کرماشان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وینه
No edit summary
ھێڵی ٤: ھێڵی ٤:
| ناوەکانی دیکە = کرمانشان، کرمانشاھ، کرمانشاھان
| ناوەکانی دیکە = کرمانشان، کرمانشاھ، کرمانشاھان
| جۆری نیشتنگە = گەورەشار
| جۆری نیشتنگە = گەورەشار
| وێنە =[[File:IMG20170904012815887کرماشان.jpg|thumb|کرماشان]]
| وێنە =[[File:طاق بستان کرمانشاه.png|thumb|طاق بستان کرمانشاه]]
| قەبارەی وێنە = 300px
| قەبارەی وێنە = 300px
| شرۆڤەی وێنە =
| شرۆڤەی وێنە =

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٣٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨

کرماشان
طاق بستان کرمانشاه

[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

کرماشان یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کرماشان لە وڵاتی ئێرانە. بە پێ سەرژمێری ساڵی ١٣٨٥ی ھەتاوی، حەشیمەتی ئەو شارە نزیک بە ٨٨٤، ٧٠٦ کەس بووە. بەو بۆنەوە بە نۆیەمین شاری گەورەی ئێران و ھەروەھا گەورەترین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەبژێردرێ. کرماشان گەورەترین شاری کوردنشین لە ئێران و گرینگترین شار لە ناوچەی ناوەندی ڕۆژاوای ئێرانە. مێژووی پێک ھاتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی زایینی و ھەر لەو سەردەمەوە تا ھێرشی عەرەبەکان، وەکو دوویەمین پێتەختی ئیمپراتووریی ئێران لە سەردەمی ساسانییەکان دا جێ‌ی سەرنجی حکوومەت بوو. لە سەردەمی سەڵجۆقیەکاندا کرماشان گەورەترین شاری کوردستان بوو و لە سەدەکانی ناوین بە ناوی قەرمیسین وەکوو یەکێک لە چوار ناوچەی عێراقی عەجەم ناسراو. لەو سەردەمە بە عێراقی عەجەم، ویلایەتی کوێستان یان جەبالیان دەقۆت تا لەگەڵ ویلایەتی عەراقی عەرەب ھەڵە نەکرێتەوە. وێلایەتی کوێستان یان عێراقی عەجەم لە شوێنی ناوچەی میدیای کۆنە کەوتبوو. یازدە سەدە بە دوای ھێرشی عەرەبەکاندا، لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکان لە ئێراندا دیسان شارەکە بووژایەوە و بە ھۆی کەوتنەوە لەسەر دوو ڕێگای ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا و ھەروەھا ڕێگای باکووری ڕۆژاوای ئێران بەرەو باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و نزیکی بە بەغدا و کەربەلا گرینگی تایبەتی پەیدا کرد.

کرماشان لە بزۆتنەوەی مەشرووتەخوازیی ئێران بەشێکی زۆر گرینگی بوو و لە ماوەی شەڕەکانی یەکەم و دووھەمی جیھانی دا لە لایەن ھێزە داگیرکارەکانە داگیر کرا، بەڵام دوای شەڕ بەجێیان ھێشت. ئەم شارە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دا زیانی زۆری لێکەوت.

لە باکووری شاری کرماشان کێوی فەڕۆخشاد، لە باکووری ڕۆژاوای کێوی تاقوەسان، و لە باشوورئ ئەم شارئ کێوی کووسفید (کێوی سپی) ھەڵکەوتووە و کرماشان یەکێکە لە شارێگاکانی پەیوەندیی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا و ھەروەھا کۆنترین ڕێگا بۆ چین لە ئێران بەرەو مێزۆپۆتامیایە.

شاری کرماشان کەش و ھەوایێکی موعتەدیل و کوێستانیی ھەیە. بە ھۆی ئەم کەش و ھەوایە بوو کە لە سەدەی چوارەمی زایینی کە دیەکەێکی بچۆک و خوەش کەش و ھەوا بوو لە لایەن ساسانەکان وەکوو پێتەختی دووھەمی ئیمپراتووریی ئێران ھەڵبژێردرا. لەو سەردەمە کرماشان شوێنی خۆشگوزەرانیی شاکانی ساسانی بوو و باخەکان و کۆشکەکانێکی گەورە لەم شارە سازراو.

کرماشان ناوەندی وەرزێریی وڵاتی ئێرانیش ھەیە و زۆربەی ئابووریی ئەم شارە بە وەرزێری بەستراوە. ھەروەھا تەرخانکردنی خواردەمەنی، سەنعەتی ساختەمانی و سەنعەتەکانی دەستکرد لە کرماشان لە سێ مانگەکەی یەکەمی ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی ھەتاوی (٢٠٠٩ی زایینی)، ٩٪ی سەرجەمی تەرخانکردنەوەی وڵاتی ئێران بوووە.

