دەیڤد بێکام: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێکراو]
ڕێنووس، بەکوردیکردن
ب ڕیکخستنەکانی وەشانی جێگرتووی بۆ «دەیڤد بێکام» دانا [بەسەرداچوونەوەی خۆگەڕ: مافی «autopatrol» پێویستە]
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٢:١٣، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨

دەیڤد بێکام

بێکام لە پاڵەوانییەتیی تێنسی ویمبڵدۆن
لەدایکبوون
دەیڤد ڕۆبەرت جۆزێف بێکام[١]

(١٩٧٥-٠٥-٠٢) ٢ی ئایاری ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)[١]
لەیتنستۆن، لەندەن، ئینگلتەرا،  شانشینی یەکگرتوو
نیشتەجێیبێکینگھام پالاس (١٩٩٩ – ٢٠١٤)
لەندەن، ئینگلتەڕا (٢٠١٤ – ئێستا)
نەتەوەبەریتانی
پیشە
  • یاریزانی تۆپی پێ
  • بازرگان
  • نمایشکار
  • وتەبێژ
یوونیسێف، مەلاریا نۆ مۆر[٢]
وەکیلسایمۆن فولەر (XIX ئینترەیتمێنت)
باڵا٦ پێ (١,٨٦ مەتر)[١]
ھاوسەرڤیکتۆریا بێکام (ھاوسەرگیری ١٩٩٩)
مناڵ(ەکان)٤
باوان(ەکان)تێد بێکام - ساندرا بێکام
وێبگەdavidbeckham.com


دەیڤد بێکام یاریزانێکی ئینگلیزە، ئەو لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥ە، بێکام لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی. نابراو یەکێکبوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ، بێکام بە جێبەجێ کردنی لێدانە جێگیرەکانی وەک «لێدانی گۆشە (کۆڕنە)» و «لێدانی ناڕاستەوخۆ» ناسراوبوو. ئەو لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی، ئەوانیش: «٧» و «١٠» و «٢٣» بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بە فەرمی وازی لە یاری تۆپی پێ ھێنا ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەم پیشەیە، لەم ماوەیەشدا توانی ١٩ خەڵاتی جیاجیا بەدەست بھێنێت.[٤][٥]

بێکام لە ساڵی ١٩٩٩ دووەمی خەڵاتی بالۆن بوو، ھەروەھا دووجاریش بووەتە دووەمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. لەساڵی ٢٠٠٤ ناوی لەلایەن پێلیە ھێنرا لە ناو لیستی باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندوو.[٦][٧][٨]

ژیانی پڕۆفیشناڵی بێکام لەساڵی ١٩٩٢ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی پێکرد، ئەوکاتەی یەکەم یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامدا.[٩] لەگەڵ مانچستەر یونایتددا، بێکام توانی شەش جار پرێمەر لیگ بەدەستبھێنێت، ھەروەھا دوو جاریش جامی ئێف ئەی کەپ. ئەو پاڵەوانییەتی چامپیۆنز لیگی ١٩٩٩ی بەدەستھێناوە، دوای ئەوە چوار وەرز یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە.[١٠] لە کۆتا وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید توانی نازناوی لالیگا بەدەستبھێنێت.[١١] لەساڵی ٢٠٠٧ بێکام چووە ئەمریکا و بۆماوەی پێنج وەرز واژووی گرێبەستی یاریکردنی بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس کرد،[١٢] لەم ماوەیەشدا دوو وەرز بە شێوەی خواستن بۆیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یارکردووە، ئەمەش لەساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ بوو. بێکام یەکەم یاریزانی ئینگلیز بوو کە ١٠ جار لە پاڵەوانییەتی چامپیۆنز لیگ یاری کردبێت.

لەبارەی یارییە نێودەوڵەتییەکانیشی، بێکام یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ ئەنجامدا، کە ئەوکاتە تەمەنی ٢١ ساڵان بوو. بێکام شەش ساڵ نوێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بووە لە ٥٨ یاریدا.[١٣][١٤] لەگەڵ وڵاتەکەی بەشداری لەیارییەکانی جامی جیھانیی فیفا کردووە لە ساڵانی ١٩٩٨، ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦. ھەروەھا دووجاریش بەشداریکردووە لەپاڵەوانییەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٤.

بێکام بەیەکێک لەو یاریزانانە دادەنرێت کە زۆرترین پارەی لە یاری تۆپی پێ بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠١٣ ناوی لە پێڕستی ئەو یاریزانانە ھات کە زۆرترین پارە وەردەگرن کە لە ١٢ مانگدا بڕی ٥٠ میلیۆن دۆلارە.[١٥] لەساڵی ١٩٩٩ ھاوسەرگیری لەگەڵ ڤیکتۆریا بێکام کرد و لەو کاتەوە خاوەنی چوار مناڵن.[١٦] لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە نوێنەری یوونیسێفە لە بەریتانیا. لەساڵی ٢٠١٥ەدا ڕێکخراوی (7: The David Beckham UNICEF Fund)ی دامەزراند.

ژیانی سەرەتایی

بێکام لە نەخۆشخانەی (Whipps Cross University Hospital) لە لەیتنستۆن لە لەندەن لەدایکبووە.[١٧] دایکی بێکام ناوی ساندرا جۆرجینایە، کە لە ساڵۆنەکان بە پیشەی دیزاینکردنی قژەوە خەریک بوو، ھەروەھا باوکیشی ناوی دەیڤد ئێدوارد ئالەنە، کە کاری دامەزراندن و ڕێکخستنەوەی چێشتخانەی ماڵان بوو. باوانی بێکام لە ساڵی ١٩٦٩ ھاوسەرگیرییان کردووە.[١٨] بێکام خوشکێکی لەخۆی گەورەتری ھەیە بەناوی لینیە جۆرجینا و خوشکێکی لەخۆی بچووکتر بەناوی جوانێ لۆزیە.

بێکام ھەر لەمنداڵییەوە یاری کردووە و لە قوتابخانەی سەرەتایی (Chingford Foundation School) خوێندوویەتی.[١٩] بێکام لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠٠٧دا وتی: «ھەر کاتێک مامۆستاکانم پێیان دەوتم 'کە گەورەبوویت چ کارێک دەکەیت؟' ئەوا منیش دەموت 'دەبمە یاریزانی تۆپی پێ'، دواتر ئەوان دەیانوت 'باشە بەڕاستی دەتەوێت چ کارێک بکەیت؟ وەک پیشەی کارکردن' ئەوا من دەمەوت 'بەڕاستی تەنیا شتە کە دەمەوێت بیکەم'»[٢٠] باپیرەی بێکام جوولەکە بوو،[٢١] ھەربۆیە بێکام خۆی بە نیمچە-جوو دەبینێت.[٢٢] ئەو لە خۆژیاننامەکەیدا نووسیوێتی «من زۆرترین نزیکی و پەیوەندیم بە ئایینی یەھوودییەت ھەبوو لەچاو ھەر ئایینێکی دیکە.»[٢٣]

دایک و باوکی بێکام ھاندەری یانەی مانچستەر یونایتد بوون، کە ماوە ماوە لە لەندەنەوە دەچوون بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆرد بۆبینینی یارییەکان. بێکام لە دایک و باوکییەوە خۆشەویستی یانەی مانچستەر یونایتدی بۆ ماوەتەوە. ئەو خولێکی لەلایەن بۆبی چاڵتۆن وەرگرت لە شاری مانچستەر کە بەم ھۆیەوە ھەلی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بۆ خولێکی وەرزشی بەشداربێت لە یانەی بارسێلۆنا. لەساڵی ١٩٨٦ لە یاری نێوان مانچستەر یونایتد و وێستھام یونیاتددا، دەیڤد لەو یارییەدا ماسکۆتی[ئ] مانچستەری لەبەرکردبوو لە یاریگادا. دواتر بێکام ڕووی لەچەند یانەیەکەی ناوخۆیی کرد، لەوانە: لیتۆن ئۆریێنت و نۆرویچ سیتی، ھەروەھا لە فێرگەی نایابی یانەی تۆتنھام ھۆتسپێر یاری دەکرد. بەمەش یانەی تۆتنھام ھۆتسپێر بووە یەکەم یانەی کە بێکام یاری بۆ کردبێت. دواتر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یانەی لاوانی بریمسداون ڕۆڤەرز یاری کردووە و لەم تیمە ناوی لەیاریزانانی خوار ١٥ ساڵان نووسرابوو، ئەمەش لەساڵی ١٩٩٠بوو.[٢٤]

لەگەڵ یانەکان

مانچستەر یونایتد

سەرەتای لاوییەتی
دەیڤد بێکام
ئەزموونی گەنجی
١٩٨٥–١٩٨٧ ڕیدگیوەی ڕۆڤەرز
١٩٨٧–١٩٩١ تۆتنھام ھۆتسپێر
١٩٨٩–١٩٩١ بیرمسداون ڕۆڤەرز
١٩٩١–١٩٩٣ مانچستەر یونایتد
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٩٢–٢٠٠٣ مانچستەر یونایتد ٢٦٥ (٦٢)
١٩٩٤–١٩٩٥ → پریستن نۆرت ئێند (خواستن) ٥ (٢)
٢٠٠٣–٢٠٠٧ ڕیال مەدرید ١١٦ (١٣)
٢٠٠٧–٢٠١٢ لۆس ئەنجەلۆس گالاکسی ٩٨ (١٨)
٢٠٠٩ئەی سی میلان (خواستن) ١٨ (٢)
٢٠١٠ئەی سی میلان (خواستن) ١١ (٠)
٢٠١٣ پاریس سان جێرمان ١٠ (٠)
سەرجەم ٥٢٣ (٩٧)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٩٢–١٩٩٣ ھەڵبژاردەی ئینگلتەراژێر ١٨ ساڵان ٣ (٠)
١٩٩٤–١٩٩٦ ھەڵبژاردەی ئینگلتەراژێر ٢١ ساڵان ٩ (٠)
١٩٩٦–٢٠٠٩ ئینگلتەڕا ١١٥ (١٧)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

بێکام لە ٨ی تەممووزی ١٩٩١ بۆ ڕاھێنانکردن گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتددا واژووکرد،[٢٥] ئەو کاتە بێکام لەپاڵ یاریزانان ڕایان گیگز، گاری نیڤل و پۆل سکۆلز لەلایەن ڕاھێنەر ئیریک ھاریسن مەشقی دەکرد. بێکام یارمەتی یانەکەی دا لە بوونە پاڵەوانی جامی لاوانی ئێف ئەی کەپ لە ١٩٩٢. لە ١٤ی نیسانی ١٩٩٢ بێکام یەکەم گۆڵی خۆی کرد لەبەرامبەر یانەی کریستاڵ پاڵاس کە دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمار کرد و یانەکەی یەکەم یاری ٣-١ بردەوە. لەیاری گەڕانەوەشدا یانەی مانچستەر ٣-٢ بردییەوە بەمەش بەکۆی گشتی بوو بە ٦-٣ و بوونە پاڵەوانی جامەکە و لەیاری گەڕانەوەدا یانەکە ٩٠ خولەک یاریان کرد. بێکام لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ وەکوو یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتددا واژووکرد.

