گووگڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین سەردان دەکەن بۆ گووگڵ: سڕینەوەی زانیاری دووبارەبووەوە.
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
دەربازدانی 3 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.1)
ھێڵی ٢٧: ھێڵی ٢٧:
}}
}}
'''گووگڵ''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Google'') یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین [[گەڕانچی]]یەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا.
'''گووگڵ''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Google'') یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین [[گەڕانچی]]یەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا.
لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨<ref>http://www.google.com/intl/en/about/company/</ref><ref>http://www.informationweek.com/internet/google/google-founded-by-sergey-brin-larry-page/210603678</ref>ز دامەزراوە لەلایەن [[سێرجی برین]] و [[لاری پەیج]] کە هەردووکیان قوتابی بوون لە [[زانکۆی ستانفۆرد]].
لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨<ref>http://www.google.com/intl/en/about/company/</ref><ref>{{cite web |url=http://www.informationweek.com/internet/google/google-founded-by-sergey-brin-larry-page/210603678 |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |accessdate=١٦ی ئابی ٢٠١٣ |deadurl=yes |archiveurl=https://web.archive.org/web/20130929115718/http://www.informationweek.com/internet/google/google-founded-by-sergey-brin-larry-page/210603678 |archivedate=٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ }}</ref>ز دامەزراوە لەلایەن [[سێرجی برین]] و [[لاری پەیج]] کە هەردووکیان قوتابی بوون لە [[زانکۆی ستانفۆرد]].
[[پەڕگە:Schmidt-Brin-Page-20080520.jpg|thumb|وێنەی دامەزرێنەرانی گووگڵ سێرجی بین و لاری پەیج]]
[[پەڕگە:Schmidt-Brin-Page-20080520.jpg|thumb|وێنەی دامەزرێنەرانی گووگڵ سێرجی بین و لاری پەیج]]


ھێڵی ٨٥: ھێڵی ٨٥:
==سەرچاوە==
==سەرچاوە==
* [http://www.google-ping.com/ '''Google Ping Service''']
* [http://www.google-ping.com/ '''Google Ping Service''']
* [http://www.en.wikipedia.org/wiki ویکپیدیای ئینگلیزی]
* [https://web.archive.org/web/20131213190109/http://en.wikipedia.org/wiki// ویکپیدیای ئینگلیزی]
* [http://www.ar.wikipedia.org/wiki ویکی عەرەبی]
* [https://web.archive.org/web/20160425070722/https://ar.wikipedia.org/wiki// ویکی عەرەبی]


==پەراوێزەکان==
==پەراوێزەکان==

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٣٤، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧

کۆمپانیای گووگڵ
Google Inc.
جۆرگشتی
بازرگانی دەکات لەNASDAQ: GOOG ، FWB: GGQ1 ، NASDAQ-100 Component ، S&P 500 Component
پیشەسازیئینتەرنێت ، نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر
دامەزراوە لەپارکی مینلۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا (٤ی سێپتەمبەری ١٩٩٨ز)
دامەزرێنەر(ەکان)سێرجی برین، لاری پەیج
شوێنی سەرەکیماونتن ڤیو، کالیفۆرنیا, ئەمریکا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیهەموو جیهان
بەڕێوەبەرانلاری پەیج (هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەر)
داھات٥٠.١٨ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەساڵی ٢٠١٢ increase
ماڵپەڕhttps://www.google.com/
سەرچاوەکان: [١]


گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google) یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا. لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨[٢][٣]ز دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە هەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.

وێنەی دامەزرێنەرانی گووگڵ سێرجی بین و لاری پەیج

چەند زانیارییەک لەسەر سێرجی برین و لاری پەیج

سێرجی برین لەساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە زانایەکی کۆمپیوتەرە ، سێرجی برین جولەکەیە . لاری پەیج لەساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە ئێستا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گووگڵەو وە ھاوڕێکەی سێرجی برین پلەی Co-Founder ی ھەیە لە گووگڵ . ئەو دوو ھاوڕێیە لەسەرەتادا ھەستان بە دروستکردنی پەڕگەیەکی گەڕان بە ناوی BackRub دواتریش ناویان نا گووگڵ و لەساڵی ١٩٩٨ گووگڵ دەستیان کرد بەپێشکەشکردنی ئەو گەڕانە . ئێستاکەش لاری پەیج خاوەنی ١٨,٧ ملیۆنە و ناوبراو مـامـۆستای زانکۆی کۆمپـیـوتــەرە .

