکسانی مرۆڤ و بزاڤی ئافرەتان..... ھتد) سوێد لە پێشەنگی وڵاتە ئەوڕوپیەکانە بۆ یەکسانی لە ڕژێمی ڕامیاری و ڕژێمی خوێندن[٦٨] وە بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جێندەری جیھانی ٢٠٠٦ سوێد بەیەکەم وڵات دەست نیشان کرا بۆ یەکسانی لە نێوان ڕەگەزەکان دا.[٦٩]

ڕژێمی ڕامیاری نوێ (ئێستا)

پ‏‏‏ە‏‏‏ڕله‌مانی سوێد

بەگوێرەی دەستور پەڕلەمان پێک دێت لە ٣٤٩ ئەندام، کە دەسەڵاتی ڕەھایان ھەیە لە سوێدی نوێ دا، پەڕلەمان بەرپرسە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، کە ئەویش وەزیرەکان ھەڵدەبژێرێت، بەم جۆرە "دەسەڵاتی ڕێپێدان "تەنھا بەدەست پەڕلەمانەوەیە، وە حکومەت "دەسەڵاتی جێبە جێکردنی " ی ھەیە، وە "دەسەڵاتی دادوەری"سەربەخۆیانە کاردەکات،

لەبەرئەوە حکومەتی خەڵکی پێدەڵێن چونکە لەلایەن ئەندام پەرڵەمانەکانەوە ھەڵدەبژێردرێن کە ئەوانیش ڕاستەوخۆ لەڵایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراون بۆ ماوەی چوار ساڵ، پەڕلەمان دەتوانێت دەستوری وڵات ھەموار بکاتەوە، وە سوێد خاوەنی سێ یاسای دەستوریە کە بریتین لە یاسای خاوەنداریەتی خود، ئازادی ڕۆژنامەوانی، ئازادی بیرو ڕا.

کاڕڵ گۆستافی شازد‏‏‏ە‏‏‏ه‏‏‏ە‏‏‏م پاشای سوێد و شکۆی وڵات.

پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی سوێد ڕۆڵێکی پێشەنگی ھەبوە لە ١٩١٧ وەو بەسەر فەرمانڕەوایی سوێد، لەساڵی ١٩٣٢ پارتی ھاوبەشی دیموکراتی باڵی بەسەر پەڕڵەمانی سوێد دا کێشا، پاشان لە ھەڵبژاردنەکانی (١٩٧٦، ١٩٧٩، ١٩٩١، ٢٠٠٦، ٢٠١٠) ڕاست ڕەوەکان زۆرینەی کورسیەکانی پەڕلەمانیان مسۆگەر کرد لەسەرەتای ھەفتاکان سوێد بەدەست قەیرانی ئابوری دەیناڵاند تا نەوەدەکان کە زیاتر بوو، سوێد ناچار بوو چاکسازی لە ڕژێمە ڕامیاریەکەی بکات تا بگاتەوە ئاست وڵاتە ئەوڕوپیەکانی تر، لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٦ پارتی یەکسانی لەگەڵ پارتی ناوەند و پارتی گەڵی لیبڕاڕی و پارتی دیموکراتی کریستیانی زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست ھێنا و حکومەتێکی بنکە فراوانیان دروست کرد بە پێشەنگی پارتی یەکسانی و ڕێبەری "فرێدریک ڕاینفیڵدت"، لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٠ پارتە دیموکراتیەکان ژمارەیەکی زۆر لەدەنگیان لەدەست دا کە ١٧  کورسی بوو بەڵام ڕکابەرەکانیش نەیانتوانی دەنگی تەواو بەدەست بێنن بۆیە دیموکراتەکان حکومەتێکی ھاوبەشیان دروست کرد.[٧٠]

کۆشکی ستۆکهۆڵم، بار‏‏‏ە‏‏‏گای س‏‏‏ە‏‏‏ره‌کی پاشای سوێد

ڕێژەی بەشداربوان لە ھەڵبژاردنەکان ھەمیشە بەرز بوە لەچاو وڵاتەکانی تر، ھەرچەندە بەرەو کزی ڕۆیشتوە لەو ماوانەی دوایی دا،(%٨٠٫١١ لە ٢٠٠٢ وە %٨١٫٩٩ لە ٢٠٠٦)ئەمیش بەھۆی ھەبونی متمانەی ڕامکاران لەلایەن ھاوڵاتیانەوە.[٧١]

لە کەسایەتیە سوێدیە  ھەرە ناسراوەکانی جیھان (ڕائوڵ وڵنبێڕگ وە ڤۆڵک بڕنادۆت وە سەرۆکی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داگ ھەمەرشۆڵد وە سەرۆک وەزیران ئولۆڤ بالمێ وەزیری دەرەوە کاڕڵ بێڵدت وە پشکنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ وزەی ناوەکی لە ئێراق ھانز پلێکس.

