جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ڕۆمان»

Jump to navigation Jump to search
بەبێ کورتەی دەستکاری
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
 
== مێژووی ڕۆمانی کوردی==
لە ئه‎ده‎بی جیهانی‎دا ڕۆمان پێش کورته چیرۆک سه‎رهه‎ڵده‎دات، به‎ڵام ئه‎‎م ڕه‎وته له ئه‎ده‎بی کوردی‎دا به‎پێچه‎وانه‎یه. واته چیرۆک چه‎ن دهه‎یه پێش ڕۆمان له ناو فه‎زای ئه‎ده‎بیاتی کوردی دا سه‎رهه‎ڵده‎دات. ئه‎وه‎‎ی که ئه‎م ڕه‎وته بۆ به‎م جۆره‎یه، ده‎توانین باس له دوو هۆی سه‎ره‎کی که‎ین. یه‎که‎م: وه‎رگێڕی کورد، زیاتر روویان له کورته چیرۆک بوو تا ڕۆمان وه هه‎وه‎لین وەرگێڕانەکانیان له چیرۆکی عه‎ربه‎بی، فارسی و تورکی ئه‎نجام دا. دووهه‎م: نووسینی ڕۆمان به‎هۆی فۆرم و چه‎شنی تایبه‎ت هه‎ڵگری ده‎رفه‎تی به‎رفراوانتر و دۆخێکی باشتره. کۆچ کردن له روو ناچاری به‎ره‎و ئورووپا بۆ خه‎ڵکی کورد، به‎خته‎وه‎ریه‎کی گه‎وره پێکهێنا بۆ ئاشنایی له‎گه‎ڵ زمان و چه‎شنه‎گه‎لی ئه‎ده‎بی ئورووپی. ئاشنایی به زمان گه‎لی ئورووپایی، و فه‎زایی تا ڕاده‎یه‎ک بێ مه‎ترسی سیاسی له ئورووپا بۆبه به‎دی هێنه‎ری یه‎که‎مین ڕۆمانی کوردی. عه‎ره‌بی شه‎مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (1897-1987) یه‎که‎مین ڕۆمانی کوردی به زاراوه‎ی کورمانجی به نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) له ساڵی 1935 له ئیره‎وانی ئه‎رمه‎نستان بڵاوکرده‎وه. شه‎مۆ که له کورده‎کانی ڕووسیه بوو له بنکه‎ی رۆژهه‎ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سه‎رقالی چالاکی ئه‎ده‎بی و فه‎رهه‎نگی بوو و به‎رده‎وام کاری رۆژنامه‎وانی ئه‎کرد. عه‎ره‎بی شه‎مۆ به باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوه که به‎رهه‎مه‎کانی ئاوێنه‎ی دۆخی کۆمه‎ڵایه‎تی کورده‎واریه. شه‎مۆ جگه له شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) که ته‎نیا ڕۆمانی مێژوویی ئه‎وه نووسی. چیرۆکی(به‌یت) قه‎ڵای دمدم له ئه‎ده‎بی زاره‎کی کوردی دا پله و پێگه‎ی تایبه‎تی هه‎یه، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئه‌م شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوه. هەڵەبت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما)ی خەمیلجەمیل سایب و چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان)ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە. بەڵام هیچ کام لەو داونە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی هەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە هۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناهووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. له ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ئه‎توانین باس له عه‎لی عه‎بدوولڕه‎حمان، سه‎عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عه‎گید خۆدۆ که‎ین که گشتیان کتێبه‎کانییان له ئیره‎وان له چاپ دا. له کوردستانی عێراق فه‎زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی،و به‎ره‎نگار بوونه‎وه‎ی حیزبی به‎عس له ‌گه‌ڵ هه‎ر