گورچیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary |
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.1) |
||
ھێڵی ١٤: | ھێڵی ١٤: | ||
== سەرچاوەکان == |
== سەرچاوەکان == |
||
[http://www.lezan.net/hawall/tandrusti/item/796-2gurcila ئهم زانیاریانهت لهسهر گورچیله زانیوه؟] |
[https://web.archive.org/web/20160617131135/http://www.lezan.net/hawall/tandrusti/item/796-2gurcila ئهم زانیاریانهت لهسهر گورچیله زانیوه؟] |
||
وەک پێداچوونەوەی ٠٠:٣٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧
گورچیلە (ئینگلیزی: Kidney) ئەو ئەندامەیە کە دەکەوێتە ناو سکەکەلێنەوە.
گورچیلە یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، ھەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی ٤ ئینج و نیو درێژە و قورساییەکەشی نزیکەی ١٤٠ گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون. ھۆکاری زەردی میزی مرۆڤ بەھۆی ماددەی بیلرۆبینەوەیە (بەرھەمی تێکشکانی ھیمۆگلۆبینی خوێن).
١- ھەریەکە لە گورچیلەکان زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی پاڵاوتنیان تیادایە. لیمفەگرێکان پاڵێوەری زۆر بچوکن کە لەتوانایاندایە خوێن بپاڵێون و ماددە زیانبەخشەکانیش لە خوێن لابدات.
٢- ھەرچەندە کێشی گورچیلەکان ٠،٥% ی ھەموو لاشەی مرۆڤ پێکدەھێنێت بەڵام بە بەراورد بە ئەندامەکانی تری لاشە خوێنێکی زۆری پێدەگات، نزیکەی ٢٥% ی ئەو خوێنەی کە لەلایەن دڵەوە دەھاوێژرێت دەڕوات بۆ گورچیلەکان.
٣- ڕۆژانە گورچیلەکان ١٠٠٠-٢٠٠٠ میللیلیتر میز دەپاڵێون و دروستدەکەنو ڕۆژانە بە گشتی نزیکەی لیتر و نیوێک میز دەردەھاوێژرێت لەلایەن ھەر مرۆڤێکەوە. ڕۆژانە گورچیلەکان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون.
٤- ھەموو خولەکێک گورچیلەکان نزیکەی ١،٣ لیتر لە خوێن پاک دەکەنەوە، کە ئەوەش نزیکە لە ھەمان بڕی میزی دروستبوو لەلایەن گورچیلەکانەوە لە ڕۆژێکدا واتە زۆربەی ماددە پاڵێوراوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ناو لەش. ٥- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست باوترین ھۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، ھەربۆیە باشترە ئاوی گەرمی زۆر بخۆیتەوە بەڵام دڵنیا ببەرەوە لە خاوێنی و پاڵاوتنی. بڕی ئاوی پێویست بۆ پیاوان ڕۆژانە بەگشتی ٣،٧ لیترە و بۆ ژنانیش ٢،٧ لیترە.
سەرچاوەکان
ئهم زانیاریانهت لهسهر گورچیله زانیوه؟