یاسا و جێبەجێکردنی یاسا و ڕژێمی دادوەری

دادگای باڵای سوێد بە ھەنگاوی سێ یەم و کۆتایی دادەنرێت لەدەرکردنی یاساکانی سوێد بۆ ھەموو بارەکان، پێش پێشکەش کردنی ھەر دۆسیەیەک بە دادگای باڵا پێویستە ھەموارکرابێتەوە چونکە دوای دادگای باڵا دەرفەتی سکاڵا نادرێتەوە. تەنھا لەبابەتی زۆر گرنگ و چارەنووس ساز نەبێت.

"جێبەجێکردنی یاسا "لەلایەن چەند دەزگایەکەوە دەبێت، پۆلیسی سوێد وەک دەزگای دیاری کراوی سەرەکی حکومەتە،"تیپی کاری نیشتمانی" تیپێکی خێرای ئامادەیە بۆ ڕووداوە نیشتمانیەکان، بەڵام "فەرمانگەی ئاسایشی سوێد" ئەرکی پاراستن و پارێزگاری دەستور و تاکی سوێدە.

پەیوەندیە دپلۆماسیەکان

پەیوەندی سوێد بەدەرەوە پەیوەندیەکی بێلایەنانەبووە بە درێژایی سەدەی بیستەم لە کاتەکانی ئاشتی و لە شەڕ دا، لەسەر ڕێچکەیەکی ڕاستەوان دەڕوات کە بنەمایەکی بێلایەنانەو ئاشتیانەیە  .[٣٨]

ھۆکاری بێلایەنی سوێد دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم  بەوبنەمایەی بەشداری ھیچ شەڕێکی نەکردوە لەوەتەی خۆداکوتانی نەرویژەوە لە ١٨١٤، وە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمیش نەچوە پاڵ ھیچ ھێزێک لەلایەکانی "ھاپەیمانان " و "چاترگاکان"لەگەڵ ئەوەش یارمەتی پێشکەش نازیەکان کرد تا ھێڵی ئاسنین بەکاربێنن بۆ گواستنەوەی سەرباز و جبەخانەکانیان، لەھەمان کاتیش ئەوخەڵکانەیان پاڕاست کە ھانایان بۆ بردبوون لە ترسی نازیەکان.[٣٤][٣٦] بەتایبەت کانە ئاسنینەکانی باکور کە ژێرخانی پیشەسازی سەربازی ئەڵمانەکان بوو.[٣٦][٧٢] بە ڕۆڵێکی کەمیش بەشداری ھاریکاریەکانی فنلەندای کرد لە"جەنگی زستان"کە ڕێگای دا لەخاکەکەی ڕاھێنان ئەنجام بدەن.

لەجەنگی ساردیش بێ لایەن مایەوە.[٧٣] ئەرکی سوپای سوێد بەرگری بوو لە خەڵک[٧٤] لەھەمان کات توانی پەیوەندی ژێر بەژێری لەگەڵ خۆڕئاوا دروست بکاتن .[٧٥] وە بەژداری کردوە لە ھەندێ کاری ھەواڵگری بۆ "ناتۆ"، کە لەلایەن سۆڤیەتەوە ئاشکرا کرا ئەویش دوای کەوتنی فڕۆکەیەکی لە ئاسمانی "دەریای بەڵتیک"،

لە کۆتایی شەستەکان ویستی ڕۆڵێکی گەورەتر ببینی لە پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان بەتایبەت بۆ ئاشتی نێو دەوڵەتی

لەساڵی ١٩١٨ کاتێک "ژێرئاو"ێکی سۆڤیەتی لە جۆری وێسکی لە بنکەیەکی سەربازی دەریایی سوێدی نزیک بویەوە لە "کاڕڵسکۆنە"دەزگای سەربازی سوێدی ھیچ پەرچە کردارێکی نیشان نەدا و پەنای بۆ ئاخاوتنی دپلۆماسی بردو ئاماژەی بەوەدا کە بە ھەڵە نزیک بۆتەوە، ئەمە بە زیرەکترین کارەکانی سوێد دادەنرێت لەمێژوویدا چونکە وڵاتی لە جەنگێکی خوێناوی پاراست.

وە ئەندامی یەکێتی ئەوڕوپایە لەساڵی ١٩٩٥  ەوە بۆ پاراستنی ئاشتی وچاڵاکی دپڵۆماسی و ژێرخانی ئابوری

ھێزی چەکدار

ساب جاس-٣٩ گریپێن فڕۆک‏‏‏ەيھ‏‏‏‌کی ش‏‏‏ە‏‏‏ڕکه‌ری سوێدی‏‏‏ە‏‏‏

ھێزی چەکداری سوێد دەزگایەکی حکومیەو ڕاپۆرتەکانی بۆ وەزارەتی بەرگری بەرزدەکاتەوە وە بەرپرسە بۆ جولەی سەربازی لەکاتی ئاشتی دا، ئامانجی سەرەکی ڕاھێنان و پاڵپشتی کردنی ھێزە ئاشتی پارێزەکانە لەدەرەوەی وڵات، پاراستنی سوێدە لە ھەر ھێرشێکی لە ناکاو، ھێزی چەکداری سوێد دابەش دەبێت بۆ چەند یەکەیەک (سوپا، بەرگری ئاسمانی، بەرگری دەریایی، زێرەڤانی) سەرۆکی ھێزی چەکداری سوێد بەرزترین پلەی سەربازی ھەیە لەوڵات دا، تا ساڵی ١٩٧٤ سەرکردەی وڵات شا"ئای" سەرۆکی ھێزی چەکداری سوێد بوو، بەڵام لەڕاستی دا لەسەدەی بیستەمەوە پاشا ھیچ ڕۆڵێکی گەورەی نەبوو، چونکە کاتێک شا (گۆستافی پێنجەم))ھاتە سەر تەخت ئەو بوارەی بۆ پسپۆرەکان جێھێشت.