خەڵکی کرماشان بە زاراوەکانی کوردیی باشووری (کەلھوری)، کوردیی سۆرانی (زاراوەی جافی)، لەکی و ھەورامی قسە ئەکەن. لە قوتابخانەکان و زانستگاکانی کرماشان تەنیا بە زمانی فارسی وانە دەدرێت و زمانی کوردی بۆ وانەخوێندنەوە قێخەیە.

رەگەزی ناوی کرماشان

وشەی کرماشان لە وشەی کرمانجان گیراوە.[١] کرمانجان یان کورمانجان یان کوری مانجەکان، ناوی ھۆزێک لە پێش ھاتنی مادەکان بۆ ئەم بەشە، بووە. مانج ناوی ھۆزێکی زەردەشتی بووە کە لەم ناوچەیەدا ژیاون.

کەش و ھەوا

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «کرماشان»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ٢٠٫٠ ٢١٫٠ ٢٧٫٠ ٣٠٫٠ ٣٥٫٠ ٤١٫٠ ٤٤٫٠ ٤٤٫٠ ٣٩٫٠ ٣٣٫٠ ٢٦٫٠ ٢١٫٠ ٤٤
نێونجی بەرزترین پلە ٦٫٥ ٨٫٩ ١٤٫٣ ١٩٫٧ ٢٥٫٨ ٣٣٫٣ ٣٧٫٨ ٣٧٫٠ ٣٢٫٥ ٢٥٫٠ ١٦٫٧ ٩٫٧ ٢٢٫٢٧
نێونجی کەمترین پلە −٤٫٣ −٣٫٠ ١٫٢ ٥٫١ ٨٫٢ ١١٫٤ ١٦٫١ ١٥٫٤ ١٠٫٦ ٦٫٤ ١٫٨ ١٫٧ ٥٫٨٨
کەمترین پلەی تۆمارکراو −٢٤ −٢٧٫٠ −١٠٫٤ −٦٫٠ −١٫٠ ٢٫٠ ٨٫٠ ٨٫٠ ٢٫٠ −٣٫٥ −١١٫٠ −١٩ −٢٧
نێونجی بارین میلیمەتر ٦٧٫١ ٦٢٫٩ ٨٨٫٩ ٦٩٫٩ ٣٣٫٧ ٠٫٥ ٠٫٣ ٠٫٣ ١٫٣ ٢٩٫٢ ٥٤٫٣ ٧٠٫٣ ٤٧٨٫٧
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان ١١٫٤ ١٠٫٧ ١٢٫٦ ١١٫٠ ٧٫٦ ٠٫٥ ٠٫٢ ٠٫٤ ٠٫٥ ٤٫٩ ٧٫٩ ٩٫٦ ٧٧٫٣
نێونجی ژمارەی ڕۆژە بەفراوییەکان ٥٫٩ ٤٫٧ ١٫٩ ٠٫٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠٫٣ ٣٫١ ١٦٫١
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) ٧٥ ٧١ ٦٢ ٥٧ ٤٩ ٢٨ ٢٣ ٢٣ ٢٥ ٤٠ ٥٩ ٧١ ٤٨٫٦
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ١٣٤٫٨ ١٥٠٫١ ١٨٠٫٧ ٢٠٤٫٦ ٢٦٨٫٠ ٣٤٨٫٣ ٣٤٩٫١ ٣٣٦٫٧ ٣٠٤٫٦ ٢٤٢٫٨ ١٨٧٫٦ ١٤٧٫٩ ٢٬٨٥٥٫٢
سەرچاوە: NOAA (1961-1990)[٢]

بەرزاییەکان

ناو موقعیت بەرزی زنجیرە چێا
پەڕاو باکووری ڕۆژھەڵاتی کرماشان ٣٣٥٧ مەتر زنجیرە چیای زاگرۆس
سپی کێو باشووری کرماشان ٢٨٠٥ مەتر زنجیرە چیای زاگرۆس
مەێوەلە باکوری کرماشان ٢١٠٠ مەتر (تەقریبی) زنجیرە چیای زاگرۆس


شارە خووشکەکانی

وێنە

<gallery> Kermanshah-London illustrated news 1.jpg|A view of Kermanshah in mid 19th century- toward south, Farokhshad Mt. and Wasi Mt. are visible at background Kermanshah1.jpg|تاق وەسان image:Knight-Iran.JPG|کرماشان Kermanshah Paleolithic Museum.jpg|مۆزەخانەی کۆنینەناسیی کرماشان]] Khaneh-Barookh1.jpg|ماڵی کاکە بارۆخ]]

<gallery>}}

پەراوێزەکان

  1. ^ ھەژار، "ھەمبانەبۆرینە"
  2. ^ "Kermanshah Climate Normals 1961-1990". National Oceanic and Atmospheric Administration. Retrieved December 28, 2012.