لەساڵی ١٩٩٣ جارێکی دیکە گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانی جامی لاوانی ئێف-ئەی-کەپ، بەڵام ئەمجارەیان ڕووبەڕووی یانەی لیدز یونایتد بوونەوە. لە یاری چووندا یارییەکەیان ٢-٠ دۆڕاند ھەروەھا لەیای گەڕانەوەشدا بەھەمان شێوە دووچاری شکستبوونەوە بە ٢-١ بەمەش بە کۆی ھەردوو یاری ٤-١ دۆڕان و پلەی دووەمیان بەدەست ھێنا.

لەساڵی ١٩٩٤ یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانییەتی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدا بەرامبەر یانەی گاڵاتاسەرایی تورکی کە یارییەکە لە ئۆڵدترافۆرد بوو. لەو یارییەدا یانەی مانچستەر ٤-٠ بردییەوە بێکامیش گۆڵێکی کرد. سەرباری ئەوانە یانەی مانچستەر لەپاڵەوانییەتییەکە دەرکرا دوای ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان پلەی سێیەمی لە چوار یانەی کۆمەڵەکەیدا بەدەست ھێنا.[٢٦]

یانەی پریستن نۆرت ئێند (خواستن)

بێکام لە وەرزی ١٩٩٤-١٩٩٥ پەیوەندی بەیانەی پریستن نۆرت ئێند کرد بەشێوەی خواستن یاخوود قەرز. لەم وەرزەیدا بێکام بەشداری لە پێنج یاریکرد، و لە نێوانیان توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، کە یەکێکیان ڕاستەوخۆ لە کۆرنەر بوو.[٢٧]

گەڕانەوەی مانچستەر یونایتد

دواتر بێکام گەڕایەوە یانەی مانچستەر یوناتید و یەکەم یاری خۆی لە خولی پرێمەر لیگ لە ٢ی نیسانی ١٩٩٥ ئەنجامدا بەرامبەر یانەی لیدز یونایتد کە یارییەکە بێ گۆڵ کۆتایی ھات. لەو وەرزەدا، بێکام چوار یاری لەگەڵ مانچستەر یونایتدا ئەنجامدا. لەم وەرزەدا مانچستەر یونایتد پلەی دووەمی پرێمەر لیگی بەدەستھێنا، ئەمەش کاتێک بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ یەکەمیی بۆ یانەی بلاکبێرن ڕۆڤەرز لەدەستدا. لە یاری کۆتایی جامی ئێف-ئەی-کەپیش لەبەرامبەر ئێڤەرتۆن تووشی شکست ھاتن لەیاری کۆتاییدا، کە لەسەرەنجامدا ئەو ساڵەی مانچستەر یونایتد بێ دەستکەوت بوو. لە ساڵی ١٩٨٩ تاکوو ئەو ساڵە، ئەو ئەنجامە خراپە تووشی مانچستەر نەببوویەوە.[٢٨]

ئەلێکس فێرگوسۆن ڕاھێنەری ئەو کاتەی مانچستەر یونایتد دەسەڵاتێکی باشی ھەبوو لە مامەڵەکردن و واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە لاوەکان. بێکامیش یەکێبوو لەو یاریزانانەی کە ئەلێکس فێرگوسۆن ھێنای بۆ مانچستەر یونایتد لە نەوەدەکان. لەدوای وەرزی ١٩٩٤-١٩٩٥ یانەی مانچستەر دەستیان کرد بە سوود وەرگرتن لەو کۆمەڵە یاریزانە لەوانە بێکام، گاری نیڤێل، فیل نیڤێل و نیکیت بەت و چەند یاریزانێکی تری لاو. مانچستەر سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی ئەو کاتە لێی گیرا بەھۆی نەکڕینی یاریزانی نوێ و ناسراو، ئەوان توانیان خۆیان بە یاریزانە لاوەکان بگرنەوە و ئاستێکی باشیش پێشکەش بکەن.[٢٩]

بێکام شوێنی خۆی لە ناو یاریگا لە ھێڵی ناوەڕاستی لای ڕاست دۆزییەوە و توانی لە وەرزی ١٩٩٥-١٩٩٦ پرێمەر لیگ و جامی ئێف-ئەی-کەپ لەگەڵ مانچستەردا بەدەست بھێنێت. بێکام لەیاری پێش کۆتایی جامی ئێف-ئەی-کەپی ئەو ساڵە گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر یانەی چێڵسی تۆمارکرد. جگە لەوەش لەیاری کۆتاییدا گۆڵێکی بە کۆرنەر درووستکرد بۆ ئیریک کانتۆنا. لەدوای کۆتایی ھاتنی ئەو وەرزەش نەیتوانی پشووبدات چوونکە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٩٦ دەستیپێکرد لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا.[٣٠]

بێکام لەیاری کۆتایی جامی ئێف ئەی کەپی ١٩٩٩ لەیاریگای وێمبلی

بێکام لەوەرزی ١٩٩٦-١٩٩٧دا درێسی ژمارە ١٠ی پۆشی کە پێش ئەو لەلایەن مارک گوگێسەوە دەپۆشرا. ١٧ی ئابی ١٩٩٦ یەکەم یاری پرێمەر لیگ ئەنجام درا. بێکام ناوبانگییەکی باشی بەو گۆڵە پەیدا کرد کە لە دژی ویمبلدۆن تۆماریکرد کە ئەو گۆڵە لە ناوەڕاستی یاریگادا تۆمارکرا کاتێک بێکام تۆپەکەی ئاڕاستەی گۆڵ کرد و بەھۆی ھۆشیارنەبوونی گۆڵپارێزی ویمبلدۆن تۆپەکە چووە نێو گۆڵەکەوە.[٣١] لەساڵی ٢٠٠٢ لە ڕاپڕسییەکی کەناڵ ٤ی ئینگلیزی ئەو گۆڵەی بێکام بە ھەژدەھەمین جوانترین گۆڵی مێژووی تۆپی پێ لەنێو ١٠٠ گۆڵدا دیاریکرا،[٣٢] و دەوترێت کە ئەو لاپچینەی کە بێکام گۆڵەکەی پێ تۆمارکردووە لەیارییەکە بە ھەڵە پێی درابوو.[٣٣] لە ماوەی وەرزی ١٩٩٦-١٩٩٧ بێکام بەگەورەترین ھۆکار و یاریزانی مانچستەر دانرا بۆ بوون بە پاڵەوانی پرێمەرلیگ. لەوەرزی ١٩٩٧-١٩٩٨دا مانچستەر سەرەتایەکی باشی بەخۆوە بینی بەڵام لە نیوەی دووەمی وەرزەکە ئاست و ئەنجامەکانی دابەزی کە لە کۆتاییدا توانییان پلەی دووەم بەدەستبھێنن لەدوای ئارسناڵ.[٣٤]

لەبەر ئەوەی پۆلس سکۆڵز لە ناوەڕاستی بەرگریکار یاریدەکرد و ڕۆی کەینیش سزا درابوو ئەوا بێکام لەھێڵی ناوەڕاستدا یاریکرد کاتێک لەگەڵ یانەکەی بوونە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ١٩٩٨-١٩٩٩ ئەوکاتەی لەیاری کۆتاییدا لەیانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانییان بردەوە،[٣٥] لەو یارییەدا مانچستەر خەریکبوو ئەدۆڕا کاتێک تاکۆتاییەکانی یارییەکە ئەنجامی ١-٠ بوو بەڵام لەکاتی کۆتایی یارییەکە و کاتی زیادکراودا ئەنجامی یارییەکە بە ٢-١ بۆ مانچستەر یونایتد یەکلایی بوویەوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ھەردوو گۆڵەکە لە ڕێگای کۆرنەرەوە بوو کە بێکام ئەنجامیدا. ئەو دووگۆڵەی بێکام لەیاری کۆتایی درووستی کرد وایکرد ناوبراو ببێتە دووەم باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ١٩٩٩ ھەروەھا دووەمی باشترین یاریزانی ئەورووپای ١٩٩٩ ئەمەش لەدوای یاریزانی بەڕازیلی ڕیڤاڵدۆ.[٣٦]

وێڕای ئەو دەستکەوتانەی بێکام لەوەرزی ١٩٩٨-١٩٩٩ لەگەڵ یانەکەی بەدەستیھێنا بەڵام دەرکرانییان لەجامی جیھانیدا کاریگەرییەکی نەرێنی خستە سەر بێکام بە جۆرێک دەنگۆیەکان دووبارە ھاتنەوە کە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری بێکام ببێت بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، بەڵام دواتر بەھەوڵی ڕاھێنەر بۆ وەرزی ١٩٩٩-٢٠٠٠ مایەوە و لەو وەرزەدا بێکام توانی پێنج گۆڵ تۆمار بکات کەدوایین گۆڵی لەبەرامبەر یانە تۆتنھام ھۆتسپێر بوو. دواتر لەوەرزی دواتر کێشەکانی بێکام جارێکی دیکە سەرییان ھەڵدایەوە وە فێرگوسۆنی ڕاھێنەر لەساڵی ٢٠٠٧ سەبارەت بەوکێشانە ئەوەی وت کە بێکام تاکوو ھاوسەگیری نەکردبوو یاریزانێکی باشبوو و پابەندبوو بە یانەکەی بەڵام دوای ھاوسەرگیریکردنی دۆخەکە گۆڕا.[٣٧]

