فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏گەشتەکان: ڕینووس/ڕستەبەندی
دەربازدانی 2 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.1)
ھێڵی ١٤٤: ھێڵی ١٤٤:
<center>
<center>
{| class="wikitable" style="text-align:right"
{| class="wikitable" style="text-align:right"
|+ ئاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر<ref>{{cite web|url=http://www.erbilairport.net/INFO06/F_INFO06_01_02.aspx?articleId=406 |title=Erbil International Airport |publisher=Erbilairport.net |date=}}</ref>
|+ ئاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر<ref>{{cite web |url=http://www.erbilairport.net/INFO06/F_INFO06_01_02.aspx?articleId=406 |title=Erbil International Airport |publisher=Erbilairport.net |date= |deadurl=yes |archiveurl=https://web.archive.org/web/20140221174857/http://www.erbilairport.net/INFO06/F_INFO06_01_02.aspx?articleId=406 |archivedate=٢١ی شوباتی ٢٠١٤ }}</ref>
! ساڵ!! کۆێ ڕێبواران!! کۆی بار (بە تەن)
! ساڵ!! کۆێ ڕێبواران!! کۆی بار (بە تەن)
|-
|-
ھێڵی ١٧٧: ھێڵی ١٧٧:


== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==
* [http://erbilairport.net/ku/ ماڵپەڕی فڕۆکە خانەی ھەولێری نێودەوڵەتی.]
* [https://web.archive.org/web/20120718204130/http://erbilairport.net/ku/ ماڵپەڕی فڕۆکە خانەی ھەولێری نێودەوڵەتی.]
{{Reflist}}
{{Reflist}}
{{کۆلکە}}
{{کۆلکە}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٠٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر
IATA: EBLICAO: ORER
پوختە
جۆری فڕۆکەخانەگشتی / سەربازی
کارپێکەرحکوومەتی ھەرێمی کوردستان
شوێنھەولێر. ھەرێمی کوردستان
Coordinatesپۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٣٦
پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٣٦
ماڵپەڕerbilairport.com
تەلاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر

فڕۆکەخانەی ھەولێر گەورەترین و فروانترین فرۆکەخانەی کوردستانە.[١] کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و بەدووری حەوت کیلۆمەتر لە (قەڵای کۆنی ھەولێر) ەوە دوورە لەباکوری ڕۆژھەلاتی شارەکە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێڕاق لە ٢٠٠٣، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان.

مێژوو

لە بەراوری (١٥کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣) یەکەمین فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی ھەولێردا نیشتەوە. وەکو فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی لە کوردستانی عێڕاق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بووەتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. فڕۆکەخانەکە لەسەر ھەمان ئەو شوێنە بنیاتنراوە کە تاوەکو ساڵی ١٩٩١ وەکو فڕۆکەخانە و بنکەیەکی سەربازیی لە لایەن رِژێمی بەعسەوە بەکار دەھات. لە دوای رِووخانی ڕژێمی پێشووی عێڕاق لە ٢٠٠٣، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. بەھۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران و گەشتەکان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە فراوانکردنی تێرمیناڵی فڕۆکەخانە و نۆژەنکردنەوەی فڕگەکە. لە (١/٧/٢٠٠٣) بنیاتنانی فڕۆکەخانە دەستی پێکرد و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ یەککەمین فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر نیشتەوە، دوابەدوای ئەوەش گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ووڵاتانی دراوسێ دەستیڵێکرد تاوەکو ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن ھێڵی ئاسمانی کوردستانەوە گەشتە ڕاستەوخۆکان لە نێوان کوردستان و ئەورۆپا ھاتنە ئەنجامدان. سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە فەرمیی پرۆژەکەی کردەوە دوای ئەوەی کە لە (٢٩/٤/٢٠٠٥) تەواو بوو دوای ئەوە لە (٢٦/٥/٢٠٠٥) فڕۆکەخانەکە کۆدی (ORER) ی لە لایەن ڕێکخراوی (ICAO) وە پی بەخشرا. بەھۆی گرنگی گواستنەوەی ئاسمانیی و ھاندانی ڕێبەریی کوردستان و پێشخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێکی نێودەڵەتیی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نوێ دروست بکات کە ببێتە یەکێک لە گەورەترین فڕۆکەخانە شارستانییەکان لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو کۆمپانیای (سکۆت ویلسن) ی بەریتانیی دیزاینی فڕۆکەخانەی نوێی دانا و کۆمپانیای (ماکیۆڵ جەنگیز) یش بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیی پرۆژەکەیان جێبەجێ کرد.