چەشنە چالاکی فه‎رهه‎نگی کورد، له‌مپەڕێکی گه‌وره بوو له‌به‌رهه‌مبه‌ر نووسه‎رانی کورد. ئیبراهیم ئه‎حمه‎د له ساڵی 1956 رۆمانی (ژانی گه‎ل)ی نووسی، به‎ڵام به‎هۆی فه‎زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی به‎عس تا ساڵی 1972 نه‎یتوانی بڵاوی کاته‎وه. ئیبراهیم ئه‎حمه‎د به‎شێک له ڕۆمانه‎که‎ی له رۆژنامه‌ی رزگاری له سلێمانی بڵاو کرده‎وه وه بۆ رزگار بوون له سانسۆر و پێشگیری، پێشکه‎شی کرد به شه‎ڕڤانانی ئه‎لجه‎زایه‎ری. به‎شێکی زۆر له نووسه‎رانی کورد به‎هۆی نه‎بوونی فه‎زایه‎کی ئارام و بێ ده‎رده‎سه‎ر به‎رهه‎مه‎کانیان له ئووروپا چاپ ده‎کرت. ئه‎مه‌ش یه‎کێک له هۆیه هه‎ره گرینگه‎کانی ئاشنا نه‎بۆنی خه‎ڵکی کورد له‎گه‎ڵ به‎شیکی زۆر له ئه‎ده‎بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕه‎حیم قازی له کورده‎کانی کوردستانی ئێران یه‎که‎مین ڕۆمانی بە ناوی (پێشمەرگە) له ساڵی 1961 له ئیره‎وان بڵاوکردوه. مارف خه‎زنه‎دار و جه‎مال نه‎به‎ز له‎و نووسه‎رانه بوون که به‎رهه‎مه‎کانیان له ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوه. له دووا ده‎یه‎‎ی هه‎شتا ڕۆمانی کوردی به سه‎قامێکی زیاتر و شێوازگه‎لی چڕ و پڕتر هاته کایه‎وه. له لایه‎ک فه‎زای ئارامی سیاسی و له‎لایه‎کی‎تر زیاد بوونی رێژه‎ی خوێنه‎رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو به‎هۆی ئه‎وه که نووسه‎رانی کورد له ناوه‎ڕۆک و فۆرم‌دا چه‎شنه‎گه‎لی ئه‎ده‎بی جیاواز به‎ئه‎زموون ده‎ربێنن. گێڕانه‎وه‎ی کێشه‎گه‎لی کۆمه‎لایه‎تی- سیاسی به شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ به‎ختیارعه‎لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حه‎سه‎ن ده‎ره‎تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری له شێوازه‎کانی پێشوو بوو. هه‎نووکه ناوه‎ڕۆکی به‎َشێکی زۆر له ڕۆمانی کوردی گێڕانه‎وه‎ی کێشه‎گه‎لی په‎نابه‎رایه‎تی، ڕه‎خنه له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، عه‎شق و هه‎سته‎کانی مرۆڤ و نیشان‎دانی فه‎زای ته‎م گرتووی ژیانی مرۆڤه. شێرزاد هه‎ینی له ڕۆمانی (سوتانی به‎فر) و ئه‎نور محه‎مه‎د له ڕۆمانی (سه‎گ دۆست) باس له کێشه‎گه‎لی په‎نابه‎ران ده‎که‎ن. شێرزاد حه‎سه‎ن له ڕۆمانی (حه‎سار و سه‎گه‎کانی باوکم) به‎ر هه‎ڵستی -باوک سالاری- ده‎بێته‎وه و، به مێتۆدی ده‎روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خه‎ساره‎کانی ئه‎م کێشه‎یه ده‎کا. کاروان عومه‎ر کاکەسوور له ڕۆمانی (ماسی) خۆشه‎ویستی کچێک به دایکی له نامه‎کانی‎دا نیشان ده‎دات. عه‎تا نه‎هایی له ڕۆمانی (گوڵی شۆران)دا به یارمه‎تی له به‎ستێنی چیرۆکی (لاس و خه‎زاڵ) باس له مرۆڤێک ده‎کا که بۆ گه‎یشتن به هیواکانی سه‎فر ده‎کات و له‎گه‎ڕانه‎وه دا تووشی قه‎یران و ناکۆکی ده‎بێتەوە. فه‎تاح ئه‎میری له دوو ڕۆمانی (هاوارەبەرە)و (میرزا) به که‎ڵک وه‎رگرتن له زاره‎وه‎ی ناوچه‎یی، ژیانی خه‎ڵکی لادێ له مه‎زرا و هه‎ڵسوو که‎وته‎کانیان باس ده‎کات. <ref>ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، [[کاوان محەمەدپوور]]</ref>
 
== سەرچاوەکان ==
٥٣

دەستکاری

مێنۆی ڕێدۆزی