لەوەرزی ٢٠٠٠-٢٠٠١ جارێکی دیکە بووە کلیلی سەرکەوتنی یانەکەی و لەو وەرزەدا جارێکی دیکە خولی پرێمەرلیگییان بردەوە. بێکام لەو وەرزە ٩ گۆڵی تۆمارکرد کە سەرجەمییان لە پرێمەرلیگدابوون. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٠٢ بێکام تووشی پێکان ھات لە پاڵەوانییەتی چامپیۆنز لیگ لە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای ئیسپانی کە بووە ھۆی شکانی ئێسکی قاچی چەپی، بەھۆی ئەم ڕووداوەشەوە بێکام تەواوی ئەو یارییانەی مابووی لەگەڵ یانەکەی لەدەستچوو و لەو وەرزیشیاندا مانچستەر یونایتد خولی پرێمەر لیگی بۆ یانەی ئارسیناڵ لەدەستدا جگە لەوەش لە یارییەکانی پێش کۆتایی بەرامبەر یانەی لیڤەرکوزنی ئەڵمانی چوونەدەرەوە. دواتر بێکام لە ئایاری ھەمان ساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەردا نوێکردەوە کە بەم ھۆیەوە بووە ئەو یاریزانەی کە زۆرترین پارەی پێدەدرێت لەتەواوی جیھاندا.[٣٨] لەگەڵ ئەوەی تووشی پێکان ھاتبوو وەرزی ٢٠٠١-٢٠٠٢ وەرزێکی باش بوو بۆ بێکام کەتوانی ١١ گۆڵ لە کۆی ٢٨ یاریدا تۆمار بکات.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی ٢٠٠٢-٢٠٠٣، بێکام کە تازە لە پێکانەکەی چاکببوویەوە ئەوا نەیتوانی شوێنی پێشووی خۆی لەیانەکە بگرێتەوە ئەمەش لەبەر دابڕانی بێکام و ھاتنەپێشەوەی یاریزانی یانەکە ئۆلی سولشار. پەیوەندی بێکام و فێرگوسۆنی ڕاھێنەر زیاتر داڕما کاتێک لە ١٥ی شووباتی ٢٠٠٣دا، لە ژووری خۆگۆڕیندا لەیاری کۆتایی ئێف-ئەی-کەپدا کە بە ئارسیناڵ دۆڕان لەوکاتەدا فێرگوسۆن بەتووڕەییەوە پێڵاوە وەرزشییەکەی فڕێدەدات[٣٩][٤٠][٤١][٤٢][٤٣][٤٤]و بەنزیک چاوی بێکام دەکەوێت. ئەم ڕووداوە دەنگۆیەکی زۆری لە میدیای وەرزشی نایەوە، بەتایبەت کە دەگوترا یان بێکام یانەکە جێدەھێڵیت یانیش فێرگوسۆن. لەم وەرزیدا مانچستەر سەرەتایەکی زۆر خراپی ھەبوو بەڵام دواتر ئەنجامەکانی باش کردەوە لەمانگی کانوونی یەکەمدا و لەکۆتاییدا بوونە پاڵەوانی پرێمەر لیگیش. لەم وەرزەدا بێکام توانی ١١ گۆڵ لەکۆی ٥٢ یاریدا. تۆماربکات لە سەرجەم پاڵاوانییەتییەکان. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٣دا خەڵاتی شاھانەی بەریتانی (OBE)ی پێدرا بۆ ئەو کارانەی بۆ تۆپی پێی ئینگلتەرای کرد.[٤٥]

بێکام لەگەڵ مانچستەر یونایتدا ٢٦٥ یاری لە پرێمەر لیگ ئەنجامداوە و ٦١ گۆڵیشی تۆمارکردووە. لەچامپیۆنز لیگیش ٨١ یاری ئەنجامداوە ١٥ گۆڵی تۆمارکردووە. لەماوەی یاریکردنی بۆ مانچستەر توانی ٦ جار ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، دوو جاریش جامی ئێف-ئەی-کەپ و جارێکیش ئینتەرناشیۆنال کەپ. بێکام ١٢ ساڵ یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد کرد.

ڕیال مەدرید

بێکام و زینەدین زیدان بەدرێسی ڕیال مەدرید.

لە ھاوینی ٢٠٠٣ کاتێک دەرگای گواستنەوەی یاریزانەکان کرایەوە، دەنگۆ زۆر ھەبوو کە مانچستەر یونایتد بێکام بە یانەی بارسێلۆنا بفرۆشێت.[٤٦] لەوکاتەدا دوو یانە ھەوڵی نزیکبوونەوەیان دا بۆ بێکام،[٤٧] بەڵام لەکۆتاییدا ناوبراو بە بڕی ٣٥ میلیۆن یۆرۆ گرێبەستی کرد لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید.[٤٨] بێکام بوو بە کۆتا یاریزانی ھاوینە بگوزارێتەوە یانەیەکی تر، کە ئەمەش بەسیاسەتی سەرۆکی ئەوکاتەی یانەی ڕیال مەدرید فلۆرەنتینۆ پێریز پێی دەناسرایەوە کە بەئیسپانی پێی دەڵێن (Galácticos).[٤٩] گواستنەوەی بێکام بۆ ڕیاڵ مەدرید بووە هەواڵێکی شۆک بۆ خوان لاپۆرتای سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی یانەی بارسێلۆنا. هەواڵەکە بۆ لاپۆرتا شۆکبوو لەبەر ئەوەی ناوبراو لەکاتی بانگەشەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا بانگەشەی کڕینی بێکامی دەکرد.[٥٠] بەڵام لە کۆتاییدا ناوبراو چووە ڕیال مەدریدەوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٠٣ گواستنەوەی بێکام بە فەرمی ڕاگەیەندرا، و بێکام بووە سێیەم ئینگلیز لە مێژووی یانەکە یاری بکات ئەمەش لەدوای لاوری کونینگھام و ستیڤ مکمەنھام. ڕۆژی دواتر لەدوای تەواوکردنی پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتووانە، بێکام بەرامبەر ٥٠٠ ڕاگەیەندنکار لە ٢٥ وڵاتی جیاواز پێشکەشکرا، ھەر لەوێ بێکام پۆشاکی سپی ڕیال مەدریدی پێدرا لەلایەن ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ.[٥١] بێکام نەیتوانی لە ڕیاڵ مەدرید پۆشاکی ژمارە ٧ی پێشوو بپۆشێت کە لە مانچستەر و ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا دەیپۆشی. ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو ژمارەیە لەلایەن یاریزانی ڕیال مەدرید ڕائول گۆنزالێس خاوەندارییەتی دەکرا، لەبڕی ئەو ژمارەیە بێکام درێسی ژمارە ٢٣ی وەرگرت. ھۆکاری ئەو ژمارەیەش بۆ یاریزانی باسکەی ئەمریکی مایکل جۆردەن دەگەڕێتەوە کەئەویش ھەمان ژمارەی دەپۆشی لەوکاتە.[٥٢]

حەفتەیەک پێش ئەوەی بێکام پێشکەشی یانەکە بکرێت، کارلۆس کیرۆش بوو بە ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بێکام تووشی ھەمان کێشەکانی پێشووی دەبێتەوە کە لەگەڵ مانچستەردا تووشی دەبوو، لەبەر ئەوەی کیرۆش یاریدەدەری ڕاھێنەری ئەلێکس فێرگوسۆن بوو لە مانچستەر یونایتد کە بەیەکەوە لە ھەمان ساڵدا ھاتنە ڕیال مەدرید. وەک وەرزەکانی پێشووتر، لە کۆتاییەکانی تەممووزی ٢٠٠٣ یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ بێکام بۆ خۆئامادەکردنی وەرزی نوێ یەکەی مەشقەکانیان بردە ئاسیا و لەم گەشتەی ئەمجارەدا بێکام وەک براندێکی نوێی ڕیال مەدرید ناسێندرا.[٥٣]

لە ئابی ٢٠٠٣ ڕیال مەدرید بووە پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانی ئەمەش دوای بردنەوەی یاری چوون و ھاتن لە بەرامبەر یانەی ڕیال مایۆرکا. لەوکاتەدا ڕیال مەدرید یانەیەکی پڕئەستێرە بوو، لەوانە: زینەدین زیدان، ڕۆناڵدۆ، ڕائول گۆنزالێس، ڕۆبێرتۆ کارلۆس. ئیکەر کاسیاس و چەندین ئەستێرەی تر یارییان بۆ یانەکە دەکرد، ئەمەش وایکرد بێکام ئاسانتر شوێنی خۆی لە یانەکە بکاتەوە. بێکام لە ١٦ یاری یەکەمیدا لەگەڵ یانەکەی توانی پێنج گۆڵ تۆمار بکات. کارلۆس کیرۆشی ڕاھێنەر لەوکاتەدا حەزی دەکرد بەپێکھاتەی (٥-٣-٢) یاری بکات. کە دوو یاریزانی بەرگری پشتەوە ھەمیشە لە ھێرشەکان دەھاتنە پێشەوە ئەوانیش میشێل سەلگاردۆ و ڕۆبەرتۆ کارلۆس بوون. ئەو کاتە بێکامیش لە ناوەڕاست بوو لەپاڵ ھەریەکە لە زێدان و فیگۆ.[٥٤] ڕیال مەدرید پلەی دووەمی لە جامی شای ئیسپانیا بەدەستھێنا. لە چامپیۆنز لیگیش لە قۆناغی ٨ەمدا دەرکران. لە خولی لالیگاش پلەی چوارەمیان بەدەستھێنا. واتا، ئەوەی سەرۆکی یانەکە فلۆرەنتینۆ پێریز پێشبینی بۆی دەکرد کە لالیگا یان چامپیۆنزلیگ بەدەستبھێنن نەھاتەدی.