زریپۆشێکی ش‏‏‏ە‏‏‏ڕکه‌ر ل‏‏‏ە‏‏‏جۆری سترڤ ٩٠ که سوێد ب‏‏‏ە‏‏‏ره‏‏‏ە‏‏‏می دێنێت.

تاکۆتایی جەنگی سارد سەربازی بوون بە زۆرە ملێ بوو بۆ ھەموو نێرێکی پێگەیشتوو.[٧٦][٧٧][٧٨] ژمارەی سەربازانی سوێد نزیکەی یەک میلیۆن سەرباز دەبوو تا داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت بەڵام دواتر ئەم ڕێژەیە دابەزی بۆ  ٦٠٬٠٠٠ سەرباز. 

  • یەکینە سەربازیەکانی سوێد بەشداریان لە شەڕی پاراستنی ئاشتی دا کردوە لە کۆنگۆ و کوبرس و بۆسنەو ھەرچیگۆڤینیا و کۆسۆڤۆ و لێبیریا و لوبنان و ئەفغانستان و چاد.
  • ئێستا گرنگترین کاری بەشداریکردنیەتی کۆمەڵەی چەنگاوەرانی ئەوڕوپی بە ڕابەری سوێد کە ھەریەکە لە فنلندا و نەرویژ و ئێرلەندا و ئیستۆنیا بەشدارن.[٧٩] جگە لە ڕاھێنانیان بە ھێزەکانی پێشمەرگە لە کوردستانی باشور.

ئابوری

کۆی ب‏‏‏ە‏‏‏ره‏‏‏ە‏‏‏می ه‏‏‏ە‏‏‏رێمی (GRP) بۆ ه‏‏‏ە‏‏‏رتاکێک به ه‏‏‏ە‏‏‏زاران کڕۆن (2004).
نۆڕدیستن، گ‏‏‏ە‏‏‏وره‌ترین ناو‏‏‏ە‏‏‏ندی بازاڕگه‌ری ل‏‏‏ە‏‏‏ باکوری ئه‌وڕوپا

سوێد ئابوریەکی تێکەڵی ھەیە بەئاڕاستەی ھەناردەکردن، وە تایبەتمەندە بە بەرنامەیەکی دابەش کاری نوێ، بەرھەم ھێنەرێکی پێشکەوتووی جیھانیە لە ھەموو بوارەکانی ئەلیکترۆنی و دارتاشی و بەرنامەکاری ئابوری و دەستی کاری لێھاتوو و ووزەی کارۆئاوی،،%٥٠ بەرھەمی ھەناردەی سوێدی بریتیە لە کەرتی ئەندازیاری، پاشان لەبواری پەیوەندیەکان ئینجا پیشەسازی تڕومبێل و دەرمانسازی و بوارە جۆربەجۆرەکانی تر، بەڵام لەبواری کشتوکاڵ تەنھا %٢ ی"کۆی بەرھەمی خۆماڵی"پێک دێنێت.

ئابوری سوێد بەوە تایبەتمەنندە، کە خاوەنی کەرتێکی پیشەسازی ھەناردەکارە، زۆرینەی بەرھەمە پیشەیی و دەستیەکانی دەنێرێتە بازارە جیھانیەکان.[٨٠]

خاوەنی گەورەترین ٢٠ ھاوبەشگەی جیھانە بۆ بەرھەمەکانی ڤۆلڤۆ و ئەریکسۆن و ڤاتینڤۆڵ و سکانسکا و سۆنی ئەریکسۆن و سڤینسکا سیللیۆزا و ئەکتیبۆلاگێت و ئەلیکترۆلۆکس و تیلیا و سۆنێرا و ساندڤیک وسکانیا و ئای سی ئێ و ھێنیزئاند و مۆریتز و نۆردیا  کۆپکۆ و نۆردستێیرنان و...... ھتد

گ‏‏‏ە‏‏‏شه‌ی کۆی ب‏‏‏ە‏‏‏ره‏‏‏ە‏‏‏می خۆماڵی ڕاسته‌قین‏‏‏ە‏‏‏ له سوێد ١٩٩٦-٢٠٠٦.