مانای گووگڵ

وشەی گووگڵ خۆی لە (Googol) ـەوە ھاتووە کە گووگۆڵ زاراوەیەکی وەرزشی یە بەمانای (١ بەدوا دەکەوێ بەسەد بەرامبەر بە سفر ) دێت ، ئەو وشەیە لەلایەن زانا (میلتۆن سیرۆتا) دانراوە کە لە کتێبێکی ئینگلیزی بەناوی (بیرکاری و خەیاڵ) ھاتووە .


مێژووی گووگڵ

گووگل لەساڵی ١٩٩٦ دەستی کرد بە گەڕانکارییەکەی کە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج دروست کرابوو کاتێک ھەردووکیان قوتابی بوون لەزانکۆی ستانفۆرد . لەکاتێکدا گەڕان کاری گووگڵ گەڕانکارێکی ئاسایی بوو ، ھەردووکیان بیریان کردەوە و پلانێکیان دانا بۆ ئەوەی گەڕان کارییەکەیان باشترو جوانتر بکەن چونکە زۆر سادە بوو ئەوکات ، ھەر بۆیە ئەوان بەرەو پێشەوەیان برد بەھۆی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەناوی PageRank کە چەند پەڕێکی سایتە بەناوبانگەکانی تێدا بوو ، گرنگی ئەم پەڕانە لەوە بوو کە دەتویست بگەڕێیت ھەر لەناو گووگڵ بۆی دەگەڕا . ئەم گەڕانکارییە بچووکە بوو بە سیستەمێکی تر کەناوی RankDex بوو ئەم سیستەمەش لەلایەن Robin Li ـەوە دیزاین کرابوو ، ئەم سیستەمە داھێنەرەکەی ڕۆبن لی بوو کاتێک ئەو سیستەمەی دۆزیەوە لەناوچەی بایدو لەچین . لاری پەیج و برین بنەڕەتیانە نازناوی ئەو سیستەمەیان نوێیەیان کرد بە BackRub ، لەبەر ئەوەی سیستەمەکە ھەندێک لە ھەڵەکانی سیستەمەکانی پێشتری چاک کردبوو ، لەکۆتاییدا ناویان نا Google کە بەھۆی یاریکردنەوە بەوشەی Googol ـەوە بۆتە Google . تا ئەو کاتە سایتی گووگلڕ ھەر سەر بە زانکۆی ستانفۆرد بوو ، بەڵام گووگڵ ویستی لەمەش ڕزگاری بێت و توانی دۆمەینێکی نوێ بکڕێت کە ئەو کات ناوی دۆمەینەکە بریتی بوو لە google.stanford.edu . دواتر لەساڵی ١٩٩٧ بەتەواوی خۆی جیاکردەوە لەزانکۆی ستانفۆرد و دۆمەینێکی سەربەخۆی تۆمارکرد ، دواتر گووگلڕ بەتەواوی یەکی گرت لەساڵی ١٩٩٨ ، وە ئەوکات ھاورێیەکیان لە زانکۆی ستانفۆرد بەناوی ( Susan Wojcicki ) بنکەیەکی بۆ بە کرێ گرتن لە لەکالیفۆرنیا وەکو دەستپێکردنێک بۆ ئەو کۆمپانیایە. لە مانگی ٥ ی ٢٠١١ سەردانکەرانی گووگڵ بێ ھاوتا بوو کە لەماوەی تەنھا یەک ھەفتەدا یەک بلیۆن کەس سەردانی گووگڵیان کرد کە ئەمەش داھاتێکی زۆری بۆ گووگڵ پەیدا کرد کە داھاتەکەی ٩٣١ ملیۆن بوو تەنھا لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا . لەمانگی ١ ی ٢٠١٣ گووگل ٥٠ بلیۆنی بەدەستھێنا کە بووە یەکەم کۆمپانیا زۆرترین داھات بەدەست بێنێت لەماوەیەکی زۆر کورت دا .