بێکام بە درێسی لۆس ئەنجەلۆس

لە تەممووزی ٢٠٠٤ ئەمجارەیان ڕیال مەدرید یەکەی مەشقییەکانی ھاوینەی ھەر لە ئیسپانیا ئەنجامدا. لەم وەرزەدا یانەکە ڕاھێنەری خۆی گۆڕی. خۆزییە ئەنتۆنیۆ کاماچۆ بووە ڕاھێنەری نوێی ڕیال مەدرید. کاماچۆ تەنیا دوای سێ یاری یەکەمی یانەکەی دەستی لەکارکێشایەوە، و ڕیال مەدرید دابەزی بۆ پلەی ھەشتەم. ماریانۆ گارسیا مینۆنی یاریدەدەری بووە ڕاھێنەری یانەکە ئەمەش بەشێوەیەکی کاتی تاکوو شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەدۆزنەوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ بووە سەردێڕی میدیاکان بەوەی لەیارییەکی نێودەوڵەتی لەنێوان ئینگلتەرا و وێڵزدا، کاتێک بەتووندی لە بێن تاتچەری دا. بەھۆی ئەم کارەیەوە بێکام بۆ یارییەک سزا درا. دواتر لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی داوای ڕوونکردنەوەی لێکرا لەسەر ئەو ڕووداوە. بێکامیش کە لەسەر ئەم بابەتە ڕوونکردنەوەیدا وتی "ھەڵەیکبوو کردم" و داوای لێبووردنی کرد.[٥٥] دواتر لەگەڵ یانەکەشی لەیاری بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا لەمیانی خولی ئیسپانیدا، لەکاتی فاوڵێکدا ناوبژیوان کارتێکی زەردی بەبێکامدا و لەکاردانەوەیدا بێکام بەشێوەی گاڵتەجارانە چەپڵەی بۆ لێدا. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ناوبژیوان ڕاستەوخۆ کارتی زەردی دووەم بە بێکام بدات و بیخاتە دەرەوەی یاریگا.

لە ماوەی کرسیمسی ٢٠٠٤، تیپەکە لە پلەی دووەمی لالیگادابوو، گارسیا ڕیمۆن شوێنی گۆڕا بە ڤاندەرلی لۆکسومبۆرگۆ. سەرباری گۆڕینی ڕاھێنەری یانەکە، ڕیال مەدرید بە بەدەستھێنانی پلەی دووەمی خولەکە وەرزەکەی کۆتایی پێھێنا . لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ دا، بێکام بۆ جاری سێیەم لەیاریگادا دەرکرا لە یارییان بەرامبەر یانەی خیتافی. ڕۆژێک دوای ئەوە ڕیال مەدرید ڕاھێنەری لە لوکسەمبۆرگۆوە گۆڕی بۆ خوان ڕۆمان لۆپێز کارۆ. لەگەڵ کۆتایی وەرز بێکام بووە ئەو یاریزانەی لالیگا کە زۆرترین گۆڵی کردبێت.

لە ماوەی وەرزەکە، بێکام ئەکادیمیایەکی یاریی تۆپی پێی لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا و لە ڕۆژھەڵاتی لەندەن لە بەریتانیا کردەوە. لە کۆتایی وەرزدا ڕیال مەدرید پلەی دووەمی لالیگای بەدەستھێنا، بە جیاوازی ١٢ خاڵ خولەکەی بۆ یانەی بارسێلۆنا لەدەستدا. ئەم وەرزە کۆتایی بە سەردەمی سەرۆکایەتیی فلۆرێنتینۆ پیرێز ھێنا. ناوبراو لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ دەستی لە کار کێشایەوە. ڤیکتۆر بلۆودا وەک وەکیلێک کاری سەرۆکایەتیی یانەکەی بەشێوەیەکی کاتیی گرتە ئەستۆ تا کۆتایی وەرزەکە.

لە ھاوینی ٢٠٠٦ دا، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامدرا. لەو ھەڵبژاردنەدا ڕامۆن کالیدرۆن بوو بە سەرۆکی نوێی یانەکە. لەگەڵ ھاتنی سەرۆکی نوێ بۆ یانەکە، وەک پێشبینی دەکرا، زۆربەی پلەکان گۆڕانکارییان تیادا کرا، لە سەرووی ھەمووشییانەوە پلەی ڕاھێنەر. ڕامۆن لۆپێزیش گۆڕا بۆ فابیۆ کاپێلۆی ئیتاڵی. بێکام لەو وەرزەدا لە سەرەتاکان ژمارەی یارییەکانی زۆر کەم بوو، لەبری ئەو خۆسییە ئەنتۆنیۆ ڕیەس یاری دەکرد. دواتر لەو ٩ یارییەی بێکام دەستیکرد بەیاریکردن ئەوا ڕیال مەدرید ٧ یاری دۆڕاند. میاتۆڤیش کە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ڕیال مەدرید بوو ڕایگەیاند کە بۆ وەرزی داھاتوو بێکام لە یانەکە نامێنێتەوە. دواتر ناوبراو ھەواڵەکەی ڕەتکردەوە کە بەھەڵە لێکدانەوەی بۆکراوە و ڕایگەیاند کەمەبەستی ئەو لەوەبوو کە تاکوو ئێستا گرێبەستی بێکام نوێ نەکراوەتەوە.[٥٦]

کۆتا وەرزی بێکام لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، ڕاگەیەندرا کە بێکام گرێبەستی لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجەلۆسی ئەمریکی واژوو کردووە بۆ ماوەی پێنج وەرز کە لە ١ی تەممووزی ٢٠٠٧ دەستپێدەکات. لە ١٣ی کانوونی دووەمیشدا، فابیۆ کاپێلۆی ڕاھێنەریش وتی کە «بێکام دوایین یاری خۆی لەگەڵ ڕیال مەدرید ئەنجامداوە و ئەو دەتوانێت لە مەشقەکاندا لەگەڵمان بێت.»[٥٧] دوای چەند ڕۆژێک کاتێک کالدیرۆنی سەرۆکی یانەکە قسەی بۆ قوتابیانی زانکۆی ڤیلانۆڤا دەکرد لە ئیسپانیا، ئەو وتی کە بێکام دەیەوێت ببێتە نیمچە ئەستێرەیەکی فیلم لە ھۆلیوود.[٥٨]

لەدوای مانگێک لەو باسە، کاپێلۆی ڕاھێنەر لە قسەکانی پێشووی پاشگەز بوویەوە و بێکامی بانگێشتکردەوە بۆ یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ڕیال سۆسیداد لە ١٠ی شووباتی ٢٠٠٧. بێکام لەو یارییە وەڵامی ڕاھێنەری دایەوە بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە دووری ٢٧ یاردەوە لە ڕێگای لێدانی ناڕاسەوخۆوە و یارییەکەیان بەئەنجامی ٢-١ بردەوە.[٥٩] لەم وەرزیدا یانەی ڕیال مەدرید لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنز لیگ دەرکرا کاتێک بەئەنجامی ھەردوو یاری بەرامبەر یانەی بایەرن میونخ چووە دەرەوە. لە ھەردوو یاریدا بێکام ڕۆڵی ھەبوو لە تۆمارکردنی ھەر سێ گۆڵی یانەکە. ئۆلیڤەر کانی گۆڵپارێزی یانەی بایەرن میونخ وەک نموونەیەکی باڵا وەسفی بێکامی کرد.[٦٠]

لە ١٧ی ئابی ٢٠٠٧، لە دوایین یاری خولی ئیسپانیدا، بێکام کۆتا یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامدا و یارییەکەشییان ٣-١ لە یانەی ڕیال مایۆرکا بردەوە، لەم یارییەدا چارەنووسی پاڵەوانی لالیگا یەکلایی دەکرایەوە. سەرەتا یانەی ڕیال مەدرید ١-٠ لەدواوە بوو و ئەگەر ئەم یارییەی بردبایەوە دەبوو بە پاڵەوانی لالیگا. لە کۆتاییەکانی یارییەکە کاتێک بێکام دانیشتە سەر کورسی یەدەگ ئەوا خۆسیە ئەنتۆنیۆ ڕیەس ھاتە شوێنی و توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و یارییەکە کۆتایی پێبھێنن بە ئەنجامی ٣-١. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید بووە پاڵەوانی لالیگای ئەو وەرزە بە جیاوازیی گۆڵەکانی یاری لەبەرامبەر بارسێلۆنا کە پلەی دووەمی دەستکەوت.

لە کۆتایی وەرزدا دوای چەندین کێشە و ناکۆکی لە نێوان ڕیال مەدرید و لۆس ئەنجلۆس گالاکسی لەسەر گواستنەوەی بێکام، بەڵام لەکۆتاییدا بێکام پەیوەندیکرد بەیانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی بەبڕی ٣٥ ملیۆن یۆڕۆ.[٦١][٦٢] گۆڤاری فۆربێس لە ڕاپۆرتێکی ئاماژەی بەوەکرد لەو چوار ساڵەی کە بێکام یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا، ئەوا یانەکە توانیویەتی فرۆشە بازرگانییەکانی بەرزبکاتەوە بۆ ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.[٦٣]

لۆس ئەنجلۆس گالاکسی

لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە بێکام پەیوەندی بە یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسییەوە دەکات. گرێبەستەکەی بێکام دەنگۆیەکی گەورەی نایەوە و ژمارەی گرێبەستەکەیان بەپارەیەکی خەیاڵی وێنادەکرد کە ٢٥٠ میلیۆن دۆلاربێت.[٦٤] بەڵام لە کۆتاییدا بۆندەکەی بێکام بۆ پێنج وەرز یاریکردن بوو لە یارییەکە لەبەرامبەر ٣٢٫٥ میلیۆن دۆلار واتە ساڵانەش ناوبراو ٦٫٥ میلیۆن دۆلار وەردەگرێت.[٦١][٦٥]

لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس دووجار بووە پاڵەوانی خولی ئێم ئێل ئێس کە بەرزترین خولی تۆپی پێیە بۆ یانەکانی ئەمریکا و کەنەدا. ھەروەھا لە ٢٠١٠ و ٢٠١١ەش دووجار جامی (MLS Supporters' Shield)ی بەدەستھێنا.