نزیکەی ٤٫٥ میلیۆن کەسی بێگانە لە سوێد کاردەکەن، نیوەی ئەوژمارەیە لەکەرتی خوێندنن لەزانکۆکان، کۆی بەرھەمی خۆماڵی بۆھەرکاژێرێک ٣١ دۆڵارە  لە ٢٠٠٦، کە لەڕێزبەندی نۆیەمین وڵاتانی جیھانە،[٨١] گەشەی"کۆی بەرھەمی خۆماڵی" بەڕێژەی %٢ بۆ ھەرکاژێرێک بەرزدەبێتەوە.[٨١] بەگوێرەی لێکۆلینەوەکان جیھان گەرایی (عەولەمە) ھۆکاری سەرەکی ئەوپێشکەوتنانەیە.[٨١] سوێد لە وڵاتە ھەرە پیشکەوتوەکانی جیھانە بۆ کرێی دەست و پارەی خانەنشین.[٨٢]

سوێد ب‏‏‏ە‏‏‏شێکه ل‏‏‏ە‏‏‏ناوچه‌ی شنگن و ی‏‏‏ە‏‏‏کێتی ئه‌وروپا ل‏‏‏ەيھ‏‏‏‌ک بازار.

ھەرکرێکارێکی ئاسایی %٤٠ ی داھاتی بۆ دەمینێتەوە دوای دەرکردنی باج.[٨٣]

لەڕێزبەندی کێبەرکێکردنی جیھان سوێد بەپلەی چوارەم دێت ٢٠٠٩-٢٠١٠[٨٤] لەڕێزبەندی کێبەرکێکردنی جیھان سوێد بەپلەی دووەم دێت ٢٠١٠-٢٠١١[٨٥][٨٦] سوێدیەکان لەکاردا بە دڵسۆزی لەکارەکانیان دەناسرێنەوە ئەمەش بۆ پەروەردەکردنی قوتابخانەکان دەگەڕێننەوە.[٨٧]

تائێستا سوێد دراوی "کڕۆن"بەکاردێنن، ئەمیش دوای ئەوەی سوێدیەکان بەدەنگ دان یۆڕۆیان ڕەت کردەوە،"بانکی ناوەندی سوێدی"لە ١٦٦٨ دامەزراوە کە کۆنترین بانکی جیھانە.[٨١]

زۆرترین پەیوەنی بازرگانی لەگەڵ ئەڵمانیا و ئەمێریکا ونەرویژ و شانشینی یەکگرتوو و دانماڕک و فنڵەندا ھەیە.

ووزە و گواستنەوە

بازاری ووزەی سوێد زۆر تایمەتمەندە، کە بازاری نۆردی سوێدی بۆ ووزە یەکەمی ھەموو ئەوڕوپایە، لە٢٠٠٦ نۆڕد پۆڵ و نۆڕد پۆڵ سپۆت بەیەکەوە ووزەی کاڕۆئاویان بەرھەم ھێنا کە ڕێژەکەی زۆر زیاتر بوو لەو وزەیەی لە ئەتۆم دەست دەکەوێت.[٨٨] سوێد سود لو ووزەی با وەردەگرێت بۆ بەرھەمەکانی کارەبا و گەرمی.

بەھۆی قەیرانی نەوتی جیھانیەوە لە١٩٧٣ سوێد پشتی بەنەوت نەبەستوە تەنھا سەرچاوەی ئاو و ووزەی ئەتۆم.[٨٩] سوێد ھەمیشە ھەوڵ دەدات خۆی لە ووزەی نەوت دووربخاتەوە.[٩٠][٩١] بۆ پاراستنی ژینگە باجێکی زۆری خستۆتە سەر ئەو بزوێنەرانەی کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەن.[٩٠]

ڕێبڕکی ستۆکهۆڵم.
پردی ئۆریسۆند ل‏‏‏ە‏‏‏نێوان ماڵمۆ و کۆپنهاگن ی دانماڕکی.
وێستگ‏‏‏ە‏‏‏ی ستۆکهۆڵمی ناو‏‏‏ە‏‏‏ندی.

لەسوێد ١٦٢٧٠٧ کیلۆمەتری ڕێگا ھەیە، لەگەڵ ١٤٢٨ کیلۆمەتر ڕێگای خێرا لەنێوان شارەکان، جگە لەوەی ئەم بڕە بەردەوام لە زیاد بوون دایە، پردی ئۆریسۆند لەنێوان ماڵمۆ و کۆپنھاگن ی دانماڕکی ڕێگایەکی خێرای ھاوبەشە جگە لەو ڕێگا خێڕایانەی کەتەواوی سوێد بەیەک دەبەستێتەوە.

ھەروەھا سوێد خاوەنی ڕێگایەکی درێژی شەمەندەفەرە، ھێلە ئاسنینەکان تەواوی شارەکانی سوێدی بەیەک دەبەستیتەوە. چەندین کۆمپانیای بواری ئاسنینی ھەیە، وەک ئیس ئی و ڤیۆلا.

چەندین فڕۆکەخانەی گەورەی ھەیە کە سوێد بە جیھان دەبەستێتەوە، وەک فڕۆکەخانەی ئاڕلەندا لەستۆکھۆڵم کەتەنھا لەساڵی ٢٠٠٧ نزیکەی ١٧٩١ میلیۆن گەشتیار لەڕێگایەوە گەشتیان کردوە، جگە لە فڕۆکەخانەی گۆتەنبێڕگ کە ٤٫٣ میلیۆن گەشتیار لە ٢٠٠٦ گەشتیان کردوە. جگە لەچەندین لەنگەری ئاوی لە ماڵمۆ و گۆتەنبێڕگ.