بەشداریکردنی گووگل لەگەڵ چەندین کۆمپانیای دیکە :

لەساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گووگل بەشداریکرد لەگەل چەندین کۆمپانیا و دەزگای حکومی بەمەبەستی باشترکردنی بەرھەمەکانی . ھەر بۆیە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ھاوبەشی دەست پێکرد لەگەل کۆمپانیای (ناسا) ی ئەمریکی بەمەبەستی پەخشکردنی ئاسمان و چاودێریکردنی زەوی و کەش وھەوا . دواتر ھاوبەشییەکی دیکەی کرد لەگەل کۆمپانیای سەن میکرۆسیستەمز لە ١٠ ی ٢٠٠٥ بە مەبەستی بەشداریکردن ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە بەکۆمپانیەکە دەگەیشت . وە بەمەبەستی باشترکردنی خزمەتگووزارییە ڤیدیۆییەکانی دەستی کرد بە ھاوبەشی لەگەل کۆمپانیای AOL کە ئەو کۆمپانیایەش سەر بە کۆمپانیای Time Warner ـە کە ئەویش یوتیوب بوو کە گووگل توانی باشترین قازانج بکات لە یوتیوب و لە ئێستادا یوتیوب بەناوبانگترین سایتی ڤیدیۆیی یە . وە لەھەمان سال گووگل بوو بە باشترین کۆمپانیای بازرگانی . دواتریش توانی گرێبەست بکات لەگەل چەند کۆمپانیایەکی دیکە وەکو مایکرۆسۆفت و نۆکیا و سۆنی ئیریکسۆن وە چەند کۆمپانیایەکی دیکە . وە لەساڵی ٢٠٠٧ گووگل خزمەتگوزاری مۆبایلی ژیری ڕاگەیاند .


تایبەتمەندیەکانی ماڵپەڕی گووگڵ

ماڵپەڕی گووگڵ پێکدێت لەکۆمەڵێ خزمەتگوزاری جیاواز کە بەکارهێنەرانی سەرسام کردووە هەر ئەمەشە ڕۆژ بەڕۆژ بەکارهێنانی ڕوو لە زۆربوونە

  • گووگڵ سکۆلار Google Scholar
  • گەڕان Google Search
  • گەڕان بۆ وێنە Google Image
  • ڤیدیۆ Google Video
  • پۆستی ئەلیکتڕۆنی Google Mail
  • بازاڕ Shop
  • تۆڕی کۆمەڵایەتی Google plus
  • وەڕگێڕ بۆ چەندەها زمانی جیهانی Google Translate
  • بلاگ blogger
  • نەخشە Google Map
  • دۆکەمێنت Documents
  • کۆگای ئەپڵیکەیشنی سیستەمی ئەندڕۆید Google Play
  • پەرتووکخانە Google Books

کڕینی یوتیوب

لەساڵی ٢٠٠٦ کۆمپانیای گووگڵ هەڵساوە بە کڕینی ماڵپەڕی یوتیوب کەتایبەتە بە سەیریکردنی ڤیدیۆ بەمەش داهاتێکی باشی بۆخۆی مسۆگەر کرد چوونکە یوتیوب لە ئێستادا لەڕیزبەندی جیهانی سێیەم ماڵپەڕە لەڕووی زۆری سەردانیکەرانی جگە لەوەش داهاتی ڕێکلامیش داهاتێکی بێ سنووری بۆ گووگڵ مسۆگەر کردووە

بەرهەمەکان

  • ماڵپەڕی گووگڵ
  • ماڵپەڕی یوتیوب
  • سیستەمی ئەندڕۆید
  • گەڕۆکی گووگڵ کڕۆم بۆ کردنەوەی پەڕگەی ئینتەرنێت

ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین سەردان دەکەن بۆ گووگڵ

ئەرجەنتین ، ئوسترالیا ، بەلجیکا ، بەڕازیل ، کەنەدا ، دانیماڕک ، فەڕەنسا ، ئیتاڵیا ، ئەڵمانیا ، مەکسیک ، سوید ، سویسڕا ، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .

سەرچاوە

پەراوێزەکان

  1. ^ [١]
  2. ^ http://www.google.com/intl/en/about/company/
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 29ی Septemberی 2013. Retrieved 16ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)