میلان

بێکام بە درێسی میلان

لە ساڵی ٢٠٠٨ بێکام لە سەردەمی کاپێلۆ بانگھێشتی تیپی ھەڵبژاردەکە کرایەوە. بۆیە بۆ بێکام باشتربوو بگەڕێتەوە خولەکانی ئەورووپا. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، یانەی میلان ڕایگەیاند کە بێکام پەیوەندی بە یانەکە کردووە بەشێوەی خواستن.[٦٦] و ئەوکاتە بێکام ڕایگەیاند، کە خولی ئەمریکای جێنەھێشتووە و بۆ وەرزی ٢٠٠٩ لە مانگی ئازار دەگەڕێتەوە بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی.

«لە گۆڕەپاندا، بێکام پێش ھەمووان ھەموو شتێک دەبینێت. بینینی ئەو بۆ یاریکردن لە ئێستادا باشترە لەچاو کاتی یاریکردنی بۆ مانچستەر. ئەو خاوبووەتەوە، بەڵام لەڕووی تاکتیک و تەکنیکەوە بەھێزتربووە. ئەو زۆر زیرەکە و کاری زۆر دەکات.»

کارلۆ ئەنشیلۆتی ڕاھێنەری یانەی میلان و بێکام کاتێک ٣٣ ساڵان بووە[٦٧]

بێکام لەگەڵ میلان لەپاڵ چەندین یاریزانی دیکەی ناسراودا یاری دەکرد لەوانە ڕیکاردۆ کاکا، ڕۆناڵدینھۆ، ئاندریا پیرلۆ، پاولۆ ماڵدینی، سیدۆرف و چەندانی دیکەش. یەکەم یاری بۆ میلان لە بەرامبەر ڕۆما بوو لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. یارییەکە لە یاریگای ئۆلەمپیکۆی تایبەت بە ڕۆما ئەنجامدرا. یارییەکە ٢-٢ کۆتایی ھات،[٦٨] بێکام لەیارییەکە ٨٩ خولەک یاریکرد. یەکەم گۆڵی بێکام لە سێیەم یاری خۆیدا بوو لە خولی ئیتاڵیا کاتێک لە بەرامبەر یانەی بۆلۆگنا یارییان کرد و میلان ٤-١ براوە بوو.

دوای ھاتنی مانگی ئازار بێکام دەبووایە بگەڕێتەوە ئەمریکا بۆ یانەی گالاکسی یاری بکات، بەڵام بۆئەوەی بەشداربێت لە جامی جیھانی ٢٠١٠ بێکام نیازی ئەوەی ھەبوو لەگەڵ میلان بمێنێتەوە. لەوکاتەدا پڕوپاگەندەی زۆر کرا کە بێکام دەمێنێتەوە تاوەکوو ناوەڕاستی مانگی تەممووزی ٢٠٠٩.[٦٩]و دوای ئەوە بێکام دەگەڕێتەوە بۆ یانە ئەمریکییەکە، و تا کۆتاییی وەرزی ٢٠٠٩ یاری دەکات. ئەم مامەڵەکردنەش بە شێوازێکی بێھاوتا دانرا.[٧٠]

یاریکردنی نێونەتەوەیی

بێکام بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا

بێکام یەکەم یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلستان لە ڕۆژی ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ ئەنجامدا. یارییەکە لە پاڵاوتنی جامی جیھانی بوو بەرامبەر ھەڵبژاردەی مۆلدۆڤا.[٧١]

بێکام بۆ جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ لە سەرجەم یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتن بەشداریکرد،[٧٢] بەڵام ڕاھێنەری ئەوکاتەی ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا، گلێن ھۆدل بڕیاریدابوو بەشدارییەکی ئەوتۆ بە بێکام نەکات.[٧٣] لە میانی پاڵەوانییەتیی جامی جیھانیی فیفا. دواتر لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە یاری یەکەم و دووەم دەرنەکەوت، بەڵام لە یاری سێیەم دەرکەوت لە پێکھاتەی سەرەکی لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا. لەو یارییەدا بێکام یەکەم گۆڵی بە فاول لە دووری ٣٠ یارد تۆمارکرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی ٢-٠ بردەوە.[٧٤] ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بە دووەمی کۆمەڵە سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦؛ بەدوای ڕۆمانیا کە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتبوو.

لە قۆناغی دووەم یان قۆناغی ١٦ بێکام لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.[٧٥] ئەمەش لەوکاتە بوو کە بێکام فاولێکی لە دژ گیرا لەسەر دیێگۆ سیمیۆنیی یاریزانی ئارجەنتین. بێکام لەوکاتەدا بە قاچ و بەتووندی لە سیمیۆنی ئەدات کە لەسەر زەوی ڕاکشابوو. و لە ئەنجامدا سیمیۆنی تووشی ئازاری ماسوولکەش بوو. دواتر سیمیۆنی دانی بەوەدانا کە زیاد لە باری ئاسایی نواندنی کردووە بۆئەوەی بێکام لە یارییەکە دەربکرێت و یاریزانانی ھەڵبژاردەکەشی ھانداوە کە قسە لەگەڵ دادوەری یاریگا بکەن بۆ دەرکردنی بێکام.[٧٦] دواتر ئینگلتەڕا یارییەکەی دۆڕاند بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا. دوای ئەم ڕووداوانەش بێکام لەلایەن میدیا و دەزگا ئینگلیزییەکان بە ھۆکارێکی سەرەکی دانرا بۆ چوونە دەرەوەی ھەڵبژاردەکە لە مۆندیال و تەنانەت ھەڕەشەی کووشتنیشی لێکرا.[٧٧]

ھەڵمەتی ھێرشکردنە سەر بێکام لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکردەوە لەکاتی یۆڕۆی ٢٠٠٠ کاتێک ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا ٣-٢ بە پۆرتوگال لە پاڵەوانییەتییەکە کرایە دەرەوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠، لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕاھێنەری ئینگلتەڕا کێڤن کیگان، و دەستبەکاربوونی پیتەر تایلۆر وەک ڕاھێنەری کاتی ھەڵبژاردەکە ئەوا بێکام پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ کاپتنی ھەڵبژاردەکە. دواتر ھەر بە کاپتنی مایەوە کاتێک بەفەرمی سڤین گۆران ئەریکسۆن بوو بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە.[٧٨]

«دوو خولەک و نیومان لەبەردەم ماوە بۆ کۆتایی ھاتنی یارییەکە، ئینگلەڕا ٢ بە ١ لە دواوەیە. بێکام دەتوانێت ئەنجامەکە ڕاست بکاتەوە بە گۆڵکردن  ... ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم بێکام گۆڵی تۆمارکرد و ئینگلتەڕا بۆ کۆتاییەکانی مۆندیال سەرکەوت  ... ڕێزلێنانی شاھانە بدەن بەم پیاوە!»

—بێژەری تەلەڤیزیۆن لەکاتی یارییەکەی یۆنان و ئینگلتەڕا[٧٩]

لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی ٢٠٠٢، بێکام ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا بۆ سەرکەوتنی ھەڵبژاردەکە بۆ ئەو پاڵەوانییەتییە. کە یەکێک لە یارییەکانی پاڵاوتن ئینگلتەڕا ٥-١ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای بردەوە لە ناو میونشن. لە کۆتاییدا بێکام لە لۆمەکردن و پیاوخراپییەوە بوو بە پاڵەوانی وڵات بەتایبەت دوای یارییەکەیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی یۆنان کە دوایین یاری بوو لە پاڵاوتنەکان بۆ مۆندیالی ٢٠٠٠ کە لە ٦ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.[٨٠] ئەمەش لەبەرئەوەی لەو یارییە ئینگلتەڕا پێویستی بە بردنەوە یان بەرامبەربوون ھەبوو بۆئەوەی بگات بە مۆندیال، بەڵام ئەنجامی یارییەکە ٢-١ لە بەرژەوەندی یۆنان بوو تاوەکوو لێدانێکی ناڕاستەوخۆ (فاوڵ) بۆ ئینگلتەڕا ھەژمار دەکرێت و لە دووری ٨ یاردە لە ناوچەی لێدانی سزای یۆنان توانی گۆڵەکە تۆمار بکات و ھەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە مۆندیال. بێکام لەو ساڵەدا بووە دووەم باشترین یاریزانی جیھان لەدوای فیگۆ.[٨١]

لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ کە لە ژاپۆن و کۆریای باشوور بە ھاوبەشی بەڕێوەچوو، بێکام توانی شوێنی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی بکاتەوە. لە یەکەم یاریی ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر سوێد یاری کرد. ھەروەھا دوای ٤ ساڵ لە ڕووداوەکانی مۆندیالی ١٩٩٨، بێکام توانی تۆڵەی خۆی بکاتەوە دوای ئەوەی بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی سەرکەوتنی ئینگلتەڕای بەرامبەر ئارجەنتین تۆمارکرد و وایکرد ئەرجەنتین لە مۆندیال دەربکرێت لە قۆناغی کۆمەڵەکان.[٨٢] لە قۆناغی ١٦دا بێکام یارمەتیی ھەڵبژاردەکەی دا بۆ سەرکەوتن بەسەر دانیمارک کاتێک ٣-٠ بردیانەوە و بێکام گۆڵێکی دروستکرد لە یارییەکەدا، بەڵام دواتر لە قۆناغی ٨، ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا لە پاڵەوانیەتییەکە دەرچوون کاتێک بە گۆڵی ڕۆناڵدینھۆ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل تووشی شکست بوون.[٨٣]

دواتر لە یۆڕۆی ٢٠٠٤دا، بێکام لە سەرجەم یارییەکانی ئینگلتەڕا لەو پاڵەوانیەتییە بەشداری کرد. لە قۆناغی ٨ ڕووبەڕووی پۆرتوگال بوونەوە، و یارییەکە ٢-٢ کۆتایی ھات لەکاتی ئاسایی خۆیی بۆیە بەناچاری پەنابرایە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە کە تێیدا ٥–٦ پۆرتوگال براوە بوو، لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بێکام یەکەم دانەی ئینگلتەڕای فەوتاند کاتێک خۆی جێبەجێی کرد.[٨٤]

بێکام بوو بە باڵیۆزی چاکەخوازیی ڕێکخراوی یوونیسێف و ڕۆڵی ھەبوو لە پڕوپاگەندەکردن بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیادی ٢٠١٢ لە لەندەن.[٨٥] بێکام لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ بۆ جاری دووەم وەک کاپتنی ئینگلتەڕا لە یارییان بەرامبەر ھەڵبژاردەی نەمسا کرایە دەرەوە. لە مانگی دواتر بێکام ٥٠یەمین یاری وەک کاپتنی ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا ئەنجامدا بەارمبەر ئارجەنتین لە یارییەکی دۆستانەدا.