ڕامیاری گشتی

زانست و فێرکردن

زانکۆی ئۆپساڵا (دام‏‏‏ە‏‏‏زراوه ل‏‏‏ە‏‏‏ ١٤٧٧)

ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ١ بۆ ٥ ساڵانن باخچەی ساوایانیان بۆ دامەزراوە، بەڵام ئەومنداڵانەی تەمەنیان لە ٦ بۆ ١٦ خوێندنی زۆرەملێیان بۆ دانراوە، لەدوی تەواو کردنی قۆناغی ئامادەیی خوێندنی زانکۆ دەست پێدەکات یاخود پەیمانگا پیشەیی کە پیشەوەری باڵایان لێ دروست دەکات.[٩٢] لەسوێد زۆرینەی خوێندکاران ئارەزوی خوێندنی پیشەییان ھەیە.

لەسوێد قوتابخانەی گشتی و تایبەت ھەیە بەڵام بەیەکسانی بەجۆرێک کە لە یەک ئاست دان[٩٣] سوێد لەدوای چاکسازیەکانی ١٩٩٢ بوو بەیەکێک لە پێشکەوتوترین وڵات بۆ خوێندن و زانست، کە بە پلەی دووەم دێت لەدوای ھۆڵەندا لەئاستی جیھان دا. لەسوێد ژەمی خواردن پێشکەش دەکرێت لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن، لە قوتابخانەکان سێ ژەم و وەرزشی بەیانیان ھەیە بەڵام لە خوێندنگەکان دەکرێت بۆ دوو ژەمی گەرم لەگەڵ میوە و وەرزشی بەرزتر.

چەندین زانکۆ و پەیمانگا و بەشی جۆر بە جۆر ھەیە لە بوارە جیاوازەکانی زانست، زانکۆی ئۆپساڵا و گۆتەنبێڕگ و ستۆکھۆڵم ھاوشانیان کەمە لەسەر ئاستی جیھان کە پێش زانکۆکانی کەنەدا و ژاپۆن و کۆریای باشور کەوتونەتەوە.[٩٤]

زانست و تەکنەلۆژیا

ئ‏‏‏ە‏‏‏ڵفرێد نۆبڵ، داهێن‏‏‏ە‏‏‏ری دینامیت دامه‌زرێن‏‏‏ە‏‏‏ری ده‌زگای نۆبڵ
کاڕڵ لینیۆس پۆڵێنکار و داهێن‏‏‏ە‏‏‏ری ناونان‏‏‏ە‏‏‏وه‌ی نوێ، ک‏‏‏ە‏‏‏ به باوکی پۆلێنکاری داد‏‏‏ە‏‏‏نرێت، وه‌ک پێش‏‏‏ە‏‏‏نگی زانستی ژینگه‌ی نوێ ه‏‏‏ە‏‏‏ژمار د‏‏‏ە‏‏‏کرێت.
ئ‏‏‏ە‏‏‏ندرس سێلسۆن داهێن‏‏‏ە‏‏‏ری پله‌ی گ‏‏‏ە‏‏‏رمی سه‌دی.

زانست و لێکۆلینەوە ئەکادیمیەکان ڕۆڵێکی گەورەیان بینیوە لر پێشکەوتنی ئابوری و کۆمەڵایەتی.

سوێد ئاستێکی بەرزی ھەیە لە لێکۆڵینەوە و زانستگەرایی کە خاوەنی چەندین دەزگاو گۆڤاری زانستیە.[٩٥]

لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی کەمە بەڵام بەگوێرەی ئەو ڕێژە کەمە زانای گەورەی لێ ھەڵکەوتوە، زانایەکانیان جێگای متمانەو لێکۆلینەوە زانستیەکانن لە استی جیھان دا.

سوێد بە پلەی یەکەم و دووەم دێت بۆ ڕاپۆرتە زاندتیەکان لە ئاستی جیھان، بەتایبەت لە بواری پزیشکی و سروشت و ئەندازیاری.

شۆڕشی زانستی سوێد لە سەدەی ھەژدەھەم سەری ھەڵدا، لە ١٧٣٩ "ئەکادیمیای پاشایەتی سوێد بۆزانست" دامەزرا.[٩٦]

تاوەکو ئێستاش ئەندازەی پیشەسازی میللی، ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەیە لە داھێنانەکان.[٩٦]

دیمۆگرافیا

ستۆکهۆڵم پایتەخت و گەورەترین شاری سوێدە.

ژمارەی دانیشتوانی سوێد لە ٢٠٠٩ بە ٩٬٣٥٤٬٤٦٢ کەس خەمڵێنرا.[٩٧] بۆ یەکەم جار لە ١٢ ئۆگست ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتوانی بۆ نۆ میلیۆن تێپەڕاند. نزیکەی %٨٥  ی سوێدیەکان لەبەشی باکوور دەژیین، نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کەس لە ستۆکھۆڵم دەژین[٣] لەدوای ئەویش شارەکانی گۆتەنبێڕگ و ماڵمۆ دێت.

