شنۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری: گۆڕین
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٣: ھێڵی ٣:
| ناوی خۆماڵی =
| ناوی خۆماڵی =
| ناوەکانی دیکە =
| ناوەکانی دیکە =
| جۆری نیشتنگە = شارستان
| جۆری نیشتنگە = شارۆچکه‌
| وێنە =
| وێنە =
| قەبارەی وێنە = وێنۆک
| قەبارەی وێنە = وێنۆک

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:١١، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨

شنۆ

شنۆ یەک لە شارۆچکەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەم شارۆچکه‌ لە باشووری پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. شنۆ لە باکووردا لەگەڵ ورمێ، لە رۆژھەڵاتدا لەگەڵ نەغەدە و لە باشوورەوە لەگەڵ شاری پیرانشار ھاوسنوورە، ھەروەھا ئەم شارە لە روژئاوا بە سنووری باشوور و باکووری کوردستان بەستراوەتەوە. شنۆ ناوەندی شارستانی شنۆیە و لە ٧٣ کیلۆمیتری ناوەندی پارێزگای ورمێیە.[١]

مێژووی درووستبونی شنۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەد ساڵ پێش ئێستا لە دەورانی قاجار دا. پێشتر بڕوای ھەندێک کەس وا بو کە شنۆ شارێکی کۆنە بەڵام لێکۆلینەوەکانی ئەحمەد قازی و مامۆستا محەمەد گەرمیانی ھەمو ئەوەی رەت کردەوە کە شنۆ کۆنە. ئێستا سەلماندراوە کە شنۆ شارۆچکه‌یە کە کە تازە بنیات نراوە.  ھۆی ئەوەی کە شنۆ بە کۆن ناسرابو بەردی کێلەشین بو کە لە خاکی ئێران و ناوچەی شنۆ نەدۆزراوەتەوە. بەردی کێلە شین لە خاکی عێراق و بیست کیلۆمەتری خاکی ئێران لە قەزای سۆران و ناحیەی سیدەکان دۆزراوەتەوە. ھەروەھا بەردی کێلە شین ھیچ باسێک لە شنۆ ناکا بەلکە باسی شاری موساسیر دەکا کە بە بڕوای لێکۆلەرە ئوروپاییەکان جێگاکەی لە رەواندوزی ئەمرۆیە ی بە بروای رەزا حەیدەری لە رێکخراوی میراتی فەرھەنگی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، جێگای موساسیر لە رەبەتی ئەمرۆ دابوە.

ھەروەھا ھەندێک کەس داوایان کردووە کە ئیشنونا کە ویلایەتی خەراجگوزاری کورۆش بووە لەگەڵ شنۆ یەک بوە بەڵام بە گوێرەی ئەحمەد قازی ئەوە ھەڵەیە چونکە ئیشنونا لە رۆژھەلاتی عئراق و پارێزگای دیالە و نزیک شاری بەقوبە دا بوە کە ھیچ پەیوەندیەکی جوگرافیایی و مێژوویی لەگەڵ شنۆ دا نیە و رەنگە لەبەر وێکچونی ناوەکان ئەو بە ھەڵە تێگەیشتنە ھاتپێتە پێش.

بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ موساسیر، سیدەکان، کێلە شین لە ویکیپێدیای ئینگلیسی دا.

گوندەکانی شنۆ: جبریلاوێ، سەوجە، گوندەوێڵە، حەسەن‌نووران، ئاڵیاوێ، گورگاوێ، تاچیناوێ، نەڵیوان، پووشاوێ، میراوێ، ھێ، شێخان، گوندی مەلا عیسا، کانی سپی، گەڵاز، پۆڵێ، قوڕووشاوێ، سەرگیز، دێشەمس، قەرەسەقەل، پرداوێ، خانلەر، قەزەناوێ، سۆفیان، کانی ڕەش و...

زمان و ئایین

شنۆ یەکێک لە شارە کانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە خەڵکەکەی بە زمانی کوردی, سۆرانی زاراوەی ھەولێری قسە دەکەن.[٢]

لە تایبەتمەندیەکانی زمان و زاراوەی خەلکی شنۆ بە کارھێنانی پاشگری (تن) ە کە لە زۆرێک لە وشەکان دا خەلکی شنۆ بە کاری دێنن. بۆ وێنە دەخواتن، دەرواتن، دێتن، دەلێسێتن. تن لە زمانی شارەکانی دەور و بەر دا بە کارھێنانی نیە.

سەرچاوەکان