لە یارییەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، لە یەکەم یاریی ئینگلتەڕا و پاراگوای بوو کە بێکام لێدانێکی سەربەستی جێبەجێکرد و بووە ھۆی ئەوەی یاریزانی پاراگوای کارلۆس گامارا گۆڵ لە خۆیان بکات و بەم ئەنجامە یەکەم یارییان بردەوە. لە یاریی دووەمیشییان بێکام لە خولەکی ٨٣ گۆڵێکی بۆ پیتەر کراوچ دروستکرد و پاش ئەم گۆڵەش توانی گۆڵێکی دیکە بۆ ستێڤن جێرارد دروستبکات و وایکرد ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا ٢-٠ یارییەکە بباتەوە. ھەر لە یارییەکەدا بێکام بە باشترین یاریزان ھەڵبژێردرا.

لە قۆناغی ١٦دا بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیکوادۆر یارییان ئەنجامدا، لە خولەکی ٥٩ بێکام تاکە گۆڵی یارییەکەی بە فاوڵ تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی لە سێ جامی جیھانی جیاواز گۆڵ تۆماربکات.[٨٦] و بەم گۆڵەشی بێکام وایکرد ھەڵبژاردەکەی بگاتە قۆناغی داھاتوو. لە قۆناغی دواتردا ئینگلتەڕا بەرامبەر پۆرتوگال یاریکرد. بێکام بەھۆی پێکانەوە لە گێمی یەکەم یاریگای بەجێھێشت. لە کۆتاییی یارییەکەشدا ئینگلتەڕا یارییەکەی دۆڕاند بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣–١ ئەمەش دوای ئەوەی یارییەکە لەکاتی ئاسایی خۆیدا بەبێ گۆڵ کۆتایی ھاتبوو.[٨٧] دوای یارییەکە بێکام ھەست و سۆزی تەواو جووڵابوو و لە گۆشەیەک چاوی پڕ لە فرمێسک بوو کە نەیتوانی لە تەواوی یارییەکە بەشداری بکات. ڕۆژی دوای دەرچوونیان لە مۆندیال بێکام لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەوێشدا ھەست و سۆزی جووڵابوو و بە چاوی پڕفرمێسکەوە وازی لە نیشانی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی ھێنا.[٧٨]

بێکام لەکاتی دروستکردنی گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەڕازیل. گۆڵەکە لەلایەن جۆن تێری تۆمارکرا.

لە دوای وازھێنانی لە نیشانەی کاپتنی بێکام لە تیمی ئینگلتەڕاش دوورخرایەوە ئەوکاتەی ستیڤ ماکلێرن بوو بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە. لە ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠٠٦، ماکلێرن ڕایگەیاند کە ئەو بە ئاهاستەیەکی دیکەدا کاردەکات لەگەڵ تیپەکە کە بێکام لەو ئاڕاستەیەدا نابێت.[٨٨] و ئەوەشی ڕاگەیاند کە دەکرێت لە داھاتوودا بێکام جارێکی دیکە بانگبکرێتەوە.

لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٧، ماکلێرن ئەوەی ڕاگەیاند کە بێکام دەتوانێت جارێکی دیکە یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا ئەنجامبدات، بێکام یەکەم یاری بەبێ بوونی نیشانەی کاپتن لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجامدا لە یاریگای وێمبلی، لەو یارییەدا بێکام لە گێمی دووەمدا گۆڵێکی بۆ ھەڵبژاردەکەی ڕێکخست کە جۆن تێریی کاپتن گۆڵی تۆمارکرد. دواتر بێکام بەردەوامبوو لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ یۆڕۆی ٢٠٠٨ بەشداربوو. لەو یارییەدا بەرامبەر ئیسپانیا بێکام دوو گۆڵی دروستکرد بۆ مایکڵ ئۆین و پیتەر کڕاوچ و یارمەتی ھەڵبژاردەکەی دا تاکوو ٣-٠ بردیانەوە.

لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٧، بێکام یارییەکی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامدا، ئەمە لەوکاتەی بێکام لەو کاتەدا لە ھیچ یانەیەک یاری نەدەکرد.[٨٩] دواتر لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆڕۆی ٢٠٠٨ بەردەوامبوو. ئینگلتەڕا لەگەڵ ھەڵبژاردەی کڕواتیا دووچاری ئاستەنگی زۆر بوویەوە کاتێک یاری یەکەم ٢-٢ بوو، و یاری دواتریش ٣-٢ بەمەش ئینگلتەڕا لە پاڵاوتنەکانەوە دەرچوو لە گەیشتن بە یۆڕۆی ٢٠٠٨. سەرباری ئەوەش بێکام نەیدەویست واز لە یاریی نێودەوڵەتی بھێنێت و دەیویست بەردەوامبێت لە پۆشینی درێسی ھەڵبژاردەکەی.

دواتر ڕاھێنەری پێشووی ڕیال مەدرید، فابیۆ کاپێلۆ بوو بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و بێکامیشی بۆ پێکھاتەکەی بانگھێشتکرد. بێکام لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی ٢٠١٢ بەشداریکرد، بەڵام دواتر بەھۆی پێکان و دوورخستنەوەی فەرمی لەلایەن ھەڵبژاردەکەیەوە بەشداری لە یارییەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ لە باشووری ئەفریقا نەکرد. لەوکاتە بێکام لە کۆی ٢٠ یاری لە سەردەمی کاپێلۆدا، لە ١٦ یاریدا بەشداربوو. دواتر بۆچوونی کاپیلۆ لەسەر بێکام ئەوەبوو کە بێکام داھاتووی لەگەڵ ئینگلتەڕا نییە، و پێویستە ھەل بە یاریزانی دیکەی ئینگلیزی بدرێت لە بری بێکام. ئەگەر کرا ئەوا یارییەکی دۆستانە بۆ ماڵئاواییکردن لە بێکام ڕێک بخرێت لە وێمبلی.[٩٠]

لە یارییەکانی ئۆڵەمپیادی ٢٠١٢ی لەندەن، بێکام لە پێکھاتەی سەرەکیی بەریتانیا بانگھێشتکرابوو.[٩١] بەڵام دواتر لە پێکھاتەی کۆتایی لەلایەن ڕاھێنەر ستیوارت پێرس دوورخرایەوە.[٩٢]

ژیانی تایبەتی

بێکام و ڤیکتۆریا

بێکام لە ساڵی ١٩٩٧ەوە، دەستیکرد بە ژوانبەستن لەگەڵ خانمە نمایشکاری جل و بەرگ و گۆرانیبێژی ئینگلیزی ڤیکتۆریا ئادەم. دواتر ڤیکتۆریا لە یارییەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دەبینرا. پەیوەندی بێکام و ڤیکتۆریا لەوکاتەدا سەرنجی زۆربەی میدیاکانی بەلای خۆدا ڕاکێشابوو. میدیاکان پەیوەندی نێوان بێکام و ڤیکتۆریایان ناونابوو (Posh and Becks). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ بێکام لە خواردنگەی ناوچەی چیزەنت لە ئینگلتەڕا داخوازی لە ڤیکتۆریا کرد.

لە ٤ی تەممووزی ١٩٩٩، لە قەڵای (Luttrellstown) بێکام و ڤیکتۆریا ھاوسەرگیرییان کرد. ڕێوەڕەسمەکە دوور بوو لە چاوی میدیاکان. خەرجی ئاھەنگەکەش ٥٠٠ ھەزار پاوەند بوو و ٤٣٧ کەس وەک کرێکار لە ڕێوەڕەسمی ئاھەنگەکە کاریانکرد.[٩٣]

بێکام و ڤیکتۆریا چوار منداڵییان ھەیە. برووکلین جۆزێف (لەدایکبووی ٤ی ئازاری ١٩٩٩ لە لەندەن)، ڕۆمیۆ جەیمز (١ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ لە لەندەن)، کروز دەیڤد (٢٠ی شوباتی ٢٠٠٥ لە مەدرید) وە کچێکیش بەناوی ھارپەر سێڤن (١٠ی تەممووزی ٢٠١١ لە لۆس ئەنجلۆس، ئەمریکا). ھەرسێ کوڕەکەی بێکام لە ئەکادیمیای یانەی ئارسیناڵ یارییانکردووە.