لەسەر ژمێری ٢٠٠٧  دەرکەوت کە % ١٣٫٤ لەدایک بوان لە پەنابەرانن.[٩٨] سوێد لەکاتی چەنگە جیھانیەکانی یەکەم و دووەم ھاوڵاتیان جێیان دە‌ھێشت بەرەو ئەمەریکا، بەڵام لە ھەشتاکان ئەم کۆچە پێچەوانە بویەوە کە لەسەرجەم وڵاتانی جیھان ڕویان تێکرد بەمە پێک ھاتەی دیمۆگرافیای گۆڕدر، کەتەنھا لە ٢٠٠٨  ١٠١٫١٧١ کەس ڕوی تێکرد.[٩٩]

کۆچک‏‏‏ە‏‏‏ران و په‌ناب‏‏‏ە‏‏‏ران له نێوان ١٨٥٠-٢٠٠٧

زۆرترین ڕێژەی لەدایک بوانی پەنابەران لە ٢٠٠٨ بریتین لە فنلەندا (١٧٥٬١١٣) و ئێراق (١٠٩٬٤٤٦) و یۆگسلافیا (٧٢٬٢٨٥) و پۆڵەندا (٦٣٬٨٢٢) و ئێران (٥٧٬٦٦٣) و بۆسنە و ھەرسیگۆڤینیا(٥٥٬٩٦٠)  و دانماڕک (٤٤٬٣١٠)و نەرویژ (٤٤٬٣١٠) و چیلی (٢٨٬١١٨)و تایلەند  (٢٥٬٨٥٨) و سۆمالیا (٢٥٬١٥٩) و لوبنان (٢٣٬٢٩١)..[١٠٠]

لە ماوەی نێوان ١٨٢٠-١٩٣٠ نزیکەی ١٫٣ میلیۆن سوێدی بۆ ئەمێریکا کۆچیان کرد، ئێستا ٤٫٤ میلیۆن سوێدی لە یەمێریکا دەژین[١٠١] وە ٣٣٠٫٠٠٠ کەسیش لە کەنەدا دەژین.[١٠٢]

گەورەترین شارەکانی سوێد 
[١٠٣]

ستۆکھۆڵم گۆتەنبێرگ ڤاستەرۆس ئۆڕەبڕۆ

# شار دانیشتوان

ماڵمۆ ئۆپساڵا لینشوبینغ ھلسینغبورغ

١ ستۆکھۆڵم ٢٬٠١٩٬١٨٢ (٢٠١٠)
٢ گۆتەنبێرگ ٩٢٦٬٦٥٤
٣ ماڵمۆ ٦٣٥٬٢٢٤
٤ ئۆپساڵا ١٩٧٬٣٥٦
٥ ڤاستەرۆس ١٣٥٬٩٣٦
٦ ئۆڕەبڕۆ ١٣٥٬٤٢١
٧ لینشۆپینگ ١٢٧٬١٠٠
٨ ھێڵسنگ بۆڕگ ٩٧١٢٢
٩ یۆن شۆپینگ ٨٩٣٩٦
١٠ نۆڕ شۆپینگ ١٢٩٬٨٦٧

زمان

داب‏‏‏ە‏‏‏شبونی زمانی سوێدی

زمانی فەرمی لە سوێد بریتیە لە زمانی سوێدی  یەکێکە لە لقەکانی خێزانی زمانەکانی ئەڵمانیای باکور، وە زۆر نزیکە لەگەڵ دانماڕکی و نەرویژی، نەرویژیەکان قورس لە سوێدیەکان دەگەن، بەڵام سوێدیەکان لە دانمارکی و نەرویژیەکان دەگەن، وە دان بە زمانی فنلەندی دەنرێت وەک زمانێکی لاوەکی.

زۆرینەی سوێدیەکان بە ئینگلیزی دەدوێن ئەمیش بەھۆی نزیکی لە زمانەکەیان، ھەروەھا بەوەی زمانی زانستەو حکومەت وەک سوێدی گرنگی پێدەدات. جگە لەمەش بەھۆی کۆچی سوێدیەکان لەکاتی جەنگ ڕوویان لە ئەمێریکا و کەنەدا و ئینگڵتەرا کرد، بۆیە %٨٩ سوێدیەکان دەتوانن بە ئینگلیزی بدوێن.[١٠٤]

ئایین

سوێدیەکان تاوەکو سەدەی یازدەھەم لەسەر ئایینی "نۆڕدی" بوون کە خواوەند (ئەیسێر) یان دەپەرست کە بنکەی سەرەکیان لە ئۆپساڵا بوو، بەڵام بە ھاتنی ئایینی کریستیانی یاساکانی وڵات گۆڕدرا و تا سەدەی نۆزدەھەم ئایینی "نۆڕدی"قەدەغەکرا.

لە دوای چاکسازیەکانی پڕۆتستانتی لە سی یەکانی سەدەی شازدەھەم، لەڕێچکەی کاسۆلۆکی لایان دا و لە کڵێسای ئیتاڵیا جیا بوونەوە، لە ١٥٩٣ کڵێسای سوێدی دامەزرا بەسەربەخۆیی.