دیزایین

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە دیزاینێکی کراوە و جوان لەلایەن گروپی (سکۆت ویلسن) دروستکراوە کە بارەگاکەی لە ووڵاتی بەریتانیایە. ئەم گروپە سەربە کۆمپانیایەکی خەڵات ڵێ بەخشراوە لە ھەردوو کاری دیزاین و نەخشەکێشان بە کارکردن لە شوێنە سروشتیی و دروستکراوەکاندا. پڕۆژەکانیان لە جیھاندا بڵاو بوونەتەوە و بریتین لە جوانکاریی سروشتی و دیزاینی شارستانیانە و دروستکردنی باڵەخانە و ڕێگای ووشکانیی و ھێڵی ئاسنین و فڕۆکەخانە. بەڵێندەری سەرەکیی، کۆمپانیای (ماکێوڵ چەنگیز) ە کە کۆمپانیایەکی بنیاتنانی لە تورکیا دامەزراوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیی کاردەکات. فڕۆکەخانە لە نزیک فڕۆکەخانەی کۆندا دروستکراوە کە پێشتر بنکەکی سەربازیی بووە. بەفڕگە کورتە (٢٨٠٠) مەترییەکەی و باڵەخانەکانی تێرمیناڵە کاتییەکەی خواست و داواکاریکان نەک ھەر تەنھا بۆ تێرمیناڵێکی نوێ بەڵکو بۆ فڕۆکەخانەیەکی نوێ زیاد بوون. بەھۆی دیزانییەنکەیەوە، فڕۆکەخانەکە لەبەرواری (٢٦/٥/٢٠٠٥) کۆدی(ORER)ی لە (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی شارستانیی - ICAO)ی وەرگرت.

تایبەتمەندی

فڕۆکەخانەی نوێ یەکێک لە درێژترین فڕگەکانی لە ھەرێم و سەرانسەری جیھاندا ھەیە کە درێژییەکەی ٤٨٠٠ مەترە و پانییەکەی ٩٠ مەترە. ئامادەکراوە بۆ کارپێکردنی کاتاگۆریی دوو (CAT II) کە سیستەمی بە ئامێر نێشتنەوە (I LS) ی بۆ دانراوە. بەھۆی گرفتی بەرزبوونەوەی پلە‌ی گەرمیی بۆ سەرووی ٤٣ ی سیلیزی کە دەکاتە(١٢٢ پلەی فەھرەنھایت) لە وەرزی ھاویندا، ئەم فڕگە نوێیە بە شێوەیەکی زۆر چاک لەگەڵ ھەڵومەرجی فڕۆکەخانەدا دەگونجێ لەگەڵ ئەوەی کە ھێشتا زۆرترین فڕۆکە لە کاتەکانی فێنک تری شەودا دێن و دەڕۆن.

بەشی تەندرووستی

کلینیک

کلینیکی خزمەتگوزارە پزیشکیەکان، دەکەوێتە فرۆکەخانەی کۆن کە ماوەی ٢٤ کاتژـێر لە کارکردندایە بە چەندین جۆری خزمەتگوزاری پزیشکی وەکو کلینیکی راوێژکاری، تەندروستی دەم و ددان، پشکنینی تاقیگەیی، فریاگوزاری سەرەتایی و بارە لە ناکاوەکان وە ھەروەھا پێکوتان.

ئەمبوڵانس

لە بارە لەناکاو وکتوپڕەکان بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فرۆکەخانە لە ڕێگەی بنکەی تەندروستی پاڵپشت بە ئەمبولێنسەکان لە ئامادە باشی دایە. گواستنەوەی نەخۆش بە ئەمبولێنس لە خاڵی پشکنین بۆ شوێنی سەفەرکردن و بە پێچەوانەوە.

بەشی ھاتن

تیمی تەندروستی ئۆفیسی ھاتن ھەڵدەستێت بە پێدانی پێکوتە دژی ھەندێک نەخۆشی گواستراوە بە تایبەتی بۆ گەشتیاری وڵاتانی توشبوو بە بەتا. تیمی تەندروستی لە ڕێگەی کامیرای گەرمپێو ھەڵدەستێت بە پێوانی پلەی گەرمی لەشی گەشتیاران بۆ زانینی ھەر زیاد بوونێکی پلەی گەرمی.