خەڵاتی تایبەت

ساڵ بۆنە خەڵات ئەنجام
٢٠٠٦ خەڵاتی ھەڵبژێردراوی ھەرزەکاران خەڵاتی ھەڵبژێردراوی ھەرزەکاران براوە

[٩٤]

٢٠٠٨ براوە

[٩٤]

٢٠٠٩ براوە

[٩٤]

٢٠١٠ براوە

[٩٤]

٢٠١٢ براوە

[٩٤]

٢٠١٣ براوە

[٩٤]

٢٠١٤ خەڵاتی ھەڵبژێردراوی وەرزشی لەلایەن منداڵان خەڵاتی ئەفسانە براوە

[٩٥]

ئامارەکان

یانە

[٩٦][٩٧]

یانە وەرز خول خول جام جام Continental ھیتر [ا] گشتی
یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
مانچستەر یونایتد ١٩٩٢–٩٣ پریمەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠
١٩٩٣–٩٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
Preston North End (loan) ١٩٩٤–٩٥ خولی پلە سێیەکان ٥ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٥ ٢
مانچستەر یونایتد ١٩٩٤–٩٥ FA Premier League ٤ ٠ ٢ ٠ ٣ ٠ ١ ١ ٠ ٠ ١٠ ١
١٩٩٥–٩٦ ٣٣ ٧ ٣ ١ ٢ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٤٠ ٨
١٩٩٦–٩٧ ٣٦ ٨ ٢ ١ ٠ ٠ ١٠ ٢ ١ ١ ٤٩ ١٢
١٩٩٧–٩٨ ٣٧ ٩ ٤ ٢ ٠ ٠ ٨ ٠ ١ ٠ ٥٠ ١١
١٩٩٨–٩٩ ٣٤ ٦ ٧ ١ ١ ٠ ١٢ ٢ ١ ٠ ٥٥ ٩
١٩٩٩–٢٠٠٠ ٣١ ٦ ٠ ٠ ١٢ ٢ ٥ ٠ ٤٨ ٨
٢٠٠٠–٠١ ٣١ ٩ ٢ ٠ ٠ ٠ ١٢ ٠ ١ ٠ ٤٦ ٩
٢٠٠١–٠٢ ٢٨ ١١ ١ ٠ ٠ ٠ ١٣ ٥ ١ ٠ ٤٣ ١٦
٢٠٠٢–٠٣ ٣١ ٦ ٣ ١ ٥ ١ ١٣ ٣ ٠ ٠ ٥٢ ١١
کۆی گشتی مانچستەر یونایتد ٢٦٥ ٦٢ ٢٤ ٦ ١٢ ١ ٨٣ ١٥ ١٠ ١ ٣٩٤ ٨٥
ڕیال مەدرید ٢٠٠٣–٠٤ لالیگا ٣٢ ٣ ٤ ٢ ٧ ١ ٢ ١ ٤٥ ٧
٢٠٠٤–٠٥ ٣٠ ٤ ٠ ٠ ٨ ٠ ٠ ٠ ٣٨ ٤
٢٠٠٥–٠٦ ٣١ ٣ ٣ ١ ٧ ١ ٠ ٠ ٤١ ٥
٢٠٠٦–٠٧ ٢٣ ٣ ٢ ١ ٦ ٠ ٠ ٠ ٣١ ٤
کۆی گشتی ڕیال مەدرید ١١٦ ١٣ ٩ ٤ ٢٨ ٢ ٢ ١ ١٥٥ ٢٠
لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ٢٠٠٧ MLS ٥ ٠ ٠ ٠ ٢ ١ ٧ ١
٢٠٠٨ ٢٥ ٥ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢٥ ٥
ئەی سی میلان (خواستن) ٢٠٠٨–٠٩ خولی تۆپی پێی ئیتالیا ١٨ ٢ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٢٠ ٢
یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ٢٠٠٩ MLS ١١ ٢ ٠ ٠ ٤ ٠ ١٥ ٢
ئەی سی میلان (خواستن) ٢٠٠٩–١٠ Serie A ١١ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ١٣ ٠
کۆی گشتی میلان ٢٩ ٢ ٠ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ٣٣ ٢
یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ٢٠١٠ MLS ٧ ٢ ٠ ٠ ٣ ٠ ١٠ ٢
٢٠١١ ٢٦ ٢ ٠ ٠ ٤ ٠ ٣٠ ٢
٢٠١٢ ٢٤ ٧ ٠ ٠ ١ ١ ٦ ٠ ٣١ ٨
کۆی گشتی لە لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ٩٨ ١٨ ٠ ٠ ١ ١ ١٩ ١ ١١٨ ٢٠
پاریس سان جێرمان ٢٠١٢–١٣ خولی پلەیەکی فەڕەنسا ١٠ ٠ ٢ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ١٤ ٠
گشتی ٥٢٣ ٩٧ ٣٥ ١٠ ١٢ ١ ١١٨ ١٨ ٣١ ٣ ٧١٩ ١٢٩

ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی

[٩٨][٩٩][١٠٠]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەڕا
ساڵ یاری گۆڵ
١٩٩٦ ٣ ٠
١٩٩٧ ٩ ٠
١٩٩٨ ٨ ١
١٩٩٩ ٧ ٠
٢٠٠٠ ١٠ ٠
٢٠٠١ ١٠ ٥
٢٠٠٢ ٩ ٣
٢٠٠٣ ٩ ٤
٢٠٠٤ ١٢ ٢
٢٠٠٥ ٩ ١
٢٠٠٦ ٨ ١
٢٠٠٧ ٥ ٠
٢٠٠٨ ٨ ٠
٢٠٠٩ ٨ ٠
کۆی گشتی ١١٥ ١٧

دەستکەوتەکان

مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی

  • خولی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەر لیگ (٦) جار
  • جامی یەکێتیی ئینگلیزی (٢) جار
  • جامی قەڵغانی یەکێتیی ئینگلیزی (٤) جار
  • جامی یەکێتیی ئینگلیزی بۆ لاوان (١) جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (١) جار لە وەرزی ١٩٩٨-١٩٩٩
  • جامی جیھانی یانەکان (١) جار لە ساڵی ١٩٩٩

ڕیال مەدریدی ئیسپانی

  • خولی ئیسپانی ناسراو بە لالیگا (١) جار لەوەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧
  • جامی سووپەری ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٠٣

لۆس ئانجلۆسی ئەمریکی

  • جامی قەڵغانی پشتیوانی ٢ جار لە ساڵانی ٢٠١٠ - ٢٠١٢
  • جامی MLS ١ جار لە ساڵی ٢٠١١