کاتیدڕاڵی ئۆپساڵا
کڵێسای سوێدی[١٠٥][١٠٦]
ساڵ دانیشتوان ئەندامانی کڵێسا ڕێژەی سەدی
١٩٧٢ ٨٬١٤٦٬٠٠٠ ٧٬٧٥٤٬٧٨٤ ٩٥٫٢%
١٩٨٠ ٨٬٢٧٨٬٠٠٠ ٧٬٦٩٠٬٦٣٦ ٩٢٫٩%
١٩٩٠ ٨٬٥٧٣٬٠٠٠ ٧٬٦٣٠٬٣٥٠ ٨٩٫٠%
٢٠٠٠ ٨٬٨٨٠٬٠٠٠ ٧٬٣٦٠٬٨٢٥ ٨٢٫٩%
٢٠٠٥ ٩٬٠٤٨٬٠٠٠ ٦٬٩٦٧٬٤٩٨ ٧٧٫٠%
٢٠٠٦ ٩٬١١٩٬٠٠٠ ٦٬٨٩٣٬٩٠١ ٧٥٫٦%
٢٠٠٧ ٩٬١٧٩٬٠٠٠ ٦٬٨٢٠٬١٦١ ٧٤٫٣%
٢٠٠٨ ٩٬٢٦٢٬٠٠٠ ٦٬٧٥١٬٩٥٢ ٧٢٫٩%
٢٠٠٩ ٩٬٣٢٥٬٤٢٩ ٦٬٦٦٤٬٠٦٤ ٧١٫٣%[١٠٧]

تاوەکو کۆتایی سەدەی ھەژدەھەم جگە لە کریستیانی ھیچ ئایینێکی تر ڕێگا پێدراو نەبوو، لە ١٩٥١ یاسای ئازادی ئایین دەرچوو، لە ٢٠٠٠ ئایین لە حکومەت جیا کرایەوە.

بەھۆی پەنابەرانەوە ئایینی ئیسلام گەیشتە سوێد، کە نزیکەی نیو میلیۆن موسڵمان دەبێت، کە بە ئازادی چاڵاکیە ئایینیەکانیان جێبەجێ دەکەن.[١٠٨]

بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی زانست ڕێژەی باوەر بوون بە ئایین و بو خودا کەمی کردوە، لە کۆتایی ٢٠٠٠ ڕێژەی بێ باوەڕی بۆ %٨٥ بەرز بویەوە، لەسەر ژمێریەکی ٢٠١٠ تەنھا %٢٣ ی سوێدیەکان باوەڕیان بە ئایین و ھەبونی خوا ھەیە.[١٠٩] 

تەندروستی

ئاستی خزمەت گوزاریە تەندروستیەکان لەو پەڕی پێشکەوتن دایە، یەکێکە لە پێنج وڵاتە ھەرە پێشکەوتوەکانی جیھان لە بواری تەندروستی، سوێد بەرنامەی پزیشکی خێزانی پەیرەو دەکات بۆ پاراستنی ھاوڵاتیانی.

ڕۆشەنبیری

ئاڵای سوێد.
ت‏‏‏ە‏‏‏ڵاره‌کانی ستۆکهۆڵم.