بەشی چوون (سەفەرکردن)

ئۆفیسی چوون ھەڵدەستیت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ٢٤ کاتژمێر لە کاتی ڕووداوی کتووپڕ وفریاگوزاری سەرەتایی لە ناوچەی سەفەرکردن. ڕێگەپێدانی (ڕاپۆرتی) پزیشکی پێویستە لەم بارانەدا:

  • کاتێک باری تەندروستی گەشتیار لە گوماندا بێت بۆ توانای کەسەکە لە گەشت کردن بە فرۆکە وەکو کاتی دووگیانی، نەخۆشی تازە، نەشتەرگەری، پێکانەکان یاخود ناجێگیری باری تەندروستی لە ناکاو یان درێژخایەن.
  • لە کاتی ھەبوونی پێداویستی پزیشکی وەکو ئۆکسجین، گوێزەرەوە، ئامێری پزیشکی.
  • دەربارەی ھەر بارێک کە پێویستی بە ڕێگەپێدانی پزیشکی ھەیە زانیاری تەواو بخوێنەوە.
  • نەخۆش لەوانەیە پێویستی بە ڕاپۆرتی پزیشکی ھەبێت لە لایەن پزیشکی پسپۆر کە تێیدا توانای گەشتکردنی نەخۆشەکە بە فرۆکە ڕوون کرابێتەوە یان ھەبوونی ھەر ئاستەنگێیک یان پێداویستی تایبەت بە باری نەخۆشەکە باسکرابێت.

ھۆبەی کاروباری یاسایی

ھەموو کارە یاساییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فرۆکەخانە دەکات لەگەڵ وەرگرتنی بەڵێن نامەی یاسایی لە خاوەن (کۆمپانیا) بارە خۆراکیانەی کەوا لە ڕێگای ھۆبەی پاراستنی تەندروستی ڕێگە پێدانیان بۆ دەکرێت پاش وەرگرتنی رێکارە ئیدارییەکان.

ھۆبەی فرۆکەوانی

تایبەتە بە سەرپەرشتی کردن و ئەنجام دانی ھەموو پشکنینە پزیشکییەکانی کارمەندانی فرۆکەوانی و بەشی تاوەری فرۆکەخانە لە کاتی وەرگرتن و دووبارە پشکنینی ساڵانەی کارمەندان.

ھۆبەی پاراستنی تەندروستی

سەرپەریشتی کردنی ھەموو جۆرەکانی پێکوتەو چاودێری کردنی ھێنان و ھەناردەی ئەو خۆراکانەی کە بۆ بەکارھێنانی مرۆیی دەگونجێت.

گەشتەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە ھاوکاری ١١ کۆمپانیای بارھەڵگر بۆ زیاتر لە ٢٣ شوێنی مەبەست خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات. فڕۆکەی ھێڵی ئاسمانی نەمساویی گەشتەکانی خۆی بۆ ڤیەننا ھەفتانە لە دوو ڕۆژ زیاد کردووە بۆ پێنج ڕۆژ لە حەفتەیەکدا لە زۆرترین مانگەکانی وەرزی ھاویندا. گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕێگای ئەتڵەس جێت بۆ ئەستەمبۆڵ و (مێد ئێر) بۆ بەیروت تا ڕاددەیەک پرِ گەشتیارن. مانگانە زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی ئاسمانیی (نیشتن و فڕین) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئەنجام دەدرێ. ئەو شارانەی بەکاردێن بۆ گەشتی چوون ھاتن.

بارھەڵگرەکان

  • Air Berlin
  • Gulf Air
  • Viking-Hellas
  • Air Sweden
  • Iraqi Airways
  • Atlas Jet
  • Med Airways
  • Austrian Airlines
  • Royal Jordanian Airlines
  • AVE.com Viking Airline

نێوخۆی وڵات

نێودەوڵەتیی

ئامارەکان

ئاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر[٢]
ساڵ کۆێ ڕێبواران کۆی بار (بە تەن)
٢٠٠٦ ١٦٣٬٦١٩
٢٠٠٧ ٢٦٣٬١٤٨ ٩٬٣٢١
٢٠٠٨ ٣٠١٬٥٣٤ ١٣٬٣٣٥
٢٠٠٩ ٣٤٨٬١٢٠ ١١٬١٠٠
٢٠١٠ ٤٣٥٬٤٦٩ ١٠٬٦١٩
٢٠١١ ٦٢١٬٨٧٠ ١٧٬٧٦٩
٢٠١٢ ٩٤٧٬٦٠٠ ٢٧٬٨٤٩
٢٠١٣ ١٬١٩٣٬٧٨٣ ٣٨٬٥٧٢
٢٠١٤ ١٬٥٦٥٬٩٩٨ ٣٣٬٥٢٧

سەرچاوەکان

  1. ^ سەرچاوە:http://www.erbilairport.com/ku/ABUT01/F_ABUT01_03_01.aspx
  2. ^ "Erbil International Airport". Erbilairport.net. Archived from the original on 21ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)