ژێدەرەکان

  1. ^ ئ ا ب Hugman, Barry J., ed. (2003). The PFA Footballers' Who's Who 2003/2004. Harpenden: Queen Anne Press. p. ٤٢. ISBN 978-1-85291-651-0.
  2. ^ "Malaria No More". malarianomore.org.uk. Retrieved 13 May 2015.
  3. ^ "David Beckham Net Worth". The Richest. Retrieved 31 March 2015.[سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]
  4. ^ "David Beckham wears captain's armband, adds assist for PSG in likely career finale – Yahoo! Sports". Sports.yahoo.com. 18 May 2013. Archived from the original on 9 June 2013. Retrieved 3 October 2013.
  5. ^ "David Beckham: his club and international career in stats". The Guardian. Retrieved 20 September 2015
  6. ^ Daniel, Taylor. "David Beckham exits as gracefully as one of his arcing crosses". The Guardian. Retrieved 18 December 2014.
  7. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Retrieved 13 November 2013.
  8. ^ "David Beckham, Great Britain". ESPN.co.uk. Retrieved 12 September 2014.
  9. ^ "Los Angeles Galaxy: Player bio". Los Angeles Galaxy. 9 September 2008. Archived from the original on 28 October 2008. Retrieved 9 September 2008.
  10. ^ "Beckham joins Real Madrid". BBC Sport. 18 September 2003. Retrieved 9 September 2008.
  11. ^ "Beckham bows out with Liga title". BBC Sport. 17 June 2007. Retrieved 9 September 2008.
  12. ^ Bandini, Paolo (11 January 2007). "Beckham confirms LA Galaxy move". The Guardian. London. Retrieved 10 May 2007.
  13. ^ "Beckham's England dream realised". BBC Sport. 10 November 2000. Retrieved 9 September 2008.
  14. ^ "Beckham quits as England captain". BBC Sport. 2 July 2006. Retrieved 9 September 2008.
  15. ^ "The World's Best-Paid Soccer Players". Forbes. 17 April 2013. Retrieved 12 September 2014.
  16. ^ "David Beckham kids named most stylish celebrity children in the world - BelfastTelegraph.co.uk". Belfast Telegraph. 9 April 2014. Retrieved 6 July 2014.
  17. ^ Culpepper, Chuck (9 July 2007). "BECKHAM – Working-class boy to Man U". Los Angeles Times. Retrieved 9 September 2008.
  18. ^ Julie Burchill (2012). On Beckham". Random House,
  19. ^ Arts Council England, School puts the arts at the heart of learning, 21 October 2008
  20. ^ "American Idols". W magazine. 1 August 2007. Archived from the original on 14ی Februaryی 2009. Retrieved 24 February 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  21. ^ "Beckhams 'to send son to LA Jewish nursery'". The Jewish Chronicle. 18 April 2008. Archived from the original on 24ی Aprilی 2009. Retrieved 7 January 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  22. ^ Fifield, Dominic (14 July 2007). "Beckham launches into the Galaxy". The Guardian. London. Retrieved 14 July 2007.
  23. ^ Jewish funeral for Beckham's grandfather, By Jessica Elgot, 10 December 2009
  24. ^ "Becks' Brimsdown boost, article from 24 September 2004". TheFA.com. Archived from the original on 11 October 2004. Retrieved 7 July 2007.
  25. ^ "David Beckham - Rise of a Footballer". The Hitchhiker's Guide to the Galaxy: Earth Edition. Not Panicking. Retrieved 14 May 2016.
  26. ^ "Champions League 1994/95 Standings". UEFA.com. Retrieved 12 September 2014.
  27. ^ "Beckham's pride at OBE". BBC Sport. 13 June 2003. Retrieved 4 March 2011.
  28. ^ Graham Hart (1995). "The Guinness football encyclopedia". p. 69. Guinness
  29. ^ "Man Utd season review 1995/96". Retrieved 12 September 2014.
  30. ^ "Euro 96 stars going strong". The Football Association. 21 January 2005. Archived from the original on 26 March 2005. Retrieved 16 July 2007.
  31. ^ Sky Sports' commentator Martin Tyler's words "You'll see that over and over again" proved prophetic as the goal was voted Premier League Goal of the Decade in 2003.
  32. ^ "100 GREATEST SPORTING MOMENTS – RESULTS". Retrieved 12 September 2014.
  33. ^ "Beckham's Golden Boots". Rediff.com. 27 April 2004.
  34. ^ "Fixture List for 1997/98 Season". geocities.com. Archived from the original on 31 July 2009. Retrieved 16 July 2007.
  35. ^ "The Kings of Europe". Retrieved 12 September 2014.
  36. ^ "Rivaldo on top of the world". FIFA.com. Retrieved 12 September 2014.
  37. ^ Harris, Nick (6 September 2007). "Ferguson will never talk to the BBC again". The Independent. UK. Retrieved 30 April 2009.
  38. ^ "Beckham signs new contract". BBC Sport. 12 May 2002. Retrieved 7 October 2005.
  39. ^ "Man Utd play down Arsenal rift". BBC Sport. 19 February 2003.
  40. ^ "Matrix: Milan are favourites". Football Italia. channel4.com. Archived from the original on 24 December 2007. Retrieved 21 December 2008.
  41. ^ "Silvestre Reminisces About Ferguson's Infamous Boot-Throwing at Beckham Incident". Goal.com. 28 April 2009. Retrieved 10 June 2012.
  42. ^ "Revealed: What happened when Beckham was hit by a boot in the face". Metro. 28 April 2009. Retrieved 10 June 2012.
  43. ^ "Silvestre relives Ferguson throwing boot at Beckham". Sport.co.uk. 28 April 2009. Retrieved 10 June 2012.
  44. ^ Bodinger, Katie. "Why Ryan Giggs is more scared of his mum than Fergie". WalesOnline. Archived from the original on 13 October 2012. Retrieved 10 June 2012.
  45. ^ "Beckham's pride at OBE". BBC Sport. 13 June 2003. Retrieved 6 October 2005.
  46. ^ Taylor, Daniel (11 June 2003). "Beckham to stay in Spain". The Guardian. London. Retrieved 24 May 2006.
  47. ^ Marcotti, Gabriele (12 June 2003). "Barcelona's bid for Man Utd star begs questions". CNNSI.com. Archived from the original on 9 July 2004. Retrieved 3 March 2011.
  48. ^ ئەو کاتە ھاوتابوو بە ٢٥ میلیۆن پاوەندی ستەرلینگی و ٤١ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی .
  49. ^ "2001 – present — Real Madrid surpasses the century mark". Realmadrid.com. Retrieved 5 November 2015.
  50. ^ "Beckham joins Real Madrid". BBC Sport. 18 June 2003. Retrieved 25 July 2010.
  51. ^ "Real unveil Beckham". BBC Sport. 2 July 2003. Retrieved 25 July 2010.
  52. ^ Bolton, Sally (3 June 2003). "The number 23". The Guardian. UK. Retrieved 9 June 2007.
  53. ^ "What Did the Real Madrid Leave behind for Asia?". China Daily. 21 August 2003. Retrieved 25 July 2010.
  54. ^ "2003–04 Real Madrid". Bdfutbol.com. Retrieved 10 June 2012.
  55. ^ "FA wants explanation from Beckham". BBC Sport. 14 October 2004. Retrieved 6 October 2005.
  56. ^ "Uncertainty over Beckham's future at Real Madrid". International Herald Tribune. 10 January 2007. Archived from the original on 20 February 2008. Retrieved 10 May 2007.
  57. ^ "Real coach calls time on Beckham". BBC Sport. 13 January 2007. Retrieved 13 January 2007.
  58. ^ Bell, Jack (17 February 2007). "Real Madrid Club President Says a Mouthful". The New York Times. Retrieved 2 August 2010.
  59. ^ "Beckham scores on Madrid return". BBC Sport. 10 February 2007. Retrieved 10 February 2007.
  60. ^ Talbot, Simon. "Beckham shines to give Real a slight advantage". The Guardian. Retrieved 12 September 2014.
  61. ^ ئ ا Wallace, Sam (12 January 2007). "Beckham rejected Milan and Inter to take Galaxy millions". The Independent. London. Retrieved 9 September 2008.
  62. ^ The Beckham Experiment, Grant Wahl, Three Rivers Press, New York, 2010 paperback edition, p.42
  63. ^ Maidment, Paul (7 July 2007). "Becks And Bucks". Forbes. Archived from the original on 1 November 2008. Retrieved 14 August 2008.
  64. ^ Beckham will play for MLS' L.A. Galaxy in $250M deal; Sports Illustrated, 11 January 2007 25 July 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  65. ^ The Beckham Experiment, Grant Wahl, Three Rivers Press, New York, 2010 paperback edition, p.42
  66. ^ "Beckham to join Milan in January". BBC Sport. 30 October 2008. Retrieved 30 October 2008.
  67. ^ "Milan never intended to play David Beckham". Telegraph.co.uk. 3 March 2009. Retrieved 12 September 2014.
  68. ^ "AS Roma 2–2 AC Milan". ESPN. 11 January 2009. Archived from the original on 10 May 2011. Retrieved 29 January 2009.
  69. ^ Jones, Grahame L. (2 March 2009). "Beckham agrees to return to Galaxy in mid-July". Los Angeles Times. Archived from the original on 3 March 2009. Retrieved 8 March 2009.
  70. ^ Szczepanik, Nick (9 March 2009). "David Beckham 'dream' deal". The Times. London. Retrieved 9 March 2009.
  71. ^ "Moldova 0 – England 3". englandstats.com. Retrieved 16 June 2007.
  72. ^ "England in World Cup 1998 Squad Records". englandfootballonline.com. Retrieved 10 June 2007.
  73. ^ "Beckham Blasts Hoddle". Daily Dispatch. 29 June 1998. Archived from the original on 14 May 2009. Retrieved 5 October 2005.
  74. ^ "England wins 2–0 to gain 2nd-round match with Argentina". Sports Illustrated. Retrieved 25 May 2014 29 May 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  75. ^ "World Cup 1998; Argentina 2 England 2, Argentina win 4–3 on pens: match report". Telegraph.co.uk. 1 July 1998. Retrieved 12 September 2014.
  76. ^ "Simeone admits trying to get Beckham sent off". Rediff Sports. 19 May 2002. Retrieved 26 October 2005.
  77. ^ "Beckham's Darkest Hour". Article on official UEFA website. Archived from the original on 12 January 2006. Retrieved 6 October 2005.
  78. ^ ئ ا "Beckham quits as England captain". BBC Sport. 2 July 2006. Retrieved 10 June 2012.
  79. ^ "The Amazing David Beckham Goal That Sent England to the 2002 World Cup". The Atlantic. Retrieved 23 May 2014
  80. ^ "England reach World Cup finals". Retrieved 12 September 2014.
  81. ^ "Figo best in world". Retrieved 12 September 2014.
  82. ^ "England's revenge". Retrieved 12 September 2014.
  83. ^ "Brazil end England's dream". Retrieved 12 September 2014.
  84. ^ "Portugal break England hearts". Retrieved 12 September 2014.
  85. ^ "David Beckham, Goodwill Ambassador". UNICEF official website. Archived from the original on 1 November 2010. Retrieved 9 October 2005.
  86. ^ "England 1–0 Ecuador". BBC Sport. 25 June 2006. Retrieved 10 June 2012.
  87. ^ "England 0–0 Portugal". Retrieved 12 September 2014.
  88. ^ "McLaren ends Beckham England era". Retrieved 12 September 2014.
  89. ^ Insider, The (22 August 2007). "Becks and England suffer Wembley woe". ESPN Soccernet. Retrieved 4 May 2009.
  90. ^ "David Beckham has no England future, says Fabio Capello". BBC Sport. 11 August 2010. Retrieved 12 August 2010.
  91. ^ "David Beckham set to be included in provisional Team GB Olympic squad". The Independent. Retrieved 12 September 2014.
  92. ^ "Team GB: David Beckham left out for football reasons – Stuart Pearce". BBC Sport. Retrieved 12 September 2014.
  93. ^ "Wedded spice". BBC News. 5 July 1999. Retrieved 2 December 2005.
  94. ^ ئ ا ب پ ت ج "Teen Choice Award for Choice Male Athlete". AwardsAndWinners.com. Archived from the original on 19ی Novemberی 2015. Retrieved 2 August 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  95. ^ Torrelio, Sebastian (18 July 2014). "Best and Worst of Nickelodeon's 2014 Kids' Choice Sports Awards". variety.com. Variety Media. Retrieved 2 August 2015.
  96. ^ "David Beckham". Stretfordend.co.uk. Retrieved 10 June 2012.
  97. ^ "David Beckham". MLSsoccer.com. Retrieved 10 June 2012.
  98. ^ "David Beckham". National Football Teams. Benjamin Strack-Zimmerman. Retrieved 10 June 2012.
  99. ^ "David Robert Joseph Beckham – Century of International Appearances". Rec.Sport.Soccer Statistics Foundation. 29 October 2009. Retrieved 10 June 2012.
  100. ^ "David Beckham Bio, Stats, News – Football/Soccer – – ESPN Soccernet". ESPN Soccernet. Retrieved 10 June 2012.

تێبینییەکان

  1. ^ ماسکۆت پۆشاکێکە کە کەسانێک لەبەری دەکەن لەکاتی یارییەکاندا، زۆرجار لەسەر شێوەی ئاژەڵە و جاری واش ھەیە شێوەی تری ھەیە. ھۆکاری سەرەکی کردنی ئەمە بۆ ھاندانی لایەنە خوازراوەکانە
  2. ^ مەبەست لە ھیتر پاڵەوانیەتییەکانی دیکەیە لەوانە ئێف ئەی کۆمیونیتی شێلد، جامی سووپەری ئەورووپا، ئینتەرناشیۆنال کاپ، جامی جیھانیی یانەکان، جامی سووپەری ئیسپانیا، سووپەر کاپی باکووری ئەمریکا و MLS Cup Playoffs.

بەستەرە دەرەکییەکان