سەرچاوەکان

  1. ^ المورد الحدیث قاموس إنکلیزیّ-عربیّ ومؤلفاە منیر البعلبکی ود.
  2. ^ "Befolkningsstatistik".
  3. ^ ئ ا Statistics Sweden.
  4. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  5. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  6. ^ {{cite book}}: Empty citation (help)
  7. ^ Ingemar Nordgren (2004).
  8. ^ Sawyer, Birgit and Peter Sawyer (1993).
  9. ^ Bagge, Sverre (2005) "The Scandinavian Kingdoms".
  10. ^ Franklin D. Scott, Sweden: The Nation's History (University of Minnesota Press: Minneapolis, 1977) p. 58.
  11. ^ Träldom.
  12. ^ Scott, p. 55.
  13. ^ Scott, pp. 55–56.
  14. ^ Scott, pp. 56–57.
  15. ^ Scott, p. 121.
  16. ^ Scott, p. 132.
  17. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  18. ^ "A Political and Social History of Modern Europe V.1.
  19. ^ However, Sweden's largest territorial extent lasted from 1319 to 1343 with Magnus Eriksson ruling all of the traditional lands of Sweden and Norway.
  20. ^ "Gustav I Vasa – Britannica Concise" (biography), Britannica Concise, 2007, webpage: EBConcise-Gustav-I-Vasa ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  22. ^ Finland and the Swedish Empire.
  23. ^ Agricultural Yields and Years of Famine – Sweden[بەستەری مردووی ھەمیشەیی].
  24. ^ Elizabeth Ewan, Janay Nugent (2008) "Finding the family in medieval and early modern Scotland".
  25. ^ {{cite book}}: Empty citation (help)
  26. ^ ئ ا Einhorn, Eric and John Logue (1989).
  27. ^ Koblik, Steven (1975).
  28. ^ Einhorn, Eric and John Logue (1989), p. 8.
  29. ^ Ulf Beijbom, "European emigration" ٣ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., The House of Emigrants, Växjö, Sweden.
  30. ^ ئ ا Koblik, pp. 9–10.
  31. ^ Sweden: Social and economic conditions (2007).
  32. ^ Koblik, p. 11: "The agrarian revolution in Sweden is of fundamental importance for Sweden's modern development.
  33. ^ Koblik, p. 90.
  34. ^ ئ ا ب Koblik, pp. 303–313.
  35. ^ Nordstrom, p. 315: "Sweden's government attempted to maintain at least a semblance of neutrality while it bent to the demands of the prevailing side in the struggle.
  36. ^ ئ ا ب پ ت Nordstrom, pp. 313–319.
  37. ^ {{cite book}}: Empty citation (help)
  38. ^ ئ ا Nordstrom, pp. 335–339.
  39. ^ ئ ا ب Globalization and Taxation: Challenges to the Swedish Welfare State.
  40. ^ Nordstrom, p. 344: "During the last twenty-five years of the century a host of problems plagued the economies of Norden and the West.
  41. ^ Krantz, Olle and Lennart Schön. 2007.
  42. ^ Englund, P. 1990.
  43. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  44. ^ {{cite book}}: Empty citation (help)
  45. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  46. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  47. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  48. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  49. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  50. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  51. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  52. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  53. ^ [بەستەری مردوو]
  54. ^ [بەستەری مردوو]
  55. ^ [بەستەری مردوو]
  56. ^ [بەستەری مردوو]
  57. ^ [بەستەری مردوو]
  58. ^ [بەستەری مردوو]
  59. ^ [بەستەری مردوو]
  60. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  61. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  62. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  63. ^ "Sweden in Brief/A Political Society". Sweden.se. Archived from the original on 3ی Marchی 2007. Retrieved 2007-02-14. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  64. ^ "Economist Intelligence Unit democracy index 2006" (PDF). وحدة الاستخبارات الاقتصادیة. 2007. Retrieved 2007-10-09.
  65. ^ Hadenius, Stig; Nilsson, Torbjörn; Åselius, Gunnar (1996) Sveriges historia: vad varje svensk bör veta.
  66. ^ Kungl.
  67. ^ ئ ا The Swedish Parliament.
  68. ^ European Commission Directorate General for Employment, Social Affairs And Equal Opportunities, Report On The Equality Between Men And Women,"وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on 17ی Augustی 2007. Retrieved 31ی Decemberی 2007. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) February 2006
  69. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  70. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  71. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  72. ^ Nordstrom p. 302: "In fact, the plans were mostly a ruse to establish control of the crucial Norwegian port of Narvik and the iron mines of northern Sweden, which were vitally important to the German war efforts."
  73. ^ As context, according to Edwin Reischauer, "To be neutral you must be ready to be highly militarized, like Switzerland or Sweden." -- see Chapin, Emerson.
  74. ^ Nordstrom, p 336: "As a corollary, a security policy based on strong national defences designed to discourage, but not prevent, attack was pursued.
  75. ^ National Geographical News, web article, Cold War Spy Plane Found in Baltic Sea[١] 10 November 2003.
  76. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  77. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  78. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  79. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  80. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  81. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  82. ^ Pension Reform in Sweden: Lessons for American Policymakers ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. by Goran Normann, Ph.D. and Daniel J. Mitchell, Ph.D. June 29, 2000.
  83. ^ OECD Economic Surveys: Sweden – Volume 2005 Issue 9 by OECD Publishing
  84. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  85. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  86. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  87. ^ "Sweden most creative country in Europe & top talent hotspot ٢١ی ئایاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.[وصلة مکسورة], Invest in Sweden Agency, 25 June 2005.
  88. ^ Kraftläget i Sverige, Vattensituationen[وصلة مکسورة]
  89. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  90. ^ ئ ا Ministry of Foreign Affairs, Sweden.
  91. ^ Vidal, John.
  92. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  93. ^ The Swedish model, ذی إیکونومیست
  94. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  95. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  96. ^ ئ ا ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  97. ^ Statistics Sweden.
  98. ^ Statistics Sweden. "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Octoberی 2013. Retrieved 7ی Mayی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  99. ^ Statistics Sweden. [٢]
  100. ^ Statistics Sweden.
  101. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  102. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  103. ^ 2010A01O
  104. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on 16ی Novemberی 2013. Retrieved 17ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  105. ^ (سویدیة) Svenska Kyrkan Statistiek pagina Medlemmar 1972–2008 excel file ١٣ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  106. ^ (سویدیة) ["وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 25ی Augustی 2010. Retrieved 27ی Julyی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) Svenska kyrkans medlemsutveckling år 1972–2009
  107. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  108. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  109. ^ Zuckerman pitzer.edu

بەستەرە دەرەکیەکان

  • دەروازەی سوێد
  • حکومەتی سوێد
  • پەڕلەمانی سوێد
  • پێگەی فەڕمی کۆشکی شاھانە