مانگگیران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|مانگ گیران '''مانگ گیران''' (بە ئینگلیزی: Lun...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٤، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧

مانگ گیران

مانگ گیران (بە ئینگلیزی: Lunar eclipse) ئەو دیاردەیە روودەدات ئەگەر هات و زەوی بێتە نێوانی خۆر و مانگ ئەو کاتەش تاریکی بەسەر مانگدا روودەدا کە بە عەرەبی پێیدەڵێن: (ظل) وە ئەو کاتەش پێیدەڵێن (مانگ گیرانی تەواو) یان (مانگ گیرانی بەشێکی)

جۆرەکانی مانگ گیران

لێرەدا ٣ جۆری مانگ گیران هەیە ئەوانیش :

  • مانگ گیرانی تەواو : ئەوە ئەو کاتە روودەدا کە مانگ بە تەواوی بێتە نێوە تاریکای (ظل) زەوی، ئەو کاتەش مانگ بە تەواوت دەگیرێ
  • مانگ گیرانی بەشی : لەو کاتە روودەدا ئەگەر بێت و مانگ بکەوێتە بەشێکی تاریکای زەوی، ئەو کاتەش مانگ بەشێکی دەگیرێ
  • مانگ گیرانی شێوەی تاریکی : ؛لەو کاتەی مانگ نزیک دەبێتەوە لە تاریکی زەوی ئەو کاتەش مانگ ناگیڕی تەنها کەمێک تاریکی بەسەرا روودەدا

چێ روودەدا لەسەر مانگ

سەر رووی مانگ پلەی گەرمی دەگاتە ١٣٠ پلە بەڵام کاتێکە زەوی رێگری دەکا لە تیشکی خۆر ئەو کاتە پلەی گەرمی لەسەر رووی مانگ دەبێتە -٩٩ ژێر سفر، بەو مانایەی بە تەنها لە کاتی مانگ گیرانی تەواودا پلەی گەرمی لەسەر مانگ دەگۆردرێ و نزیکی ٢٢٩ پلە جیاوازی درووست دەبێ.

کاتی مانگ گیران

زۆرترین و درێژخایەنترین مانگ گیران تەواو لە مێژووشدا ١ کاژێر ٤٠ خوولەک بەردەوام بوە.

بەڵام زۆرترین و درێژخایەنترین ڕۆژگیران زیاتر لە ٧ خوولەک و ٤٠ چرکە بەردەوام بوە.

مانگ گیران لە ئاینی ئیسلامدا

مانگ گیران و ڕۆژگیران یەکێکن لە بابەتە گرنگەکانی ئیسلام وە لە بیر و باوەری ئیسلامی دەربارەی ئەو دیاردانە نوێژی مانگ گیران و نوێژی ڕۆژگیران هەیە، پێویستە و سوونەتە هەر مووسڵمانێک کاتێک بەو دیاردانە رۆشت و بینی ئەو ٢ نوێژە ئەنجام بدا.

وێنەکان

سەرجاوە